كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

مامۆستایانى به‌رِێزم پێم خۆش بوو پرسیارێ بكه‌م له‌سه‌ر حوكمى چات كردن له‌گه‌ڵ خوشكان بۆمه‌به‌ستى پرسیارى شه‌رعى یاخود .................

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستایانى به‌رِێزم پێم خۆش بوو پرسیارێ بكه‌م له‌سه‌ر حوكمى چات كردن له‌گه‌ڵ خوشكان بۆمه‌به‌ستى پرسیارى شه‌رعى یاخود هه‌ربابه‌تێكى دینى وه‌بونى خوشكان له‌ گروپه‌ كانى ناو فه‌یسبوك وه‌ پرسیاركردن و وه‌لام دانه‌وه‌ى برا یان به‌گشتى
داوا له‌ مامۆستایانى به‌رِێزم ده‌كه‌م وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌م بده‌نه‌وه‌ به‌به‌ڵگه‌ى شه‌رعى وفتواى زانایان..

وەڵام: 

براى خۆم ئه‌وه‌نده‌ى فه‌تواى زانایان بێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ : مه‌سه‌له‌ى چات كردن و ده‌عوه‌ كردن له‌ رِێى ئینته‌رنێته‌وه‌ كارێكى تازه‌یه‌ كه‌ هاتۆته‌ كایه‌وه‌ و هۆكارێكه‌ كه‌ موسڵمان بتوانێت ده‌عوه‌ى تیا بكات و دینى راسته‌قینه‌ى ئیسلامى تیا بڵاو بكاته‌وه‌، جا براى خۆم ده‌توانرێت سود له‌م هۆكاره‌ ببیرنرێت بۆ ده‌عوه‌ كردن، به‌ڵام ده‌بێت موسڵمان ئاگادار بێت و تێنه‌كه‌وێت و توشى تاوان نه‌بێت چونكه‌ به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت ده‌ریایه‌كى ئاڵۆزو بێ بنه‌، جا ئه‌و كه‌سه‌ى به‌كارى دێنێت ده‌بێت زۆر زۆر وریا بێت، جا سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌كه‌ى جه‌نابت ، پرسیار كراوه‌ له‌ الشیخ حامد العلی: ئایا چات كردن له‌ گه‌ل پیاوان دروسته‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ كارى خێر بێت و دوور بێت له‌ هه‌موو خراپه‌و تاوانێك؟
ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا فه‌رموویه‌تى: خوشكى به‌رێزم دروست نییه‌ بۆ ئافره‌تى موسلمان كه‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ل پیاوانێك هه‌بێت و قسه‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكات كه‌ مه‌حره‌مى نین، خواى گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تى : (وإذا سألتموهن متاعا فاسألوهن من وراء حجاب ذلكم
أطهر لقلوبكم وقلوبهن")
واتا: ئه‌گه‌ر داواى شتێكتان له‌ خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ر كرد ئه‌وا له‌ پشت په‌رده‌وه‌ داوایان لێبكه‌ن چونكه‌ ئه‌و كاره‌ باشتره‌ بۆ ئێوه‌و ئه‌وانیش، وه‌ دڵ و ده‌رونى ئێوه‌و ئه‌وانیش پاكتر ده‌بێت دورتر ده‌بێت له‌ تاوان، ووته‌ى خواى گه‌وره‌: (وإذا سألتموهن متاعا) ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ قسه‌ كردن و داواكردنى شتێكى پێویست له‌ نێوان پیاوان و ئافره‌تان دروسته‌ ئه‌گه‌ر مه‌حره‌مى یه‌كتریش نه‌بن به‌مه‌رجى بۆ پێویستى بێت و به‌ پێى پێویست بێت، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ به‌ سه‌رهاتى پێغه‌مبه‌ر موسامان بۆ ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ كچه‌ به‌ شه‌رم و شكۆكه‌ى پێغه‌مبه‌ر شوعه‌یب هات بۆ لایى پێى ووت: (فجاءته إحداهما تمشی على استحیاء قالت إن أبی یدعوك لیجزیك أجرما سقیت لنا)
واتا: یه‌كێك له‌ كچه‌كانى هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر موساو پێى به‌ شه‌رم و حه‌یاوه‌ قسه‌ى له‌گه‌ڵدا كردوو ووتى: باوكم بانگت ده‌كات و ده‌یه‌وێت بتبینێت و پاداشتى چاكه‌كه‌ت بداته‌وه‌ كه‌ مه‌رِه‌كانت بۆ ئاوداین، جا ئه‌گه‌ر قسه‌ كردن له‌ نێوانیان بۆ پێویستى و به‌ پێى پێویستى بێت ئه‌وا دروسته‌، به‌ڵام قسه‌ كردنى ئافره‌ت له‌گه‌لڕ پیاوى نا مه‌حره‌م نابێت به‌به‌رده‌وامی بێت و بۆ خۆیان باس و خواس و زیاتر بكه‌ن له‌ كارى پێویست، وه‌ ناشبێت ئافره‌تان نه‌رمى و ناسك و نیانی بنوێنن له‌ قسه‌ كردن یان نوسیندا، جا براى خۆم قسه‌ كردن و پرسیار كردن خۆى له‌ خۆیدا ناڵێین حه‌رامه‌ به‌ڵام هه‌ندى جار سه‌ر ده‌كێشێت بۆ حه‌رام بۆیه‌ ئاگاداربه‌و بۆ كارى پێویست و به‌ پێى پێویستى بێت.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٦٨
٢٠١٩
٦٩٣٦٢٨