كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

مامۆستا گیان 1برسیارم هەیە بۆ نمونە ئەگەر هەستاین بۆ نوێژی بەیانی بەڵام جلی ژێرەوەمان تەر ببو بەس گومانمان هەبێت ئاخۆ ئەو تەرییە منی یە یان نا لەم كاتەدا چی بكەین ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان 1برسیارم هەیە بۆ نمونە ئەگەر هەستاین بۆ نوێژی بەیانی بەڵام جلی ژێرەوەمان تەر ببو بەس گومانمان هەبێت ئاخۆ ئەو تەرییە منی یە یان نا لەم كاتەدا چی بكەین ؟؟

وەڵام: 

شێخى پایه‌ به‌رز (ابن عثیمین) رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ده‌فه‌رموێت له‌وه‌لامى پرسیارێكى هاوشێوه‌دا :
وه‌لامى ئه‌م پرسیاره‌ له‌ 3 حاڵه‌ت تێپه‌رِناكات:
1- ئه‌گه‌ر یه‌قینى بۆدروست بوو كه‌ ئه‌و ئاوه‌ مه‌نییه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت غوسڵ ده‌ربكات.
2- ئه‌گه‌ر یه‌قینى بۆدروست بوو كه‌ ئه‌و ئاوه‌ مه‌نیى نییه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها ئه‌و شوێنه‌ ده‌شوات كه‌ ته‌رِبووه‌ وپێویست به‌غوسڵ ناكات..
3- ئه‌گه‌ر نه‌یزانى كه‌ ئه‌و ئاوه‌ مه‌نییه‌ یاخود نا ئه‌وه‌ دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر 2 حاڵه‌تدا :
1- ئه‌گه‌رخه‌ونى بینی بوو ئه‌وه‌ یه‌قین له‌سه‌رئه‌وه‌ داده‌مه‌زرێنێ كه‌ئه‌و ئاوه‌ مه‌نییه‌ وبا خۆى بشوات.
2- ئه‌گه‌ر پێش ئه‌وه‌ى بخه‌وێت بیرى له‌و شتانه‌ ده‌كرده‌وه‌و داڵغه‌ى پێوه‌ لێ ده‌دا ئه‌وه‌ بایه‌قینى خۆى له‌سه‌رئه‌وه‌ دابمه‌زرێنێ كه‌ ئه‌و ئاوه‌ مه‌زییه‌ و مه‌نى نییه‌ با ته‌نها ئه‌و شوێنه‌ بشوات و نوێژى خۆى بكات.
به‌لاَم ئه‌گه‌ر نه‌ خه‌ونى بینی بوو وه‌ نه‌ داڵغه‌ى لێ دابوو ئه‌وه‌ زانایان خیلافیان هه‌یه‌ له‌سه‌رئه‌و حاڵه‌ته‌ وده‌ڵێن با خۆى بشوات بۆسه‌لامه‌تى خۆى وعیباده‌ته‌كانى، به‌لاَم من پێم وایه‌ خۆشۆردن پێویست نه‌كات ..
به‌رِێز/ به‌رِێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ..

مامۆستا گیان بەرێزێك برسیارێكی ناردبوو بۆ ئەم ماڵبەرە جوانە لە بارەی قژ وە مامۆستای بەرێزیش بێی وتبوو كە بێغەمبەری خوا نەعلەتی كردووە لەو كەسانەی كە هەموو رۆژێك سەریان شانە دەكەن ....

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان بەرێزێك برسیارێكی ناردبوو بۆ ئەم ماڵبەرە جوانە لە بارەی قژ وە مامۆستای بەرێزیش بێی وتبوو كە بێغەمبەری خوا نەعلەتی كردووە لەو كەسانەی كە هەموو رۆژێك سەریان شانە دەكەن ....
بەس مامۆستا گیان من خوێندكارم و جا قژیشم زۆر برو زۆرو لولە برواكە ئەگەر بێت و شانەی نەكەم دەڵێی شێتم ئایا ئەمە حوكمی چۆنە كە من هاتوو چۆی مەكتەب دەكەم ...
واتە ئەگەر هەموو رۆژێك قژم چاك كەم و جێل و شتی لێبدەم ئایا گوناهبارم ؟وە ئایا بێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم ) نافەرموێت (من كان له شعر فلیكرمه) ...

وەڵام: 

براى خۆم نازانم كێ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌، ئه‌و مامۆستایه‌ هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه‌، به‌لام حه‌دیس هه‌یه‌ كه‌ نه‌هى بكات له‌ پرچ داهێنان له‌هه‌موو رِۆژێكدا ، به‌لام ئه‌م نه‌هی كردنه‌ش بۆته‌حریم نییه‌ ، به‌ڵى ده‌توانى هه‌موو رۆژێك قژت شانه‌ بكه‌یت و خزمه‌تى بكه‌یت، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ى جل و هه‌ندي ده‌رمان و شتى ترئه‌وه‌ شتێكى تره‌ وناچێته‌ ژێربابى قژ داهێنانه‌وه‌.
به‌رِێِز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701056158

من كه‌سێكم له‌ ئینترنێت ده‌عوه‌ ده‌كه‌م به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ندێك جار تووشى بینینى سایتى به‌دره‌وشتى ده‌بم به‌ڵام زۆر هه‌وڵمداوه‌ ته‌ركى بكه‌م . كاتێك بۆ ماوه‌یه‌ك ته‌ركى ده‌كه‌م دواتر ده‌گه‌رێمه‌وه‌ سه‌رى ..............

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من كه‌سێكم له‌ ئینترنێت ده‌عوه‌ ده‌كه‌م به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ندێك جار تووشى بینینى سایتى به‌دره‌وشتى ده‌بم به‌ڵام زۆر هه‌وڵمداوه‌ ته‌ركى بكه‌م . كاتێك بۆ ماوه‌یه‌ك ته‌ركى ده‌كه‌م دواتر ده‌گه‌رێمه‌وه‌ سه‌رى , ئایه‌ حوكمى ئیسلام له‌باره‌ى ئه‌و كاره‌ چی یه‌؟؟

وەڵام: 

ده‌عوه‌كردن كارێكى پیرۆزو به‌سوده‌و واجبى سه‌رشانى هه‌موومانه‌ ، پێویسته‌ هه‌ریه‌كه‌مان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌وكاره‌ پیرۆزه‌ هه‌ڵبسین وبه‌ئه‌ندازه‌ى عیلم و زانیاریمان خه‌ڵك وموسڵمانان بانگ بكه‌ین بۆچاكه‌و دووریان بخه‌ینه‌وه‌ له‌ خراپه‌و فیتنه‌، به‌لام بۆئه‌وه‌ى ده‌عوه‌كه‌مان پرِبه‌ره‌كه‌ت وبه‌سود بێت ده‌بێت نییه‌تمان بۆخوا بێت و موافقى شه‌رعى خوابێت و له‌پێشدا خۆمان جێ به‌جێیان بكه‌ین پاشان به‌خه‌ڵكى رِابگه‌یه‌نین ... بۆیه‌ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین بۆ وازهێنان له‌ ئینته‌رنێت وفه‌رامۆشكرنى ، وه‌ گواستنه‌وه‌ى مینبه‌رى ده‌عوه‌ له‌ئینته‌رنێته‌وه‌ بۆشوێنێكى تر كه‌باشتروچاكتربێت له‌ئینته‌رنێت ، چونكه‌ تۆ له‌ئینته‌رنێت ناتوانى ده‌عوه‌ بكه‌یت وزاڵ نیت به‌سه‌رخۆتدا وله‌بیرت چۆته‌وه‌ كه‌ شه‌یتان ده‌عوه‌ت ده‌كات وبۆ ته‌ماشاكردنى ئه‌فلامى به‌درِه‌وشتى وئه‌خلاق رِووخێن تۆش ئیستجابه‌ت بۆى هه‌یه‌ وگوێرِایه‌ڵیت بۆفه‌رمانه‌كانى .. بۆیه‌ ده‌عوه‌كه‌ت بێ سوده‌و كات كوشتنه‌ ، كه‌ى توانیت به‌سه‌رخۆتدا زاڵبیت ئه‌و كات ده‌عوه‌ بكه‌ ، تۆ له‌ئێستادا هه‌وڵده‌ ده‌عوه‌نه‌كرێت نه‌ك ده‌عوه‌ بكه‌یت ، چونكه‌ توشى تاوانێكى زۆر قێزه‌ون وخویه‌كى زۆرخراپ بوویته‌ كه‌ ته‌ماشاكردنى ئه‌فلامى بێ ئه‌خلاقی وئه‌خلاق رِووخێنه‌.. خواى گه‌وره‌ تۆ وسه‌رجه‌م موسڵمانان له‌شه‌رِو فیتنه‌ى ئینته‌رنێت بپارێزێت ..اللهم امین
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

زه‌حمه‌ت نه‌بێت من له‌گه‌ڵ براكه‌مدا دوكانى موبایلمان هه‌یه‌ ئه‌وبرایه‌م گۆرانى بۆخه‌ڵك داده‌نێ ، وه‌من حه‌زناكه‌م داى بنێ بوخه‌ڵك وه‌زۆریشم پێ وتووه‌ كه‌حه‌رامه‌ به‌لام .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

زه‌حمه‌ت نه‌بێت من له‌گه‌ڵ براكه‌مدا دوكانى موبایلمان هه‌یه‌ ئه‌وبرایه‌م گۆرانى بۆخه‌ڵك داده‌نێ ، وه‌من حه‌زناكه‌م داى بنێ بوخه‌ڵك وه‌زۆریشم پێ وتووه‌ كه‌حه‌رامه‌ به‌لام ئه‌و هه‌ر سوره‌ له‌سه‌رى , وه‌پاره‌كه‌شى تێكه‌ڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ پاره‌كه‌ى تردا ئایا چاره‌سه‌ر چى یه‌؟؟

وەڵام: 

ئامۆژگارى بكه‌و بیرى بهێنه‌وه‌ كه‌ئه‌و كاره‌ نه‌كات وخۆى لێ به‌دوور بگرێت ، چونكه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌هۆى ئه‌وكاره‌وه‌ ده‌ستى ده‌كه‌وێت حه‌رام وپیسه‌، وه‌تاوانبارده‌بێت له‌سه‌رئه‌و كاره‌ى وبه‌ژدارده‌بێت له‌تاوانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ گۆرانییه‌كانیان بۆداده‌به‌زێنێت ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌رئه‌وكاره‌ كه‌سێكى خراپ وبه‌زیانه‌ بۆ كۆمه‌ڵگاو یه‌كێك ده‌بێت له‌كه‌سانه‌ى كه‌ فیتنه‌وفه‌ساد دروست ده‌كه‌ن له‌ناوكۆمه‌ڵگه‌و ولاَت به‌ره‌و خراپه‌كارى وبه‌درِه‌وشتى وفه‌سادى ده‌به‌ن، وه‌قه‌برو قیامه‌ت وزیندووبوونه‌وه‌و محاسه‌به‌و به‌هه‌شت ودۆزه‌خى بیربهێنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر دواى ئامۆژگارى وچه‌ندجاردووباره‌ كردنه‌وه‌ى ئامۆژگارییه‌كه‌ هه‌روازى نه‌هێنا ئه‌وه‌ لێى دووربكه‌وه‌و خۆتى لێ رِزگاربكه‌ وبرِۆ كارێكى باشترو حه‌لاڵ تر بكه‌ ، تا له‌تاوان وسه‌رپێچى خواى گه‌وره‌به‌دووربێت ..
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

مامۆستا گیان ملاى مزگه‌وته‌كه‌مان شاره‌زایى نییه‌و هه‌ڵه‌ زۆرده‌كات له‌ خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا ته‌نانه‌ت سوره‌تى فاتیحه‌یش ناتوانێت به‌باشى بیخوێنێت جا ئایا دروسته‌ نوێژبكه‌ین له‌دوایه‌وه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان ملاى مزگه‌وته‌كه‌مان شاره‌زایى نییه‌و هه‌ڵه‌ زۆرده‌كات له‌ خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا ته‌نانه‌ت سوره‌تى فاتیحه‌یش ناتوانێت به‌باشى بیخوێنێت جا ئایا دروسته‌ نوێژبكه‌ین له‌دوایه‌وه‌؟

وەڵام: 

نوێژكردن ته‌نها له‌دواى كافر وموشریكه‌وه‌ دروست نییه‌، ده‌نا له‌دواى هه‌موو كه‌سێكى تره‌وه‌ دروسته‌ هه‌رچه‌ند كه‌سێكى زاڵم وفاجرو نه‌زان بێت ، ته‌واونه‌بوونى قیرائه‌تى كه‌سێك هۆكارێك نییه‌ بۆدروست نه‌بوونى نوێژكردن له‌پشتییه‌وه‌ ، دروسته‌ نوێژ بكرێت له‌دوایه‌وه‌ ، به‌لام هه‌تا كه‌سێكى شاره‌زاتر وباشتر وچاكتر هه‌بێت له‌ خوێندنه‌وه‌ى قورئان ئه‌وه‌ له‌پێشتره‌ بۆئیمامه‌تى وه‌ك له‌كه‌سێك كه‌ قیرائه‌تى ته‌واونه‌بێت ، به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ست نه‌خراو هه‌رئه‌و ئیمامه‌ هه‌بوو ئه‌وه‌ باشتروایه‌ بچن بۆ مزگه‌وتێكى تر كه‌ ئیمامه‌كه‌ى قیرائه‌تى باشترو رِێك وپێك تربێت بۆئاسوده‌بوونى خۆتان ودڵنیابوون له‌نوێژه‌كه‌تان.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

ئایا راتان چى یه‌ ده‌رباره‌ى ده‌ست له‌شاندان له‌كاتێك كه‌سێك له‌ نوێژدایه‌. دواتر ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌وده‌ست به‌ نوێژى جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌ن . ئایا ئه‌م كاره‌ رێپێدراوه‌ له‌ رووى شه‌رعه‌وه‌ وه‌ به‌ نوێژى جه‌ماعه‌ت بۆى حیساب ده‌كرێت.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا راتان چى یه‌ ده‌رباره‌ى ده‌ست له‌شاندان له‌كاتێك كه‌سێك له‌ نوێژدایه‌. دواتر ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌وده‌ست به‌ نوێژى جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌ن . ئایا ئه‌م كاره‌ رێپێدراوه‌ له‌ رووى شه‌رعه‌وه‌ وه‌ به‌ نوێژى جه‌ماعه‌ت بۆى حیساب ده‌كرێت.

وەڵام: 

نه‌خێربراى ئازیزم ئه‌م كاره‌ دروست نییه‌ ، شتێكى داهێنراوه‌و هیچ به‌ڵگه‌ى یه‌كى صه‌حیح ورِاستى له‌سه‌ر نه‌هاتووه‌نه له قورئان نه له سووننه.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌

ئه‌گه‌ر ئیمامه‌تیت كرد نییه‌ت هێنان به‌ ده‌نگ پێویسته‌؟؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ چى ده‌ڵێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر ئیمامه‌تیت كرد نییه‌ت هێنان به‌ ده‌نگ پێویسته‌؟؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ چى ده‌ڵێت؟؟

وەڵام: 

نه‌خێر نییه‌ت هێنان به‌ ده‌نگ دروست نییه‌ وكارێكى داهێنراوه‌ ، نییه‌ت شوێنه‌كه‌ى دڵه‌ نه‌ك ده‌ربرِین به‌ده‌نگ وبه‌زار. هیچ جیاوازییه‌ك نییه‌ ئه‌گه‌ر ئیمام بیت یاخود مه‌ئموم له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا نییه‌ت هێنان به‌دڵ ده‌هێنرێت نه‌ك به‌ده‌نگ وبه‌زار.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌

من له‌ قوتابخانه‌م ده‌وامم 8 تا 3 ى عه‌سره‌ كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستم سه‌عات 7:30وه‌ كاتێك توشى ئیحتلام ده‌بم فریا ناكه‌وم غوسڵ ده‌ربكه‌م وتاله‌ ...........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من له‌ قوتابخانه‌م ده‌وامم 8 تا 3 ى عه‌سره‌ كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستم سه‌عات 7:30وه‌ كاتێك توشى ئیحتلام ده‌بم فریا ناكه‌وم غوسڵ ده‌ربكه‌م وتاله‌ قوتابخانه‌ ده‌گه‌رِێمه‌وه‌ نوێژى نیوه‌رِۆ ته‌واو ده‌بێت ، ئایا گوناهبارده‌بم ؟؟ ئه‌ى چی بكه‌م باشه‌؟؟

وەڵام: 

تاوانبار ده‌بیت له‌سه‌ر فه‌وتاندنى نوێژ و دره‌نگ ده‌ركرنى غوسڵ ، بۆیه‌ پێویسته‌ پێش سه‌عات 7:30 هه‌ڵبسیت وغوسڵى جه‌نابه‌ت ده‌ربكه‌یت ، بۆئه‌وه‌ى نوێژى نیوه‌رِۆت نه‌رِوات و غوسڵ ده‌ركرنه‌كه‌شت تاخیر نه‌بێت، براى خۆم مۆبایل بنێوه‌ یان سه‌عات یان هه‌ر هۆكاریكى تر بۆ ئه‌وه‌ى پێش ئه‌و كاته‌ هه‌ستیت و غوسڵ ده‌ربكه‌یت و نوێژه‌كانت له‌ كاتى خۆیدا بكه‌یت.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

ئایا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جله‌وه‌ ده‌ستت به‌ر زه‌كه‌رت بكه‌وێت ده‌ستنوێژت ده‌شكێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جله‌وه‌ ده‌ستت به‌ر زه‌كه‌رت بكه‌وێت ده‌ستنوێژت ده‌شكێت؟؟

وەڵام: 

نه‌خێر ده‌ستنوێژت ناشكێت ، چونكه‌ ده‌ست به‌ر زه‌كه‌ر كه‌وتن له‌سه‌رجله‌وه‌ یه‌كێك نییه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانى ده‌ست نوێژ و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ نییه‌ ونه‌هاتووه‌.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

من زۆر حه‌زم لێیه‌ رِیشم هه‌بێت وه‌ك سوننه‌ت ، به‌لام قوتابخانه‌كه‌مان ناهێڵن هیچ كه‌س رِیشى هه‌بێت ، ئایا چى بكه‌م باشه‌ ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من زۆر حه‌زم لێیه‌ رِیشم هه‌بێت وه‌ك سوننه‌ت ، به‌لام قوتابخانه‌كه‌مان ناهێڵن هیچ كه‌س رِیشى هه‌بێت ، ئایا چى بكه‌م باشه‌ ؟؟

وەڵام: 

رِیش هێشتنه‌وه‌ بۆ پیاوان واجبه‌ ، پێوسته‌ پیاوى موسڵمان پارێزگارى له‌و واجبه‌ بكات وخۆى نه‌شوبهێنێت به‌ ئافره‌تان به‌وه‌ى رِیش وشواربى بتاشێت وخۆى وه‌كو ئافره‌ت لێ بكات كه‌ رِیش وشواربیان نییه‌ ، نابێت به‌بێ هیچ عوزرێك پیاوى موسڵمان ده‌ستكارى بكات وبیتاشێت ، ئیلا مه‌گه‌ر كارێكى زۆر پێویستى بۆجێ به‌جێ نه‌كرێت له‌وانه‌ ئیش وكارى دائیره‌و ئیشى معاملات كه‌ئه‌گه‌ر رِیشت هه‌بێت كاره‌كه‌ت بۆناكه‌ن وپه‌كى ده‌خه‌ن ، تۆش له‌وكاتانه‌دا به‌ئه‌ندازه‌ى رِاپه‌رِاندنى كاره‌كه‌ت ده‌توانى رِیشت كورت بكه‌یته‌وه‌ یاخود بیتاشیت ، به‌لاَم هه‌ركات ئیشوكارت ته‌واوبوو ده‌بێت وه‌كو پێشتر شوێنكه‌وته‌بیت بۆشه‌رع ورِیش بهێڵیته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌مه‌كته‌ب وخوێندنگه‌كان وابزانم ئازادى ته‌واو دراوه‌ به‌خوێندكار بۆ پۆشینى حیجاب وله‌چك بۆئافره‌تان وهێشتنه‌وه‌ى رِیش وپۆشاك كورتى بۆپیاوان ، له‌حاله‌تێكیشدا ئه‌گه‌ر به‌رِیوه‌به‌رى خوێندنگه‌یه‌ك به‌زۆر ودوور له‌ رِێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ برِیارێكى له‌و شێوازه‌ ده‌ربكات ئه‌وكات خوێندكار ده‌بێت سكالاَى یاسایى له‌ دژى ئه‌و به‌رِێوه‌به‌ره‌ بكات ولایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى لێ ئاگاداربكرێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى ئازادى خوێندكار زه‌وت نه‌كات ورِێگرى نه‌كات له‌ دیندارى وپه‌یوه‌ست بوون به‌ بنه‌ماكانى دینه‌كه‌یه‌وه‌ .. ئه‌گه‌ر به‌رِیوه‌ربه‌ر به‌ ویستى خۆى ئه‌و فه‌رمانه‌ى ده‌ركربوو وه‌ سكالاش له‌دژى سودى نه‌بوو ئه‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌و مه‌كته‌به‌ به‌جێ بهێڵیت وبچیت بۆمه‌كته‌بێكى تر تابه‌ئازادى بتوانیت دیندارى بكه‌یت وسه‌ربه‌رزانه‌ ده‌ست بگریت به‌بنه‌ماكانى شه‌رعه‌وه‌..
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٩٠
٣٠٦٤
٦٨٠٧٩٤