ئایا خۆته‌قانده‌وه به‌ناوى جیهاده‌وه جائیزه؟
ئایا خۆته‌قانده‌وه به‌ناوى جیهاده‌وه جائیزه؟
خۆ تهقانهوهو كارى خۆكوژى كارێكه هیچ په‌یوه‌ندى به ئیسلامه‌وه نیه‌و كارێكى نامۆیهبهئیسلام له هیچ كتێبێكى فیقهیدا زانایانى سه‌له‌ف و خه‌له‌ف ئه‌م كاره‌یان له بابى جیهاد باس نه‌كردووه به‌ڵكو گه‌وره زانایانى ئه‌م سه‌رده‌مه وه‌ك : شێخ بن بازو شێخ ئه‌لبانى و شێخ عثیمین و شێخ فه‌وزان وشێخ مقبل وادعی و بگره لیجنه‌ى فه‌تواى سعودیه‌و ئهزههرو سه‌رجه‌م زانایان ئینكارى ئه‌م جۆره كارانه‌یان كردووه وبهكارێكى ناشه‌رعى ونادروست باسیانكردووه له‌به‌رئه‌وه ئێمه وهكوسهلهفى به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م كاره خراپ وناشهرعییه رِهتدهكهینهوهوئامۆژگارى ونهسیحهتى سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى خۆیان له‌ئه‌م كارانه به‌دووربگرن وبهفتواى نادروستى كه‌سانێك نه‌كه‌ون كه فتواى دروستێتى ئه‌م كارانه ده‌ده‌ن وبهجیهادى ناوزهنددهكهن، وه پێمان وایه ئه‌وانه‌ى رێگهبهئهم كارانه ئه‌ده‌ن هیچیان زانانین و فه‌تواكانیان شه‌رعى نین بهڵكوفهتواكانیان فتواى سیاسیه، وه پێچه‌وانه‌ى قورئان وسوونهته،چونكه خواى گه‌وره دهرموێت: ({.....وَلاَ تَقْتُلُواْ أنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِیمًا} (29) سورة النساء)،واتا (نه‌فسى خۆتان مه‌كوژن چونكه خواى گه‌وره بهرامبهربهئێوه زۆرمیهرهبانه، وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت [... وَلاَ تُلْقُواْ بِأیْدِیكُمْ إِڵى التَّهْلُكَهِ .....} (195) سورة البقرة]،واتا (به‌ده‌ستى خۆتان خۆتان بههیلاكدا مه‌به‌ن) به‌ڵگه‌ى تر زۆرهلهسهرنادروستێتى ئهوكارهبهلاَم ئێره جێگاى درێژه پێدان نیه.بۆزانیارى زیاتردهتوانى ئه‌م سى كتابه بخوێنیته‌وه (به‌رائه‌تى سه‌له‌فى وشوێن كهوتووانى له تهقینهوهوپشتیوانانى)كهبهرِێز/م.عبداللطیف به‌عه‌ره‌بى نووسیووێتى وبهرِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وهریگێرِاوهولهئێستادا له‌سایتى ئیمان وه‌ن دا هه‌یه له‌گۆشه‌ى رِێبازى رِاست..وه‌هه‌روه‌ها (خۆكوژى لهتهرازووى ئیسلامدا))كه بهرِێز/ باوكى چاوان نوسیوێتى..وه(هه‌ڵویستى ئیسلام ده‌رباره‌ى ئهوتهقینهوهوخۆكوژیانهى كه‌له‌كوردستان وعیراق وجیهاندا رِوودهدات)لهنوسینى بهرِێز/ م.عدنان بارام.
بهرِێز/ م.كامران خالد وهلاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م. 07701495535