كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

مامۆستاگیان ئایا سوجده‌ی (التلاوة‌) چۆنه‌ ئایا (الله‌ اكبر) وسه‌لام دانه‌وه‌ى تێدایه‌ یاخود نا. خوای گه‌وره‌ پاداشتتان بداته‌وه‌

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستاگیان ئایا سوجده‌ی (التلاوة‌) چۆنه‌ ئایا (الله‌ اكبر) وسه‌لام دانه‌وه‌ى تێدایه‌ یاخود نا. خوای گه‌وره‌ پاداشتتان بداته‌وه‌

وەڵام: 

سوجده‌ى (التلاوة‌) سه‌لام دانه‌وه‌ى تێدا نییه‌ ، وه‌(الله اكبر)یشى تێدا نییه‌ ، مه‌گه‌ر له‌ناو نوێژدا سوجده‌ى (التلاوة‌) ببه‌یت ،ئه‌وه‌ (الله اكبر) ده‌كه‌یت ئه‌گه‌رله‌ناونوێژدا نه‌بویت سوجده‌ى (التلاوة‌) برد (الله اكبر)ى ناوێت.
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

مامۆستاگیان برایه‌كى صۆفى زۆر موناقه‌شه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات ده‌رباره‌ى بیدعه‌.ئه‌و ده‌ڵى (كل بدعة‌ ضلالة).مه‌به‌ست له‌(كل) بۆ (بعض)ه واته‌ هه‌موو بیدعه‌یه‌ك ناگرێته‌وه‌ .............

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستاگیان برایه‌كى صۆفى زۆر موناقه‌شه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات ده‌رباره‌ى بیدعه‌.ئه‌و ده‌ڵى (كل بدعة‌ ضلالة).مه‌به‌ست له‌(كل) بۆ (بعض)ه واته‌ هه‌موو بیدعه‌یه‌ك ناگرێته‌وه‌ چونكه‌ خوا له‌قورئاندا ده‌فه‌رموێت (كل سفینة‌ غصبا)به‌ڵام ئه‌و پاشایه‌ ئه‌و كه‌شتیانه‌ى ده‌برد كه‌چاك وبێ عه‌یب بوون..

وەڵام: 

براكه‌م ووشه‌ى (كل) یه‌كێكه‌ له‌(ألفاظ)ى عمووم به‌لاَم ئێمه‌ له‌ئوصلودا عامێكمان هه‌یه‌ پێى ده‌وترێت (العام الذى یراد به الخصوص) ، ئه‌مه‌ عامێكه‌ مه‌به‌ست پێى تایبه‌تییه‌ ، به‌چى ده‌زانین مه‌به‌ستى تایبه‌تییه‌ چونكه‌ هه‌موو سه‌فینه‌یه‌كى داگیرنه‌ده‌كرد،به‌ڵكو ئه‌وانه‌ى كه‌ چاك بووانایه‌ به‌لاَم ئه‌وانه‌ى كونیان تێدابوایه‌ داگیرى نه‌ده‌كرد، به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى (خضر) سه‌فینه‌كه‌ى كون كرد بۆئه‌وه‌ى داگیرى نه‌كات ، ئه‌مه‌(قه‌رینه‌) هه‌بوو مه‌به‌ست پێى عامێكى تایبه‌ت كراوه‌ وه‌ك ئایه‌تى (تدمر كل شیء) كه‌باسى قه‌ومى عاد ده‌كات خۆهه‌موو ئه‌م دونیایه‌ وێران نه‌بوو ئه‌مه‌ دیاره‌ عامێكه‌ مه‌به‌ست پێى تایبه‌تییه‌ ،به‌لاَم وشه‌ى (كل) له‌باسى بیدعه‌دا چى ده‌لیلێك تایبه‌تى ده‌كات ؟ به‌چى قه‌رینه‌یه‌ك ده‌ڵێى بۆ (بعض)ه، هیچ قه‌رینه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ بۆ(بعض) بێت كه‌واته‌ له‌سه‌ر عمومى خۆى ده‌مێنێته‌وه‌ .واتا (هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومرِاییه‌).
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

مامۆستا من له‌ داخلیم. شه‌وێك برایه‌ك باسى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه‌كه‌سانێك زوڵم وسته‌مێكى زۆر له‌خه‌ڵكى ده‌كه‌ن بۆ نموونه‌(صدام) كه‌چى له‌ئاخیردا ته‌وبه‌ده‌كه‌ن وخوا ده‌یانخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌.. ........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا من له‌ داخلیم. شه‌وێك برایه‌ك باسى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه‌كه‌سانێك زوڵم وسته‌مێكى زۆر له‌خه‌ڵكى ده‌كه‌ن بۆ نموونه‌(صدام) كه‌چى له‌ئاخیردا ته‌وبه‌ده‌كه‌ن وخوا ده‌یانخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌.. واته‌ ئه‌و برایه‌ده‌یوت په‌نا به‌خوا ئایا ئه‌مه‌ جۆرێك له‌ ناعه‌داله‌تى نییه‌ ؟ خوا باداشتان بداته‌وه‌ به‌ هیواى وه‌لاَم.

وەڵام: 

ئه‌وانه‌ى كه‌ زوڵم و سته‌م ده‌كه‌ن دووجۆرن ، ئه‌وانه‌ى كه‌ زوڵم له‌نه‌فسى خۆیان ده‌كه‌ن ، به‌ئه‌وه‌ گوناهێك ده‌كه‌ن به‌س حه‌قى خوایه‌ وه‌كو نوێژ نه‌كردن به‌رِۆژوو نه‌بوون ، حه‌ج نه‌كردن ، ئه‌مانه‌حه‌قى خوایه‌ ئینسان ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ بكات خواى گه‌وره‌ لێى خۆش ده‌بێت ، جۆرى دووه‌م ئه‌وانه‌ى زوڵم له‌خه‌ڵكى ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه‌ ماڵیان ده‌خۆن و ده‌یانكوژن وده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ناموسیان لێیان ده‌ده‌ن ..هتد،ئه‌مانه‌ هه‌موو حه‌قه‌ به‌سه‌رییه‌وه‌ مافى خه‌ڵكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌دجار ته‌وبه‌ بكات خواى گه‌وره‌ له‌حه‌قى خۆى خۆش ده‌بێت به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك له‌حه‌قى خه‌ڵك خۆش نابێت ، به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌و زوڵم وسته‌مه‌ى كردوێتى له‌ئاگردا ده‌مێنێته‌وه‌ ، دواى ده‌رده‌چێت له‌ئاگر په‌نا به‌خوا له‌ئاگر،كه‌واته‌ په‌روه‌ردگار دادگه‌ره‌ ،پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رمویه‌تى ئایا ده‌زانن موفلیس كێیه‌ له‌ئومه‌تى من ، خه‌ڵكه‌كه‌ وتیان ئه‌وه‌ى دینارودرهه‌مى پێ نه‌بێت لاى ئێمه‌ موفلیسه‌ ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى موفلیس له‌م ئومه‌ته‌ى من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سێك ده‌هێنن له‌رِۆژى دوایدا چاكه‌یه‌كى زۆرى پێیه‌ ، به‌لاَم له‌فلاَنى داوه‌ جنێوى به‌فڵان داوه‌ ماڵى فلاَنى خواردووه‌ خوێنى فڵانى رِشتووه‌ بوهتانى بۆفلاَن كردووه‌ ، خاوه‌ن حه‌قه‌كان دێن داواى حه‌قى خۆیان ده‌كه‌ن جائه‌م چاكانه‌ى ئه‌و ده‌ده‌ن به‌ خاوه‌ن حه‌قه‌كان تا چاكه‌ى نامێنێ دواى خراپه‌ى ئه‌وان ده‌ده‌ن به‌سه‌ریدا تاواى لێ دێت فرِێى ده‌ده‌نه‌ دۆزه‌خ به‌هۆى ئه‌و زوڵم وسته‌مه‌ى كه‌ ئه‌نجامى داوه‌..
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

هه‌ندێ باسى ئاگر په‌رست بكه‌ن ،ده‌مانه‌وێت هه‌ندێ شاره‌زایمان له‌سه‌رئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ پێ بده‌ن. سوپاستان ئه‌كه‌ین

پرسیارەکە وەک خۆی: 

هه‌ندێ باسى ئاگر په‌رست بكه‌ن ،ده‌مانه‌وێت هه‌ندێ شاره‌زایمان له‌سه‌رئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ پێ بده‌ن. سوپاستان ئه‌كه‌ین

وەڵام: 

ئاگرپه‌رسته‌كان باوه‌رِیان وابوو كه‌وا ئه‌م دونیایه‌ دووخواى هه‌یه‌ خواى خێر وخواى شه‌رِ ،وه‌ بیروباوه‌رِیان وابووه‌ ، كه‌وا خواى شه‌رِ حه‌زى به‌تاریكیه‌ وه‌ خواى خێر حه‌زى به‌رِووناكییه‌ ، بۆیه‌ ئه‌مان ده‌ڵێن ئاگررِووناكه‌ بۆیه‌ ده‌یپه‌رستن ووه‌به‌ده‌وریدا ده‌سورِێنه‌وه‌ رِوناكى وئاگرده‌په‌رستن به‌ عه‌قڵى خۆیان ئه‌مانه‌ خواى خێر ده‌په‌رستن.
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

ئایا گۆرانی حەرامە ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا گۆرانی حەرامە ؟؟
لەخوای گەورە بەزیابێت من خۆم گوێلە گۆرانی ناگرم بەڵام كە لەگەڵ ماڵەوە واتە باوكم و ....هتد سەفەر دەكەین راستی ئەوان گوێلە گۆرانی دەگرن بەڵام من بە Mp3 واتە بە هێد فۆن گوێلە قورئانی ڵیرۆز دەگرم لە ناو سەیارەكە ئایا ئەم كارەم دروستە بۆ ئەوەی گوێم لە گۆرانییەكە نەبێت ؟؟

وەڵام: 

هه‌رگۆرانییه‌ك ئه‌گه‌ركه‌لیماتى نادروست ووه‌ناشه‌رعى تێدابێت ئه‌وه‌ گومانى تێدا نییه‌ حه‌رامه‌ ،وه‌كو باسى ئافره‌ت وكه‌لیماتى دڵدارى وعه‌شقایه‌تى تێدابێت (ئه‌گه‌ر مۆسیقاى له‌گه‌ڵدابێت ئه‌وه‌خراپتر چونكه‌ مۆسیقاش حه‌رامه‌)كه‌واته‌ گوێگرتن له‌گۆرانى ومۆسیقا حه‌رامه‌ نابێت موسڵمان له‌جێگه‌یه‌كدابێت كه‌ گۆرانى ومۆسیقاى تێدابێت )،ئه‌ى ئه‌گه‌رگۆرانییه‌كه‌ كه‌لیماتى شه‌رعى تێدابێت وه‌كو باسى ئه‌خلاق جوانى وه‌رِه‌وشت به‌رزى یان به‌هه‌شت به‌سه‌رهاتى پیاوچاكان پێش خۆمان ئه‌مه‌ دروسته‌ به‌مه‌رجێك مۆسیقاى له‌گه‌ڵدا نه‌بێت ئه‌گه‌رمۆسیقاى له‌گه‌ڵدابێت ئه‌وه‌ دروست نییه‌ وحه‌رامه‌ ئه‌گه‌رباسى به‌هه‌شت ونیعمه‌ته‌كانى په‌روه‌ردگاریش بكات پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت كه‌سانێك له‌م ئومه‌ته‌ى من په‌یداده‌بن داوێن پیسى وحه‌ریرومه‌ی ومۆسیقا حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن ، كه‌واته‌ چۆن ئه‌و سێ شته‌ى ترحه‌رامن مۆسیقاش به‌هه‌مان شێوه‌ حه‌رامه‌ ، له‌فه‌رمووده‌كه‌دا نه‌هات كه‌ مۆسیقاى ئیسلامى جیابكاته‌وه‌و بڵێ مۆسیقاى ئیسلامى جیایه‌ ، كه‌واته‌ له‌شه‌رعدا مۆسیقاى ئیسلامیمان نییه‌ ، تاوه‌كو گۆرانى ئیسلامى پێ خۆش بكه‌ین ،تۆله‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌تان سه‌فه‌رده‌كه‌یت ئه‌وان گوێ ده‌گرن له‌گۆرانى ومۆسیقا گوناهبارن ئامۆژگارییان بكه‌ وبه‌لاَم به‌هێمنى وله‌سه‌رخۆى وه‌به‌ئه‌ده‌به‌وه‌ بڵێ حه‌رامه‌و تاوانبارده‌بن ئه‌گه‌ر وازیان نه‌هێنا ئه‌وه‌ تۆكارێكى باش ده‌كه‌یت كه‌ده‌ڵێیت من خۆم به‌ هێدفۆن گوێ له‌قورئان ده‌گرم تا گوێم له‌و شته‌ حه‌رامه‌ نه‌بێت ،خواى گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌.
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

هەندێك جار نوێژی بەیانیمان دەچێت ئیتر ئەگەر خەبەرم نەبێتەوە یاخوت بەهەر هۆیەكی تر ئایا كە رۆژ بۆوە هەستام لەخەو چی بكەم بۆ ئەو نوێژە ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

هەندێك جار نوێژی بەیانیمان دەچێت ئیتر ئەگەر خەبەرم نەبێتەوە یاخوت بەهەر هۆیەكی تر ئایا كە رۆژ بۆوە هەستام لەخەو چی بكەم بۆ ئەو نوێژە ؟ ئایا (قەزا) كردنەوە هەیە بۆ ئەو نوێژە ؟ ئەی ئەگەر كەسێك بە ئەنقەست هەڵنەسێت بۆ نوێژی بەیانی ؟؟؟

وەڵام: 

به‌رِاستى به‌لاَیه‌كى گه‌وره‌یه‌ كه‌موسڵمانێك خواى گه‌وره‌پێنج نوێژى له‌ماوه‌ى 24كاتژمێردا له‌سه‌رى واجب كردووه‌ بچێت نوێژێكى وازلێ بهێنێ ونه‌یكات ، واده‌زانێ كارێكى ئاسانه‌..پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى ێه‌حیحدا ده‌فه‌رموێت (هه‌ركه‌سێك یه‌ك نوێژ بفه‌وتێنێ به‌عه‌مدى وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ هه‌موو ماڵ ومنداڵى فه‌وتاندبێت ).نوێژ خۆى له‌سه‌ره‌تادا خواى گه‌وره‌ فه‌رزى كردله‌سه‌رئه‌م ئومه‌ته‌ په‌نجا نوێژ بوو به‌لاَم پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم)داواى له‌په‌روه‌ردگاركرد تابۆى كرده‌ پێنج نوێژئێستاش ئێمه‌ به‌لامانه‌وه‌ قورس وگران بێت ،نوێژێك یان دووان ، وازلێ بهێنین !!.
وه‌لاَمى پرسیاره‌كه‌ت ، ئه‌گه‌ر شه‌وخه‌وتیت وه‌خۆت ئاماده‌كردبوو بۆنوێژى به‌یانى زووخه‌وتبووى ئامێرى وریاكردنه‌وه‌ت دانابوو وه‌ك سه‌عات وموبایل یان به‌كه‌سێك بڵێت له‌ماڵه‌وه‌ كه‌خه‌به‌رت بكاته‌وه‌ دواى ئه‌مانه‌ ئه‌گه‌ر خه‌به‌رت نه‌بۆیه‌وه‌ هه‌ركاتێك خه‌به‌رت بۆیه‌وه‌ نوێژه‌كه‌ت ده‌كه‌یت بۆتۆ وه‌ك تازه‌ بانگى دابێت وایه‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ى عوزرت هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش پێى ناوترێت قه‌زا ،
به‌لاَم كه‌سێك به‌ئه‌نقه‌ست ههڵنه‌سێت بۆنوێژى به‌یانى ئاگاى لێ بێت بانگ ده‌دات واتا له‌كاتى نوێژ به‌خه‌به‌ر بێت به‌لاَم هه‌ڵنه‌سێت نوێژه‌كه‌ى بكات بڵێ دوایى به‌قه‌زا ده‌یگێرِمه‌وه‌ شتى وانییه‌ له‌شه‌رعدا ،سه‌دنوێژ بكاته‌وه‌ جێگه‌ى ئه‌و نوێژه‌ى بۆناگرێته‌وه‌ ،كه‌واته‌ قه‌زا نییه‌ بۆئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌به‌ئه‌نقه‌ست نوێژ ده‌فه‌وتێنن.
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

سلاَوبه‌رِێزان ئایا ئه‌گه‌ر موسڵمان مه‌ى بخواته‌وه‌ ، كه‌ سه‌رخۆشییه‌كه‌ى نه‌ما خۆى بشوات نوێژى دروسته‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلاَوبه‌رِێزان ئایا ئه‌گه‌ر موسڵمان مه‌ى بخواته‌وه‌ ، كه‌ سه‌رخۆشییه‌كه‌ى نه‌ما خۆى بشوات نوێژى دروسته‌؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ نوێژى دروسته‌،به‌لاَم نابێت له‌كاتى خۆى تێپه‌رِێ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێ مه‌ى بخواته‌وه‌ - په‌نا به‌خوا ده‌گرین - سه‌رخۆش بوو نوێژى نیوه‌رِۆى نه‌كردبوو كاتى نوێژى عه‌سر هاته‌وه‌ هۆش خۆى سه‌رخۆشیه‌كه‌ى نه‌ما ، كه‌واته‌ نوێژى نیوه‌رِۆى نه‌كردوه‌وكاته‌كه‌شى رِۆشتووه‌،ئه‌وه‌ ئه‌و نوێژه‌ تازه‌ رِۆى ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیشى بدات دروست نییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ده‌ستى خۆى خۆى سه‌رخۆش كرد،وه‌ نوێژه‌كه‌ى فه‌وتاند،به‌لاَم ئه‌گه‌ر پێش نوێژى عه‌سرسه‌رخۆشى نه‌ما هاته‌وه‌ هۆش خۆى ئه‌وه‌ نوێژه‌كه‌ى نیوه‌رِۆى ده‌كات چونكه‌ كاتى ماوه‌ ، ئه‌مه‌ جوابى پرسیاره‌كه‌ت.به‌لاَم ئه‌ى براى موسڵمانم تو خوا كه‌سێ نوێژ بكات گوێرِایه‌ڵى فه‌رمانه‌كانى خوا بێت ،ده‌بێت ئه‌و شته‌ى كه‌خوا حه‌رامى كردبێت بیكات،عه‌ره‌ق دایكى تاوانه‌كانه‌ هه‌روه‌ك زانایان فه‌رمویانه‌، ئایا ئه‌و عه‌قڵه‌ى كه‌ په‌روه‌ردگار وه‌ك نیعمه‌تێك به‌ئێمه‌ى مرۆڤى داوه‌ ده‌بێت به‌ده‌ستى خۆمان له‌ناوى به‌رین ؟ئه‌ى ته‌ماشاى شێتێك ناكه‌یت كه‌ خواى گه‌وره‌ عه‌قڵه‌كه‌ى لێ سه‌ندۆته‌وه‌ چى به‌سه‌رهاتووه‌ ؟ئه‌ى ده‌زانیت بۆچى شێتى كردووه‌؟؟ بۆئه‌وه‌ى چه‌نده‌ها كه‌سى وه‌ك ئێمه‌ ده‌رسى لێوه‌ربگرین ، ته‌ماشاى بكه‌ بزانه‌ هه‌ڵسوكه‌تى چۆنه‌؟ حه‌زده‌كه‌یت ئاوهابیت ،به‌لاَم ئه‌و گوناهى له‌سه‌ر نییه‌ ،چیبكات؟؟ به‌لاَم ئه‌وانه‌ى مه‌ى ده‌خۆنه‌وه‌ كه‌ خۆى یه‌كێكه‌ له‌گوناهه‌گه‌وره‌كان، له‌دواى ئه‌وه‌ى سه‌رخۆش بوون هه‌رتاوانێكى دیكه‌ش ئه‌نجام بده‌ن هه‌ربه‌گوناه له‌سه‌ریان ده‌نوسرێت ، خواى گه‌وره‌ هه‌موو لایه‌كمان هیدایه‌ت بدات..بۆیه‌ ده‌بێت موسڵمان ئاگاداربێت و خۆى بێ عه‌قڵ نه‌كات وكارێك نه‌كات كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌خۆى زویر بكات..
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

ئایا كچ ده‌ست نوێژى له‌مام و خاڵى دایك و باوك ده‌شكێت؟ئه‌گه‌ر ده‌كرێت زیاتر رِوونى بكه‌نه‌وه‌ و بڵێن كه‌وا به‌ گشتى كچان ده‌ستنوێژیان له‌ چ كه‌سانێك ده‌شكێت؟زۆر سوپاس .جزاك الله‌ خیرا.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا كچ ده‌ست نوێژى له‌مام و خاڵى دایك و باوك ده‌شكێت؟ئه‌گه‌ر ده‌كرێت زیاتر رِوونى بكه‌نه‌وه‌ و بڵێن كه‌وا به‌ گشتى كچان ده‌ستنوێژیان له‌ چ كه‌سانێك ده‌شكێت؟زۆر سوپاس .جزاك الله‌ خیرا.

وەڵام: 

به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئافره‌ت ده‌ستنوێژى له‌پیاوناشكێت ، جا مه‌حره‌م بێت یان نامه‌حره‌م ، چونكه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌هاتووه‌ له‌شه‌رعى خوادا كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بكات كه‌ به‌ریه‌ككه‌وتنى ده‌ستى ئافره‌ت له‌پیاو یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ست نوێژ ده‌شكێنێت ،به‌ڵكو به‌ڵگه‌هه‌یه‌ كه‌ ده‌ست نوێژ ناشكێت ، وه‌ به‌ریه‌ككه‌وتنى ده‌ستى ئافره‌ت له‌پیاو یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ یه‌كێك نییه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شێنره‌وه‌كانى ده‌ست نوێژ كه‌ زانایان ئاماژه‌یان پێ كردووه‌ ، به‌لاَم هه‌ندێك له‌زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر به‌ئاره‌زووه‌وه‌ ئافره‌ت ده‌ستى به‌رپیاو بكه‌وێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئاوى مه‌زى داببه‌زێت ئه‌وه‌ ده‌ست نوێژ ده‌شكێت ، هۆكارى شكاندنى ده‌ست نوێژه‌كه‌ش له‌به‌ر دابه‌زینى ئاوى مه‌زییه‌ نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌ ده‌ستیان به‌ریه‌ككه‌وتووه‌ ، چونكه‌ له‌ئه‌سڵدا ئاوى مه‌زى پیسه‌ وهه‌ركات ئه‌و ئاوه‌ دابه‌زى ئیتر ده‌ست نوێژ ده‌شكێت وئه‌و شوێنه‌ش پیس ده‌بێت كه‌ ئاوه‌كه‌ى به‌ركه‌وتووه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و شوێنه‌ بشۆرێت به‌نسبه‌ت مام وخاڵی دایك وباوكت ، ده‌ست نوێژ به‌تاڵ نابێته‌وه‌..
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

مامۆستایانی به‌رِێز مانای ته‌واوی ئه‌م حه‌دیسه‌ چییه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: (رِۆژانێك دێت كه‌ فیتنه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆر ده‌بێت كه‌ پیاو هه‌یه‌ به‌یانی موسوڵمانه‌ ئێواره‌ كافره‌) جزاك اللهم خیرا.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستایانی به‌رِێز مانای ته‌واوی ئه‌م حه‌دیسه‌ چییه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: (رِۆژانێك دێت كه‌ فیتنه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆر ده‌بێت كه‌ پیاو هه‌یه‌ به‌یانی موسوڵمانه‌ ئێواره‌ كافره‌) جزاك اللهم خیرا.

وەڵام: 

به‌رِێزه‌كه‌م فه‌رمووده‌كه‌ هه‌رخۆی بۆخۆى واتاكه‌ى دیاره‌ بۆبه‌یانى موسڵمانه‌ وبۆئێواره‌ كافره‌،یان ئێواره‌ كافره‌و بۆبه‌یانى موسڵمانه‌، مه‌به‌ست پێى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیاو هه‌یه‌ به‌یانیان قسه‌ى كوفر به‌ده‌میدا دێت یاخودكرێك ده‌كات كه‌ كوفره‌و ناشزانێ كه‌ ئه‌وقسه‌یه‌ى كه‌ كردوێتى یان ئه‌و كاره‌ى كه‌كردوێتى كوفره‌ بۆیه‌ هه‌تا ئێواره‌ به‌وحاڵه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و وه‌ هه‌یه‌ ئێواران وه‌ها قسه‌یه‌ك ده‌كات وبه‌وحاڵه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ تاوه‌كو به‌یانى ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌ فیتنه‌ زۆر ده‌بێت وعیلمى شه‌رعى كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و ووته‌ى بێ عیلم زۆر ده‌بێت و ئه‌هلى عیلم كه‌م ده‌بێت ، خه‌ڵكى به‌بێ عیلم قسه‌ده‌كه‌ن،به‌مل هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ گه‌وره‌دا ده‌چن ،پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم)له‌فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا فه‌رمویه‌تى: ئینسانى واهه‌یه‌ قسه‌یه‌ك ده‌كات قیمه‌تى بۆدانانێ ونازانێ چه‌ندێ قسه‌یه‌كى خراپه‌ وبه‌لاى خواى گه‌وره‌وه‌ چه‌ندێ گه‌وره‌یه‌، بۆیه‌ خواى گه‌وره‌ به‌هۆى ئه‌وقسه‌یه‌وه‌ 70ساڵ ده‌یباته‌ جه‌هه‌نه‌مه‌وه‌.بۆیه‌ پێویسته‌ ئینسانى موسڵمان ئاگادارى قسه‌كانى بێت وله‌ده‌ربرِینى قسه‌گه‌لێگ كه‌ بۆنى كوفرو شرك وتاوانى لێ دێت خۆبه‌دووربگرێت ..
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

من له‌ هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك رِۆژ ده‌چم بۆئیش ، ئیشه‌كه‌م دووره‌ له‌و شوێنه‌ى كه‌ لێى ده‌ژیم ، ئایا ده‌توانم نوێژ به‌قه‌سر بكه‌م؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من له‌ هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك رِۆژ ده‌چم بۆئیش ، ئیشه‌كه‌م دووره‌ له‌و شوێنه‌ى كه‌ لێى ده‌ژیم ، ئایا ده‌توانم نوێژ به‌قه‌سر بكه‌م؟؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ به‌رِێزه‌كه‌م ده‌توانیت به‌ڵكو واجبیشه‌ بیكه‌یت ، چونكه‌ تۆده‌چیته‌ سه‌فه‌ر موسڵمانیش له‌سه‌رى واجبه‌ كاتێك چووه‌ سه‌فه‌ر نوێژه‌كانى كورت بكاته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌نیعمه‌ته‌كانى خواى گه‌وره‌ كه‌ به‌موسڵمانى به‌خشیوه‌ له‌كاتى سه‌فه‌ردا نوێژه‌كانى كورت بكاته‌وه‌..
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٢٠٤
٣٠٧٨
٦٨٠٨٠٨