كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

پرسیارێكم له‌ جه‌نابتان هه‌یه‌ زۆرجارگوێمان لىَ ده‌بێت كه‌به‌برایانى صۆفى ده‌وترێت كافر یان خه‌وارج باشه‌ ئه‌مه‌ تاچه‌ند رِاسته‌ ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیكم..مامۆستایانى به‌رِێز من عه‌لى له‌وولاَتى سوید.پرسیارێكم له‌ جه‌نابتان هه‌یه‌ زۆرجارگوێمان لىَ ده‌بێت كه‌به‌برایانى صۆفى ده‌وترێت كافر یان خه‌وارج باشه‌ ئه‌مه‌ تاچه‌ند رِاسته‌ رِوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌رئه‌م بابه‌ته‌ به‌س تكایه‌ به‌به‌ڵگه‌وه‌.

وەڵام: 

علیكم السلام ورحمة الله وبركاته
براى به‌رِێزم حوكمدان به‌كوفر به‌سه‌رخه‌ڵكیدا هه‌روه‌ها كارێكى ئاسان نییه‌ وه‌ مافى هه‌موو كه‌سێكیش نییه‌ ئه‌و فتوایه‌ بدات ، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌هلى خۆى له‌زانایان وشاره‌زایان به‌بنه‌ماكانى ته‌كفیرئه‌و فتوایه‌ بده‌ن ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) له‌چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ى دروستدا ئاماژه‌ به‌ترسناكى ئه‌و حوكمه‌ ده‌كات كه‌ئه‌گه‌رهه‌ركه‌سێك له‌خۆیه‌وه‌ هه‌ڵسێت وفتوابدات هه‌روه‌ك فه‌رموویه‌تى :(من قال لأخیه كافرفقدباء بهاأحدهما)ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ له‌صه‌حیحى بوخاریدا هاتووه‌ ،هه‌روه‌ها له‌ (الصحیحین)دا هاتووه‌ (من دعا رجلاً باالكفر أوقال عدوالله ولیس كذلك إلا حارعلیه أورجع )،وه‌ له‌ (الصحیح)دا به‌ (فقد كفرأحدهما)هاتووه‌..له‌به‌رئه‌وه‌ نابێت په‌له‌ بكرێت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا...ته‌صه‌وف به‌چه‌ندقۆناغێكى مێژوویدا گوزه‌رى كردووه‌و له‌هه‌رسه‌ده‌وسه‌رده‌مێكیشدا زانایانى ئیسلام به‌پێى ئه‌وهه‌ڵه‌ولادانانه‌ى كه‌لێیان ده‌ركه‌وتووه‌ رِه‌دیان داونه‌ته‌وه‌وخه‌ڵكى وموسڵمانانیان له‌ هه‌ڵه‌ولادانه‌كانیان ئاگاداركردوونه‌ته‌وه‌.له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌گه‌رته‌ماشاى ئه‌وكتێب ونوسراوانه‌ بكه‌یت كه‌زانایان نووسیوویانه‌ له‌سه‌رده‌مه‌جیاوازه‌كاندا ئه‌وه‌ ده‌بینیت كه‌ رِه‌دى صۆفى ورِێبازه‌ هه‌ڵه‌كه‌یان پانتاییه‌كى زۆرى ئه‌و نووسراوانه‌ داگیركردووه‌ له‌به‌رئه‌و زیانه‌ زۆره‌ى كه‌ به‌ئیسلام وموسڵمانانیان گه‌یاندووه‌ كه‌دواترینیان رِووخاندنى ده‌وڵه‌تى گه‌وره‌ى عوسمانیى لێ كه‌وته‌وه‌، كه‌ ته‌صه‌وف ورِێبازى ته‌صه‌وف ببوو به‌ئاینزایى رِه‌سمى ئه‌و وولاَته‌وزۆرێك له‌سه‌ركرده‌وبه‌رِِیوه‌به‌رانى وولاَت په‌یرِه‌وداربوون بۆئه‌و رِێبازه‌وگیانى جیهاد وتێكۆشان وبه‌رخوودانیان به‌ئاراسته‌ى زوهد ودونیانه‌ویستى وپشت كردنه‌ دونیاگۆرِى كه‌ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هۆكاروسه‌ره‌كیترین هۆكاربوو بۆرِووخاندى ده‌وڵه‌تى عوسمانى ...هه‌رچه‌ندباس له‌هه‌ڵه‌ولادانه‌كانى صۆفیه‌كان بكرێت له‌ئیسلامى رِاسته‌قینه‌ كه‌ قورئان وسوونه‌ته‌ به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت ئه‌وه‌ هێشتا كه‌مت باسكردووه‌...ته‌صه‌وف به‌چه‌ندقۆناغێكدا گوزه‌رى كردووه‌ سه‌ره‌تا به‌دونیانه‌ویستى وزوهد ده‌سى پێ كردووه‌ له‌دواتردا به‌تایبه‌تى له‌ئێستادا به‌ شرك وهاوبه‌ش برِیاردان بۆخواى گه‌وره‌ له‌ عیباده‌ته‌كانیاندا سه‌رى ده‌رهێناوه‌و به‌چه‌شنێك هیچ صۆفییه‌ك نییه‌ بیروباوه‌رِوكاروكردارى به‌دووربێت یاخودخاڵى بێت له‌هاوبه‌ش برِیاردان بۆخواى گه‌وره‌وبیدعه‌و ئه‌فسانه‌وخورافات وئینحرافات وهه‌ڵه‌وپه‌ڵه‌ى زۆر..له‌به‌رئه‌وه‌ سه‌رجه‌م زانایانى ئیسلام ئه‌وانه‌ى شاره‌زایى زۆریان به‌ئاینى پیرۆزى ئیسلام هه‌یه‌ وله‌سه‌ربیروباوه‌رِومه‌نهه‌جى صه‌له‌فى صاڵح په‌یرِه‌ودارى له‌ئیسلام ده‌كه‌ن به‌تێكرِا حوكمى (موشریكیان)داوه‌ به‌سه‌ر ته‌صه‌وف ورِێبازه‌ نادروسته‌كه‌یان ...به‌لاَم له‌ئاستى تاكه‌تاكه‌یاندا ئه‌وه‌ پێویسته‌ (إقامه‌ حجة‌) بكرێن وتێبگه‌یه‌نرێن كه‌ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌سه‌رین پێچه‌وانه‌ى قورئان وسوونه‌ت وپێچه‌وانه‌ى بیروباوه‌رِى هه‌رچوارمه‌زهه‌به‌كه‌ى ئیسلام وته‌واوى هاوه‌لاَن وتابعین وتابعى تابعینه‌(خوالێیان رِازى بێت) ئه‌گه‌رپاش رِوونكردنه‌وه‌ى رِاستییه‌كان وحه‌قیقه‌ته‌كان بۆیان هه‌ربه‌رده‌وامبوون له‌سه‌رى ئه‌وه‌ حوكمى موشریك وهاوبه‌ش برِیارده‌رى به‌سه‌ردا ده‌درێت كه‌په‌نابه‌خوا حوكمێكى زۆرقورسه‌ و پێى كافرده‌بێت ...
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌به‌صۆفییه‌كان ده‌وترێت خه‌وارج ..به‌رِاستى نازانین ئه‌وانه‌ كێن حوكمى خه‌وارج به‌سه‌ر صۆفییه‌كاندا ده‌ده‌ن ،له‌رِاستیدا ئه‌وانه‌ یان نه‌زان وبێئاگان به‌حاڵى خه‌وارج یان جاهیل ونه‌زانن ، چونكه‌ صۆفێكان له‌ فیرقه‌ى مورجیئه‌وه‌ نزیك ترن وه‌ك له‌ خه‌وارج ،چونكه‌ یه‌كێك له‌سیفه‌ته‌كانى خه‌وارج دژایه‌تى كردنى سوڵته‌وحوكمه‌ته‌ به‌درێژاى مێژوو به‌لاَم ئه‌وه‌ى ئاگاداربێت به‌حاڵى صۆفییه‌كان ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ باش ده‌زانێت كه‌ صۆفییه‌كان به‌ درێژایى مێژوو هه‌رده‌م له‌ خزمه‌تى ده‌سه‌لاَت داراندا بوونه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ حزبێكى وه‌كو حزبى به‌عسیش بوبێت جا نازانم خه‌وارجى ئه‌وان له‌ كوێ دایه‌؟؟؟
له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌گه‌ربه‌خه‌وارج ناوزه‌ند بكرێن وبناسرێن ...
خواى گه‌وره‌ هیدایه‌تى هه‌مووان بدات بۆشوێنكه‌وتنى قورئان وسوونه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت ..اللهم أمین

به‌رِێز/م.كامران خالید وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ... ژ.م.07701495535

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٣٧٩
١٩٣٠
٦٩٣٥٣٩