كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا رِه‌سم دانان له‌ماڵدا دروسته‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلاَوبرایانم ده‌ستخۆشى بۆماڵبه‌رِه‌كه‌تان :برسیارێكم هه‌یه‌ ..ئایا رِه‌سم دانان له‌ماڵدا دروسته‌؟زۆرسوباس

وەڵام: 

براى ئازیزم وه‌ك بيشتریش له‌چه‌ندشوێنێك باسمانكردووه‌ كه‌ وێنه‌گرتن یان وێنه‌كیشان كه‌ئه‌گه‌ررِووح له‌به‌ربێت حه‌رام ونادروست وناشه‌رعییه‌ به‌ڵكوسزایه‌كى زۆرتوندودژوارى بۆدانراوه‌ له‌رِۆژى قیامه‌تدا به‌نابه‌خوا ئیلامه‌گه‌رعوزرێكى شه‌رعیت هه‌بێت وه‌كو وێنه‌ى معاملات وشتى له‌وجۆره‌ ده‌نابه‌هیچ شێوه‌ك رِێگه‌نه‌دراوه‌ له‌شه‌رعدا كه‌وێنه‌بیگرێت یان بكێشرێت بۆهه‌رمه‌به‌ستێك بێت هه‌رنادروسته‌ ، سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵواسینى وێنه‌ى رِووح له‌به‌ریش له‌ماڵدا دیسان ئه‌ویش نادروست وناشه‌رعییه‌ چونكه‌ بێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت (ان الملائكة‌لاتدخل بیتاً فیه صورة‌‌وإن من صنع الصوریعذب یوم القیامة‌‌ فیقال أحیوا ماخلقتم) صحیح الجامع الصغیررقم 1330، واته‌(فریشته‌ى رِه‌حمه‌ت ناجیته‌ماڵێكه‌وه‌وینه‌ى تیدابیت،وه‌هه‌ركه‌سیك وینه‌بگریت یان وینه‌بكیشیت ئه‌وا له‌رِۆژى قیامه‌تدا سزاده‌دریت وبییان ده‌وتریت ئه‌وه‌ى كه‌دروستان كردووه‌ گیان بكه‌نه‌به‌ریان وزیندوویان بكه‌نه‌وه‌.)،هه‌رماڵكیش فریشته‌ى رِه‌حمه‌ت رِووى لي وه‌رگێرِێت ورِووى لي نه‌كات به‌رِاستى مه‌ئساته‌ چونكه‌ شه‌یتانى نه‌عله‌تى شوێنیان ده‌گرنه‌وه‌ كه‌هه‌میشه‌ مایه‌ى شه‌رِوخرابه‌ن وده‌روازه‌ى فیتنه‌وئاشوبن له‌وماڵه‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ ئامۆژگاریمان بۆهه‌مووموسڵمانان ئه‌وه‌یه‌ كه‌به‌هه‌ڵواسينى وێنه‌ى رِووح له‌به‌رفریشته‌ى رِه‌حمه‌ت وخێر له‌ماڵه‌كانتان وه‌ده‌رنه‌نه‌ن وزوویریان نه‌كه‌ن وه‌نه‌كه‌ن میواندارى شه‌یتانى نه‌عله‌تى بكه‌ن چونكه‌ هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ بوى باس كردوين كه(شه‌یتان بۆئێوه‌ دوژمنێكى زۆردیاروئاشكرایه‌ )..ئایا كه‌سى عاقڵ وژیر به‌ده‌ستى خۆى دوژمنى خۆى ده‌هێنێته‌سه‌رخۆى وخانه‌واده‌كه‌ى بۆئه‌وه‌ى زیانیان لى بده‌ن؟؟؟ ئایاكه‌سى ژیروعاقڵ ده‌بێت بێشوازى ومیواندارى دوژمنى سه‌رسه‌ختى خۆى بكات كه‌سوربزانێت زیانیان بێ ده‌گه‌یه‌نێت ؟؟؟؟

به‌رِێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٠٦
٧٣٢
٦٩٢٣٤١