كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

له‌دواى ته‌واو بونى نوێژى (قیام الیل) شه‌ونوێژ ده‌كرێت بچیته‌ (سجدة‌) دوعابكه‌یت وه‌به‌ڵگه‌ ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌گه‌ڵ رِێزماندا؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له‌دواى ته‌واو بونى نوێژى (قیام الیل) شه‌ونوێژ ده‌كرێت بچیته‌ (سجدة‌) دوعابكه‌یت وه‌به‌ڵگه‌ ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌گه‌ڵ رِێزماندا؟

وەڵام: 

له‌ دواى شه‌ونوێژ سوجده‌ ببه‌یت و دوعا بكه‌یت به‌م شێوازه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله علیه وسلم) نه‌گێردراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ناو سوجده‌ى نوێژه‌كه‌ دوعابكه‌یت ئه‌مه‌یان باشتره‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (أقرب مایكون العبد من ربه وهو ساجد فاكثروا الدعاء). رواه ابوداود والنسائی ومسلم وه‌ ته‌ماشاى صحیح الترغیب والترهیب (1175) بكه‌. واته‌: (نزیكترین حاڵه‌ت كه‌ مرۆڤ له‌ خواوه‌ نزیك بێت و دوعاى قه‌بوڵ بێت كاتى سوجده‌ بردنه‌، بۆیه‌ له‌م كاته‌دا زۆر دوعا بكه‌ن).
وه‌ دوعاكردن كه‌ سى یه‌كى شه‌و مابێت قه‌بوڵه‌ به‌ تایبه‌تى له‌ شه‌و نوێژداو له‌ سوجده‌دا.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (ینزل ربنا تبارك وتعالى كل لیله‌ الى سماء الدنیا حین یبقى ثلث اللیل الالاخر یقول: "من یدعونى فاستجب له؟ من یسألنی فأعطیه؟ من یستغفرنی فأغفر له"). واته‌: (خواى گه‌وره‌ هه‌موو شه‌وێك كه‌ سى یه‌كى شه‌و مابێت داده‌به‌زێت بۆ ئاسمانى دنیا (دابه‌زینێك كه‌ له‌ دابه‌زینى دروستكراوه‌كان ناچێت و شایانه‌ به‌ گه‌وره‌یى و پیرۆزى خواى گه‌وره‌و كه‌س چۆنێتییه‌كه‌ى نازانێت خۆى نه‌بێت) ده‌فه‌رموێت: "كى دوعام لێده‌كات وه‌ڵامى بده‌مه‌وه‌؟ كى داوام لێده‌كات پێى ببه‌خشم؟ كى داواى لێخۆشبونم لێده‌كات لێى خۆشبم").
به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ز.م 07701207979

-

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٢٤
٢٧٣٤
٦٩٤٣٤٣