ئایا دروسته ژن و پیاو ئه‌ندامى زاوزێى یه‌كتر بمژن و بیلێسنه‌وه؟
السلام عليكم ورحمة الله
ئایا دروسته ژن و پیاو ئه‌ندامى زاوزێى یه‌كتر بمژن و بیلێسنه‌وه؟
بۆ مه‌سه‌له‌ى مژین یان لێسینه‌وه‌ى ئه‌ندامى نێرینه بۆ ئافره‌ت وه به پێچه‌وانه‌وه ئه‌ڵێم:
به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌وه‌ى ئێمه زانیومانه له‌شارستانى ڕۆژئاوا ئه‌وه‌یه كه فیتره‌ت له‌ناوبدرێ و دژى كار بكرێت وه به‌دواى ئه‌وانه‌دا بگه‌ڕێن كه قه‌ده‌غه و كارێكى زیانبه‌خشه له‌هه‌واو ئاره‌زوو چێژ وه‌رگرتن ى نادروست له ژێر دروشمى ئازادى و سه‌ربه‌ستى مرۆڤ ئێمه‌ى موسڵمانیش به‌نه‌زانیه‌وه له‌هه‌مو شتێك‌دا لاساییان ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ:: (لو دخلوا حجر ضب لدخلتموه ورائهم) واته: گاور و جوله‌كه بچنه كونى مارمێلكه‌وه ئێوه‌ش به‌دوایاندا ده‌چن. جا بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ى خۆمان ئێمه‌ى موسڵمان له فه‌رهه‌نگ و كه‌لتور و تێگه‌شتنى پێشینانمان بۆ قورئان و سوننه‌ت شتى وامان نه‌بووه هه‌رگیز ڕه‌وشتى موسڵمانان به‌ژن و پیاوه‌وه له‌وه به‌رز تر بووه له هیچ سه‌رده‌مێكدا له مێژووى ئیسلام موسڵمانان حه‌وه‌جێیان به‌شتى وا نه‌كه‌وتووه لێره‌شه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مه‌شتێكى نامۆیه و دووره له ئاكارى ئیسلامى به‌ڵكو خواى گه‌وره فه‌رمان پێ ده‌كات به‌و جێگایه‌ى كه خوا خۆى فه‌رمانى پێ كردووه وه‌ك ده‌فه‌رموێ: { فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللّهُ } (222) سورة البقرة.
واته: جا كاتێك پاك و خاوێن بوونه‌وه و خۆیان شت بچنه لایان به‌و شێوه‌یه‌ى كه خوا فه‌رمانى داوه. مه‌به‌ستى ئه‌م بڕگه‌یه (به‌و شێوه‌یه‌ى كه‌خوا فه‌رمانى داوه) سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم وه تێگه‌شتنى هاوه‌ڵان و پێشه‌وایانى ئیسلام ڕه‌حمه‌تى خوایان لێ بێ ئه‌م كاره‌ى تیا نه‌بووه به‌ڵكو شوێنى تایه‌بت بۆ چونه لاى ئافره‌ت ئه‌وه‌یه كه خوا دیارى كردوه بۆیه ئیمامى قرگبی له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا ئه‌فه‌رموێ: (وذكر الحرث يدل على أن الإتيان في غير المأتي محرّم) به‌رگى 3 لاپه‌ڕه 93 - واته: باسكردنى كێڵگه له ئایه‌ته‌كه‌دا كه ده‌فه‌رموێ: { فَأْتُواْ حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ } (223) سورة البقرة
واته: جا به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك ده‌تانه‌وێت تۆ‌و بوه‌شێننه ناو كێڵگه‌كه‌تانه‌وه ئه‌وه به‌ڵگه‌یه كه چونه لاى ئافره‌ت جگه له شوێنى تایبه‌ت حه‌رامه.
ئه‌مه وه‌كو تێگه‌شتن و كارى موسڵمانان له مێژووى ئیسلامدا ئه‌مما وه‌كو خودى ئه‌و كاره پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لاى پسپۆڕان له زانایانى پزیشكى چونكه ئه‌گه‌ر زیانى هه‌بوو به‌ئافره‌ته‌كه یان به پیاوه‌كه یان به‌هه‌ردووكیان ئه‌وكاته حه‌رام ده‌بێت چونكه‌پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: (لا ضرر ولا ضرار)أخرجه مالك والحاكم والبيهقي والدارقطني وابن ماجه وصححه الألباني في صحيح سنن ابن ماجه. واته: زین گه‌یاندن به غه‌یر دروست نییه له‌سه‌ره‌تاوه دروستیش نییه زیان به زیان وه‌ڵام بده‌یته‌وه.
ئه‌مه‌ش پێویسته پسپۆڕان دیراسه‌ى بكه‌ن بزانن زیانى لێ ده‌كه‌وێته‌وه یان نا چونكه به‌ڕاستى ئه‌گه‌ر شتێكى باش بوایه قورئان و سوننه‌ت باسیان ده‌كرد یان هاوه‌ڵان ده‌یانكرد یان ئه‌گه‌ر حه‌ڵاڵ بوایه له مێژووى موسڵماناندا شتێكى باو ده‌بوو ئه‌وه‌ش بزانه چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و دیراسات هه‌ن كه هه‌ندێ نه‌خۆشى هه‌ن هۆكاره‌كانى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (سێكسى ده‌م) (الجنس الفموي) بۆ نموونه: دیراسه‌یه‌كى فه‌ڕه‌نسى ئه‌وه‌ى سه‌لماندوه كه په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێز هه‌یه له نێوان (وه‌ره‌م سه‌ره‌كانى) و سێكسى ده‌مدا ئه‌و دیراسه‌یه ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه به‌به‌ڵگه‌ى به‌هێز كه په‌یوه‌ندى توند هه‌یه له نێوان خانه‌ى سه‌ره‌كانى له‌ده‌مدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره قێزه‌ونه له فیتره‌تى مرۆڤدا وه ده‌مێكه‌زانایان گۆمانیان بۆ ئه‌وه ده‌چێ كه په‌یوه‌ندى له نێوان جنسى ده‌م بۆ هۆى گواستنه‌وه‌ى (ڤایرۆس)ه وه بۆ منداڵان كه ده‌بێته سه‌ره‌كانى منداڵه‌كه ئه‌و (ڤایرۆس)ه س ناسراوه به (ئێچ پى ڤى) وه ئه‌گه‌رى جۆرى تر له‌سه‌ره‌كان وه گۆڤارى (نیوسنستف)ى زانستى تایبه‌ت له‌م بواره‌دا یه‌كێك له بارترین ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كانى تۆمار كردووه كه ئه‌مه كورته‌كه‌یه‌تى: (سێكسى ده‌م له‌وانه‌یه مرۆڤ دوچارى شێرپه‌نجه‌ى ده‌م بكات به ئاماژه‌كردن به دیراسه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر نزیكه‌ى -1600- هه‌زارو شه‌ش سه‌د كه‌س نه‌خۆش توشبوو به شێرپه‌نجه‌ى ده‌م له ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا و ئوسترالیا و سودان وكوبا به‌راورد له‌گه‌ڵ -1700- كه‌س له‌وانه‌ى له‌ش ساغن له‌ئه‌نجامدا لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له وه‌كاله‌ى نێو ده‌وڵه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه له نه‌خۆشى (سرطان) ئه‌وه‌یان ده‌ستكه‌وتووه و دۆزیوه‌ته‌وه له شارى -لیون- له‌فه‌ڕه‌نسا كه بوونى ڕێژه‌ى جۆرێك له جۆره‌كانى ڤایرۆس ناسراو به hpv لاى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه‌شێرپه‌نجه‌ى ده‌میان هه‌یه ئه‌وانه‌ى سێكسى ده‌م به‌كارده‌هێنن زیاتره له سێ به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ى ئه‌و جۆره سێكسه به‌كارناهێنن)
وه هه‌مان گۆڤار ئه‌وه‌ى تۆمار كردووه كه ئه‌م جۆره ڤایرۆسه كه ناسراوه به HPV16 لاى كه‌سانى له‌ش ساغ نییه. هه‌روه‌ها گۆڤارى به‌ریتانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه‌لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌و بڕوایه‌دان كه (مژینى ئه‌ندامى پیاو) و لێسینه‌وه‌ى ئه‌ندامى زاوزێى ژن له‌وانه‌یه ئه‌نجامداره‌كانى دوچارى (وه‌ره‌م) بكات له ده‌مدا. (رائیل فنیرى) پسپۆڕ له ڤایرۆس و یه‌كێكه له هاوكارانى ئه‌م دیراسه‌یه ئه‌ڵێ: هاوڕیان و هاوكارانم گه‌شتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه ئه‌و دیراسه‌ته‌ى كردوویانه هه‌موو مرۆڤه‌كان قایل ده‌كات به ئه‌نجامه‌كه‌ى.
جا لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت پێویسته له‌سه‌ر موسڵمانان له خوابترسن و شوێ،ى هه‌نگاوه‌كانى گاور و جوله‌كه نه‌كه‌ون وه پێویسته شوێنى فه‌رمانى خوا و پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم وه تێگه‌شتنى هاوه‌ڵان بكه‌ون.
وه ئه‌و بڕگه‌یه‌ى كه ده‌ڵێ ئایا خواردنى مه‌نى پیاو دروسته وه ئایا پاكه ؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له خودى ئه‌ندامه‌كان بێت ئه‌وه پاكه به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ى له‌و دوو ئه‌ندامه‌وه ده‌رده‌چن زانایان ئه‌ڵێن هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى له ئه‌ندامى ئافره‌ته‌وه ده‌رئه‌چێ دروست نیه ده‌مى پێوه بدرێت به‌ڵام بۆ ئا (منی) پیاو زانایان ڕاو بۆچونى جیاوازیان هه‌یه ڕاى په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه دروست نییه بۆ مه‌یه‌له‌ى خواردنى (مه‌نی)پیاوه‌كه هه‌ندێ له‌زانایان خودى ئاوه‌كه به پاك داده‌نه‌ن - دوو ڕاى جیاواز هه‌یه ئه‌وه‌ى كه دروست و به‌ناوبانگه ئه‌وه‌یه كه دروست نیه (ئاوى پیاو) بوخورێته‌وه. بروانه كتێبى المجموع هی ئیمامى نه‌وه‌وى له زانایانى شافعى مه‌زهه‌ب.
بةريَز / م.خليل احمد وةلامى ئةم برسيارةى داوةتةوة..
له ڕووى پزیشكیه‌وه
ئایا دروسته ژن و پیاو ئه‌ندامى زاوزێى یه‌كتر بمژن و بیلێسنه‌وه؟
به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان
به‌كارهێنانى جنسى ده‌م (الجنس الفموي) له‌لایه‌نى مێرد و خێزانه‌كه‌ى كارێكى باش نیه له لایه‌نى شه‌رعه‌وه و پزیشكیدا.
له لایه‌نى پزیشكییه‌وه زیانه‌كانى ئه‌مانه‌ن:
1- تووشبوونى ناو ده‌م به نه‌خۆشى شیرپه‌نجه (سرطان) چونكه ڤایرۆسى شیرپه‌نجه‌ى منداڵدان (الرحم) كه ناسراوه به( (HPV16 بڵاوده‌بێته‌وه به‌م جۆره په‌یوه‌ندیه جنسییه‌وه.
2- تووشبوون به دڵۆپه‌یه‌كى هه‌وایى air embolism وه‌كو (جلطة)یه‌كى بایى وایه كه ده‌رواته ناو لووله‌كى خوێنه‌ڕۆ (الأوعية الدموية) تاوه‌كو ئه‌گه‌ێته خوێن هه‌ڵگرى ناو دڵ كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ مردن (وه چه‌نده‌ها حاڵه‌تى مردن تۆماركرابوو به هۆى ئه‌م كێشه‌یه).
3- تێكدانى توانا و هێز و ئاره‌زووى مرۆڤ بۆ جووتبوون به شێوه‌یه‌كى سرووشتییه‌وه له دواى فێربوونى.
4- ئاماده‌بوونى جۆرى كه‌ڕوو له لیكى ناو ده‌م كه ئه‌بێته هۆى هه‌وكردنى ئه‌ندامى جووتبوونى خێزان و ئه‌بێته هۆى نه‌زۆكى.
5- تووشبوون به نیشانه‌كانى هه‌وكردنى قوڕگ و كێشه‌ى قووتدانى خواردن.
6- تووشبوون به هه‌وكردنی جگه‌ر جۆرى B و نه‌خۆشى لێشاوبوون(سیلان).
7- تووشبوون به نه‌خۆشی سیفلس كه ئه‌بێته هۆى ده‌رچوونى زامێك له‌سه‌ر ئه‌ندامى جووتبوون و لێو كه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرا ئه‌بێته هۆى كێشه‌ى ناو لووله‌كى خوێنه‌ڕۆ و دڵ و نه‌خۆشى ده‌روونى و كوێرى چاو و كێشه‌ى ده‌مارگه‌لى و مردن له كۆتاییدا جگه له‌وه‌یه كه ئه‌بێته رێگاییه‌كى ئاسان بۆ تووشبوون به ئایدز.
بةريَز/ د. شيرزاد وةلامى ئةم برسيارةى داوةتةوة..