جارێك له كۆڤارێك بابه‌تێكم خوێنده‌وه له باره‌ى ئاوهێنانه‌وه به‌ده‌ست، گوایه له ئیسلامدا حه‌رام نیه......
جارێك له كۆڤارێك بابه‌تێكم خوێنده‌وه له باره‌ى ئاوهێنانه‌وه به‌ده‌ست، گوایه له ئیسلامدا حه‌رام نیه، هه‌روه‌ها له‌رِووی ته‌ندرووستیشه‌وه زیانێكی ئه‌وتۆی بۆجه‌سته‌نیه, ئایا رِاسته؟
ئه‌و كرداره‌ی كه جه‌نابت باستكردووه زانایانی متامانه پێكراو ده‌فه‌رموون حه‌رامه و نابێ ئینسان توخنی بكه‌وێ. ئه‌وه‌ش كه ده‌یكه‌نه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌ویه كه خودا ده‌فه‌رموێ:
{ والذين هم لفروجهم حافظون (5) إلا على أزواجهم أو ماملكت أيمانهم فإنهم غير ملومين (6) فمن ابتغى غيرذلك فأولئك هم العادون(7) }.
لێره‌دا خوای گه‌وره ته‌نها رِێگه‌یه‌ك كه مه‌جاڵی دابێت كه ئینسان شه‌هوه‌تی خوی پێ تێربكات خێزانی خویه‌تی یان كه‌نیزه‌ك جاران هه‌بوون.. وه ده‌فه‌رمووێ هه‌ركه‌س له‌و رِێگه‌یى لابدات و رِێگه‌یه‌كی تر به‌كاربهێنێ ئه‌وه سنووری خودای به‌زاندووه.
بویه ئیمامی ئیبن كه‌سیر له ته‌فسیره‌كه‌یدا ده‌فه‌رمووێ:
(وقد استدل الإمام الشافعی، رحمه الله، ومن وافقه على تحریم الاستمناء بالید بهذه الأیة الكریمة) تفسیر ابن كثیر - (ج 5 / ص 463). واته ئیمامی شافعی ئه‌م ئایه‌ته‌ی كردووه به به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاوهێناوه به‌ده‌ست حه‌رامه.
وه هه‌روه‌ها ئیمامی ئیبن عوسه‌مین ده‌فه‌موێ:
(دلیلٌ على تحریم الاستمناءِ الذي يسمى (العاده السریه‌َ) لأنهٌ عملية فی غیرِ الزوجاتِ والمملوكاتِ) مؤلفات العثیمین - (ج 4 / ص 94).
ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاوهێناوه به‌ده‌ست حه‌رامه كه پێی ئه‌وترێ كاری سرِی، چونكه ئه‌م رِه‌فتاره تێركردنی شه‌هوه‌ته به‌رِێگه‌یه‌كی جیاواز له‌و رِێگه‌یه‌ی كه خودا دایناوه كه خێزان و كه‌نیزه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: ئه‌گه‌ر كه‌سێك شه‌هوه‌تی زور به‌رز بێ ئه‌وه رِێگه چاره بوئه‌و كاره به رِوَژوو بوونه چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ناتونێ ژن بهێنێ بؤ تێركردنی شه‌هوه‌تی ئه‌وه بابه‌رِؤَژوو بێ، چونكه شه‌هوه‌تی كه‌مده‌بێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر ئاوهێناوه به ده‌ست كارێكی دروست بوایه ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)ئێمه‌ی فێرده‌كرد، چونكه ئه‌گه‌ر حه‌لاڵ بوایه ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ئاوهێناوه‌كه‌ی بو ده‌كردینه عیلاج، نه‌ك رؤَژوو، چونكه رِوَژوو قورستره تا ئه‌و كاره، جا كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ئاماژه‌ی به قورسه‌كه‌یان كردووه و باسی سووكه‌كه‌یانی نه‌كه‌ردووه ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌رامی دووه‌م.
به‌رِێز/ د.كاوه اكرم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702174773