كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

من ماوه‌ماوه‌شه‌یتان زه‌فه‌رم پىَ ده‌بات نه‌زه‌رده‌كه‌م یان سه‌یرى فیلمى سێكسى ده‌كه‌م وسه‌یرى ئافره‌تان ده‌كه‌م زۆرجار هه‌وڵم داوه‌وازله‌م خورِه‌وشتانه‌ بهێنم به‌ڵام نه‌متوانیوه‌ وه‌زیاتر ..............

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من كه‌سێكم ته‌مه‌نم 26 ساڵه‌ وده‌رچووى زانكۆم وه‌بارى ماددیم ناته‌واوه‌و خێزاندارنیم گرفتێكى گه‌وره‌م هه‌یه‌و هانام بۆئیوه‌ هێناوه‌ انشاءالله به‌هه‌وڵ وقوه‌تى خوداى گه‌وره‌ ئێوه‌ى به‌رِێز ده‌توانن یارمه‌تیم بده‌ن به‌رِێزان
من ماوه‌ماوه‌شه‌یتان زه‌فه‌رم پىَ ده‌بات نه‌زه‌رده‌كه‌م یان سه‌یرى فیلمى سێكسى ده‌كه‌م وسه‌یرى ئافره‌تان ده‌كه‌م زۆرجار هه‌وڵم داوه‌وازله‌م خورِه‌وشتانه‌ بهێنم به‌ڵام نه‌متوانیوه‌ وه‌زیاتر له‌جارێك به‌ڵێنم به‌خوداى گه‌وره‌ داوه‌كه‌سه‌یرى فیلمى سێكسى نه‌كه‌م به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌م شكاندووه‌
لێره‌دا ده‌پرسم ئایه‌ حوكمى په‌یمان شكاندن چییه‌ ئه‌ویش په‌یمان له‌گه‌ڵ خوداى گه‌وره‌؟
ئایه‌ تاچه‌ند من گوناهبارم چى بكه‌م تاخوداى گه‌وره‌ لێم خۆش بێت؟
ئایه‌ چى بكه‌م تاوازله‌سه‌یركردنى فیلمى سێكسى بهێنم؟
ئایه‌ چى بكه‌م تاوازله‌نه‌زه‌ر بهێنم؟
هیوادارم ئێوه‌ى به‌رِێزبه‌یارمه‌تى خوداى گه‌وره‌ وه‌ڵامى من به‌درێژى به‌تفصیلى بده‌نه‌وه‌و له‌م نارِه‌حه‌تیه‌ده‌رمبهیَنن.
خوداى گه‌وره‌ پاداشتى چاكه‌تان بداته‌وه‌.

وەڵام: 

براى خۆم مرۆڤه‌كان سه‌رجه‌م تووشى تاوان و خراپه‌ ده‌بن به‌ حوكمى ئه‌وه‌ى كه‌ مرۆڤن، چونكه‌ خواى په‌روه‌ردگار ئاره‌زوى له‌ ناخیاندا دروست كردووه‌، وه‌ مرۆڤ زۆر بى ده‌سه‌ڵات و زه‌عیفه‌ به‌رامبه‌ر تاوان ئه‌گه‌ر خۆى رِانه‌هێنێت له‌سه‌ر دیندارى و عیباده‌تى خواى په‌روه‌ردگار ، به‌هه‌ر حال حاڵى تۆ وه‌كو حاڵى زۆربه‌ى موسڵمانى تاوانبار وایه‌، جا وه‌ڵامى پرسیاره‌كانت به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌یه‌:
یه‌كه‌م: موسڵمان ئه‌گه‌ر تاوانێكى كرد، ته‌وبه‌ى لێكرد و وازى لێهێنا (ئه‌و تاوانه‌ى به‌لاوه‌ گه‌وره‌ بوو هه‌میشه‌ له‌ سزاكه‌ى ده‌ترسا) ، به‌ڵام جار جار شه‌یتان و ئاره‌زوى زال ده‌بێت به‌سه‌ریدا تووشى تاوان ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌ ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌و موسڵمانه‌ نائوميد بێت له‌ رِه‌حمى خواو بلێت من په‌یمان شكاندووه‌و خواى په‌روه‌ردگار لێم خۆش نابێت نه‌خێر براى خۆم هه‌میشه‌ ته‌وبه‌ بكه‌ له‌ تاوانه‌كانت ئه‌گه‌ر رِۆژى هه‌زار جار تووشى تاوانیش بوویت .
دووه‌م: براى خۆم بي گومان تۆ تاوانباریت له‌و شتانه‌ى كه‌ خۆت باسى ده‌كه‌یت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار لێت خۆش بێت ته‌وبه‌یه‌كى رِاسته‌قینه‌ بكه‌، ته‌وبه‌یه‌كى وا كه‌ زۆر په‌شیمانى ده‌ربرِى له‌و تاوانانه‌ى رِابردووت، وه‌ له‌ بنه‌ره‌ته‌وه‌ واز له‌و تاوانانه‌ بێنیت، وه‌ سوور بیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ جارێكى تر نه‌گه‌رێیته‌وه‌ سه‌رى.
سێیه‌م و چواره‌م: براى خۆم بۆ وه‌ڵامى ئه‌م دوو پرسیاره‌ت ئه‌م چه‌ند دێرِه‌ ده‌خه‌مه‌ رِووت و پێت ده‌ڵێم زۆر به‌ ووردى بیخوێنه‌وه‌و بیرێك له‌ حاڵى خۆت بكه‌وه‌:
هاوه‌ڵى به‌رِێز أبوهریره‌ (خواى لێ رِازى بێت) له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله علیه‌وسلم) بۆمان ده‌گێرِێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تى: ((لا يلِجُ النَّارَ رَجُلٌ بَكَى مِنْ خَشْێه‌ِ اللَّهِ تَعَالى حَتَّى يعُودَ اللَّبَنُ فِی الضرْعِ، وَلا يجْتَمِعُ غُبَارٌ فِی سَبِیلِ اللَّهِ وَدُخَانُ نَارِ جَهَنَّمَ فِى مَنْخِرَىْ مُسْلِمٍ أبَداً)) رواه الإمام أحمد "الفتح الربانی" (14/14)، والترمذى (4/171، رقم 1633)، والنسائی (6/12، رقم 3108)، واته‌: موسڵمانێك ناچێته‌ ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌ كه‌ له‌به‌ر خواى په‌روه‌ردگار گریا بێت، هه‌تا شیر نه‌گه‌رِێته‌وه‌ ناو گوانى ئاژه‌ل (كه‌ ئه‌مه‌ش شتێكى مه‌حاڵه‌)، وه‌ هه‌رگیز ته‌پوتۆزى گۆرِه‌پانى جیهادو دوكه‌ڵى ئاگرى دۆزه‌خ له‌ لووتى موسڵماندا كۆ نابێته‌وه‌، واته‌: هه‌رگیز ئه‌و موسڵمانه‌ى كه‌ به‌رِاستى ده‌جه‌نگێت و خواى په‌روه‌ردگار لێى وه‌رده‌گرێت ناچێته‌ ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌. گریانت بێت بۆ ئه‌و كاته‌ جوانانه‌ى كه‌ به‌سه‌رت ده‌بردن له‌ نه‌زه‌ر كردن و تێروانین بۆ ئافره‌تان.
هاوه‌ڵى به‌رِێز معاویه‌ كورِى حیده‌ (خوای لێ رِازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تى: ((ثلاثَة‌ٌ لاَ تَرَى أعْیُنُهُم النّارَ عَینٌ حَرَسَتْ فِی سَبیلِ اللهِ، وَعَینٌ بَكَتْ مِنْ خَشْية‌ٍ اللهِ، وَعَینٌ كَفَتْ عَنْ مَحارِمِ اللهِ)).
واته‌: سى كۆمه‌ل هه‌ن له‌ موسڵمانان چاوه‌كانیان ئاگرى دۆزه‌خ نایان سووتێنێت: چاوێك له‌ ترسى خواى په‌روه‌ردگار گریا بێت، وه‌ چاوێك له‌ پێناو خواى په‌روه‌ردگار پارێزگارى له‌ موسڵمانان كردبێت، وه‌ چاوێك خاوه‌نه‌كه‌ى پاراستووبێتى له‌ تێرِوانین و سه‌یركردنى ئه‌و كارو شتانه‌ى كه‌ خواى په‌روه‌ردگار حه‌رامى كردووه‌ لێى (نه‌زه‌ر نه‌كردن).
براى به‌رێزم: پاراستنى چاو (واته‌: نه‌زه‌ر نه‌كردن) یه‌كێكه‌ له‌و عیباده‌تانه‌ى كه‌ زۆربه‌ى موسڵمانان بى ئاگان لێى و كه‌مته‌رخه‌من تیایدا به‌ تایبه‌تى له‌م كات و سه‌رده‌مه‌دا، له‌ كاتێكدا ئافره‌تانى له‌ خوا نه‌ترسى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر بى شه‌رم و بى حه‌یایانه‌ خۆیان رِووت كردۆته‌وه‌و پۆشاكى شه‌رعى و پۆشته‌یی و حه‌یاو حورمه‌تیان فرِى داوه‌و پۆشاكى نادروست و ئابرِو چونانه‌یان پۆشیوه‌، رِووتى و خۆ ده‌رخستن به‌ شێوه‌یه‌كى وا كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ سه‌رده‌مانى پێشوودا بوونى نه‌بووه‌، به‌ڵى ئافره‌تان به‌ هۆى خۆ نه‌پۆشینیان به‌ جل و به‌رگى شه‌رعى جوانى خۆیان ده‌رخستووه‌، وه‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ى فیتنه‌ بۆ پیاوان و زۆریان له‌ خشته‌ بــردوون، به‌ تایبه‌تى له‌ دواى كرانه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى رِاگه‌یاندن له‌ جیهاندا به‌ ده‌ركه‌وتنى كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان (سه‌ته‌لایت و ته‌له‌فزیۆن) و (تۆرِى ئینته‌رنێت)، خواى په‌روه‌ردگار هه‌موو لایه‌كمان بپارێزێت له‌ شه‌رِو خراپه‌و تاوانى ئه‌و ئامێرانه‌.
موسڵمانى خۆشه‌ویست به‌رِاستى (سه‌ته‌لایت و ته‌له‌فزیۆن) و (تۆرِى ئینته‌رنێت) په‌نجه‌ره‌یه‌كى شه‌رِو خراپه‌كارین، په‌نجه‌ره‌ى ئه‌مرِۆو ده‌رگاى خراپه‌كارى سبه‌ى، ئه‌مرِۆ دڵۆپه‌و تكه‌تكه‌ى فه‌ساده‌و سبه‌ى رِووبارى خراپه‌و تاوانكارى و ماڵ وێرانى لێده‌بارێت، به‌ڵى ئه‌و ئامێرانه‌ سه‌ره‌تاو ده‌ستپێكه‌رى تاوان و خراپه‌كارى و دارِووخانى ئیمان و رِه‌وشته‌، هه‌رچه‌نده‌ خه‌ڵكى شه‌رِو خراپه‌ى به‌كه‌م بزانن و به‌ سووك سه‌یرى بكه‌ن. به‌ڵىَ له‌به‌ر خوو گرتنێكى زۆرو حه‌ز پێ بوونێكى زیاد پێیانه‌وه‌ هه‌ست كردنمان به‌ خراپه‌و تاوانیان ترسناكیانمان له‌ ده‌ست داوه‌، بۆیه‌ بوون و ده‌ست پێوه‌ گرتنیان زۆر بووه‌و هه‌ست كردن به‌ خراپه‌یان كه‌م بووه‌.
براى خۆم ئاگاداربه‌ خواى په‌روه‌ردگار به‌ گوێماندا ده‌دات و ده‌فه‌رمووێت (قُل لِّلْمُۆْمِنِینَ يغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِیرٌ بِمَا يصْنَعُونَ وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يغْضضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا یُبْدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلى جُیُوبِهِنَّ وَلا یُبْدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاء بُعُولتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاء بُعُولتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أوْ بَنِی إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِی أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلكَتْ أیْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِینَ غَیْرِ أوْلِی الْإِرْبَة‌ِ مِنَ الرِّجَالِ أوِ الطِّفْلِ الَّذِینَ لمْ يظهَرُوا عَلى عَوْرَاتِ النِّسَاء وَلا يضرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِیُعْلمَ مَا یُخْفِینَ مِن زِینَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلى اللَّهِ جَمِیعًا أَیُّهَا الْمُؤمِنُونَ لعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} (30)(31) ) سورةالنور.
واته‌: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ پیاوانى ئیماندار بڵى: با چاوو داوێنیان بپارێزن (چاو له‌ نه‌زه‌رو داوێن له‌ زینا)، چونكه‌ چاو گرتن و داوێن گرتن و پاراستنیان زۆر پاكترو باشتره‌ بۆیان، به‌رِاستى خواى په‌روه‌ردگار زۆر شاره‌زایه‌ به‌ خودو ناوه‌رِۆكى ئه‌و كارانه‌ى كه‌ ده‌یكه‌ن، وه‌ هه‌روه‌ها به‌ ئافره‌تانى ئیماندار بڵى: با چاوو داوێنیان بپارێزن (له‌ نه‌زه‌رو زینا)، وه‌ با جوانى خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن بۆ پیاوانى بێگانه‌و نامه‌حره‌م جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ به‌ده‌ره‌وه‌یه‌ و دیاره‌ له‌ جوانى (ده‌م وچاوو ده‌ستیان)،وه‌ با سه‌رپۆشه‌كانیان به‌ربده‌نه‌وه‌ به‌سه‌ر سینگ به‌رۆكیاندا،وه‌ با جوانى خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن زیاد له‌وه‌ى كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت،مه‌گه‌ر بۆ مێردیان یان باوكیان،یان باوكى مێرده‌كانیان،یان كورِه‌كانیان یان كورِى مێرده‌كانیان (له‌ ژنى تریان)،یان براكانیان یان كورِى براكانیان (برازایان) یان كورِى خوشكه‌كانیان (خوشكه‌زایان)،یان ئافره‌تانى (ئیماندار) یان كه‌نیزه‌كانیان،یان ئه‌و شوێن كه‌وته‌و پیاوانه‌ى كه‌ بى نیازن له‌ ئافره‌تان (وه‌ك خزمه‌تكارو پیاوانى پیرو په‌ككه‌وته‌و نه‌خۆش كه‌ ئاره‌زووى ژن و مێردایه‌تیان نییه‌)،یان ئه‌و منداڵه‌ كورِانه‌ى كه‌ ئاگایان له‌ له‌شى (عه‌وره‌ت) ئافره‌تان نییه‌ (منداڵن و باڵغ نه‌بوونه‌)،وه‌ به‌ ئافره‌تانى ئیماندار بڵى: با له‌ كاتى رِۆیشتنیاندا قاچیان نه‌ده‌ن به‌ زه‌ویدا (تا ده‌نگى خرِخاڵ و پاوه‌نه‌كانیان بێت) و بزانرێت به‌و جوانییه‌ى (پێیان) كه‌ شاردویانه‌ته‌وه‌،هه‌مووتان ته‌وبه‌ بكه‌ن و بگه‌رِێنه‌وه‌ بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار ئه‌ى ئیمانداران تا رِزگارو سه‌ركه‌وتوو بن.
براى خۆم نه‌فست جڵه‌و بكه‌ به‌ ته‌قواو عیباده‌تى خواى په‌روه‌ردگارو بیترسێنه‌ له‌ سزاو توره‌یى خواى په‌روه‌ردگار، جا ئه‌گه‌ر وازت هێنا ئه‌وه‌ نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ خواى په‌روه‌ردگار خێرى تۆی ده‌وێت، ئه‌گه‌ر نائه‌وه‌ ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه‌ به‌ سى شت، ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌موو پیاوێكى به‌رپرس له‌ ماڵ و مندالڕ و ئافره‌تانى:
یه‌كه‌م: خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانى به‌ به‌نده‌كانى كردووه‌ كه‌ ته‌قواى بكه‌ن و لێى بترسن، به‌ڵام پێت ده‌ڵێم: كوا ته‌قواو ترسى تۆ له‌ خواى گه‌وره‌ كاتێك به‌ چاوه‌كانت ده‌رِوانیته‌ ئه‌و كاره‌ حه‌رام و خراپانه‌.
دووه‌م: خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانى پێ كردوویت كه‌ خۆت و ماڵ و منداڵت له‌ ئاگرى دۆزه‌خ بپارێزێت، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێت({ياأَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا قُوا أنفُسَكُمْ وَأَهْلِیكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَة‌ُ .....} (6) التحریم
واته‌: ئه‌ى ئیمانداران خۆتان و ماڵ و منداڵتان بپارێزن له‌ ئاگرى دۆزه‌خ، ئه‌و ئاگره‌ى كه‌ سوته‌مه‌نییه‌كه‌ى مرۆڤــ و به‌رده‌ (به‌ردى رِه‌شى كبریت، زوو ئاگر ده‌گرێت و به‌لاشه‌وه‌ ده‌نووسێت)، خۆتان رِزگار بكه‌ن له‌ ئاگرێكى زۆر به‌ ئێشى ترسناك، وه‌ له‌گه‌ل خۆتاندا ئه‌هله‌كه‌شتان رِزگار بكه‌ن كه‌ ده‌ڵێن خۆشمان ده‌وێن، چۆن خۆشتان ده‌وێن له‌ كاتێكدا به‌ ده‌ستى خۆتان به‌ره‌و هه‌ڵدێران و له‌ناو چوونیان ده‌به‌ن له‌گه‌ل بوونى ئه‌و ئامێرانه‌دا.
ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ئه‌هل و منداڵه‌كانى تووشى ئه‌و تاوانانه‌ ده‌كات ئایا له‌وه‌ ناترسێت به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) بكه‌وێت كه‌ ده‌فه‌رمووێت: ((مَا مِنْ عَبْدٍ يسْتَرْعِیهِ اللَّهُ رَعِیَّه‌ً يمُوتُ يوْمَ يمُوتُ وَهُو َ غَاشٌّ لِرَعِیَّتِهِ إِلاَّ حَرَّمَ اللَّهُ عَلیْهِ الْجَنَّة‌َ)) رَوَاهُ الْبُخَارِىُّ (6731)، و مسلم (1/87/380).
واته‌: هیچ به‌نده‌یه‌ك نییه‌ كه‌ خواى په‌روه‌ردگار ده‌یكاته‌ به‌رپرس و گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌و رِۆژه‌ى كه‌ ده‌مرێت غه‌ش و خیانه‌تى كردووه‌ له‌ژێر ده‌سته‌كانى، ئه‌وه‌ خواى په‌روه‌ردگار رِێگه‌ى به‌هه‌شتى لێده‌گرێت و نایكاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى یه‌كه‌م له‌ سه‌رفرازان، یان هه‌ر نایكاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ئه‌گه‌ر زوڵم و سته‌م و خیانه‌ت به‌ دروست و حه‌ڵالڕ بزانێت.
موسڵمانى خۆشه‌ویست وا گومان مه‌به‌!! بڵێیت: ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ته‌نها مه‌به‌ستى گه‌وره‌و كاربه‌ده‌ستانه‌، نه‌خێر هه‌رگیز وانییه‌، به‌ڵكو فه‌رمووده‌یه‌كى گشتیه‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ فه‌رمانیان پێكراوه‌ ژێر ده‌سته‌كانیان بپارێزن، پێشه‌وا له‌سه‌رێتى حه‌ق و مافى خه‌ڵكى بپارێزێت، پیاوان له‌سه‌ریانه‌ ماڵ و منداڵیان بپارێزن (104).
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر پشت هه‌ڵ ده‌كه‌یت و گوآ ناده‌یت به‌ حه‌ق و شوێنى هه‌واو ئاره‌زوو و شه‌یتان ده‌كه‌ویت، ئه‌وه‌ ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ كارى سى یه‌م: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: دوو شتت له‌به‌ر ده‌مدایه‌، كه‌ رِاكردن نییه‌ لێیان، یه‌كه‌میان: خواى په‌روه‌ردگار به‌شه‌وو رِۆژ نیعمه‌تى به‌سه‌ردا رِشتوویت، ئایا له‌وه‌ ناترسیت له‌ ناكاو خواى گه‌وره‌ سزات بۆ بنێرێت (له‌سه‌ر تاوانه‌كانت)، ئایا نازانیت چه‌ند گه‌ل و هۆز له‌ ناوچوون له‌ چاو تروكانێكدا به‌ هۆى تاوانه‌كانیانه‌وه‌؟.
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر واز ناهێنیت له‌ تاوان ئه‌وه‌ كارێكى ترت له‌به‌رده‌مدا ماوه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رِزگارت نابێت لێى: ئه‌ویش مانه‌وه‌و ته‌نیایى ناو گۆرِته‌، پرِ بان ده‌م و چاوت بووه‌ له‌ خۆلڕ، لاشه‌ت پرِ بووه‌ له‌ كرم و مارو دوپشك، پاشان كه‌ زیندوو ده‌كرێیته‌وه‌ به‌سه‌رى رِووت و پێى په‌تى له‌به‌ر ده‌ستى خواى په‌روه‌ردگاردا ده‌وه‌ستێندرێیت، حه‌سره‌ت و په‌شیمانیت زیاتر ده‌بێت ئه‌و كاته‌ى كه‌ خێزانت، كورِت، كچت، برات، شوێنكه‌وتوانت، شانت ده‌گرن و پێت ده‌ڵێن: كوا مافمان؟ بۆ فێڵت لێكردین؟ بۆ غه‌ش و خیانه‌تت لێكردین؟ بۆ ئامۆژگاریت نه‌كردین؟ بۆ رِێگه‌ى تاوانت بۆ ئاسان كردین؟ بۆ ده‌مانت بینى به‌دیار كه‌ناڵه‌ خراپه‌كانه‌وه‌ دانیشتبووین و تاوانمان ده‌كرد به‌ڵام رِێگریت لێنه‌ده‌كردین؟ ده‌بێت حاڵت چۆن بێت له‌و كات و ساته‌ نارِه‌حه‌ته‌دا.
بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ زۆر به‌ ساده‌یى ئه‌و ئامێرانه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ داده‌نێن، پێیان ده‌ڵێم: سوێند به‌ خواى په‌روه‌ردگار رِاده‌گیرێیت له‌به‌ر ده‌ستى خواى په‌روه‌ردگاردا، وه‌ پرسیارت لێده‌كرێت، ده‌بێت وه‌ڵامت چى بێت به‌رامبه‌ر خواى زانا به‌ هه‌موو ئاشكراو نهێنیه‌كان؟!!!
له‌ كۆتاییدا داواكارم له‌ خواى په‌روه‌ردگار هیدایه‌تت بدات و له‌ تاوانه‌كانت خۆش بێت.

به‌رِێز/م.شاخه‌وان جه‌واد بێده‌رى وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م. 07701580798

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٧٦
٢٢٣٦
٦٩٣٨٤٥