كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

برسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌كه ‌ئه‌و كه‌شیده ‌له‌سه‌ر دانان و عبا و حه‌شه‌م و جلی ملایانه‌له‌به‌ر كردن تا چه‌ند خوای گه‌وره‌ڵیی رازیه‌چونكه ‌ئه‌وانه ............

پرسیارەکە وەک خۆی: 

برسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌كه ‌ئه‌و كه‌شیده ‌له‌سه‌ر دانان و عبا و حه‌شه‌م و جلی ملایانه‌له‌به‌ر كردن تا چه‌ند خوای گه‌وره‌ڵیی رازیه‌چونكه ‌ئه‌وانه ‌بو ئه‌وه‌یانه ‌كه ‌خه‌لك احترامیان بگرن و له‌دائیره‌و فرنی و له‌جیگاكانی تر خه‌لك به‌بیش خویان بخه‌ن و به‌س له‌بیشه‌وه‌ی سه‌یاره‌دانیشن چونكه‌به‌بیچه‌وانه‌وه مه‌عیده‌یان تیك ده‌چی له‌و زه‌مانه‌ی ئیستا دا كه‌سم له‌برا سه‌له‌فیه‌كان موخلس تر و متوازعتر بو خوا و خه‌لكی نه‌بینیوه‌. جوابم بده‌نه‌وه‌خوا استقامه‌به‌نسیبی ئیوه‌و ئیمه‌بكات .

وەڵام: 

براى خۆم كێشه‌ له‌ جل و به‌رگه‌كه‌دا نییه‌ به‌ڵكو له‌ هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه‌و كرده‌وه‌ى خۆیاندایه‌، والله وا هه‌ست ده‌كه‌م كه‌سانێك كاتێك ئه‌و جله‌یان له‌به‌ر كردووه‌ ته‌نها بۆ ده‌ست كه‌وتنى ماڵ و خواردنى پارووى چه‌وره‌، چونكه‌ كه‌سى دیندارو بانگه‌وازكار ده‌بێ له‌ هه‌مووكه‌س موخلیس ترو له‌ خواترستربێت، وه‌ جلو به‌رگ نه‌كاته‌ ره‌مزو سیمایه‌ك بۆ به‌ده‌ست هینانى خواسته‌كانى دونیاى، به‌ڵكو وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) و هاوه‌ڵانى كه‌سێكى ئاسایی بێت و ته‌وازوعی هه‌بێت نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ بێت كه‌ باست كرد.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناشه‌رعى نین وئاساییه‌ له‌رِووى شه‌رعه‌وه‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

بێزه‌حمه‌ت پرسیارێك من گه‌نجێكم ته‌مه‌نم 19 ساڵه‌ كچێكم خۆش ده‌وێت به‌لام به‌راستگۆیى وپاكى ..................

پرسیارەکە وەک خۆی: 

بێزه‌حمه‌ت پرسیارێك من گه‌نجێكم ته‌مه‌نم 19 ساڵه‌ كچێكم خۆش ده‌وێت به‌لام به‌راستگۆیى وپاكى ، به‌ڵێنى زه‌واجمان به‌یه‌كتر داوه‌ ، تا ئێستاش ده‌ستمان به‌رده‌ستى یه‌كتر نه‌كه‌وتووه‌ به‌حه‌رامى وناشه‌رعى ، ته‌نانه‌ت چه‌ند كه‌سێكى نزیكى هه‌ردووكمان ده‌زانن ، به‌لام دایك وباوكمان نازانن ، ئایا من چی بكه‌م؟؟

وەڵام: 

براى خۆم هه‌تا ئه‌و ئافره‌ته‌ ماره‌ نه‌كه‌یت هه‌ر نامه‌حره‌مه‌ بۆ تۆ وه‌كو سه‌رجه‌م ئافره‌تانى بێگانه‌ى تر "واتا: دروست نییه‌ ته‌ماشاى بكه‌یت و خۆشه‌ویستى له‌گه‌ڵدا بكه‌یت" جا برام مادام وایه‌ هه‌وڵبده‌ داواى بكه‌و ماره‌ى بكه‌ تا توشى تاوان و حه‌رامى زیاتر نه‌بیت، جا ئه‌گه‌ر ناتوانى بیگوازیته‌وه‌ ئه‌وه‌ كێشه‌ نابێت ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كیش دواى بخه‌یت.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

ئایا لوت سمین كه‌ ئێستا باوه‌ له‌نێوان ئافره‌تاندا له‌رِووى شه‌رعه‌وه‌ دروست ورِێپێدراوه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا لوت سمین كه‌ ئێستا باوه‌ له‌نێوان ئافره‌تاندا له‌رِووى شه‌رعه‌وه‌ دروست ورِێپێدراوه‌؟؟

وەڵام: 

زانایانى به‌رِێز فه‌رموویانه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و لوت سمینه‌ زیانى ته‌ندروستى نه‌بێت بۆخودى ئافره‌ته‌كه‌و بۆ ته‌جمیل جوانكارى خۆیان به‌كارى بهێنن ئاساییه‌ وهیچى تێدانییه‌ وتاوانبار نابن ..والله اعلم

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد ژ.م 07701056158

ئایا خوێندنى سوره‌تى كهف له‌ رِۆژى جومعه‌دا كاته‌كه‌ى مه‌رجه‌ ته‌نها له‌رِۆژدابێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا خوێندنى سوره‌تى كهف له‌ رِۆژى جومعه‌دا كاته‌كه‌ى مه‌رجه‌ ته‌نها له‌رِۆژدابێت؟؟

وەڵام: 

به‌ڵى براى خۆم ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ى كه‌ باسى خێرو پاداشت و نورو روناكى ده‌كات بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى تایبه‌ته‌ به‌ رۆژى هه‌ینى، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تی: (مَنْ قَرَأ سُورَة الْكَهْفِ فِی يوْمِ الْجُمُعَة أضاءَ ڵهُ مِنَ النُّورِ مَا بَیْنَ الْجُمُعَتَیْنِ)
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد ژ.م 07701056158

قوربانى كردن حساب ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ خۆى له‌ دیار سه‌ربرِینى حه‌یوانه‌كه‌ نه‌بێت ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

قوربانى كردن حساب ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ خۆى له‌ دیار سه‌ربرِینى حه‌یوانه‌كه‌ نه‌بێت ؟

وەڵام: 

به‌ڵى برام هه‌رچه‌نده‌ باشتر وایه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى به‌ ده‌ستى خۆى سه‌رى ببرِێت به‌ دیارییه‌وه‌ بێت "چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم" خۆی به‌ ده‌ستى خۆى قوربانیه‌كه‌ى خۆى سه‌ربرِیوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی یان بۆی نه‌گونجاوه‌ به‌ دیارییه‌وه‌ بێت ئه‌و كاته‌ قوربانییه‌كه‌ى دروسته‌ و قبوڵه‌ إن شاءالله.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد ژ.م 07701056158

مامۆستا گیان ئایا ئەگەر لە ماڵێكدا سەگ بەخێو بكرێت ئەو مالە كە چویتە ماڵیان دەتوانی ئاوو خواردنیان بخۆیت ؟ واتە خواردنیان حەڵاڵە ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان ئایا ئەگەر لە ماڵێكدا سەگ بەخێو بكرێت ئەو مالە كە چویتە ماڵیان دەتوانی ئاوو خواردنیان بخۆیت ؟ واتە خواردنیان حەڵاڵە ؟ وە ئایا لەو ماڵەدا نوێژ جائیزە ؟ ئەگەر سەگەكە بەرت كەوت بێویستە چی بكەین ؟

وەڵام: 

به‌ڵى برام خواردن و خواردنه‌وه‌یان حه‌ڵاڵه‌. نوێژكردنيش تيايدا جائیزە ، هیچ ناكه‌یت چونكه‌ سه‌گ ته‌نها لیكى ناو ده‌می و میزو پیساییه‌كه‌ى گلاوو پیسه‌، ئه‌گینا موى لاشه‌ى به‌ ووشكى پیس نییه‌.
07701056158به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد ژ.م

ئایا ئەگەر مردوویەك بمرێت لەشەودا دەتوانرێت بانگ خوێن بانگ بدات بۆ ئەوەی خەڵك كۆ ببنەوەو نوێژی لەسەر بكەن ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئەگەر مردوویەك بمرێت لەشەودا دەتوانرێت بانگ خوێن بانگ بدات بۆ ئەوەی خەڵك كۆ ببنەوەو نوێژی لەسەر بكەن ؟

وەڵام: 

براى خۆم سوننه‌ته‌ مردوو زوو ئاماده‌ بكرێت و نوێژى له‌سه‌ر بكرێت و به‌ره‌و گۆرستان به‌ري بخرێت و بنێژرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌س نه‌بوو ئاماده‌ى بكات و نوێژى له‌سه‌ر بكا ئه‌و كاته‌ ئه‌توانرێت بانگى خه‌ڵكى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى نوێژى له‌سه‌ر بكه‌ن ، تاموسلمانان دوعاى خێر بۆ مردووه‌ بكه‌ن و خۆشیان له‌وخێره‌ گه‌وره‌یه‌ به‌شدار بن.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد ژ.م 07701056158

ماموستایەکى هەولیر کە ماوەیەک بێش ئیستا گیرابوو ناوى اسماعیل سوسەیى لە ئينترنيت باسى سلفی و مذهب دەکات ئەگەر گەرانیک بکەن بەو ناوە بزانن قسەکانى چۆنە ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ماموستایەکى هەولیر کە ماوەیەک بێش ئیستا گیرابوو ناوى اسماعیل سوسەیى لە youtube باسى سلفی و مذهب دەکات ئەگەر گەرانیک بکەن بەو ناوە بزانن قسەکانى چۆنە ؟؟

وەڵام: 

براى به‌رِێزم ئه‌وه‌نده‌ى كه‌ ئێمه‌ زانیاریمان هه‌بێت له‌سه‌رئه‌و مامۆستایه‌و زۆرێك له‌مامۆستایانى تریش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و مامۆستایه‌ مه‌نهه‌جى رِوون نییه‌ و خۆی به‌سه‌له‌فى نه‌ناساندووه‌ وئێمه‌ش به‌سه‌له‌فیمان نه‌زانیوه‌ ، وه‌ ئێمه‌ گوێمان له‌و ووتاره‌ نه‌بووه‌ وبه‌رده‌ستمان نه‌كه‌وتووه‌ تا بزانین قسه‌كانى چۆنه‌ وتاچ ئاستێك موافقى شه‌رعى خوایه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشكه‌شكردنى وتارێك له‌سه‌ر سه‌له‌فیه‌ت وبه‌رنامه‌ پاك وجوانه‌ى به‌س نییه‌ وكیفایه‌ت نییه‌ بۆ سه‌له‌فى بوونى بێژه‌ره‌كه‌ى به‌ڵكو سه‌له‌فییه‌ت ئیخلاس ودڵسۆزى نواندانه‌ له‌سه‌راپاى عیباده‌ته‌كاندا بۆخوا و شوێنكه‌وتنه‌ بۆ بست به‌بستى سوننه‌تكانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) له‌هه‌موو كاروباره‌كانى دیندا.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .

یارى كردنى تۆپى پێ به‌ شۆرته‌وه‌ دروسته‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

یارى كردنى تۆپى پێ به‌ شۆرته‌وه‌ دروسته‌؟؟

وەڵام: 

براى خۆم وه‌رزش له‌ بنه‌ره‌تدا كارێكى حه‌ڵاڵ و موباحه‌، مه‌گه‌ر یارییه‌ك شه‌رع رێگرى لێكرد بێت یان له‌به‌ر كارێك نه‌هی لێكردبێت، جا تۆپێنیش یه‌كێكه‌ له‌ یارییه‌كان له‌ بنه‌رِه‌تدا حه‌رام نییه‌، ئه‌گه‌ ر به‌ جل و به‌رگى شه‌رعییه‌وه‌ بێت دروسته‌، به‌لاَم ئه‌گه‌ر شۆرت له‌به‌ربكه‌ن وعه‌وره‌تیان به‌ده‌ربخات ئه‌وكات تاوانبارده‌بن ودروست نییه‌ به‌وشۆرته‌وه‌ یارى بكه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌رجێكى تردا .
به‌رێز/ م.شاخه‌وان وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

دابەش کردنى ئەرزى زراعی کە وەرەسەبێت لە نیوان کور و کچ دابەش کردنی یەکسانە

پرسیارەکە وەک خۆی: 

دابەش کردنى ئەرزى زراعی کە وەرەسەبێت لە نیوان کور و کچ دابەش کردنی یەکسانە یان ٢ بە ١ کە دەڵێن حەدیسەکى بێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) لەوبارەیەوە هەیە کەوا ئەرزى زراعی دەبێ بە یه کسانى دابەش بکرێت مەمنون دەبم ئەگەر وەلاممان بدەنەوە

وەڵام: 

براى خۆم وه‌ره‌سه‌ موڵكى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ میراتگرى مردووه‌كه‌ن جا كچ بێت یان كورِ، ئه‌و كات پێویسته‌ به‌ پێی شه‌رع به‌ش بكرێت به‌ پێى حاڵى كه‌سه‌كان، جا ئه‌گه‌ر خوشك له‌گه‌ل برا هه‌بوو ئه‌و كاته‌ برا دوو قاتى خوشك ده‌بات. جا زه‌وى زراعی بێت یان هه‌ر شتێكى تر.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٦٢
٣٠٣٦
٦٨٠٧٦٦