له‌لاى ئێمه خه‌ڵكێكى زۆر له‌كاكه‌یى هه‌یه ، چۆن سه‌لامیان لىَ بكه‌ین و چۆن وه‌لاَمى سه‌لامیان بده‌ینه‌وه
له‌لاى ئێمه خه‌ڵكێكى زۆر له‌كاكه‌یى هه‌یه ، چۆن سه‌لامیان لىَ بكه‌ین و چۆن وه‌لاَمى سه‌لامیان بده‌ینه‌وه ، هه‌روه‌ك ئیمانداران جوابیان بده‌ینه‌وه یان به‌شێوازێكى تر؟خوا پاداشتى خیرتان بداته‌وه
و/ سلام كردن له‌نێوان موسڵماناندا كارێكى پیرۆز وخێره، هۆكارێكه بۆپته‌وكردنى برایه‌تى وخۆشه‌ویستى نێوان موسڵمانان،پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى دروستدا ده‌فه‌رموێت (لاتدخلوا الجنة حتى لاتؤمنوا، ولاتؤمنوا حتى تحابوا،أولا أدلكم على شیءرإذا فعلتموه تحاببتم؟أفشوا السلام بینكم) مسلم 1/74وغیره.
واتا(ناچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌تا برِواتان نه‌بێ ، برِواوئیمانى ته‌واویتان نابێ هه‌تا یه‌كتریتان خۆش نه‌وێت ، ئایا شتێكتان پێ بڵێم ئه‌گه‌ر بیكه‌ن له‌ناویه‌كدا خۆشه‌ویست ده‌بن لاى یه‌ك ؟ سلاَو زۆر بلاَوبكه‌نه‌وه له‌ناوخۆتاندا..
به‌لاَم سلاَوكردن له‌جگه له‌موسڵمان دروست نییه،مه‌گه‌ر توشى زیانێكى دینى ودونیایى ببیت له‌ئه‌نجامى ئه‌و سه‌لام نه‌كردنه، به‌لاَم سلاَوكردن له‌مه‌جلیسێك كه موسڵمان و ناموسڵمانیشى تێدا بێت دروسته به‌مه‌رجێ مه‌به‌ستت له‌وسلاَوكردنه له‌موسڵمانه‌كان بێت ..
ئه‌گه‌ر ناموسڵمانێك سلاَوى كرد ئه‌وه وێنه‌ى قسه‌كه‌ى خۆى وه‌لاَم ده‌ده‌یته‌وه ،هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا
(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت: إذا سلم علیكم أهل الكتاب فقولوا : وعلیكم) رواه البخارى مع الفتح 11/42.
واتا (ئه‌گه‌ر ئه‌هلى كتاب سلاَویان لىَ كردن ئێوه‌ش بڵێن له‌ئێوه‌ش بێت)..
به‌لاَم ده‌بێت تێبینى ئه‌وه بكه‌یت كه كاكه‌ییه‌كان دووجۆرن هه‌یانه عه‌شره‌ته وهه‌یانه دینه ، ئه‌وه‌ى كه به‌عه‌شره‌ت كاكه‌ییه وموسڵمانه حسابى موسڵمانیان بۆده‌كرێت به‌لاَم ئه‌وانه‌ى تریان نه‌خێر، ده‌بێت حسابى ناموسڵمانیان بۆبكه‌یت و ده‌ستپێشخه‌رى نه‌كه‌یت له‌سلاَوكردن ، وه‌كاتێكیش ئه‌وان سلاَویان كردن وێنه‌ى سلاَوى خۆیان وه‌لاَم بده‌ره‌وه
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه