ئایا جیاوازى نێوان زه‌واجى (المتعة) له‌گه‌ڵ زه‌واجى (المسیار) چییه؟
ئایا جیاوازى نێوان زه‌واجى (المتعة) له‌گه‌ڵ زه‌واجى (المسیار) چییه؟ ئهگهربكرێت پێناسه‌ى هه‌ریه‌كه‌مان بۆبكه‌ن وپاشان لهرِووى شه‌رعه‌وه بۆمان لێكبده‌نه‌وه كامیان دروستهوكامیان حه‌رامه؟ تكایه به‌به‌ڵگه‌وه..خواجه‌زاتان بداته‌وه..
پێناسه‌ى (المتعة): بریتییه له ماره برینێكى كاتى جا كاته‌كه‌ى دیارى كرا‌و بێت یان نا، زۆربه‌ى كات ماوه‌كه‌ى تا (45) رۆژه، ئه‌م ماره‌ییه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه به ته‌واوبوونى ماوه‌كه‌ى، واته: ئه‌و ژن و پیاوه له‌سه‌ره‌تایى ماره برینه‌كه‌وه كاتى ته‌واو بوونى بۆ داده‌نێن.
پێناسه‌ى (المسیار): زه‌واجێكى شه‌رعییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جیاوازى بێت له‌گه‌ل مارهبرینى ئاسایى نێوان خه‌ڵكى ئه‌وه‌یه: له‌م ماره برینه‌دا ئافره‌ته‌كه له ههندى له مافه‌كانى خۆی ده‌بورێت، وه‌كو ئه‌وه‌ى داواى نه‌فه‌قه له مێرده‌كه‌ى ناكات، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و مێرده ژنى تر‌ى هه‌بوو ئه‌وه ئه‌م ئافره‌ته داواى ئه‌وه‌ى لێناكات كه ده‌بێت هه‌میشه به شه‌و لاى بمێنێته‌وه.
جیاوازى نێوان زه‌واجى : (المتعة) و (المسیار):
1. كات دیارى ده‌كرێت له نكاحى (المتعة)دا واته ئه‌و پیاوه بۆى هه‌یه یه‌ك سه‌عات یان دوو سه‌عات، رِۆژێك یان دوو رِۆژ له‌گه‌لیدا بێت، به‌ڵام له زه‌واجى (المسیار) كات دیارى ناكرێت به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و ژن و مێرده له نییهتیاندا بێت تا مردن یان تا ئه‌و كاته‌ى خواى په‌روه‌ردگار له چاره‌ى نوسیون به یه‌كه‌وه بن.
2. له نكاحى (المتعة)دا ته‌ڵاق دانى تیا نییه به‌ڵكو هه‌ركاتێك كاته‌كه‌ى ته‌واو بوو ئه‌و ژنه ده‌توانێت له‌و مێرده جیا بێته‌وه‌و به جێى بهێلێت، به‌ڵام له زه‌واجى (المسیار)دا ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه بیه‌وێت له‌و ئافره‌ته جیا بێته‌وه ده‌بێت به ته‌ڵاقدان بێت ، نه‌ك هه‌روا به هه‌ره‌مه‌كی.
3. له نكاحى (المتعة)دا پێویست به "وه‌لى" ناكات بۆ ماره برین، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته خۆى رازی بوو ئه‌وه به بى ئاگا‌و پرسی باوك و براى ماره ده‌بردرێت، به‌ڵام له زه‌واجى (المسیار)دا ماره برینه‌كه بهبى ئاگا‌و سه‌رپه‌رشتى وه‌لى ئه‌مرى ئافره‌ته‌كه دروست نییه ماره ببردرێت.
4. له نكاحى (المتعة)دا له چوار ژن زیاتر دروسته پیاو هه‌یبێت، واته: ئه‌و پیاوه‌ى متعه ده‌كات بۆى هه‌یه چوار ژنى له یه‌ك كاتدا هه‌بێت و ده یان بیست یان زیاتر ئافره‌تى تر به متعه بخوازێت (كه ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ری إباحى و زینا كردنه)، به‌ڵام زه‌واجى (المسیار)دا پیاو بۆى نییه له چوار ژن زیاترى هه‌بێت، واته ئه‌گه‌ر یه‌ك ژنى هه‌بێت و سى ژنى به زه‌واجى (المسیار) هه‌بێت ئه‌وه بۆى له‌و چواره‌ى زیاتر هه‌بێت.
5. له نكاحى (المتعة)دا پێویست به شاهید ناكات ، به‌ڵام زه‌واجى (المسیار) بهبى دوو شایه‌ت دانامه‌زرێت.
6. له نكاحى (المتعة)دا مه‌رج نییه پیاو عه‌دل بێت چونكه ئه‌و ئافره‌ته به كرێیه نه‌ك به ماره برینێكى رِاست و دروست، به‌ڵام زه‌واجى (المسیار) پیاو ده‌بێت عه‌دل بێت له نێوان هه‌موویاندا ئه‌گه‌ر له ژنێك زیاترى هه‌بوو.
7. له نكاحى (المتعة)دا مه‌به‌ست مال و خێزان دروست كردن نییه، به‌ڵكو تێركردنى شه‌هوه‌ته، به‌ڵام له نكاحى (المسیار)دا مه‌به‌ست مال و خێزان دروست كردنه.
8. له نكاحى (المتعة)دا ماهیی نییه به‌ڵكو كرێیه، به‌ڵام له نكاحى (المسیار)دا ماره‌یى هه‌یه.
وه جیاوازى تر زۆره له نێوان نكاحى (المتعة) و (المسیار)دا، له‌به‌ر كه‌مى كات نه‌متوانى هه‌مووى باس بكه‌م.
بۆیه لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه نكاحى (المتعة) حه‌رامه‌و زینایه به یه‌كده‌نگى زانایانى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌ت ، خواى په‌روه‌ردگار هیدایه‌تى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بدات كه نكاحى (المتعة) به حه‌ڵاڵ به فه‌تواى نادروست و نابهجى.
براى خۆم ئه‌گه‌ر بروانیته كیتابى: ( موسوعه الرد على الرافضه، الفروقات المفحمة بین الزواج الصحیح والمتعة المحرمة، دانانى: عثمان الخمیس، ) ئه‌وه جوانتر بابه‌ته‌كه‌ت بۆ رِوون ده‌بێته‌وه.
بهرِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد بێده‌رى وهلاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798