السلام علیكم ورحمة‌الله... مامۆستاگیان پرسیارێكم هه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێشتر زۆر كارى خراپه فاحیشه‌و زیناى كردبێت، به‌ڵام ئێستاگه‌رابێته‌وه‌و ته‌وبه‌ى كردبێت ئایا دروسته كچى بده‌یتێ؟
السلام علیكم ورحمة‌الله... مامۆستاگیان پرسیارێكم هه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێشتر زۆر كارى خراپه فاحیشه‌و زیناى كردبێت، به‌ڵام ئێستاگه‌رابێته‌وه‌و ته‌وبه‌ى كردبێت ئایا دروسته كچى بده‌یتێ؟
وعلیك السلام ورحمة الله .. ئه‌گه‌ركه‌سێك پێشتروله‌رِابردوودا تاوان وسه‌رپێچى خواى زۆركردبێت وغه‌رقى گوناه بوبێت ئه‌گه‌ر ئه‌ندازه‌ى تاوانه‌كه‌شى هێنده‌ى نێوان دوورى زه‌وى بۆئاسمان بێت یاخود به‌هێنده‌ى كه‌فى سه‌رده‌ریا بێت ، به‌لاَم له‌ئێستادا گه‌رِابێته‌وه بۆلاى خواى گه‌وره‌ووازى له‌سه‌رجه‌م تاوانه‌كان هێنابێت وته‌وبه‌یه‌كى رِاسته‌قینه‌ى كربێت وبرِیارى نه‌گه‌رِانه‌وه‌ى دابێت بۆئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانانانه‌و وازى له‌سه‌رجه‌م هاورێ خراپه‌كانى هێنابێت كه‌پێشترهاورِێیه‌تى كردبوون بۆئه‌نجامدانى تاوان ، وه‌وازى له‌هه‌مووئه‌و هۆكارو وه‌سیلانه‌ش هێنابێت كه پێشتر هۆكاربوون بۆتاوان ئه‌وه وه‌له‌وبرِیاره‌شیدا رِاستگۆبوو وه شوێنه‌وارى ته‌وبه‌وپه‌شیمان بوونه‌وه‌شى پێوه‌دیاربوو ، وه ویستى به‌هۆى ژن هێنانه‌وه باشتروچاكتر بێت وله‌سه‌رته‌وبه‌كردنه‌كه‌ى دامه‌زراوبێت وه‌بیه‌وێت به‌هۆى ژنهێنانه‌وه بۆدواین جاروازله‌خراپه‌كارى وسه‌رپێچى خوا بهێنێت ئه‌وه ئاساییه كه كچى پێ بده‌ن و هه‌رچى زووه ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى بۆبه‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن و یارمه‌تی بده‌ن وكارئاسانى بۆبكه‌ن له‌وه‌ى كه داواى پێداویستى زۆرى لێ نه‌كه‌ن وه‌كو ماره‌یى زۆر وخانوو وسه‌یاره‌و ماڵى ته‌واو ئه‌وشتانه به‌ڵكو بتوانێت سود له‌ژیرى وتواناو یارمه‌تى خێزانه‌كه‌ى وه‌ربگرێت وله‌ئێستاوه بۆداهاتوویه‌كى گه‌شتروچاكتر هه‌نگاوى پرِله‌خێر هه‌ڵنێنن.. له‌رِاستیدا ئێمه وافێركراوین كه ده‌بێت رِقمان له‌تاوان وخراپه‌كارى بێت نه‌ك له‌خودى تاوانباروخراپه‌كاره‌كه ، چونكه ئه‌وه‌ى كه خراپه‌كاره‌كه‌ى ناشرین وبێ متمانه كردووه خراپه‌كه‌یه كه ئه‌نجامى ئه‌دات نه‌ك خودى خۆى ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)له‌فه‌رمووده‌یه‌كى ێه‌حیحدا ده‌فه‌رموێت (ئێوه رِقتان له‌تاوانبارنه‌بێت به‌ڵكو رِقتان له‌وتاوانه بێت كه‌ئه‌نجامى ئه‌دات)..
له‌به‌رئه‌وه ئێمه ئامۆژگاریتان ده‌كه‌ین به‌وه‌ى :
1- دڵنیا بن له‌و كه‌سه‌و له‌و ته‌وبه‌یه‌ى كه‌كردوێتى بۆوازهێنان له‌وتاوانانه‌ى كه به‌رِێزتان پێشترباستان كردووه .
2- گه‌شبین بن له‌وه‌ى كه ئه‌و كه‌سه پاش پێكه‌وه‌نانى خێزان باشترده‌بێت به‌به‌راودله‌وه‌ى كه ئێستا هه‌یه.
3- وه‌دڵنیابن كه ئه‌و كچه‌ى به‌نیازن پێى بده‌ن ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا هه‌ڵبكات وئارام بگرێت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌وكرداروگوفتارى ئه‌وكه‌سه كه‌رِه‌نگه لێى بوه‌شێته‌وه ..
4- پرسیارى ته‌واوى خۆى وخانه‌واده‌كه‌ى وكاروكاسبى وهه‌ڵسوكه‌وت وره‌فتارى بكه‌ن ئه‌گه‌رچووه دڵتانه‌وه ئه‌وه پشت به‌خوا كچى پێ بده‌ن وئه‌گه‌رنه‌شچوو ئه‌وه خواگه‌وره‌ویه وان شاءالله باشتر له‌وگه‌نجه به‌مێردى ده‌بێت ..
5- به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌گه‌ڵ خودى كه‌سه‌كه دابنیشن وهه‌رچییه‌كتان ده‌وێت كه بیزانن ئه‌وه پرسیارى لىَ بكه‌ن.
6- دواتریش باكچه‌كه‌وكورِه‌كه پێكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى شه‌رعى دابنیشن‌و رِاوبۆچوونى خۆیان پێكه‌وه بگۆرِنه‌وه‌و باله‌یه‌كتر تێ بگه‌ن.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئاساییه كه‌كچ به‌وجۆره كه‌سانه بدرێت ووه‌خێرێكى گه‌وره‌شه بۆئه‌وه‌ى ئه‌و جۆره‌كه‌سانه باشتروچاكتربن و وازله‌تاون وهه‌ڵه‌وسه‌رپێچى بهێنێت..
خواى گه‌وره كارئاسانى بۆئێوه‌وسه‌رجه‌م موسڵمانان بكات..ان شاءالله
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه.