ئه‌گه‌رقورئان بخوێنێت له‌مزگه‌وتدا یان له‌شوێنێك،ئه‌گه‌رسه‌لام كرا ده‌بى قورئانه‌كه‌ببرِیت وجوابى سه‌لامه‌كه بده‌یته‌وه ......
سه‌لام علیكم براكیان خواى گه‌وره پاداشتان بداته‌وه- برسیارێكم هه‌یه
ئه‌گه‌رقورئان بخوێنێت له‌مزگه‌وتدا یان له‌شوێنێك،ئه‌گه‌رسه‌لام كرا ده‌بى قورئانه‌كه‌ببرِیت وجوابى سه‌لامه‌كه بده‌یته‌وه كه‌له‌مزكه‌وتدا سه‌لام زۆرده‌كرىَ ده‌بىَ هه‌مووجارىَ قورئانه‌كه‌ببرِیت؟
به‌رِاستى ئه‌م سایته سه‌له‌فیانه سودیان زوَرزۆره وه‌زۆردڵ خۆشكه‌رن- سه‌لام علیكم
عليك السلام ورحمة الله ..
هاوه‌ڵی خۆشه‌ویست (عُقْبَه)ی كورِی (عَامِرُ الـجُهَنِیّ) (رِه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: (كُنَّا جُلُوساً فِی الْـمَسجِدِ نَقرَأ القُرآنَ، فَدَخَل رَسُولُ اللهِ (صلى الله عليه وسلم) فَسَلَّمَ عَلینَا، فَرَددنَا عَلیهِ السَّلام 000) حَدِیثٌ صَحیحٌ (الصحیحة 3285).
واته: ئێمه دانیشتبووین له مزگه‌وتدا قورئانمان ده‌خوێند، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) هاته ناو مزگه‌وته‌كه‌وه‌و سه‌لامی لێ كردين ، ئێمه‌ش وه‌ڵامی سه‌لامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوامان (صلى الله عليه وسلم) دایه‌وه.
ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه دروسته سه‌لام له‌كه‌سێك بكرێت، كه قورئان بخوێنێت، ئیمامی ئه‌لبانی (رِه‌حمه‌تی خوای لێبێت) له زنجیره‌ی فه‌رمووده رِاسته‌كانیدا سه‌رباسێكی بۆ ئه‌م فه‌رمووده‌یه داناوه به ناونیشانی: (مَشرُوعِیَّه‌ُ السَّلاَمِ عَلى الْقَارِئ) واته: دروستێتی و شه‌رعێتی سه‌لام كردن لـه قورئان خوێن.كه‌واته دروسته له‌كاتى قورئان خوێندندا وه‌لاَمى سه‌لامى خه‌ڵك بده‌یته‌وه...له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر كه‌سێكى ترهه‌بێت وه‌لاَمى سه‌لامه‌كه بداته‌وه ئاساییه ئه‌گه‌ر تۆوه‌لاَمى سه‌لامه‌كه نه‌ده‌یته‌وه ..چونكه ئه‌گه‌ركه‌سێك هه‌بێت وه‌لاَمبداته‌وه له‌سه‌رئه‌وانى تر لاده‌چێت وه‌لاَمدانه‌وه‌ى سه‌لامه‌كه...خواى گه‌وره هه‌موومان سه‌رفرازبكات..
به‌رِێز/ م.عبید فقىَ وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه..ژ.م.07701940272