كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا نوێژ گێرِانه‌وه‌ له‌ئیسلامدا بونی هه‌یه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا نوێژ گێرِانه‌وه‌ له‌ئیسلامدا بونی هه‌یه‌؟

وەڵام: 

گێرِانه‌ى نوێژ چه‌ند جۆرێكه‌ :
یه‌كه‌م : گێرِانه‌وه‌ى نوێژى سوننه‌ت كه‌ نه‌توانێت له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامى بده‌یت دروسته‌ وه‌كو دوو رِكاتى پێش نوێژى به‌یانى ده‌توانیت دواى نوێژى به‌یانى بیكه‌یت یاخود پاش خۆركه‌وتن بیكه‌یت كه‌ نه‌تتوانى له‌كاتى خۆیدا پێش نوێژ بیكه‌یت ,هه‌روه‌ها سوننه‌تى دواى نیوه‌رِۆ جارى وا هه‌بووه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌پاش نوێژى عصر كردویه‌تى و فه‌رموویه‌تى وه‌فد هات و سه‌رقاڵیان كردم له‌كردنى سوننه‌ته‌كه‌ ,یاخود كه‌سێك نه‌یتوانى شه‌وێك ویتره‌كه‌ى بكات (11) رِكات ئه‌وا ده‌توانێت به‌رِۆژ (12) رِكات بكات .
دووه‌م : گێرِانه‌وه‌ى نوێژى فه‌رز به‌هۆى خه‌ولێكه‌وتن یان بورانه‌وه‌ و له‌ هۆش خۆچوون یان به‌هۆى به‌نجكردن یان به‌هۆى له‌بیرچوونه‌وه‌ ئه‌مه‌ پێویسته‌ هه‌ركاتێك كه‌ به‌خه‌به‌ر هات یان هاته‌ هۆش خۆى یان به‌نج به‌ریدا یان هاته‌وه‌ بیرى یه‌كسه‌ر نوێژه‌كه‌ى بكات چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت [ من نام عن صلاة‌ او نسیها فكفارتها ان یصلیها اذا ذكرها لاكفره‌ لها الا ذلك ] البخاری ومسلم .
هه‌روه‌ها له‌سه‌فه‌رێكدا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) زۆر ماندووبوون له‌گه‌ڵ هاوه‌لاَن شه‌و دره‌نگ خه‌وتن به‌یانى به‌خه‌به‌رنه‌هاتن الا له‌گه‌رمى خۆره‌كه‌ نه‌بێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانى كرد بیلال بانگى به‌یانى دا وه‌ سوننه‌تى پێش به‌یانییان كرد پاشان به‌جه‌ماعات نوێژى به‌یانى بۆكردن .
سێیه‌م : گێرِانه‌وه‌ى ئه‌و نوێژه‌ فه‌رزانه‌ى كه‌ به‌عه‌مدى و به‌بى عوزر مرۆڤ فه‌تاندوویه‌تى ئیمامى (ابو حنیفه‌ و مالیك و شافیعى) (رِه‌حمه‌تى خوایان لێبێت) ده‌فه‌رموون گێرِانه‌وه‌ى نییه‌ به‌ڵكو ته‌وبه‌ ده‌كات و نوێژى سوننه‌ت زۆر ده‌كات سوننه‌ته‌كان فه‌رزه‌كانى بۆ پرِده‌كه‌نه‌وه‌ ,ئه‌م بۆچوونه‌ ته‌واوتره‌ چونكه‌ كه‌سێك چه‌نده‌ها ساڵ نوێژى فه‌وتابێت زۆر زه‌حمه‌ته‌ له‌سه‌رى هه‌مووى بگێرِێته‌وه‌ ,پاشان نوێژ كاتى دیارى كراوى خۆى هه‌یه‌ چۆن پێش كاتى خۆى نوێژ به‌تاڵه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ پاش كاته‌كه‌یشى هه‌ركردنى به‌تاڵه‌ و سوودى نییه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : [ ان الصلاة‌ كانت على المؤمنین كتابا موقوتا ] هه‌روه‌ها گێرِانه‌وه‌ى نوێژى فه‌رز زۆرێك له‌خه‌ڵكى ته‌مه‌ڵ كردبوو له‌كردنى نوێژ له‌كاتى خۆیدا به‌تایبه‌تى نوێژى به‌یانى له‌كاتى خۆیدا نایانكرد و پاش خۆركه‌وتن به‌قه‌زا ده‌یانگێرِایه‌وه‌ ,پاشان گێرِانه‌وه‌ى نوێژى فه‌رز به‌بى عوزر كه‌باسمان كرد هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌ر نییه‌ . والله اعلم .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

براگیان من پرسیار زۆرده‌كه‌م ده‌رباره‌ى دین به‌تایبه‌تى پرسیارى وردو بچوك له‌ئه‌نجامدانى عیباده‌ته‌كان ته‌نهامه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌عیباده‌ته‌كانم به‌ته‌واوى به‌جێ بهێنم وشاره‌زاببم له‌ئیسلام و بتوانم ده‌عوه‌بكه‌م ئایه‌ گوناهبارده‌بم له‌زۆر پرسیاركردن؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

براگیان من پرسیار زۆرده‌كه‌م ده‌رباره‌ى دین به‌تایبه‌تى پرسیارى وردو بچوك له‌ئه‌نجامدانى عیباده‌ته‌كان ته‌نهامه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌عیباده‌ته‌كانم به‌ته‌واوى به‌جێ بهێنم وشاره‌زاببم له‌ئیسلام و بتوانم ده‌عوه‌بكه‌م ئایه‌ گوناهبارده‌بم له‌زۆر پرسیاركردن؟

وەڵام: 

پرسیاركردن ده‌رباره‌ى دین شتێكى چاكه‌ ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ستى فێربوون بێت بۆ كردار پێكردنى چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت:[ فانما شفاء العي السؤال ] صحیح الجامع الصغیر /7811 واته‌ / به‌ته‌نها چاره‌سه‌ركردنى نه‌زانین پرسیاركردنه‌ .
كه‌واته‌ /پێویسته‌ مرۆڤی موسڵمان پرسیار بكات له‌كه‌سانى شاره‌زا و متمانه‌ پێكراو ده‌رباره‌ى دین تا شاره‌زایى په‌یدابكات و كارى پێبكات .
به‌لاَم ته‌نها پرسیاركردن بۆ كات به‌سه‌ربردن و ده‌مه‌قاڵى و مشت و مرِ و رِه‌خنه‌گرتن و قورس كردن ئه‌مه‌یان دروست نییه‌ [ یاایها الذین امنو لاتسألوا عن اشیاء ان تبدلكم تسؤكم ] واته‌ /ئه‌ى باوه‌رِداران پرسیار له‌ چه‌ند شتێك مه‌كه‌ن كه‌ هێشتا رِووى نه‌داوه‌ یاخود خواى گه‌وره‌ باسى نه‌كردووه‌ ئه‌وا لێبووردنه‌ بۆ ئێوه‌ ,ئێوه‌ پرسیار مه‌كه‌ن ده‌رباره‌ى نه‌وه‌ك حوكمێك دابه‌زێت و له‌ تواناتاندا نه‌بێت جێ به‌جێى بكه‌ن .
به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

ئایا چاوه‌زار هه‌یه‌ له‌ ئاینی ئیسلامدا؟ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌دی قه‌زاوقه‌ده‌ری خودای گه‌وره‌ بۆچی باسی كردوه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا چاوه‌زار هه‌یه‌ له‌ ئاینی ئیسلامدا؟ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌دی قه‌زاوقه‌ده‌ری خودای گه‌وره‌ بۆچی باسی كردوه‌؟

وەڵام: 

به‌ڵى چاوپیسى هه‌یه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر شتى ببوایه‌ پێش قه‌ده‌رى خوا بكه‌وتایه‌ چاو پێشى ده‌كه‌وت.هه روه ها ده‌فه‌رموێت: (العين الحق) واتا : چاوبيسى راسته .كه‌واته‌ هه‌یه‌ چاوپیسى به‌ قه‌ده‌رى خوا ته‌ئسیر ده‌كات چونكه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌گه‌ر شتێ پێش قه‌ده‌ر بكه‌وتایه‌..... كه‌واته‌ هیچ شتێك به‌ بێ ئیزنى ئه‌و رِوونادات .
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

سوتاندنی پاره‌ یان درِاندنی له‌ تورِه‌یدا؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سوتاندنی پاره‌ یان درِاندنی له‌ تورِه‌یدا؟

وەڵام: 

درِاندنى پاره‌ یان سوتاندنى له‌ توورِه‌ییدا كارێكى حه‌رامه‌و دروست نیه‌ .
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

ئایه‌ جلی سوور حه‌رامه‌ له‌به‌ریبكه‌یت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایه‌ جلی سوور حه‌رامه‌ له‌به‌ریبكه‌یت؟

وەڵام: 

جلى سور حه‌رام نیه‌و دروسته‌ به‌لاَم جلى سپی سونه‌ته‌ له‌به‌رى بكه‌یت وباشتريشه.
به ريز/ م.شاخوام جواد وه لامى داوه ته وه ز.م 07701056158

ئایا ته‌ماشاكردنی ئه‌و فلیمانه‌ی كه‌ په‌خش ده‌كرێت له‌كه‌ناڵه‌كانی وه‌ك سپێده‌ و په‌یام جائیزه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ته‌ماشاكردنی ئه‌و فلیمانه‌ی كه‌ په‌خش ده‌كرێت له‌كه‌ناڵه‌كانی وه‌ك سپێده‌ و په‌یام جائیزه‌؟

وەڵام: 

فیلمى به‌ ناو ئیسلامى شتێكى بیدعه‌و‌ تازه‌گه‌رییه‌ زانایان فه‌توایان داوه‌ وه‌ به‌نادروستى، ئه‌وجا ئه‌و فیلمانه‌ى كه‌ زانایان فه‌توایان به‌ دروستى داوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئافره‌تى سه‌ر رِووتى تێدا نه‌بێت وه‌ مۆسیقاى تێدا نه‌بێت
به‌لاَم ئایا ئه‌و فیلمانه‌ى له‌و كه‌نالاَنه‌وه‌ لى ده‌درێت چۆنه‌؟ بێجگه‌ له‌وه‌ى ئافره‌تى سه‌ر رِووت و سنگ رِووتى تێدایه‌ ووشه‌ى (شرك)ى تێدایه‌، سوێَندخواردن به‌ غه‌یرى خوا ،چونه‌سه‌ر نه‌زرگا، دڵدارى.... هتد. باشه‌ ئه‌مانه‌ چۆن دروسته‌ ته‌ماشاكردنى .نه‌خێر دروست نییه‌ ته‌ماشاكردنى له‌به‌ربونى ئه‌و هه‌موو ناشه‌رعیانه‌ى كه‌ تێیدایه‌..
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

ئایه‌ وێنه‌گرتن حه‌رامه‌؟له‌كاتێكدا من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ لاسایی خودای گه‌وره‌ بكه‌مه‌وه‌ ته‌نها بۆ خۆشییه‌. تكایه‌ جوابیكم بده‌نه‌وه‌ به‌ ته‌واوی.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایه‌ وێنه‌گرتن حه‌رامه‌؟له‌كاتێكدا من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ لاسایی خودای گه‌وره‌ بكه‌مه‌وه‌ ته‌نها بۆ خۆشییه‌. تكایه‌ جوابیكم بده‌نه‌وه‌ به‌ ته‌واوی.

وەڵام: 

براى به‌رِێزم به‌ڵێ حه‌رامه‌ و هیچ گومانێكى تێ نییه‌ به‌ڵگه‌گه‌لێكى زۆر هه‌ن كه‌ باس له‌حه‌رامێتى رِه‌سم گرتن ده‌كات ئه‌مه‌ش هه‌ندێكه‌ له‌و به‌ڵگانه‌:
(عبدالله)ى كورِی(مسعود) خوای لێ رِازی بێ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)فه‌رمووى:-
((إنَّ أشَدَ الناس عذاباً عندالله یوم القیامة‌ المصوّرون))[رواه البخاری انظر الفتح10/382].
واته‌:سه‌خترین وتوند ترین سزا لاى خوا له‌ رِۆژى دوایدا بۆ وێنه‌گره‌كانه‌.
وه‌(أبوهریرة‌) خوای لێ رِازی بێ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی :-قال الله تعالى: وَمَن أضلم ممن ذهب یُخلق كخلقی فلیخلقوا حبة‌ ولیخلقوا ذرة‌..][ البخاری انظرالفتح 10/385]
واته‌: خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى: كي له‌و كه‌سه‌ سته‌مكارتره‌ كه‌ بیه‌وي دروست بكات وه‌كو دروست كراوه‌كانى من, جا با بتوانێ ده‌نكه‌ گه‌نمێك یان ده‌نكه‌ جۆیه‌ك دروست بكات.
وه‌ (عبدالله)ی كورِی (عباس)خوای لێ رِازی بێ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی :-
((كُلُّ مُصوِّرٍ فی النار،یجعل له بكل صورة‌ صوَّرها نفساً فتعذِّبُ فی جهنم)) [رواه مسلم 3/1671].
واته‌: هه‌موو وێنه‌گرێك و وێنه‌ كێشێك له‌ناو ئاگردایه‌، به‌هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه‌ گرتویه‌تی یان كردویه‌تى نه‌فسێكی بۆ دروست ده‌كرێ و له‌ناودۆزه‌خدا سزا ده‌درى پێ ی. جا (عبدالله)ی كورِی (عباس) وتى: ئه‌گه‌ر هه‌ر رِه‌سم ده‌كه‌یت و وێنه‌ ده‌كێشێ، ئه‌وا وێنه‌ى دارێك بكه‌، وێنه‌ى شتێك بكه‌ كه‌ روح له‌به‌ر نه‌بێ .
جا ئه‌م (حدیث)انه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر حه‌رامێتی وێنه‌ى روح له‌به‌ر، له‌ئاده‌میزاد و سه‌رتاپای ئاژه‌ڵ وگیانداران، ئیتر جیاوازى نیه‌ وێنه‌كه‌ سێبه‌رى هه‌بێ (واته‌ په‌یكه‌ربێ) یان سێبه‌رى نه‌بێ (واته‌ له‌سه‌ر شتێك بێ). هه‌روه‌ها جیاوازى نیه‌ وێنه‌كه‌ چاپكراو بێ یان كێشرابێ یان وێنه‌كرابێ یان هه‌ڵكه‌ندرابێ یان نه‌قش كرابێ یان هه‌ڵكۆڵرابێ یان له‌قالب درابێ و لێی ده‌رهێنرابێ یان شتی تری له‌و جۆرانه‌، هه‌موویان حه‌رامن و قه‌ده‌غه‌كراون، چونكه‌ (حدیث)ه‌كان كه‌ ده‌رباره‌ى حه‌رامێتی وێنه‌ن گشتگیرن و هه‌مووى ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ .
موسڵمان ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ ملكه‌چی ده‌قه‌كانى شه‌رع بێت، وه‌ مشت ومرِو ده‌مه‌وه‌رى نه‌كات به‌رامبه‌ر ده‌قه‌كان و بڵێ خۆ من ئه‌و وێنانه‌ ناپه‌رستم وكورِنوشی بۆنابه‌م !!
وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سیكى عاقڵ و ژیرو فامیده‌ به‌ دڵ برِوانى و به‌جوانى بیر بكاته‌وه‌ له‌ خراپه‌ و نه‌گبه‌تیه‌كانى بڵاوبونه‌وه‌ى وێنه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌وا شتێك له‌حیكمه‌ت وكارله‌جێی شه‌ریعه‌تى بۆ ده‌رده‌كه‌وي له‌حه‌رام كردنى وێنه‌ و رِه‌سم دا. وه‌ ئه‌و به‌درِه‌وشتی وخراپه‌كارى و بێ ئابرِویه‌ى كه‌ دروست بووه‌ و بۆته‌ مایه‌ى وروژاندنى ئاره‌زوه‌كان وته‌نانه‌ت په‌لكێش كردنشی به‌ره‌و داوێن پیسى، به‌شێكی زؤریان له‌و وێنه‌ ورِه‌سمانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن .
وه‌پێویسته‌ له‌سه‌ر موسڵمان وێنه‌و دیمه‌نى گیاندار له‌ ماڵه‌كه‌یدا دانه‌نێ، تاوه‌كو نه‌بێته‌ هۆكارى كه‌رِێ له‌ هاتنه‌ ژوره‌وه‌ى (ملائیكه‌)بگري .چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی :-
((لاتدخل الملائكة بیتا فیها كلب ولا تصاویر))[رواه البخاری انظر الفتح الباری10/380].
واته‌: مه‌لائیكه‌ ناچێته‌ ماڵێكه‌وه‌ كه‌ سه‌گ و وێنه‌ى تێدابێ .
وه‌له‌ هه‌ندێ ماڵدا په‌یكه‌ر ده‌بینرێ كه‌ هه‌ندێ له‌و په‌یكه‌رانه‌ په‌رستراوى كافران بووه‌ له‌ كوَندا، له‌ماڵدا دایده‌نێ به‌بیانوى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ كه‌له‌پوره‌، یان بۆ مه‌به‌ستی جوانى، ئا ئه‌مه‌ حه‌رامێتێ یه‌كه‌ى سه‌خترو قورستره‌ له‌وانى تر .
هه‌روه‌ها وێنه‌ى هه‌ڵواسراو تاوانه‌كه‌ى توند تره‌ له‌چاو وێنه‌یه‌ك هه‌ڵنه‌واسرابێ، چونكه‌ چه‌نده‌ها وێنه‌ى هه‌ڵواسراو سه‌رى كێشاوه‌ بۆ به‌گه‌وره‌ گرتن و پیرۆز رِاگرتنى وێنه‌كه‌، وه‌به‌هۆیه‌وه‌ چه‌نده‌ها جار خه‌م و خه‌فه‌ت ودڵته‌نگى تازه‌ ده‌بێته‌وه‌، وه‌چه‌نده‌ها وێنه‌ به‌هۆى هه‌ڵواسینه‌وه‌ په‌لیكێشاوه‌ به‌ره‌و خۆهه‌ڵكێشان و شانازى كردن .
وه‌ نابێ وێنه‌ و رِه‌سم بۆ مه‌به‌ستی یادگارى هه‌ڵواسرێ، چونكه‌ یادكردنی رِاست ئه‌وه‌یه‌ له‌دڵدابێ و دوعای خێری بۆ بكرێ له‌ خوا داواى رِه‌حمه‌تى بۆ بكرێ، نه‌ك وێنه‌كه‌ى هه‌ڵبگیرێ و هه‌ڵواسرێ.
بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌رچی وێنه‌و رِه‌سم هه‌یه‌ له‌ماڵ ده‌ركرى ونه‌هێڵرێ و له‌ناو ببرێ، مه‌گه‌ر زۆرقورس وگران و ناره‌حه‌ت بێ وه‌كو ئه‌و وێنانه‌ى وه‌ك به‌ڵایه‌ك گشت لایه‌كى گرتۆته‌وه‌، بۆ نمووونه‌ وێنه‌ى قوتو، یان ئه‌و وێنانه‌ى له‌قاموس وفه‌رهه‌نگ وپه‌رتوك وسه‌رچاوه‌كاندا هه‌یه‌ وسودى لێ ده‌بینرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ به‌گوێره‌ى توانا هه‌وڵی لابردنیان بدري، وه‌پێویسته‌ ئاگاداربین له‌و وێنه‌ خراپانه‌ى كه‌ له‌په‌رتوكه‌كاندا هه‌یه‌ به‌ساده‌و ئاسانى نه‌زانین .
وه‌هه‌ندى له‌و وێنه‌و رِه‌سمانه‌ى كه‌ زه‌روره‌تن پێویسته‌ پارێزگاریان لێ بكرێ وه‌كو وێنه‌ى ناسنامه‌، وه‌هه‌ندێ له‌ زانایان رِێگه‌یان داوه‌ به‌و وێنانه‌ى كه‌سوك كراون وه‌كو وێنه‌یه‌ بكه‌وێ ژێر پێ وه‌.
[فاتقوا الله ماآستطعتم][التغابن16].
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

مامۆستا گیان لەسەر نانخواردن هێشتنەوەی كەمێكی مەعیدە بە بەتاڵی فەرزە یان سونەتە ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان لەسەر نانخواردن هێشتنەوەی كەمێكی مەعیدە بە بەتاڵی فەرزە یان سونەتە ؟؟

وەڵام: 

به‌ڵى به‌رِێزه‌كه‌م سونه‌ته‌ ، زۆر خواردن ئینسان ته‌مبه‌ڵ ده‌كات وه‌ موخاله‌فه‌ى سونه‌تیشه‌ ،چ جاى ئه‌و هه‌موو زیانه‌ى كه‌ (ئه‌هلی طب) ده‌ڵێن له‌ زۆر خواردن ده‌كه‌وێته‌وه‌.
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

چی دوعایه ک ئه کرێت بێش خه تمی قورئان ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

چی دوعایه ک ئه کرێت بێش خه تمی قورئان ؟؟

وەڵام: 

هیچ دوعایه‌ك له‌سونه‌تدا نه‌هاتووه‌ نه‌ له‌پێش خه‌تمى قورئان نه‌له‌دواى خه‌تمى قورئان بیكه‌یت ، پێویست ناكات ، هه‌موو خێرێكیش له‌شوێنكه‌وتنى سونه‌تدایه‌ .
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

ئه‌گه‌ر له‌كاتى جوتبوندا له‌گه‌ڵ خێزانى خۆت ده‌ست بهێنیت به‌ دواوه‌یدا دروسته‌ ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر له‌كاتى جوتبوندا له‌گه‌ڵ خێزانى خۆت ده‌ست بهێنیت به‌ دواوه‌یدا دروسته‌ ؟

وەڵام: 

وه‌كو خۆت باسى ده‌كه‌یت حه‌رام نییه‌ به‌لاَم وریابه‌ له‌دواوه‌ نه‌چیته‌ لاى خێزانت تاوانێكى گه‌وره‌یه‌و له‌عنه‌تى لێ كراوه‌..
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٥٣
٣٠٢٧
٦٨٠٧٥٧