كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

مامۆستاى به‌رِێز ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێك شه‌له‌ل بوو هه‌رچوار په‌لى وه‌لایه‌نى پیاوه‌تى نه‌مابوو واته‌ لایه‌نى جنسى له‌ده‌ست داوه‌ ئایا ده‌كرێت خێزانه‌كه‌ى ........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستاى به‌رِێز ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێك شه‌له‌ل بوو هه‌رچوار په‌لى وه‌لایه‌نى پیاوه‌تى نه‌مابوو واته‌ لایه‌نى جنسى له‌ده‌ست داوه‌ ئایا ده‌كرێت خێزانه‌كه‌ى بۆ تێركردنى لایه‌نى جنسى خۆى (ئامێرێكى لاستیكى واته‌ زه‌كه‌رێكى لاستیكى ده‌ستكرد) له‌جیاتى زه‌كه‌رى پیاوه‌كه‌ى به‌كار بهێنێت كه‌ده‌توانریت له‌لاشه‌ى پیاوه‌ شه‌له‌له‌كه‌ قایم بكرێت

وەڵام: 

زانایان ده‌فه‌رمون: له‌سه‌ر پیاو پێویسته‌ بچێته‌ لاى خێزانى و سه‌رجێی له‌گه‌ڵدا بكات به‌ پێی پێویست و توانا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ قه‌ده‌رى خوا ئه‌م پیاوه‌ تواناى كارى شه‌رعى نه‌ما به‌ هۆى نه‌خۆشیه‌وه‌ و یان هه‌ر شتێكى تر، "پاش سه‌ردانى و دكتۆرو چاره‌سه‌ر" ئه‌گه‌ر هه‌ر پیاوه‌كه‌ هه‌ر چاك نه‌بوو ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ئافره‌ت دوو حاڵه‌تی بۆ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ووته‌ى رِاست و دروستى زانایان:
یه‌كه‌م: بۆی هه‌یه‌ له‌گه‌ل مێرده‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌ و ێه‌برو ئارام بگرێت، خواى گه‌وره‌ خێرو پاداشتى ده‌داته‌وه‌ و ئه‌و ژیانه‌ ناره‌حه‌ته‌ى له‌ به‌هه‌شتدا بۆ قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌، إن شاءالله.
دووه‌م: بۆى هه‌یه‌ ته‌ڵاقی خۆى وه‌ربگرێت و شوو بكاته‌وه‌ به‌ مێردێكى تر، ئه‌گه‌ر ئه‌ترسآ توشى زینا بێت تا به‌ هۆی ئه‌و مێرده‌وه‌ پارێزراو بێت له‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌.
له‌ كۆتاییدا داواكارم له‌ خواى گه‌وره‌ شیفاى ئه‌م نه‌خۆشه‌ و سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌ موسڵمانه‌كان بدات،، آمین.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

كاتیك باسى بیدعه‌ ده‌كه‌ین له‌لاى هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن كاتى خۆى سه‌یاره‌ نه‌بووه‌ و چه‌نده‌ها شتى تر نه‌بووه‌. وه‌لامان چى بێت بۆ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

كاتیك باسى بیدعه‌ ده‌كه‌ین له‌لاى هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن كاتى خۆى سه‌یاره‌ نه‌بووه‌ و چه‌نده‌ها شتى تر نه‌بووه‌. وه‌لامان چى بێت بۆ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌؟

وەڵام: 

براى خۆم ئێمه‌ كاتێك باسی بیدعه‌ ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان له‌و كارانه‌یه‌ كه‌ له‌ دیندا زیاد كراوه‌ نه‌ك له‌ كاره‌كانى دونیا، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تى: ((مَن أحدَث فی أَمرِنا هذا مَا لیسَ مِنهُ فَهُوَ رَدّ)) وه‌ فه‌رمویه‌تى: ((مَن عَمِل عَمَلاً لیسَ عَلیه أمرُنا فَهَُو رَدٌّ). واته‌: هه‌ركه‌سێك شتێكى تازه‌ دابهێنێت و زیاده‌یه‌ك بكات له‌م دینه‌دا له‌ كاتێكدا فه‌رمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نییه‌ (وه‌ بنچینه‌یه‌كى شه‌رعى نییه‌ تا ئه‌و كاره‌ى بۆ سه‌ر بگێرِدرێته‌وه‌) ئه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ى قه‌بول نییه‌ و لێى وه‌رناگیرێت، با چه‌ندى نیه‌تیشى باش بێت و بڵێت ته‌نها بۆ خواى په‌روه‌ردگار ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌م.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

مامۆستا گیان من ریشم تازە هاتووە بەڵام هەندێكی دێتەوەو هەندێكی نایەتەوە جا چوم بۆ لای دكتۆر دەرمانی بۆ نوسیوم بۆ ئەوەی بێتەوە بە تەواوەتی ئایا ئەمە دەچێتە بواری تەجمیلەوە ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان من ریشم تازە هاتووە بەڵام هەندێكی دێتەوەو هەندێكی نایەتەوە جا چوم بۆ لای دكتۆر دەرمانی بۆ نوسیوم بۆ ئەوەی بێتەوە بە تەواوەتی ئایا ئەمە دەچێتە بواری تەجمیلەوە ؟

وەڵام: 

نه‌خێر براكه‌م ناچێته‌ ژێر بوارى ته‌جمیلی حه‌رامه‌، چونكه‌ ئینسان ئه‌گه‌ر كه‌م و كورِییه‌ك یان عه‌یبێك له‌ لاشه‌یدا هه‌بوو ده‌توانى عه‌مه‌لیاتی بكات و جوانكارى بۆ بكات.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

من به‌رده‌وام شتی خراپم به‌مێشكدا دێ ده‌رباره‌ی ئیسلام زورده‌ترسم خودا سزام بدا له‌سه‌ر ئه‌م خه‌یاڵانه‌ چی بكه‌م خه‌ریكه‌ شێت ده‌بم؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من به‌رده‌وام شتی خراپم به‌مێشكدا دێ ده‌رباره‌ی ئیسلام زورده‌ترسم خودا سزام بدا له‌سه‌ر ئه‌م خه‌یاڵانه‌ چی بكه‌م خه‌ریكه‌ شێت ده‌بم؟

وەڵام: 

برام هه‌وڵبده‌ به‌رده‌وام یادو زیكرى خوا بكه‌و قورئان زۆر بخوێنه‌و به‌رده‌وامبه‌ له‌ سه‌ر نوێژى جه‌ماعه‌ت و هاورِێیه‌تى كه‌سانى رِوو له‌ دین له‌ خوا ترس بكه‌، وه‌ هه‌ر كاتێك خه‌یاڵێكى ناشیاو به‌ مێشكتدا هات ئه‌وا یه‌كسه‌ر له‌بیر خۆتی به‌ره‌وه‌و بیر له‌ شتێكى تر بكه‌ره‌ه‌وه‌. داواكارم له‌ خواى گه‌وره‌ هیدایه‌تت بداتت بدات و ئه‌و خه‌یاڵانه‌ت لێ دور بخاته‌وه‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

چه‌ند نه‌خۆشی ومه‌فاسیدی دڵ هه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ چی جێگره‌وه‌ی ئه‌م نه‌خوشیی ومه‌فاسیدانه‌یه‌.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

چه‌ند نه‌خۆشی ومه‌فاسیدی دڵ هه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ چی جێگره‌وه‌ی ئه‌م نه‌خوشیی ومه‌فاسیدانه‌یه‌.

وەڵام: 

1- چه‌ند نه‌خۆشی ومه‌فاسیدی دڵ هه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ چی جێگره‌وه‌ی ئه‌م نه‌خوشیی ومه‌فاسیدانه‌یه‌.
وه‌ڵام: پرِ كردنى له‌ ئیمان و ته‌قواو ترسی خوا. وه‌ پاككردنه‌وه‌ى له‌ رِق و كینه‌و حه‌سودى و نییه‌تی خراپ ,,,,هتد.
2- زمان ئه‌ركی چییه‌ چ شتانێك ئه‌گه‌ر ئینسان به‌زمانی بیكات تووشی به‌هیلاكچوون ده‌بێت.
وه‌ڵام: ده‌ربرِینى ئیمان و زیكرى خواو وته‌ى جوان و قورئان خوێندن، ئه‌وه‌ى كه‌ پێى به‌ هیلاك ده‌چیت: كوفرو شیرك و وته‌ى خراپ و غه‌یبه‌ت .... هتد.

3- گوێچكه‌كان ئه‌ركیان چییه‌ ئه‌ی نه‌خوشی وده‌رده‌كانی گوێچكه‌ چین؟
وه‌ڵام: گوێ گرتن له‌ هه‌مو ووته‌ و شتانێك كه‌ رِازى بونى خواى تێدایه‌، دوور كه‌وتنه‌ له‌ گوێ گرتنى گورانى و مۆسیقا ووته‌ى حه‌رام و نارِه‌وا.
4- ئه‌ی چاوه‌كان ئه‌ركیان چییه‌ و نه‌خۆشیه‌كانی چین؟
وه‌ڵام: سه‌یركردنى نازو نیعمه‌ته‌كانى خوا، تێروانین له‌ گه‌ردون تا به‌ره‌و نیشاندانى ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره‌ت ببات، وه‌ دور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ تێروانینى حه‌رام و كاره‌ ناشه‌رعییه‌كان.
5- ئایا چۆن پێشینه‌چاكه‌كانی ئه‌م ئومه‌ته‌ چۆن ئه‌مانه‌یان كۆنترۆل كردووه‌ تا بوون به‌ پێشینێكی چاك بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ش رِێره‌وی ئه‌وان هه‌ڵگرین.
وه‌ڵام : ته‌نها به‌ ئیمان و باوه‌رِى راسته‌قینه‌یان ،رِاستگۆییان له‌ گه‌ڵ خوادا، ترسانیان له‌ سزاى دوا رِۆژ. داواكارم له‌ خواى باڵاده‌ستت هیدایه‌تى هه‌موو لایه‌كمان بدات بۆ سه‌ر رِێگاى رِاست.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

مامۆستا گیان جاری وا هەیە دەچین بۆ جەماعەت ئیمام ریزی بەستووە و تۆش فریایی (تحیة المسجد ) ناكەوی ئایا چی بكەین ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان جاری وا هەیە دەچین بۆ جەماعەت ئیمام ریزی بەستووە و تۆش فریایی (تحیة المسجد ) ناكەوی ئایا چی بكەین ؟ درووستە دوای نویژی جەماعەت تحیة المسجد بكەین.

وەڵام: 

به‌لێ برام ده‌بێ رِاسته‌وخۆ له‌گه‌ل ئیمامدا نوێژه‌ فه‌رزه‌كه‌ بكه‌یت، نه‌ك نوێژى (تحیة المسجد )، نه‌خێر برام دواى جه‌ماعه‌ته‌كه‌ ناتوانیت بیكه‌یت چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌وسلم) فه‌رمویه‌تى :هه‌ركاتێك چونه‌ ناو مزگه‌وته‌وه‌ دامه‌نیشن تا دوو رِكات نوێژ ده‌كه‌ن، جا برام ئه‌و نوێژه‌ فه‌رز بێت یان سوننه‌ت دوو رِكات بێت یان زیاتر شوێنی (تحیةالمسجد ) ده‌گرێته‌وه‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

ئه‌گه‌ر ئه‌زیه‌ت نه‌بێت چۆنێتى كردنى نوێژى (استغاره‌) و وه‌ نوێژه‌كه‌ چۆنه‌ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ وه‌كو نوێژى تره‌ له‌ سوره‌تى فاتیحه‌و....

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر ئه‌زیه‌ت نه‌بێت چۆنێتى كردنى نوێژى (استغاره‌) و وه‌ نوێژه‌كه‌ چۆنه‌ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ وه‌كو نوێژى تره‌ له‌ سوره‌تى فاتیحه‌و.... پێكدێت یان ناوه‌رِۆكه‌كه‌ى جیاوازه‌.خوا جه‌زاى خێرتان بداته‌وه‌و له‌ دوعاى خێر بێبه‌شمان مه‌كه‌ن.

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت نوێژى (استغفار)ه‌: ئه‌وه‌ ته‌نها دوو رِكاته‌ و وه‌كو نوێژى تر هیچ جیاوازییه‌كى نییه‌ له‌گه‌ڵ نوێژى تردا ته‌نها نییه‌ته‌كه‌ى نه‌بێت، واته‌ هه‌روه‌ك دوو رِكات نوێژى ئاساییه‌ به‌ڵام له‌دڵتدا نییه‌تى نوێژى (استغفار)ى لێدێنیت و پاشان داواى لێخۆش له‌ خوا ده‌كه‌یت له‌و تاوانه‌ى كه‌ كردووته‌.
وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت نوێژى (استخاره‌)یه‌: ئه‌وه‌ ته‌نها دوو رِكاته‌ و وه‌كو نوێژى تر هیچ جیاوازییه‌كى نییه‌ له‌گه‌ڵ نوێژى تردا ته‌نها نییه‌ته‌كه‌ى نه‌بێت، واته‌ هه‌روه‌ك دوو رِكات نوێژى ئاساییه‌ به‌ڵام له‌دڵتدا نییه‌تى نوێژى (استخاره‌)ى لێدێنیت و پاشان دواى سه‌لامدانه‌وه‌ دوعای (استخاره‌)ده‌خوێنیت.

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

ئایا ئه‌گه‌ر یه‌كێك پیربێت ونه‌خۆشیش بێت وبیروهۆشى كه‌م بێت وله‌سه‌ر جێگا كه‌وتبێت ومیز رِانه‌گرێت و پیسایش له‌ژێرخۆ بكات ئایا ئه‌و كه‌سه‌ نوێژ و رِۆژوى له‌سه‌ره‌ ؟؟ ..

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌گه‌ر یه‌كێك پیربێت ونه‌خۆشیش بێت وبیروهۆشى كه‌م بێت وله‌سه‌ر جێگا كه‌وتبێت ومیز رِانه‌گرێت و پیسایش له‌ژێرخۆ بكات ئایا ئه‌و كه‌سه‌ نوێژ و رِۆژوى له‌سه‌ره‌ ؟؟ ئه‌ى ئه‌گه‌ر نه‌توانێت رِۆژووبگرێت فیدییه‌ى له‌سه‌ره‌ یان نا ؟؟ تكایه‌ وه‌لاَممان بده‌نه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ پاداشتى خێرتان بداته‌وه‌..

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر كه‌سێك پیربێت وتواناى رِۆژووگرتنى نه‌بێت وئه‌وا له‌جیاتى هه‌ر رِۆژێك ژه‌مه‌ خواردنێك به‌هه‌ژارێك ده‌دات یاخود كیلۆنیوێك برنج ده‌دات .به‌لاَم هه‌رده‌بێت نوێژ بكات ئه‌گه‌ربه‌پێوه‌ نه‌یتوانى به‌دانیشتنه‌وه‌ وه‌ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى به‌راكشانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى به‌ئیشاره‌ت .ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى ده‌ست نوێژبگرێت ده‌بێت ده‌ست نوێژى پێ بگرن ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى ته‌یه‌موم ده‌كات ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆى پیس كرد وگیانى به‌نوێژو نه‌بوو ئه‌وه‌ ده‌بێت پاكى بكه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یاتوانى وبه‌رده‌وام وابوو ئه‌وه‌ به‌و شێوازه‌ ده‌بێت نوێژه‌كه‌ى بكات دروسته‌ ان شاءالله ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌هۆى پیرییه‌وه‌ بیرو هۆشى لاى خۆى نه‌ما وئاگاى له‌ دونیا نه‌ما ومنداڵه‌كانى خۆى نه‌ناسیه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ نوێژو رِۆژووى له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت وته‌كلیفى له‌سه‌ر نامێنێت و داوالێكراو نییه‌ به‌ئه‌نجامدانى زۆربه‌ى عیباده‌ته‌كان والله أعلم ..
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا ئه‌گه‌ر له‌مزگه‌وت ده‌ست كرا به‌جه‌ماعه‌ت وده‌رگاى مزگه‌وت داخرا پاش كه‌مێك له‌ده‌رگاى مزگه‌وت درا ........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌گه‌ر له‌مزگه‌وت ده‌ست كرا به‌جه‌ماعه‌ت وده‌رگاى مزگه‌وت داخرا پاش كه‌مێك له‌ده‌رگاى مزگه‌وت درا دروسته‌ كه‌سێك له‌ئه‌وانه‌ى كه‌له‌جه‌ماعه‌تدایه‌ بچێت ده‌رگاى مزگه‌وت بكاته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى قسه‌بكات بگه‌رِێته‌وه‌ ناو نوێژه‌كه‌؟؟ ئه‌وه‌ چۆن ده‌بێت رِوونكردنه‌وه‌یه‌كمان پێ بده‌ن له‌سه‌رى ..

وەڵام: 

دروست نییه‌ چونكه‌ ده‌رگاى مزگه‌وت له‌دواوه‌یه‌ و رِووله‌قیبله‌ نییه‌ ، چونكه‌ عائیشه‌ (خوا لێى رِازى بێت) ده‌فه‌رموێت (استفتحت الباب ورسول الله (صلى الله علیه وسلم) یصلى تطوعا والباب على القبلة‌ فمشى عن یمینه أو عن یساره ففتح الباب ثم رجع الى مصلاه) المشكاة‌ (1005)الأرواء (386)
واتا(له‌ده‌رگامدا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) نوێژى سونه‌تى ده‌كردو ده‌رگاكه‌شى رِووه‌وقیبله‌ بوو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) به‌لاى رِاستدا یان چه‌پدا رِۆیشت وده‌رگاكه‌ى كرده‌وه‌و پاشان گه‌رِایه‌وه‌ بۆنوێژكرنه‌كه‌ى و نوێژه‌كه‌ى نه‌برِى.جا ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ بوو ده‌رگاكه‌ رِووه‌وقیبله‌ بوو چه‌ند هه‌نگاوێك بچیته‌ پێشه‌وه‌و بیكه‌یته‌ ئه‌وا دروسته‌ به‌لاَم له‌دواوه‌ بێت وئاورِبده‌یته‌وه‌ وبرِۆیت وپاشان بێته‌وه‌ دروست نییه‌.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك بچێته‌ مزگه‌وت نوێژى جه‌ماعه‌ت 1رِكعاتى مابوو ده‌ست بكات به‌نوێژو ئیمام پێشترهه‌ڵه‌ى كردبوو، كاتێك كه‌نوێژ .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك بچێته‌ مزگه‌وت نوێژى جه‌ماعه‌ت 1رِكعاتى مابوو ده‌ست بكات به‌نوێژو ئیمام پێشترهه‌ڵه‌ى كردبوو، كاتێك كه‌نوێژ ته‌واوبوو ئیمام سوجده‌ى سه‌هوو ده‌بات ده‌بێت ئه‌وكه‌سه‌ش له‌گه‌ڵیدا سوجده‌ى سه‌هوو ببات دواى هه‌ڵبسێته‌وه‌و بۆرِكعاته‌كانى تر؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ ده‌بێت دواى ئیمام بكه‌ویت ومتابه‌عه‌ى ئیمام بكات وله‌ئیمام جیا نه‌بێته‌وه‌وله‌گه‌ڵیدا سوجده‌ى سه‌هو به‌ریت پاشان هه‌ڵسێته‌وه‌ نوێژه‌كه‌ى ته‌واوبكات چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت (إنما جعل الإمام لیؤتم به ) واتا ( بۆیه‌ ئیمام دانراوه‌ تا ئێوه‌ شوێنى بكه‌ون).
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٦١
٣٠٣٥
٦٨٠٧٦٥