هۆى جیاوازى قیرائاته‌كانى قورئان له هه‌ندى ووشه‌دا چى یه؟ بۆ نمونه له رِیوایه‌تى حفص دا له سوره‌تى (الاعراف)دا (الریاح بشرا)نوسراوه ,به‌ڵام ............
هۆى جیاوازى قیرائاته‌كانى قورئان له هه‌ندى ووشه‌دا چى یه؟ بۆ نمونه له رِیوایه‌تى حفص دا له سوره‌تى (الاعراف)دا (الریاح بشرا)نوسراوه ,به‌ڵام له ریوایه‌تى ورش دا(الریاح نشرا) نوسراوه...تكایه بۆم رِوونبكه‌نه‌وه.. خواباداشتان بداته‌وه
ئه‌گه‌ر قورئان به‌یه‌ك شێواز بخوێندرایه‌ته‌وه ئه‌وا قورس ده‌بوو له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌هجه‌و هۆزى عه‌ره‌ب چونكه له‌ناو عه‌ره‌بدا له‌هجه‌ى جۆراو جۆر هه‌یه بۆ ئاسانكارى خوێندنه‌وه‌ى خواى گه‌وره قورئانى به‌حه‌وت له‌هجه دابه‌زاندووه به‌هه‌ر كامیان بیخوێنیته‌وه ته‌واوه .
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: [ ان هذا القرا‌ن انزل على سبعة احرف فاقرءوا ماتیسر منه ] صحیح الجامع /2249 .
واته /قورئان به‌حه‌وت شێواز و له‌هجه‌ى جیاواز دابه‌زیوه ئێوه كامه‌ى لاتان سوك و ئاسان بوو به‌و شێوازه بیخوێننه‌وه .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
له زۆر شوێندا كاتێك پاره حه‌واڵه ده‌كه‌ین ئێمه یۆرۆ ده‌ده‌ین به‌وان به‌لاَم ئه‌وان دۆلار ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ى ئێمه پاره‌یان بۆده‌نێرین ئایا دروسته؟؟؟
له زۆر شوێندا كاتێك پاره حه‌واڵه ده‌كه‌ین ئێمه یۆرۆ ده‌ده‌ین به‌وان به‌لاَم ئه‌وان دۆلار ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ى ئێمه پاره‌یان بۆده‌نێرین ئایا دروسته؟؟؟
باشتر وایه چیتان حه‌واڵه كرد ئه‌وان ئه‌و پاره‌یه بده‌ن كه‌له‌ئێوه‌ى وه‌رده‌گرن به‌لاَم ئه‌گه‌ر نه‌بوو دروسته به‌نرخى رِۆژ جیاواز بێت واته ئێوه له‌وىَ یۆرۆ ده‌ده‌ن ئه‌مان لێره به‌نرخى رِۆژ دۆلار بده‌ن به‌و كه‌سه‌ى كه ئێوه پاره‌تان بۆ ناردووه ,مادام به‌نرخى رِۆژ بێت و هه‌مان پاره‌یان ده‌ست بكه‌وێت دروسته ان شاءالله هیچى تێدانییه .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
سڵاوى خواتان لێبێت پرسیارێكم هه‌بوو:من له‌سه‌ر خۆم نه‌زركردبووئه‌گه‌ر ئاره‌زوى خۆم به‌ده‌ست بشكێنم یه‌ك هه‌فته به‌رۆژووبم وه‌ئه‌گه‌رسه‌یرى .....
سڵاوى خواتان لێبێت پرسیارێكم هه‌بوو:من له‌سه‌ر خۆم نه‌زركردبووئه‌گه‌ر ئاره‌زوى خۆم به‌ده‌ست بشكێنم یه‌ك هه‌فته به‌رۆژووبم وه‌ئه‌گه‌رسه‌یرى فیلمى ناشه‌رعى بكه‌م یه‌ك مانگ به‌رِۆژوبم ته‌نهابۆئه‌وه‌ى زاڵبم به‌سه‌ر نه‌فسى خۆم به‌ڵام ئه‌م نه‌زره‌م شكاند ئایه ده‌بێت نه‌زره‌كه جێبه‌جێ بكه‌م.؟
نه‌زرشكاندن تاوانه و مرۆڤ تاوانبار ده‌بێت به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر نه‌زركردنه‌كه بۆ شتێكى باش بوو وه‌كو وازهێنان له‌تاوان پێویسته ته‌وبه بكه‌یت و جارێكى تر نه‌زر نه‌شكێنێت و كه فاره‌ته‌كه‌ى بده‌یت واته بۆ یه‌كه‌میان هه‌فته‌یه‌ك به‌رِۆژووبیت و بۆ دووه‌میان یه‌ك مانگ به‌رِۆژووبیت چونكه خۆت ده‌ست نیشانت كردووه .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئایا جل كورت كردنه‌وه ئه‌گه‌ركه‌مێكى ئێسقانه‌كه‌ى قاچت دانه‌پۆشێ قه‌ینا؟؟
ئایا جل كورت كردنه‌وه ئه‌گه‌ركه‌مێكى ئێسقانه‌كه‌ى قاچت دانه‌پۆشێ قه‌ینا؟؟
سه‌باره‌ت به‌پیاوان نابێت شه‌رواڵه‌كه‌یان شۆرِبێته‌وه بۆ خوار قوله پێیان (كعب) (ئێسقانه خرِه رِه‌قه‌كه) پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: [ ازره المؤمن الى انصاف ساقیه لاجناح علیه مابینه وبین الكعبین وما اسفل من الكعبین فی النار ] الشكاة /4331.
واته /شه‌رواڵى پیاوى باوه‌رِدار تا نیوه‌ى قاچێتى وه تاوانبار نابێت ئه‌گه‌ر نه‌چێته خوار كه‌عبى به‌لاَم ئه‌گه‌ر بچێته خوار كه‌عبى بۆ ناو ئاگرى دۆزه‌خه .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئایا زیكركردن به‌په‌نجه دروسته؟؟ یاخود بیدعه‌یه؟؟
ئایا زیكركردن به‌په‌نجه دروسته؟؟ یاخود بیدعه‌یه؟؟
زیكركردن سوننه‌ته به‌په‌نجه‌ى ده‌ستى رِاست بكرێت چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : [ یعقد التسبیح بیمینه ]صحیح ابی داود /1346 .
واته /به‌ده‌ستى رِاستى زیكر و سبحان الله ى ده‌كرد .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئه‌گه‌ر غوسڵت ده‌ركردبێ پاشان مه‌نى خۆت یان غه‌یرى خۆت به‌رپێستت بكه‌وێ دوباره غوسڵى ئه‌وێ؟.............
ئه‌گه‌ر غوسڵت ده‌ركردبێ پاشان مه‌نى خۆت یان غه‌یرى خۆت به‌رپێستت بكه‌وێ دوباره غوسڵى ئه‌وێ؟
- ئه‌گه‌ر غوسڵت ده‌ركردبێ پاشان مه‌نى خۆت یان غه‌یرى خۆت به‌رپێستت بكه‌وێ دوباره غوسڵى ئه‌وێ؟
به‌هاتنه‌وه‌ى مه‌نى غوسڵ واجب ده‌بێت ,به‌لاَم ئه‌گه‌ر مه‌نى به‌ر له‌ش یان پۆشاك بكه‌وێت ئه‌وا پیسى ناكات چونكه له‌شه‌رعدا مه‌نى پاكه و پیس نیه .
- ئه‌گه‌ر میز _مه‌زى _مه‌نى ئه‌م سیانه هیخۆت یان هى غه‌یرى خۆت به‌ر پۆشاكت بكه‌وێ ئایه‌دروسته نوێژ به‌و پۆشاكه‌وه‌بكه‌ین؟ئه‌گه‌ردروست نیه ئایه پاكبونه‌وه‌یان چۆنه؟ئایه‌به‌ته‌نها وشكبونه‌وه پاك ده‌بێته‌وه؟یان ده‌بێ هه‌ربشۆرێ به‌ئاو؟ ئایه ته‌نهاشۆردنى شوێنى به‌ركه‌وتوو به‌سه یان ده‌بێ هه‌موو پۆشاكه‌كه‌بشۆین؟
میز و مه‌زى و وه‌دى غوسڵ واجب ناكه‌ن به‌لاَم پیسن ئه‌گه‌ر به‌ر پۆشاك بكه‌ون ده‌بێت ئه‌و شوێنه بشۆردرێت كه به‌رى كه‌وتووه .
- له‌دواى غوسل ده‌ركردن ئاوێكى لینج دیته‌ده‌ر له مه‌زى ده‌چێ به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێبكه‌م ئایه ده‌بێ دوباره غوسڵ ده‌ربكه‌مه‌وه؟
* له‌دواى غوسڵ ئه‌و ئاوه لینجه دووباره غوسڵ واجب ناكات به‌ڵكو ته‌نها ده‌ست نوێژ ده‌شكێنێت .
- ئه‌گه‌ر مه‌نى یان مه‌زى یان میز بكه‌ویته ناو ئاوه‌وه ئایه ئه‌و ئاوه به‌كابهێنین بۆ غوسڵ ده‌ركردن یان بۆ ده‌ستنوێژ؟
-* ئه‌گه‌ر ئاو شتێكى پیسى تێبكه‌وێت تام یان بۆن یان رِه‌نگى ئاوه‌كه‌ى گۆرِى ئه‌وا ئه‌و ئاوه پیسه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م سىَ وه‌سفه‌ى نه‌گۆرِى ئه‌وا پاكه .
- ئاوى قوراو و باراناوى سه‌رجاده‌و كوڵانه‌كان به‌رپێستت بكه‌وێ ده‌ستنوێژت ده‌شكێ؟ئه‌ى ئه‌گه‌ر به‌ر پۆشاكت بكه‌وێ نوێژى پێوه دروسته؟پاككردنه‌وه‌ى چۆنه؟
* ئاوى قورِاو و باراناوى جاده و كۆلاَنه‌كان پاكه‌و نوێژكردن پێوه‌ى دروسته .
- كاتێك تارات ده‌گرم و ده‌ستنوێژ ده‌گرم له‌كاتى نوێژدا هه‌ندی جار واهه‌ست ده‌كه‌م دلۆپه‌یه‌ك یان دوان له‌میز دێته ده‌ره‌وه هه‌ندی جار ته‌نهاوه‌سوه‌سه‌ى شه‌یتانه و هه‌ندى جاریش به حه‌قیقى میزه‌كه هاتووه ئایه له‌وكاتانه‌دا نوێژه‌كه‌م ببرِم؟چاره‌سه‌ر چییه؟
* ئه‌گه‌ر له‌دواى ده‌ست نوێژ میز هاته خواره‌وه ده‌بێت دووباره ده‌ست نوێژ بشۆرێت .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
چی بكه‌م هه‌ندێ پاره‌ى خه‌ڵكم دزیوه هین خزمى خۆمه ئه‌ترسم پێی بڵێم كێشه‌ى گه‌وره دروست بێت چیبكه‌م باشه؟.
چی بكه‌م هه‌ندێ پاره‌ى خه‌ڵكم دزیوه هین خزمى خۆمه ئه‌ترسم پێی بڵێم كێشه‌ى گه‌وره دروست بێت چیبكه‌م باشه؟.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك مافى خه‌ڵكى به‌سه‌ره‌وه بێت پێویسته ئه‌و مافه بگه‌رِێنێته‌وه بۆ خاوه‌نى ئه‌و جا خواى گه‌وره ته‌وبه‌ى لێ قه‌بوڵ ده‌كات و لێى خۆش ده‌بێت ,بۆیه پێویسته له‌سه‌ر تۆیش ئه‌و مافه بگه‌رِێنیته‌وه بۆ خاوه‌نى وه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه رِوونه‌دات به‌شێوازێكى نارِاسته‌وخۆ ,بۆ نموونه بیكه‌یته ناو شتێكه‌وه و نامه‌یه‌كى تێدا بنوسیت و بیكه‌یته ماڵیانه‌وه یاخود له‌رِێگاى یه‌كێكى متمانه پێكراوه‌وه بۆیان بنێریت یاخود ئه‌گه‌ر حسابى بانكى هه‌بێت بیخه‌یته سه‌ر حسابى بانكه‌كه‌ى یان به‌هه‌ر شێوازێكى تر‌ى نارِاسته‌وخۆ بۆى بگه‌رِێنیته‌وه . والله اعلم .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئایا ئه‌وشه‌رِانه‌ى كه‌ئێستا به‌ناوى جیهاده‌وه له‌جیهاندا ده‌كرێ كامیان به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره كه‌به‌رِاستى جیهاد بێت.
ئایا ئه‌وشه‌رِانه‌ى كه‌ئێستا به‌ناوى جیهاده‌وه له‌جیهاندا ده‌كرێ كامیان به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره كه‌به‌رِاستى جیهاد بێت.
مه‌رجى سه‌ره‌كى بۆ جیهادكردنى شه‌رعى ئه‌وه‌یه كه دژى كافران بكرێت و به‌ره‌ى ئیسلام و كوفر لێك جیا بووبێته‌وه ,هه‌روه‌ها بوونى توانا و هێز و خۆئاماده‌كردن ,هه‌روه‌ها له ژێر ئالاَ و فه‌رمانرِه‌وایى موسڵماناندا بێت ,هه‌رجیهادێك ئه‌م مه‌رجانه‌ى ئه‌م مه‌رجانه‌ى تێدابێت ئه‌وا شه‌رعییه‌و ئه‌گه‌ر تیایدا نه‌بێت ئه‌وا شه‌رعى نییه و دروست نییه و فیتنه‌وئاژاوه‌یه و نابێت به‌شدارى تێدا بكرێت .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
مامۆستا گیان ئایا ئاینی زەردەشتی ئاینێكی ئیلاهی و ئاسمانییە ؟ واتە ئاینێكی راستە ؟؟
مامۆستا گیان ئایا ئاینی زەردەشتی ئاینێكی ئیلاهی و ئاسمانییە ؟ واتە ئاینێكی راستە ؟؟
ئەی ئایا بەراست ((زەردەشت)) یەكێكە لە بێغەمبەران ؟؟؟
وە ئایا چەند بێغەمبەر هاتووە ؟؟؟
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه زه‌رده‌شت پێغه‌مبه‌ر بێت به‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌ى رِاسته كه ئاینێكى ئاسمانى نه‌بووه چونكه ئه‌و باوه‌رِى به دوو خوا هه‌بووه : خواى خێر و خواى شه‌رِ كه ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ى بانگه‌وازى سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران بووه كه ئه‌وان بانگه‌وازى خه‌ڵكیان ده‌كرد بۆ یه‌كخواپه‌رستى وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : [ ولقد بعثنا فی كل امة رسولا ان اعبدوالله واجتنبوا الطاغوت ] واته /به د‌ڵنیایى بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك پێغه‌مبه‌رێكمان ناردووه كه بانگى خه‌ڵكى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌تاك و ته‌نها خوا بپه‌رستن و له طاغوت دوربكه‌ونه‌وه .
وه ژماره‌ى پێغه‌مبه‌ران (124,000) هه‌زار پێغه‌مبه‌ر بووه وه‌كو ابو ذر الغفارى (خواى لێ رِازى بێت) ده‌فه‌رمووێت پرسیارم كرد له پێغه‌مبه‌ر كم عدد الانبیا‌ء ؟ واته ژماره‌ى پێغه‌مبه‌ران چه‌نده ؟ فه‌رمووى : [ مئة الف واربعة وعشرون الفا الرسل من ذلك ثلاثمئة وخمسة عشر جما غفیرا ]واته/ژماره‌یان 124,000 هه‌زاره رسوله‌كان له ناویان ئه‌وانه‌ى كتابیان بۆ هاتووه ژماره‌یان 315 یه. رواه احمد
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئه‌گه‌ر جه‌ژن بكه‌وێته رِۆژی جومعه‌وه كه‌سێك پچێت بۆ نوێژی جه‌ژن ئایا ئه‌بێت بچێت بۆ نوێژی جومعه‌ش ئه‌گه‌ر نه‌چێت گوناهبارنابێت؟
ئه‌گه‌ر جه‌ژن بكه‌وێته رِۆژی جومعه‌وه كه‌سێك پچێت بۆ نوێژی جه‌ژن ئایا ئه‌بێت بچێت بۆ نوێژی جومعه‌ش ئه‌گه‌ر نه‌چێت گوناهبارنابێت؟
ئه‌گه‌ر جه‌ژن كه‌وته رِۆژى جومعه‌وه ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ى كه به‌یانى چوو بۆ نوێژى جه‌ژن ده‌توانێت نیوه‌رِۆ نه‌چێت بۆ نوێژى جومعه , پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت [ قد اجتمع فی یومكم هذا عیدان فمن شا‌ء اجزاه عن الجمعة وانا مجمعون ان شا‌ء الله تعالى ] صحیح الجامع /4365 .
واته /له‌م رِۆژه‌دا دووجه‌ژن كۆبۆته‌وه (جه‌ژن و جومعه) هه‌ركه‌سێك ویستى لێ بێت ته‌نها نوێژى جه‌ژنى به‌سه‌و جێگاى جومعه ده‌گرێته‌وه‌و ده‌توانێت جومعه نه‌یات بۆ نوێژ به‌لاَم ئێمه ان شاءالله جومعه‌یش ده‌كه‌ین ( چونكه ئیمام ده‌بێت جومعه بكات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دێنه‌وه بۆ نوێژى جمعه ) .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979