كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا وه‌رگرتنى سلفه‌ى عه‌قاردروسته‌ كه‌ده‌درێت به‌خه‌ڵك؟به‌لاَم ته‌نها 260هه‌زارزیاده‌وه‌رده‌گرن له‌خه‌ڵك.......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا وه‌رگرتنى سلفه‌ى عه‌قاردروسته‌ كه‌ده‌درێت به‌خه‌ڵك؟به‌لاَم ته‌نها 260هه‌زارزیاده‌وه‌رده‌گرن له‌خه‌ڵك ،چونكه‌ خه‌ڵك سه‌ریان لى تێكچووه‌ كه‌ئایا وه‌رگرتنى حه‌لاَڵه‌ یان نا؟له‌گه‌ڵ رِێزم بۆئێوه‌..

وەڵام: 

براى ئازیزم ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ وه‌لاَمى ئه‌م برسیاره‌ ده‌ه‌ینه‌وه‌ به‌لاَم هێشتازۆرێك له‌براكانمان كێشه‌یان هه‌یه‌ ..براگیان له‌وه‌دڵنیابه‌ كه‌مامۆستایانى سه‌له‌فى به‌تێكرِا هاوده‌نگ وهاورِان له‌سه‌رئه‌وه‌ى كه‌ئه‌وسلفه‌ى عه‌قاره‌ى كه‌ ئێستا له‌كوردستاندا ده‌درێت وه‌رگرتنى حه‌رام ونادروست وناشه‌رعییه‌ وه‌ئامۆژگارى تێكرِاى موسڵمانانى خۆشه‌ویست ده‌كه‌ن كه‌دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌وه‌رگرتنى ئه‌وسلفه‌یه‌وباشه‌كشه‌ى لى بكه‌ن ،چونكه‌ باش بحث ولێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زۆر وورد ودرشت گه‌شتوونه‌ته‌ ئه‌وقه‌ناعه‌ته‌ى كه‌ ئه‌وسلفه‌یه‌ى كه‌ئه‌مرِۆده‌درێت له‌هه‌ندى رِووه‌وه‌و رِیباوله‌لایه‌كى تره‌وه‌ یانسیب وله‌لایه‌كى تره‌وه‌ زوڵم وسته‌مى ئاشكراى تێدایه‌ وه‌ له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ئه‌مه‌ مامه‌ڵه‌یه‌كى نادیاره‌.. ناتوانین لێره‌دا به‌درێژى باسى ئه‌م بابه‌ته‌بكه‌ین بۆزانیارى زیاترت بگه‌رِێوه‌ بۆخوێندنه‌وه‌ى بابه‌تێكى گرنگى به‌رِێز/ م.موحسین زه‌رِایه‌ن كه‌له‌ ژماره‌ى بانزه‌ى گۆڤارى رِێگاى رِاستدا له‌سه‌ربابه‌تى (تأمین حیاة‌)نووسوێتى هه‌روه‌ها له‌به‌شى هه‌مه‌رِه‌نگى ئه‌م ماڵبه‌رِه‌شدا هه‌یه‌..
ئه‌وانه‌ى ئه‌م سلفه‌یه‌یان حه‌لاَڵ كردووه‌ هه‌رئه‌وانن چه‌نده‌هاناشه‌رعى وحه‌رامی تریان بۆخه‌ڵكى حه‌لاَڵ كردووه‌ وه‌كوبیشه‌ى هه‌میشه‌ییان له‌چه‌شنى حه‌لاَڵ كردنى ته‌فره‌قه‌وحزبایه‌تى وگۆرانى ومۆسیقا ورِه‌سم گرتن وتێكه‌لاَوى كورِوكچ وبیشاندانى ئه‌فلامى ناشه‌رعى كه‌به‌ئاشكرا هاوبه‌ش برِیاردانى تێدایه‌ بۆخوا هه‌روه‌ها كردنى چه‌نده‌هاكارى ترى ناشه‌رعى كه‌ئێره‌ شوێنى باسكردنیان نییه‌ ، بۆیه‌ لێره‌وه‌ داواله‌سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كه‌ین تكایه‌ بۆكاروبارى دینى برسیارله‌مامۆستایانى سه‌له‌فى بكه‌ن چونكه‌ ئه‌وان ئه‌هلى عیلمن وترسى خوایان له‌دڵدایه‌ كه‌فتوات بۆده‌ده‌ن وكه‌سانێكى به‌رژه‌وه‌ندخوازنین وبۆشوێنكه‌وتنى خۆیان ورِاوبۆچوونى خۆیان بانگتان ناكه‌ن وئیشیشیان بێتان نییه‌ داواى ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردنیشتان لى ناكه‌ن وداواى باره‌وبولیشتان لى ناكه‌ن ،مامۆستایانى سه‌له‌فى بشت ئه‌ستوورن به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت وهیچ قسه‌یه‌ك یان هیچ فتوایه‌ك ناده‌ن به‌بى به‌ڵگه‌ هه‌ربۆیه‌ شیاوى رِاوێژبێكردنن چونكه‌ چه‌واشه‌تان ناكه‌ن وفێڵتان لى ناكه‌ن وحه‌قتان وه‌ك خۆى بێ نیشان ده‌ده‌ن....له‌به‌رئه‌وه‌ براكه‌م دووربكه‌وه‌ له‌وه‌رگرتنى ئه‌وسلفه‌ بێخێره‌ى كه‌ مایه‌ى نه‌گبه‌تى وفیتنه‌یه‌ بۆخۆمان وخانه‌واده‌كه‌مان له‌داهاتوودا..

به‌رِێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌.

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٤٢
١١٤٩
٦٩٢٧٥٨