برایان من له‌باش ده‌ست نویژگرتن به‌یه‌ك دووتكه میزته‌رِده‌بم .....
السلام علیكم خودا پاداشتى چاكه‌تان بداته‌وه. برایان من له‌باش ده‌ست نویژگرتن به‌یه‌ك دووتكه میزته‌رِده‌بم ئایا حوكمی شه‌رع به‌به‌ڵكه‌وه چیه سوپاس بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌تان..
عليك السلام ورحمة الله...
كه‌سانێك هه‌یه له‌دوای میز كردن یه‌ك دوو تك یا زیاتر ئاو له زه‌كه‌ریان ده‌رده‌چێت، كه پێی ده‌ووترێت: پاش میز یا میزه چوركه، له زمانی عه‌ره‌بیشدا پێی ده‌ووترێت: (الوَدِیّ).
هاوه‌ڵی خۆشه‌ویست (عَبدُ الله)ی كورِی (عَبَّاس) (رِه‌زای خوایان لێبێت) ده‌فه‌رمووێت:(000 وَامَّا الْوَدْىُ وَالْمَذىُ فَقَاڵ : اغْسِلْ ذكَرَكَ اوْ مَذاكِیرَكَ وَتَوَضَاْ وُضُوءَكَ لِلصَّلاَة‌ِ). رواهُ الإمامُ البَیهَقیّ (رَحِمَهُ الله) فی (سُنَنِهِ الكُبرى)
واته: سه‌باره‌ت به پاش میزو ئاوی مه‌زی ـ ئاوێكه له كاتی بیر كردنه‌وه‌ی ئاره‌زوو شه‌هوه‌ت یا له‌كاتی یاری كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا له زه‌كه‌ر ده‌رده‌چێتء دووسێ تكه ـ
بۆ ئه‌م دوو ئاوه زه‌كه‌رت ده‌شۆریت و تارات ده‌گریت، هه‌روه‌ها ده‌ستنوێژ ده‌گریت هه‌روه‌ك چۆن بۆ نوێژ ده‌ستنوێژ ده‌گریت.
هاوه‌ڵی خۆشه‌ویست (عَبدُ الله)ی كورِی (مَسعُود) (رِه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت:
(الْوَدْىُ الَّذى يكُونُ بَعْدَ الْبَوْلِ فِیهِ الْوُضوءُ) رواهُ البَیهَقیّ (رَحِمَهُ الله) فی (سُنَنِهِ الكُبرى).
واته: ئاوی (الوَدِیّ) ئه‌و ئاوه‌یه، كه له‌دوای میز كردنه‌وه دێت و هه‌ركاتێك ئه‌م ئاوه هات ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه تارات و ده‌ستنوێژ بگرێت.
به‌رِێز/ م.عبید فقىَ وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه..ژ.م.07701940272