دڵ ته‌نگى له‌چییه‌وه دێ؟جاره‌ى چییه؟ئه‌ى قه‌له‌ق بوون چاره‌ى چیه؟
دڵ ته‌نگى له‌چییه‌وه دێ؟جاره‌ى چییه؟ئه‌ى قه‌له‌ق بوون چاره‌ى چیه؟
دڵته‌نگى و قه‌له‌قى به‌نده به‌یه‌كه‌وه، هه‌ندێ جار له‌شه‌یتانه‌وه‌یه وه هه‌ندێ جاریش بیركردنه‌وه‌ى زۆره‌و هه‌ندێ جاریش نه‌خۆشییه‌كى حسیه، چاره‌سه‌ریشیان به زیكر‌و پارِانه‌وه‌و قورئان خوێندن و سه‌ردانیكردنى دكتۆرى تایبه‌ت ده‌بێت.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
حوكمـی سه‌یركردنـی یاری تۆپـی پـى چیـــــه؟
حوكمـی سه‌یركردنـی یاری تۆپـی پـى چیـــــه؟
ئه‌گه‌ر سه‌رقاڵت نه‌كات له نوێژه‌كان و زیكرى خوا‌و ته‌ماشاكردنى عه‌وره‌تیشى تێدا نه‌بێت و دۆستایه‌تى و دوژمنایه‌تیشى له‌سه‌ر دانه‌مه‌زرێنیت ئه‌وكاته دروسته، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه نه‌بێت دروست نییه.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێش نوێژى بۆخه‌ڵك بكات له مزگه‌وت به‌ڵام فاتیحه‌ى رِه‌وان نه‌بوو بۆ نموونه (ص) بكات به (س) ئایه دروسته نوێژى له‌دوابكه‌ى؟
ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێش نوێژى بۆخه‌ڵك بكات له مزگه‌وت به‌ڵام فاتیحه‌ى رِه‌وان نه‌بوو بۆ نموونه (ص) بكات به (س) ئایه دروسته نوێژى له‌دوابكه‌ى؟
یان ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆى وابوو وشه‌كانى بۆ نه‌ده‌هات به‌جوانى ئایه دروسته نوێژى له‌دوا بكه‌ى؟
ئه‌گه‌ر فاتیحه‌ى رِه‌وان نه‌بێت ئامۆژگارى بكرێت تاكو بزانێت، ئه‌گه‌ر هه‌روابوو ئه‌وا نوێژى له دواوه مه‌كه‌ن هه‌تا ده‌توانن. به‌ڵكو برِۆن بۆمزگه‌وتێكى نزیكتر ئه‌گه‌ر هه‌بوو.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
ئایا دروسته له دواى غوسل ده‌ركردن نوێژبكه‌ى بێ ئه‌وه‌ى ده‌ست نوێژ بشۆیه‌وه؟
ئایا دروسته له دواى غوسل ده‌ركردن نوێژبكه‌ى بێ ئه‌وه‌ى ده‌ست نوێژ بشۆیه‌وه؟
ئه‌گه‌ر نییه‌تى ده‌ستنوێژت هه‌بوبێت ئه‌وا دروسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نییه‌تت نه‌بوبێت ده‌ستنوێژ بگریت ئه‌وا دروست نییه.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
ئایه رِاى ئیمام شافعى و ئیمام احمد چیه له‌سه‌ر جل كورتى ئه‌گه‌ر بۆ فیز نه‌بێت ؟؟؟؟؟؟؟ تكایه وه‌ڵام
ئایه رِاى ئیمام شافعى و ئیمام احمد چیه له‌سه‌ر جل كورتى ئه‌گه‌ر بۆ فیز نه‌بێت ؟؟؟؟؟؟؟ تكایه وه‌ڵام
رِاى هه‌ر چوار ئیمامه‌كه له‌گه‌ڵ فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌ردایه (صلى الله علیه وسلم)، له فه‌رموده‌كانیشدا دوو سزا هاتووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى پۆشاكیان شۆرِ ده‌كه‌ن، یه‌كه‌میان ئه‌وانه‌ى بۆ فیز زلییانه ئه‌وا ده‌فه‌رموێت: ((لا ینظر الیهم یوم القیامة ولا یزكیهم ولهم عذاب الیم))، واتا(خواى گه‌وره له رِۆژى قیامه‌تدا ته‌ماشاى ناكات و پاكى ناكاته‌وه‌و سزایه‌كى زۆربه‌ئازاریشى بۆداده‌نێت) وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه بۆ فیز زلییان نییه ده‌فه‌رموێت: ((كل شئ جاوز الكعبین ففي النار))واتا (هه‌ر پۆشاكێك ته‌جاوزبكات و بكه‌وێته ژێر رِه‌قێنه‌ى قوله پێوه ئه‌وه له‌ئاگردایه).
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
ئایا دروسته به‌س شه‌مه به‌رۆژوو بیت؟؟
ئایا دروسته به‌س شه‌مه به‌رۆژوو بیت؟؟
خیلاف هه‌یه له نێوان زانایاندا، به‌ڵام باشتر وایه رِۆژى شه‌ممه به‌رِۆژوو نه‌بیت له رِۆژووى سوننه‌تدا، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((لا یصومنَّ احدكم یوم السبت الا فیما افترض علیكم...)) واته: با هیچ كه‌س له ئێوه رِۆژى شه‌ممه به‌رِۆژوو نه‌بێت ته‌نها له فه‌رزدا نه‌بێت.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
ئایا دروسته جه‌فیه نه‌كه‌ى له‌به‌رده‌م مێردى خوشك؟؟
ئایا دروسته جه‌فیه نه‌كه‌ى له‌به‌رده‌م مێردى خوشك؟؟
نه‌خێر دروست نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى مێردى خوشك مه‌حره‌مى هه‌تاهه‌تایى نییه.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
من جن له‌لامه وه‌كو مێروله ده‌مگه‌زی وئازارم ده‌دا زوو تورِه ده‌بم و سه‌رم له‌گه‌ڵ ده‌ئێشی كاتێك سوره‌تی جن ده‌خوێنم په‌نجه‌كانی پێم لای چه‌پ به‌رزونزم ده‌بێت ؛ عیلاجی من چیه؟ خێرتان ده‌گاتێ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه؟؟
من جن له‌لامه وه‌كو مێروله ده‌مگه‌زی وئازارم ده‌دا زوو تورِه ده‌بم و
سه‌رم له‌گه‌ڵ ده‌ئێشی كاتێك سوره‌تی جن ده‌خوێنم په‌نجه‌كانی پێم لای چه‌پ به‌رزونزم ده‌بێت ؛ عیلاجی من چیه؟ خێرتان ده‌گاتێ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه؟؟
چه‌ندێك ده‌توانى قورئان بخوێنه به تایبه‌تى سوره‌تى (البقرة) هه‌روه‌ها گوێ له رِوقیه‌ى شه‌رعى بگره هه‌تاوه‌كو خواى گه‌وره شیفات ده‌دات، هه‌روه‌ها دوعا زۆر بكه یان سه‌ردانى كه‌سێكى سیقه بكه تاوه‌كو قورئانت به‌سه‌ردا بخوێنێت.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
سلاوى خواتان لێبێت..نوێژى(صلاة الحاجة) ده‌توانین بیكه‌ین ؟ وه ئایا هیچ فه‌رمووده‌یه‌كى له‌سه‌ره؟
سلاوى خواتان لێبێت..نوێژى(صلاة الحاجة) ده‌توانین بیكه‌ین ؟ وه ئایا هیچ فه‌رمووده‌یه‌كى له‌سه‌ره؟
نوێژى (صلاة الحاجة) له فه‌رموده‌دا نه‌هاتووه، ئه‌گه‌ریش هه‌بێت زه‌عیفه ، به‌ڵام نوێژى (صلاة الاستخارة) هاتووه له فه‌رمووده‌ى صه‌حیحدا.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
مامۆستا گیان لە خوا بەزیاد بێت ئێمە لە خانوی خۆمانین وە دوو قاتە بەڵام ئێمە خۆمان لە قاتی سەرەوە ئەخەوین شەوان. ئەگەر هاتوو توشی لەش گرانی بووم لە ..............
مامۆستا گیان لە خوا بەزیاد بێت ئێمە لە خانوی خۆمانین وە دوو قاتە بەڵام ئێمە خۆمان لە قاتی سەرەوە ئەخەوین شەوان. ئەگەر هاتوو توشی لەش گرانی بووم لە خەودا وە ویستم هەستم بۆ نویژی بەیانی ئیتر بەهەر هۆیەك نەم توای بە ئاو لەش گرانی خۆم دەركەم ویستم تەیەموم بكەم من برسیارەكەم لێرەیە چۆن تەیەموم بكەم كە هیچ خۆڵی تیا نییە قاتی سەرەوەو بگرە خوارەوەش؟؟.
براكه‌م له كاتى له‌شگرانیدا پێویسته خۆت بشۆریت، ئه‌گه‌ر توانات هه‌بوو به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه ته‌یه‌مموم بكه‌یت له كاتێكدا ئاو هه‌بێت و بتوانیت به‌كارى بهێنیت، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [فإن لم تجدوا.........]، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاو نه‌بوو یان نه‌توانى به‌كارى بهێنیت ئه‌و كاته دروسته ته‌یه‌مموم بكه‌یت بۆ نوێژه‌كه‌ت، به‌ڵام دوایى هه‌ر ده‌بێت خۆت بشۆریت، ته‌یه‌ممومیش دروسته به دیوارى ماڵه‌كت ئه‌گه‌ر خۆڵیشى پێوه نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [صعیدا طیبا] صعید: واته رِووى سه‌ر زه‌وى ئه‌گه‌ر خۆڵ بێت یان به‌رد یان چیمه‌نتۆ.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047