مامۆستاگیان من هه‌میشه‌خه‌ون به‌شتى ناخۆشه‌وه‌ده‌بینم خێزانه‌كه‌شم هه‌روه‌ك من وایه خه‌وى ناخۆش ده‌بینێت خه‌وه‌كان وه‌ك و مردن كوشتن .........
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌م سایته جوانه مامۆستاگیان من هه‌میشه‌خه‌ون به‌شتى ناخۆشه‌وه‌ده‌بینم خێزانه‌كه‌شم هه‌روه‌ك من وایه خه‌وى ناخۆش ده‌بینێت خه‌وه‌كان وه‌ك و مردن كوشتن له‌م جۆره خه‌وه ناخۆشانه‌ته‌نانه‌ت هیچ شه‌وێكیش به‌بىَ ده‌ست نوێژ نه‌نوستوین بۆیه داواكارم له‌به‌رِێزتان كه‌وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه زۆرمه‌منونتان ده‌بم خواى گه‌وره جه‌زاى به‌خێرتان بداته‌وه.
براى خۆم پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى ێه‌حیحدا ده‌فه‌رمووێ: (الرُّؤْيا الصَّالحة‌ُ منْ الله فإذا رأى أحدكم مايحب فلا يحدث بها إلا من يحب وإن رأى ما يكره فليتفل عن يساره ثلاثاً وَليتعوذْ باالله من شر الشيطان وشرها ولا يحدث بها أحدا فإنها لن تضره ، وليتحول عن جنبه الذي كان عليهِ) صحیح مسلم - (ج 11 / ص 352).
واتا (خه‌ونی خوش و چاك له خوداوه‌یه‌و خه‌ونی ناخوش و خراپیش له‌شه‌یتانه‌وه‌یه، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه خه‌ونی ناخوشی بینی ئه‌وه با ئه‌م شتانه بكات:
یه‌كه‌م: سێ جار وورده تف بكات به‌لای چه‌پیدا.
دووه‌م: سێ جار په‌نا بگرێ به خودا له شه‌یتان و له خراپه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ی كه بینیوێتی.
سێیه‌م: له‌لای كه‌س ئه‌و خه‌ونه‌ی خوی باس نه‌كات.
چواره‌م:له‌سه‌ر چ لایه‌ك خه‌وتبوو با خوی بسورِێنێ به‌سه‌ر لاكه‌ی تری‌دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی كرد ئه‌وه ئه‌و خه‌ونه‌ی كه بینیوێتی هیچ زه‌ره‌رو زیانی بوی نابێ.
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر توانی با هه‌ڵسێ و ده‌ستنوێژی بگرێ و دوو رِكات نوێژ بكات.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌تان جێ به‌جێ كرد به‌ویستى خوا ئه‌وخه‌وه ناخۆشانه نابینن وپارێزراوده‌بن له‌شه‌رِیان..خواى گه‌وره سه‌رخه‌روسه‌رفرازتان بكات.
به‌رِێز/ د.كاوه اكرم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702174773