كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئايه حوكمى خۆپیشاندن له سلێمانی چیه ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئايه حوكمى خۆپیشاندن له سلێمانی چیه ؟

وەڵام: 

هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندى به‌دینه‌وه‌ هه‌بوو پێویسته‌ به‌ بۆچوونى خۆمان لێكى نه‌ده‌ینه‌وه‌ و قسه‌ى تێدا نه‌كه‌ین به‌ڵكو بیگه‌رِێنینه‌وه‌ بۆ قورئان و سوننه‌ت ,ئه‌گه‌ر له‌ قورئان و سوننه‌تدا هاتبوو ئه‌وا هه‌یه‌ و شه‌رعی و دروسته‌ ئه‌گه‌ر له‌ قورئان و سوننه‌تدا نه‌هاتبوو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) خۆى نه‌یكردبوو ئه‌وا ئه‌و شته‌ دروست نییه‌ بكرێت ,جا سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندان له‌ قورئان و سوننه‌تدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌ر نه‌هاتووه‌ وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) ئه‌نجامى نه‌داوه‌ و هانى هاوه‌لاَنى نه‌داوه‌ بیكه‌ن سه‌ره‌رِاى ئه‌و هه‌موو زوڵم سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ى كه‌ له‌ سه‌رده‌مى مه‌ككه‌دا له‌شارى مه‌ككه‌ رِووبه‌رِوویان بووه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى كافره‌كانى قورِه‌یش تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى كه‌ هیچ كه‌سێك موسڵمان نابوو ئیلا ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ى زۆر قورس ده‌درا وه‌ هه‌ندێكیان به‌ناحه‌ق و بىَ دیفاع كوشت وه‌ له‌شارى مه‌ككه‌ ده‌ریانیان كرد بۆ دۆڵى ابو طالب وه‌ ئابلۆقه‌یان خسته‌ سه‌ریان كه‌ كه‌س بۆى نه‌بوو ژن و ژنخوازییان له‌گه‌ڵدا بكات وه‌ كرِین و فرۆشتنیان له‌گه‌ڵدا بكات و یارمه‌تییان بدات تا ده‌نگى گریانى مندالاَنى موسڵمانه‌كان له‌برساندا له‌ دووره‌وه‌ ده‌بیسترا ,چه‌نده‌ها هه‌ڵوێستى ترى سه‌خت كه‌ موسڵمانان توشى بوون به‌لاَم هیچ رِۆژێك له‌ رِۆژان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) هاوه‌لاَنى كۆنه‌كرده‌وه‌ و برِژێنه‌ سه‌ر بازارِ و كۆلاَنه‌كانى مه‌ككه‌ و داواكارییه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و داواى مافى خۆیان بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ئه‌مه‌ شتێكى زۆر ئاسان بوو سه‌باره‌ت به‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) كه‌ ئه‌گه‌ر فه‌رمانى بكردایه‌ هه‌موو هاوه‌لاَن به‌ژن و پیاو گه‌وره‌ و بچووكه‌وه‌ له‌كه‌مترین ماوه‌دا كۆده‌بوونه‌وه‌ به‌لاَم بۆچى نه‌یكرد ؟ دیاره‌ ئه‌م شته‌ شه‌رعی نییه‌ و دروست نییه‌ بۆیه‌ نه‌یكردووه‌ .
ئه‌گه‌ر بوترێت پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) ئه‌م شته‌ى نه‌زانیوه‌ و ئه‌مه‌ شتێكى تازه‌یه‌ ده‌ڵێین ,ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ شتێكى باش بوایه‌ و به‌رژه‌وه‌ندى دین و دونیاى موسڵمانانى تێدابوایه‌ ئه‌وا خواى گه‌وره‌ رِێنمایى پێغه‌مبه‌رى (صلى الله علیه‌ وسلم) بۆ ده‌كرد و فه‌رمانى پێ ده‌كرد كه‌ شتێكى له‌م جۆره‌ ئه‌نجام بده‌ن . والله اعلم .
به‌لاَم ئه‌وان ئارامیان گرت و دامه‌زراوبوون له‌سه‌ر ئاینه‌كه‌یان پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رمانى پێیان كرد كه‌ كۆچ بكه‌ن بۆ حه‌به‌شه‌ و دواتریش بۆ مه‌دینه‌ نه‌ك خۆپیشاندان بكه‌ن .

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٢٠
٢٧٣٠
٦٩٤٣٣٩