كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئێوه‌ ده‌ڵێن زیكرى دواى نوێژ دروسته‌ به‌ده‌نگى به‌رز بكرێ تا خه‌ڵكه‌كه‌ فێرده‌بن كه‌فێر بوون ئیترنابێت بكرێت....به‌ڵام هه‌ندێ پیاوى پیرهه‌یه‌ خوێنده‌وارى نیه‌و فێرنابێت ئایه‌ ئه‌و كاته‌ دروسته‌ به‌ده‌نگى به‌رز بكرێت بۆهه‌میشه‌یى؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئێوه‌ ده‌ڵێن زیكرى دواى نوێژ دروسته‌ به‌ده‌نگى به‌رز بكرێ تا خه‌ڵكه‌كه‌ فێرده‌بن كه‌فێر بوون ئیترنابێت بكرێت....به‌ڵام هه‌ندێ پیاوى پیرهه‌یه‌ خوێنده‌وارى نیه‌و فێرنابێت ئایه‌ ئه‌و كاته‌ دروسته‌ به‌ده‌نگى به‌رز بكرێت بۆهه‌میشه‌یى؟؟

وەڵام: 

به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ به‌زكره‌كانى دواى نوێژ نه‌هاتووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(صلى الله علیه‌ وسلم)هاوه‌ڵان و تابیعین و تابعى تابعین،به‌ڵكو له‌مه‌زهه‌بى ئیمامى شافیعیدا هاتووه‌ كه‌ئه‌ویش خۆى نه‌یفه‌رمووه‌ به‌ڵكو هه‌ندێك له‌ شوێنكه‌وتوانى وایان فه‌رمووه‌،كه‌واته‌ زیكر كردن به‌ ده‌نگى به‌رز له‌دواى نوێژه‌ فه‌رزه‌كانه‌وه‌ بیدعه‌یه‌و نابیت بكرێت .
به‌رِێز/ م. یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

بۆچی بێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) نۆ خیزانی هه‌بووه‌و موسڵمان بۆی هه‌یه‌چوار خێزان بهێنێت؟ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هاوکاری کردنیان بوایه‌ئه‌یتوانی بێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ماره‌یان نه‌کات و هاوکاریشیان بکات!؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

بۆچی بێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) نۆ خیزانی هه‌بووه‌و موسڵمان بۆی هه‌یه‌چوار خێزان بهێنێت؟ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هاوکاری کردنیان بوایه‌ئه‌یتوانی بێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ماره‌یان نه‌کات و هاوکاریشیان بکات!؟

وەڵام: 

حیكمه‌تى هێنانى نۆ خێزان خواى په‌روه‌ردگار خۆیى ده‌زانێت پێویست ناكات و نابێت ئێمه‌ له‌و حیكمه‌ته‌ بكۆڵینه‌وه‌ به‌ڵام ده‌بێت یه‌قینیشمان هه‌بێت به‌وه‌ى خواى په‌روه‌رگار خۆیى بۆى حه‌ڵال كردووه‌ هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت (وأمرأة مؤمنة‌ إن وهبة نفسها للنبى إن أراد النبى أن یستنكحها خالية لك من دون المؤمنين ) احزاب 50
به‌رِێز/ م.یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

ئایا حوكمى ئه‌و ده‌ست له‌ پشت دانه‌ و ده‌ست پێكردنى نوێژى جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌وتدا یان له‌ هه‌رشوێنێكى تردا چى یه‌ داواكارم بۆمان رِوون بكه‌نه‌وه‌.؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا حوكمى ئه‌و ده‌ست له‌ پشت دانه‌ و ده‌ست پێكردنى نوێژى جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌وتدا یان له‌ هه‌رشوێنێكى تردا چى یه‌ داواكارم بۆمان رِوون بكه‌نه‌وه‌.؟
ئایا نوێژى جه‌ماعه‌تى تر جائیزه‌ له‌ ناو مزگه‌وتدا دواى ئه‌وه‌ى نوێژى تێدا كرابێت.؟
ئایا نوێژى جه‌ماعه‌ت به‌ دووكه‌س ده‌كرێت.؟

وەڵام: 

حوكمى ده‌ست له‌پشتدان له‌كاتى نوێژكردندا بۆ ئه‌وه‌ى بكرێت به‌ جه‌ماعه‌ت كارێكى شه‌رعى نییه‌ چونكه‌ له‌ هیچ كام له‌ هاوه‌ڵانه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ كاری وایان كردبێت.
- دووباره‌ كردنه‌وه‌ى نوێژى جه‌ماعه‌ت له‌ مزگه‌وتدا دوو حاڵه‌تى هه‌یه‌:
حاڵتى یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ ئیمامى رِاتبى هه‌بوو ئه‌وا درووست نییه‌ دوو جه‌ماعه‌تى تێدا بكرێت ئه‌وه‌ش مه‌زهه‌بى ئیمامى شافعى یه‌ وه‌ زۆرێك له‌زانایانى تریش.
حاڵه‌تى دووه‌م : ئه‌گه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ ئیمامى رِاتبى نه‌بوو ئه‌وا درووسته‌ دوو جه‌ماعه‌تى تێدا بكرێت یان زیاتر.
- به‌ڵى نوێژى جه‌ماعه‌ت به‌ دووكه‌س ده‌كرێت هه‌روه‌كو له‌م فه‌رموده‌یه‌دا هاتووه‌ ( صلاة رجلین یوم أحدهما صاحبه أذكى عند الله من صلاة‌ ثمانیة تترى))رواه البخارى.
به‌رِێز/ م.یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

مامۆستاى به‌رِێز ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێك شه‌له‌ل بوو هه‌رچوار په‌لى وه‌لایه‌نى پیاوه‌تى نه‌مابوو واته‌ لایه‌نى جنسى له‌ده‌ست داوه‌ ئایا ده‌كرێت خێزانه‌كه‌ى بۆ تێركردنى لایه‌نى جنسى خۆى (ئامێرێكى لاستیكى واته‌.................

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستاى به‌رِێز ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێك شه‌له‌ل بوو هه‌رچوار په‌لى وه‌لایه‌نى پیاوه‌تى نه‌مابوو واته‌ لایه‌نى جنسى له‌ده‌ست داوه‌ ئایا ده‌كرێت خێزانه‌كه‌ى بۆ تێركردنى لایه‌نى جنسى خۆى (ئامێرێكى لاستیكى واته‌ زه‌كه‌رێكى لاستیكى ده‌ستكرد) له‌جیاتى زه‌كه‌رى پیاوه‌كه‌ى به‌كار بهێنێت كه‌ده‌توانریت له‌لاشه‌ى پیاوه‌ شه‌له‌له‌كه‌ قایم بكرێت

وەڵام: 

زانایان ده‌فه‌رمون: له‌سه‌ر پیاو پێویسته‌ بچێته‌ لاى خێزانى و سه‌رجێی له‌گه‌ڵدا بكات به‌ پێی پێویست و توانا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ قه‌ده‌رى خوا ئه‌م پیاوه‌ تواناى كارى شه‌رعى نه‌ما به‌ هۆى نه‌خۆشیه‌وه‌ و یان هه‌ر شتێكى تر، "پاش سه‌ردانى و دكتۆرو چاره‌سه‌ر" ئه‌گه‌ر هه‌ر پیاوه‌كه‌ هه‌ر چاك نه‌بوو ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ئافره‌ت دوو حاڵه‌تی بۆ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ووته‌ى رِاست و دروستى زانایان:
یه‌كه‌م: بۆی هه‌یه‌ له‌گه‌ل مێرده‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌ و صه‌برو ئارام بگرێت، خواى گه‌وره‌ خێرو پاداشتى ده‌داته‌وه‌ و ئه‌و ژیانه‌ ناره‌حه‌ته‌ى له‌ به‌هه‌شتدا بۆ قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌، إن شاءالله.
دووه‌م: بۆى هه‌یه‌ ته‌ڵاقی خۆى وه‌ربگرێت و شوو بكاته‌وه‌ به‌ مێردێكى تر، ئه‌گه‌ر ئه‌ترسى توشى زینا بێت تا به‌ هۆی ئه‌و مێرده‌وه‌ پارێزراو بێت له‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌.
له‌ كۆتاییدا داواكارم له‌ خواى گه‌وره‌ شیفاى ئه‌م نه‌خۆشه‌ و سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌ موسڵمانه‌كان بدات،، آمین.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

ئایا شێخ عبدالقادرى گه‌یلانى مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى بووه‌؟؟ ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌و پیاوباشه‌ بۆرِوونبكه‌نه‌وه‌؟؟ وه‌ ئایا ئه‌م پیاوه‌ ته‌ریقه‌تى قادرى داناوه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا شێخ عبدالقادرى گه‌یلانى مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى بووه‌؟؟ ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌و پیاوباشه‌ بۆرِوونبكه‌نه‌وه‌؟؟ وه‌ ئایا ئه‌م پیاوه‌ ته‌ریقه‌تى قادرى داناوه‌؟؟

وەڵام: 

الشیخ الزاهد عبدالقادر الجیلانی .. یه‌كێكه‌ له‌ زانا به‌ناوبانگه‌كانی مه‌زهه‌بی ئیمامى أحمد، كیتابى "الغنیه‌"ى نوسیوه‌ له‌و مه‌زهه‌به‌دا، وه‌ گومانى تیانیه‌ كه‌ خاوه‌نى عیلم و دینداریه‌كى باش و هه‌ندى كه‌راماتى هه‌بووه‌، له‌ هه‌مان كاتدا زۆر له‌ زانایانى سه‌رده‌مى خۆی و پێش و دواى خۆشى زۆر باشترو چاكتر بوونه‌ له‌ئه‌م پیاوباشه‌ ، وه‌كو سه‌رجه‌م صه‌حابه‌، وه‌ الفضیل بن عیاض ، وبشر بن الحافی والجنید، .......، مه‌به‌ستم له‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هاوارو داواكردن و ته‌به‌رروك كرن به‌ ئه‌و دروست بوایه‌ ئه‌وه‌ له‌ پێشتر له‌و صه‌حابه‌و ئه‌و تابعیانه‌یه‌ كه‌ باسیان مان كرد، وه‌ ئه‌گه‌ر صوفیه‌كان ده‌ڵێن كه‌راماتى هه‌بووه‌، ئه‌وه‌ ده‌ڵێین صه‌حابه‌و ئه‌و تابعیانه‌یه‌ هه‌ندى جار كه‌رامه‌تیان له‌و زیاتر بووه‌، جا كه‌رامات كارى خوایه‌ ده‌یدات به‌ هه‌ندى له‌ به‌نده‌كانى نه‌ك كارى ده‌ستی خۆیان بێت واتا : هیچ ده‌سه‌ڵاتى مرۆڤه‌كانى تیانیه‌.
جا براى خۆم الشیخ الزاهد عبدالقادر الجیلانی به‌ هیچ فه‌رمانى نه‌كردووه‌ و رازى نییه‌ به‌وه‌ى كه‌ ئه‌مرۆ هه‌ندى له‌ موسڵمانان هاوار ى بۆ ده‌كه‌ن و لێی ده‌پارێنه‌وه‌و زیاره‌تى گۆره‌كه‌ى ده‌كه‌ن سه‌ربرینى بۆ ده‌كه‌ن ............، كه‌ هه‌مو ئه‌م كارانه‌ شیركه‌ و ئینسان له‌ دین پێى ده‌رده‌چێت.
شیخ الإسلام ابن تیمیه‌ : فه‌رمویه‌تى: ((ووته‌كانى وَالشَّیْخُ عَبْدُ الْقَادِرِ هه‌مووى له‌ بازنه‌ى فه‌رمان كردن به‌ چاكه‌ و نه‌هی كردن له‌ خراپه‌ و ئارام گرتن له‌سه‌ر قه‌ده‌رو ... ده‌سورِایه‌وه‌)) مجموع الفتاوى : أحمد بن عبد الحلیم ابن تیمیة‌ الحرانی(8/369).
وه‌ هه‌روه‌ها ْ شیخ الإسلام ابن تیمیة : فه‌رمویه‌تى: ((الشیخ الزاهد عبدالقادر الجیلانی و هاوشێوه‌كانى كه‌سانێك بون له‌ گه‌وره‌ترین زاناو له‌ خوا ترسه‌كانى سه‌رده‌مى خۆیان كه‌ فه‌رمان به‌ چاكه‌ و نه‌هیان ده‌كرد له‌ خراپه‌، هانی موسڵمانیان ده‌دا بۆ ده‌ست گرتن به‌ شه‌رعه‌وه‌)) .
پرسیار كرا له‌ الشیخ عبد العزیز بن عبد الله الراجحی : ئایا شیخ عبدالقادرى گه‌یلانى مه‌نهه‌جى ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ بوو؟
فه‌رموى: به‌ڵى یه‌كێك بووه‌ له‌ پیاوچاكان و زانا به‌ناوبانگه‌كانی مه‌زهه‌بی ئیمامى أحمد. به‌ڵام شوێنكه‌وتوانى "صۆفیه‌كانى ئه‌مرِۆ" به‌ دیار قه‌بره‌كه‌یه‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌و زیاده‌ره‌ویان كردووه‌ له‌ حه‌قیاو لێى ده‌پارێنه‌وه‌ جگه‌ له‌ خوا یان له‌گه‌ڵ خوا.
هه‌ندى له‌ ووته‌ به‌ نرخه‌كانى الشیخ عبدالقادر الجیلانی له‌ كیتابى " الفتح الربانی والفیض الرحمانی " (ص117-118،159،373):
" یـــــا من یشكو الخلق مصائبه ، ایش ینفعك شكواك إلى الخلق؟!! لا ینفعونك ولا یضرونك وإذا اعتمدت علیهم اشركت فی باب الحق عزّ وجلّ یبعدونك ، وفی سخطهِ یوقعونك! .. ویلك أما تستحیی أن تطلب من غیر الله وهو أقرب إلیك من غیره"
ویقول: "لا تدعو مع الله أحداً كما قال {فلا تدعو مع الله أحداً} "
وقال لولده عند مرض موته: " لا تخف أحداً ولا ترجه ، وأوكل الحوائج كلها إلى الله ، واطلبها منه ، ولا تثق بأحدٍ سوى الله عز وجل ، ولا تعتمد إلا علیه سبحانه ، التوحید ، وجماع الكل التوحید"
كه‌واته‌ براى خۆم " الشیخ عبدالقادر الجیلانی " له‌سه‌ر عه‌قیده‌ى سه‌له‌فى صاڵح بووه‌، به‌ڵام صۆفییه‌تى ئه‌مرۆى به‌ناو شوێنكه‌وتوى الشیخ عبدالقادر الجیلانی له‌سه‌ر شیرك و هاوه‌ل بریاردانن بۆ خواى گه‌وره‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ى لێنه‌كه‌ن موشریك ده‌بن و له‌ دین پێى ده‌رده‌چن، وه‌ الشیخ عبدالقادر الجیلانی لێیان به‌رییه‌و رازی نییه‌ به‌ كاره‌كه‌یان.
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701055861

سلاوى خواتان لێبێت... كه‌سانێك هه‌ن ده‌ڵێن ئێمه‌ عه‌له‌وین جا حه‌زده‌كه‌م بزانم ئه‌م مه‌زهه‌به‌ چییه‌؟؟ئه‌گه‌ربتوانن به‌كورتى وه‌لامم بده‌نه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ پاداشتى به‌خێرتان بداته‌وه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلاوى خواتان لێبێت... كه‌سانێك هه‌ن ده‌ڵێن ئێمه‌ عه‌له‌وین جا حه‌زده‌كه‌م بزانم ئه‌م مه‌زهه‌به‌ چییه‌؟؟ئه‌گه‌ربتوانن به‌كورتى وه‌لامم بده‌نه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ پاداشتى به‌خێرتان بداته‌وه‌؟؟

وەڵام: 

سلاوى خواى گه‌وره‌ له‌ ئێوه‌ى به‌رِێزیش ... عه‌له‌وی فیرقه‌یه‌كن له‌ شیعه‌ وبه‌زۆرى له‌ ولاتى سوریا وده‌وروبه‌رى هه‌ن ، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى وه‌كو هه‌مووفیرقه‌كانى ترى شیعه‌ بیروباوه‌رِان زۆرخراپ ونه‌گریسه‌، زۆربه‌ى زۆرى گروپه‌كانى شیعه‌ بیروباوه‌رِان وایه‌ كه‌ سه‌رجه‌مى صه‌حابه‌ (خوا لێیان رِازى بێت) پاش وه‌فاتى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) له‌ دین هه‌ڵگه‌رِاونه‌ته‌وه‌ وكافربوونه‌ته‌وه‌ ته‌نها چه‌ند كه‌سێكیان نه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن قورئان ده‌ستكارى كراوه‌و تحریف كراوه‌ ، وه‌ ده‌لێن عائیشه‌ى دایكى ئیمانداران زیناى كردووه‌ په‌نا به‌خوا وه‌ ده‌ڵێن جبریل خیانه‌تكاره‌ ، وه‌ موتعه‌ لایان حه‌لاڵه‌ و درۆش لایان ئاسایه‌و به‌ ته‌قییه‌ ناوى ده‌به‌ن ..هه‌روه‌ها زۆر شتى تریش كه‌ ئێستا بوارى باسكردنیمان نییه‌ له‌به‌ركه‌مى كات ..بۆزانیارى زیاتر ئه‌و كتابانه‌ بخوێنه‌وه‌وپه‌یدابكه‌ كه‌ باسى شیعه‌و فیرقه‌و به‌شه‌كانى ده‌كات تا جوانتر لێیان تێبگه‌یت .
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ .

مامۆستا گیان كتابێك هەیە بە ناوی (شمس المعارف الكبری) ئایا ئەم كتێبە باسی چی دەكات ؟ راستە ئەلێن ئەوەی بیخوێنێتەوە دەتوانێ‌(جن) ببینێ‌؟ ئایا بەخوێندنەوەی راستە كافر دەبین ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان كتابێك هەیە بە ناوی (شمس المعارف الكبری) ئایا ئەم كتێبە باسی چی دەكات ؟ راستە ئەلێن ئەوەی بیخوێنێتەوە دەتوانێ‌(جن) ببینێ‌؟ ئایا بەخوێندنەوەی راستە كافر دەبین ؟

وەڵام: 

براگیان دروست نییه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كتابى سیحرو جادوو بخوێنیته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ هه‌مووى كوفرو بێ باوه‌رِییه‌، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: [وما كفر سلیمان..................] واته‌: سوله‌یمان (علیه السلام) كافر نه‌بوو چونكه‌ سوله‌یمان (علیه السلام) خه‌ڵكى فێرى سیحرو جادوو نه‌ده‌كرد به‌ڵكو شه‌یتانه‌كان كافربوون به‌ هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكیان فێرى سیحرو جادوو ده‌كرد.

به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

مامێكم هه‌بوو وه‌ختى خۆى باوكم له‌سه‌ر به‌رماڵ دوعاى كردووه‌ وووتویه‌تى خوایه‌ رِسقى ئه‌و برایه‌م بده‌یت (واتا مامم) ئه‌و منداڵى وردى هه‌یه‌ من قه‌یناكه‌ ،ئیترله‌و كاته‌وه‌ باوكم رِسقى نه‌ماوه‌ به‌س .............

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامێكم هه‌بوو وه‌ختى خۆى باوكم له‌سه‌ر به‌رماڵ دوعاى كردووه‌ وووتویه‌تى خوایه‌ رِسقى ئه‌و برایه‌م بده‌یت (واتا مامم) ئه‌و منداڵى وردى هه‌یه‌ من قه‌یناكه‌ ،ئیترله‌و كاته‌وه‌ باوكم رِسقى نه‌ماوه‌ به‌س له‌وه‌وپێش وانه‌بوو تا ئێستاش هه‌روایه‌ ، ئایا ئه‌م دوعایه‌ تا چه‌ند كاریگه‌رى هه‌بووه‌ له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى رِسقى باوكم ؟؟ زۆرسوپاس

وەڵام: 

براكه‌م ئه‌م دوعایه‌ ماناى ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ باوكت دوعاى له‌ خۆى كردبێت به‌وه‌ى رِزقى ببرِێت، به‌ڵكو ته‌نها دوعاى بۆ مامت كردووه‌،به‌ڵام كه‌ ئێستا باوكت رِزقى كه‌م بووه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگاره‌ بۆ باوكت، جا با ئارام بگرێت له‌سه‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

ئایا مه‌عاشى جه‌یش وپۆلیسى عێراقى دروسته‌ وه‌ری بگریت یاخود حه‌رامه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا مه‌عاشى جه‌یش وپۆلیسى عێراقى دروسته‌ وه‌ری بگریت یاخود حه‌رامه‌؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر سوپاو پۆلیس كاربكه‌ن بۆ پاراستنى وڵات و ماڵ و گیانى خه‌ڵكى و زوڵم و سته‌م نه‌كه‌ن له‌ كه‌س ئه‌وا مه‌عاشه‌كه‌یان حه‌ڵاڵه‌.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

ئایا رِۆژى قیامه‌ت ماوه‌كه‌ى چه‌نده‌؟؟(رِۆژ .. ساڵ ..مانگ..)؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا رِۆژى قیامه‌ت ماوه‌كه‌ى چه‌نده‌؟؟(رِۆژ .. ساڵ ..مانگ..)؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌ رِاوه‌ستانى ساحه‌ى مه‌حشه‌ربێت، ئه‌وا ماوه‌كه‌ى په‌نجا هه‌زار (50000) ساڵه‌، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: [فی یوم كان مقداره خمسين الف سنة............](المعارج).
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٦٣
٣٠٣٧
٦٨٠٧٦٧