مامۆستا گیان باوكم لە رەمەزانی رابردوو دەوری 150 - 160 لابەرەی بیرۆزی له قورئان لێخوێندەوە بەمەبەستی خەتم كردن ئایا ئەم رەمەزانە دەتوانێت لەو شوێنەوە دەست بێبكاتەوە كە بێشتر وەستابوو ؟ یان دەبێت لەسەرەتاوە دەست بێبكاتەوە
مامۆستا گیان باوكم لە رەمەزانی رابردوو دەوری 150 - 160 لابەرەی بیرۆزی له قورئان لێخوێندەوە بەمەبەستی خەتم كردن ئایا ئەم رەمەزانە دەتوانێت لەو شوێنەوە دەست بێبكاتەوە كە بێشتر وەستابوو ؟
یان دەبێت لەسەرەتاوە دەست بێبكاتەوە
به‌ڵێ ده‌توانێ به‌لاَم ئینسانى موسڵمان باش وایه له‌وه زیاتر قورئان بخوێنێ بۆئه‌وه‌ى ئه‌جرى زۆرى ده‌ست بكه‌وێت ، وه‌هه‌وڵبدات رِۆژانه بیخوێنێ ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش بێت به‌تایبه‌تى كه باوكت قورئان خوێنه،نه‌ك رِه‌مه‌زان بۆرِه‌مه‌زان بیخوێنێ ، چونكه قورئان له‌رِۆژى دوایدا تكا ده‌كات بۆخوێنه‌ره‌كه‌ى لاى په‌روه‌ردگار..
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701423782
ئایا پرسە عیبادەتە،ئەو پرسەیەی کە ئیستا باوە لە لای خۆمان کە ٣ رۆژ لە مزگەوت و پاشانیش ٤ رۆژ لە مالەوە دادەندریت گوناحە یان بیدعەیە؟
ئایا پرسە عیبادەتە،ئەو پرسەیەی کە ئیستا باوە لە لای خۆمان کە ٣ رۆژ لە مزگەوت و پاشانیش ٤ رۆژ لە مالەوە دادەندریت گوناحە یان بیدعەیە؟
ئایا پرسە جۆنە و چۆن دەکری؟
ئەی باشە جۆن سەرخۆسی لە کابرای تازیەبار بکەین ؟
به‌ڵێ پرسه‌ى شه‌رعى عیباده‌ته،به‌لاَم به‌مه‌رجێ به‌و شێوازه بكرێت كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) كردویه‌تى وه هاوه‌لاَنى فێركردووه و فرمانى به‌ئێمه‌ش كردووه،به‌لاَم ئه‌و پرسه‌یه‌ى كه ئێستا باوه‌وبه‌ربلاَوه‌وهه‌یه له‌ناوخۆماندا كه كۆده‌بنه‌وه له‌مزگه‌وت یان له‌ماڵ وه پێشوازى له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن رِیزده‌به‌ستن، قورئان فرۆش ده‌هێنن قورئان ده‌خوێنێ به‌پاره ئه‌وه بیدعه‌یه‌و پێچه‌وانه‌ى شه‌رعى پیرۆزه.پرسه‌ى شه‌رعى ئه‌وه‌یه كه دڵنه‌وایى خاوه‌ن مردوو بكه‌ین وسه‌ره‌خۆشى لێ بكه‌ین و ئه‌و موسیبه‌ته‌ى كه به‌سه‌ریاندا هاتووه بۆهێوربكه‌ینه‌وه‌وئاسایى بكه‌ینه‌وه وباسى ئارام گرتن له‌سه‌رناخۆشى وئه‌جروپاداشتى ئارام گرتن وشكوربێژیان بۆبكه‌ین ،جابه‌هه‌ر ووته‌یه‌كى جوان وشه‌رعى كه ئه‌و پێى خۆش بێت به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌یووت (إن لله ماأخذ وله ماأعطى وكل شی‌ء عنده بأجل مسمى).جا ئه‌م سه‌ره‌خۆشییه له‌گۆرِستان لێى ده‌كه‌یت دواى ته‌واوبونى به‌خاك سپاردنى یان له‌بازارِكه‌كاتێك ده‌یبینیت یان له‌مزگه‌وت كه دێت بۆنوێژ لێى ده‌كه‌یت یان له‌ماڵ لێى ده‌كه‌یت،جا سێ رِۆژ دواى مردنى مردووه‌كه لێى ده‌كه‌یت ده‌رِۆژ دواى ئه‌وه لێى ده‌كه‌یت یان مانگێ دواى ئه‌وه لێى ده‌كه‌یت هه‌ردرووسته‌وئاساییه، ئه‌وه پرسه‌ى شه‌رعییه..
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701423782
من گومانم له بونی خوا نی یه دڵنیاشم كه رِۆژی قیامه‌ت لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات دڵنیاشم ئیسلام جوانترین و رِاسترین به‌رنامه‌یه, به‌ڵام ئایه چۆن بزانم له‌لایه‌ن خواوه نێردراوه
من گومانم له بونی خوا نی یه دڵنیاشم كه رِۆژی قیامه‌ت لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات دڵنیاشم ئیسلام جوانترین و رِاسترین به‌رنامه‌یه, به‌ڵام ئایه چۆن بزانم له‌لایه‌ن خواوه نێردراوه, ئایه كاتێك خواى گه‌وره پرسیاری لێكردم چۆن زانیت ئیسلام له‌لایه‌ن منه‌وه هاتووه؟ بڵێم چی...تكایه وه‌ڵامم بده‌نه‌وه.
براى خۆم هیچ كه‌سێك نییه ئینكارى له‌بوونى خوا بكاته‌وه له دڵه‌وه ، به‌ڵكو هه‌مووخه‌ڵكى به‌تێكرِا دان ده‌نێن به‌وه‌دا كه خوایه‌ك هه‌یه ئه‌م گه‌ردوونه به‌رِێوه ده‌بات وسه‌رپه‌رشى ده‌كات، ئه‌وانه‌شى به‌درێژاى مێژوو ئینكاریان له‌بوونى خوا كردووه ته‌نها به‌زمان بووه وهیچ كاتێ به‌دڵ ئینكارى بوونى خوایان نه‌كردووه ، چونكه هیچ عه‌قڵێك رِازى نابێت به‌وه‌ى كه كه‌سێك نه‌بێت ئه‌م گه‌ردوونه فراوانه به‌هه‌موو ئه‌وانشى كه تێیدان به‌رِێوه‌نه‌بات وسه‌رپه‌رشتیارى نه‌كات وله‌خۆوه‌به‌رِیوه بچێت ، هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌ئینكارى بوونى خوا ده‌كه‌ن كه‌سانێكى زۆر كه‌من وبه‌په‌نجه‌ى ده‌ست ده‌ژمێردرێت هه‌رچه‌ند ئه‌وانیش درۆده‌كه‌ن وبه‌دڵ ئه‌وقسه‌یه ناكه‌ن به‌ڵكو ته‌نها به‌زمان ئینكارى له‌بوونى خوا ده‌كه‌ن..وه‌به‌دڵیایشه‌وه خواى گه‌وره له رِۆژى دوایدا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ تاك به‌تاكى مرۆڤایه‌تیدا ده‌كات به‌پێى كرده‌وه‌كانیان ئه‌جرو پاداشت یان تۆڵه‌وسزایان ئه‌دات،هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ربه‌ئه‌ندازه‌ى گه‌ردێك كرده‌وه‌ى خێرى كردبێت ئه‌وه ده‌یبینێته‌وه‌ودێته رِێى ، وه‌هه‌ركه‌سێكیش به‌ئه‌ندازه‌ى گه‌ردێك خراپه‌ى كردبێت ده‌یبینێته‌وه‌ودێته‌وه رِێى ..له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌سه‌رئێمه‌ى موسڵمان هه‌تا ده‌توانین كرده‌وه‌ى چاك وباش وخێربكه‌ین بۆئه‌وه‌ى له‌رِۆژى دوایدا سه‌رفرازو براوه‌بین .. وه‌ده‌بێت هیچ گومانێكمان نه‌بێت له‌وه‌ى كه ئاینى پیرۆزى ئیسلام له‌باشترین وچاكترین ورِاسترین ئاین وده‌ستوره كه خواى گه‌وره بۆبه‌نده‌كانى خۆى داناوه‌وله‌رِێگه‌ى جبریله‌وه علیه السلام دابه‌زیوه‌ته سه‌رپێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان(صلى الله علیه وسلم) له‌رِێى ئه‌ویشه‌وه بۆخه‌ڵكى رِوونكراوه‌ته‌وه‌وحوكم ویاساودروشمه‌كانى بۆخه‌ڵك باسكراوه‌ورِوونكراوه‌ته‌وه..وه خواى گه‌وره‌ش ته‌نها به‌یاساوده‌ستورى خۆى كه ئیسلامه رِازییه كه خه‌ڵكى كارى پێ بكه‌ن وگوێرِایه‌لى بكه‌ن..وه به‌هیچ ده‌ستورویاسایه‌كى تر رِازى نابێت وقبوڵى ناكات .. وه به‌وه ده‌زانین كه ئیسلام به‌رنامه‌وده‌ستورى خوایه ولاى خواى گه‌وره‌وه هاتووه له‌قورئانه‌پیرۆزه‌كه‌ى خۆیدا ده‌فه‌رموێت (إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحافظون) واتا (ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ناردۆته خواره‌وه (كه پرِه له‌یاساو حوكم وده‌ستورى جوان بۆئێوه)وه‌هه‌رخۆشمان ده‌یپارێزین)..واتا (هه‌رخۆشمان ئه‌م دینه‌ویاساوده‌ستوروحوكمه‌كانى كه له‌قورئاندا باسكراوه ده‌پارێزین واتا تا رِۆژى قیامه‌ت خواى گه‌وره ئه‌م دینه پاك وجوانه ده‌پارێزێت))..به‌وه ده‌زانین ئه‌م ئیسلامه خوا ناردۆتى ودینى رِاسته‌قینه‌ى خوایه ئه‌وه بۆماوه‌ى هه‌زاروچوارسه‌دوسی ودووساڵه دژایه‌تى ودوژمنكارى ئه‌م ئیسلامه جوانه ده‌كرێت به‌هه‌موو هێزوده‌سه‌لاَت وتواناوه هه‌وڵدراوه ئه‌م ئیسلامه جوانه له‌ناوببرێت وبنبرِبكرێت ونه‌هێڵرێت ، وه هه‌وڵدراوه دژایه‌تى شوێنكه‌وتوانى ئه‌م ئیسلامه بكرێت وزوڵم وسته‌م ونادادپه‌روه‌رییان به‌رامبه‌ربكرێت و ئازاروئه‌شكه‌نجه بدرێن ..وه چه‌ندین جار هه‌وڵدراوه بانگخوازانى ئیسلام بكوژرێن وله‌ناوببرێن ، وه‌هه‌وڵدراوه كه مزگه‌وت وماڵه‌كانى خوا كاولبكرێت ونه‌هێڵرێت وچه‌ندین جار هه‌وڵدراوه كه قورئانى پیرۆز بسوتێنرێت وسوكایه‌تى پێ بكرێت ..كه‌چى ئه‌و ئیسلامه جوانه وه‌كو خۆى ماوه‌وبه‌رگه‌ى هه‌مووئه‌و ئازاروئه‌شكه‌نجانه‌ى گرتووه كه به‌رامبه‌رى كراوه وه توانیوێتى به‌رگه‌ى هه‌موو ئه‌و پلان وفێڵ وته‌ڵه‌كه‌و دوژمنكاریانه بگرێت كه رِووبه‌رِووى بۆته‌وه‌و رِۆژبه‌رِۆژیش شوێنكه‌وتوان په‌ێرِه‌ودارانى زۆرده‌بێت وزیاتربلاَوده‌بێته‌وه..ئه‌گه‌ر پرسیارت لێ كرا چۆن زانیت كه ئه‌م ئیسلامه له‌لایه‌ن خواوه نێردراوه تۆش ئه‌م هه‌مووحه‌قیقه‌تانه‌باس بكه‌و سه‌ربه‌رزانه وه‌لاَم بده‌ره‌وه...خواى گه‌وره پشتیوانى هه‌مووان بێت..
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..
السلام علیكم ورحمة الله ئێمه وه‌كو خه‌ڵكى هه‌ولێر پرسیارى ئاینى له كام مامۆستاى به‌رِێز بكه‌ین له‌وانه‌ى له‌سه‌ر رِێبازى پاكى سه‌له‌ف ده‌رِۆن؟
السلام علیكم ورحمة الله
ئێمه وه‌كو خه‌ڵكى هه‌ولێر پرسیارى ئاینى له كام مامۆستاى به‌رِێز بكه‌ین له‌وانه‌ى له‌سه‌ر رِێبازى پاكى سه‌له‌ف ده‌رِۆن؟
وعلیك السلام ورحمة الله وبركاته...
براى ئازیزم له‌شارى هه‌ولێرچه‌نده‌ها مامۆستاى به‌رِێزو خاوه‌ن زانست وكه‌سایه‌تى به‌رزو خاوه‌ن ئه‌زموونى باشى لێیه كه‌له‌سه‌رمه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ت دیندارى ده‌كه‌ن وچوارده‌وریشیان بۆپه‌یرِه‌ودارى له‌ومه‌نهه‌جه بانگێشت ده‌كه‌ن، له‌چه‌شنى ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه ئَێمه ده‌یانناسین وله‌نزیكه‌وه ئاگادارى مه‌نهه‌ج ورِێبازو بیروباوه‌رِیان هه‌ین وپه‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه . به‌رِێزان م. أبو مسلم ئاریانى ،م.سیروان أشقر ، م.وریا ، م. كاوه .... وچه‌نده‌ها مامۆستای تر كه رِه‌نگه به‌رِێزتان نه‌یانناسن .. ئێمه ئامۆژگاریتان ده‌كه‌ین كه پرسیاره شه‌رعییه‌كانتان له‌م مامۆستا به‌رِێزانه بكه‌ن وله‌كاتى هه‌بوونى گومان وشوبهه‌دا بگه‌رِێنه‌وه بۆلاى ئه‌م مامۆستا به‌رِێزانه‌و پرس ورِایان پێ بكه‌ن وداواى ئامۆژگارییان لىَ بكه‌ن ،.. خواى گه‌وره پشتیوانى هه‌مووان بێت
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه.
السلام و علیكم ورحمه اللة وبركاته ئایا دوعا كردن باش نویزه فه‌رزه‌كان دروسته ؟
السلام و علیكم ورحمه اللة وبركاته
ئایا دوعا كردن باش نویزه فه‌رزه‌كان دروسته ؟
وعلیك السلام ورحمة الله وبركاته..
دوعاونزاو پارِانه‌وه له‌خواى گه‌وره یه‌كێكه له عیباده‌ته گه‌وره‌وپیرۆزه‌كانى خواى گه‌وره‌و په‌رستشێكى زۆر پیرۆزه ، هه‌ربۆیه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تى (الدعا‌ء هو العبادة)، واتا (نزاوپارِانه‌وه له‌خواى گه‌وره عیباده‌ته).. له‌شه‌رعدا چه‌ندشوێنێك وچه‌ندكاتێك هه‌یه كه ئه‌گه‌ر دوعاونزاى تێدا بكرێت گیراو قه‌بوڵ ده‌بێت یه‌كێك له‌وشوێن وكاتانه دواى نوێژه فه‌رزه‌كانه ، به‌لاَم له‌سوننه‌تدا نه‌هاتووه كه ده‌ست به‌رزبكرێته‌وه له‌كاتى دوعاكردندا به‌ڵكو ته‌نها دوعا ده‌كه‌یت بێ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌رزبكه‌یته‌وه چونكه له‌هیچ فه‌رمووده‌یه‌كدا نه‌هاتووه كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووبێتى ده‌ست به‌رزبكه‌نه‌وه یان خۆى كردبێتى یان هاوه‌لاَن ده‌ستیان به‌رزكردبێته‌وه . هه‌ریۆیه ئێمه‌ش شوێنى سونه‌تى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان(صلى الله علیه وسلم)ده‌كه‌وین وسونه‌تى ئه‌و جێ به‌جێ ده‌كه‌ین دوعا نزا ده‌كه‌ین له‌دواى نوێژه فه‌رزه‌كان به‌لاَم ده‌ستمان به‌رزناكه‌ینه‌وه...
به‌رِێز/سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَم داوه‌ته‌وه.
ئایا سویند خواردن به قورئان دروسته؟؟
ئایا سویند خواردن به قورئان دروسته؟؟
سوێند خواردن به‌جگه له‌خواى گه‌وره دروست نییه و تاوانه هه‌وره‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا ده‌فه‌رموێت (من حلف بغیرالله فقد أشرك).. واتا (هه‌ركه‌سێك سوێند بخوات به‌جگه له خواى گه‌وره ئه‌وه هاوبه‌شى بۆخوا برِیارِداوه).. به‌لاَم سوێندخواردن به‌قورئان ئاساییه چونكه قورئان ووته‌وكه‌لامى خوایه ، وته‌وكه‌لامى خواى گه‌وره‌ش سیفاتێكى دانه‌برِواوه له‌خواى گه‌وره‌وهه‌میشه‌ییه..هه‌روه‌ك چۆن دروسته سوێند بخۆیت به ناوه‌جوانه‌كان وسیفاته به‌رزه‌كانى خواى گه‌وره به‌هه‌مان شێوه‌ش دروسته سوێند به كه‌لام و ووته‌ى خواى گه‌وره بخویت چونكه قورئانیش ووته‌وكه‌لامى خواى گه‌وره‌یه ، به‌لاَم جگه له‌ئه‌مانه دروست نییه سوێندى پێ بخورێت هه‌رچه‌ند به‌رِێزو مه‌زن وگه‌وره وپیرۆز بێت..
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِوه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..
سلام علیكم ئایا رادیوى سه‌له‌فى كورد له‌سلیمانى هه‌یه ؟ له‌سه‌ر ج شه‌بولیك؟
سلام علیكم ئایا رادیوى سه‌له‌فى كورد له‌سلیمانى هه‌یه ؟ له‌سه‌ر ج شه‌بولیك؟
وعلیك السلام ورحمه الله.. براى به‌رِێزم رِادێۆى سه‌له‌فى كورد ته‌نها له‌سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت وله‌ساتى كردنه‌وه‌یدا كارده‌كات وتایبه‌ته به نێت ، شه‌پۆلى هه‌وایى نییه تاله‌سه‌رفرنكۆیسێكى تایبه‌ت كاربكات ، بۆیه بۆهه‌مووشوێنه‌كان بێ جاوازى له‌یه‌ككاتدا په‌خشى هه‌یه وبه‌رنامه‌كانى پێش كه‌ش ده‌كات ..
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه.
ئایا بۆن ئه‌گه‌ر مادده‌ى ئه‌لكحول ى تێدابێت دروسته له‌خۆتى بده‌یت؟
ئایا بۆن ئه‌گه‌ر مادده‌ى ئه‌لكحول ى تێدابێت دروسته له‌خۆتى بده‌یت؟
به‌ڵێ دروسته چونكه كحول ته‌نها بۆخواردن دروست نییه به‌لاَم بۆبه‌كارهێنانى تر دروسته زانایان رِێگه‌یان پێ داوه وه‌كو به‌كارهێنانى له‌گه‌ڵ بۆندا یاخود هه‌ربه‌كارهێنانێكى تر‌ى جگه له‌خواردنه‌وه..
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
السلام علیكم .. برایان ئایا به‌چه‌كه‌وه دروسته نوێژ بكه‌یت ؟؟ جزاك الله خیرا.
السلام علیكم .. برایان ئایا به‌چه‌كه‌وه دروسته نوێژ بكه‌یت ؟؟ جزاك الله خیرا.
وعلیك السلام ورحمة الله وبركاته..
به‌ڵێ دروسته به‌چه‌كه‌وه نوێژ بكه‌یت وله‌شه‌رعدا چه‌ك پیس نییه ، هه‌روه‌كو چۆن هاوه‌لاَن (خوا لێیان رِازى بێت) له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) به‌شمشێره‌كانیانه‌وه نوێژیان ده‌كردوله‌كاتى نوێژ كردن شمشێرو رِم و تیر‌و كه‌وان وئامێره‌كانى تر‌ى جه‌نگیان دانانا له‌كاتى نوێژكردندا..
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
السلام علیكم ورحمه الله ئایا درووسته به‌نزین وگاز له‌كه‌سێ بگرم كه‌به‌قاچاخ هێناوێتى؟ وجزاكم الله خیرا.
السلام علیكم ورحمه الله
ئایا درووسته به‌نزین وگاز له‌كه‌سێ بگرم كه‌به‌قاچاخ هێناوێتى؟ وجزاكم الله خیرا.
وعلیك السلام ورحمة الله..
شتى قاچاخ ونایاسایى دروست نییه كرِینوفرۆشتنى پێوه بكرێت به‌ڵكو كارێكى یاسایى بكه‌وبا كه‌مترت ده‌ست بكه‌وێت ان شاءالله خوا به‌ره‌كه‌تى تێ ده‌كات وسودى لێ ده‌بینیت ،تا ده‌توانیت خۆت له‌شتى نایاسایى خۆت بپارێزه تا له‌دونیاش توشى كێشه نه‌بیت ..خواى گه‌وره پشتیوانمان بێت انشاءالله..
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979.