كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

براكانم ئێوه‌ ده‌ڵێن خۆپێشاندان حه‌رامه‌ ئه‌ى خه‌ڵكى چیبكات بۆ ئه‌وه‌ى حزبه‌ ده‌سه‌لاَتداره‌كان حه‌ق و مافیان نه‌خۆن وه‌ به‌ ناحه‌ق نه‌یان كوژن و دوایش بڵێن كاكه‌ ئه‌وه‌ تیرۆریست بوو ????

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سڵاوى خواتان لێبێت داواكارم خواى په‌روه‌ردكار به‌به‌هه‌شتتان شاد بكات.
براكانم ئێوه‌ ده‌ڵێن خۆپێشاندان حه‌رامه‌ ئه‌ى خه‌ڵكى چیبكات بۆ ئه‌وه‌ى حزبه‌ ده‌سه‌لاَتداره‌كان حه‌ق و مافیان نه‌خۆن وه‌ به‌ ناحه‌ق نه‌یان كوژن و دوایش بڵێن كاكه‌ ئه‌وه‌ تیرۆریست بوو ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئه‌بێت ئاموژگارییان بكرێت كاكه‌ سه‌ركرده‌كانى كوردستان 20 ساڵه‌ ئاموژگارییان ده‌كرێت هه‌ر چاك نه‌بوون به‌ڵكو خراپتر بوون؟

وەڵام: 

سلاَوى خواى گه‌وره‌ له‌ئێوه‌ى به‌رِێزیش بێت .. براى خۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى خه‌ڵكى شاره‌زاییان كه‌مه‌ له‌زانسته‌ شه‌رعییه‌كان و حوكمه‌كانى شه‌رع ، وه‌له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆربه‌ى خه‌ڵكى عه‌قڵ وژیریان له‌ چاوه‌كانیاندایه‌ وسۆزو عاتیفه‌ له‌برى عه‌قڵ وتێرِامان به‌كارده‌هێنن، وه‌له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ بابه‌ته‌ هه‌نوكه‌یى و هه‌ستیاره‌كاندا ناگه‌رِێنه‌وه‌ بۆلاى ووته‌ى زانایان و مه‌وقیف وهه‌ڵویستى ئه‌وان هه‌ست پێ ناكه‌ن ، وه‌له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌ نازانن مافى ئه‌وان چییه‌ و حه‌قى سه‌رشانیان كه‌ پێویسته‌ بیده‌ن چییه‌ ..ئه‌م هۆكارانه‌وچه‌نده‌ها هۆكارى تر واى كردووه‌ نه‌زانن ده‌بێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ سوڵته‌و حوكامدا ، نازانن كه‌ ئه‌گه‌ر سوڵته‌ كافرو بێباوه‌رِبوو چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ن وچۆن داواى حه‌ق ومافیان بكه‌ن ، وه‌نازانن كه‌ئه‌گه‌ر سوڵته‌ موسڵمان بوو چۆن هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ بكه‌ن ... براى ئازیزم شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئیسلام به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ كه‌له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا چۆن رِه‌فتارله‌گه‌ڵ سوڵته‌دابكرێت ، ئه‌گه‌ر ترسى درێژ بوونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌مان نه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌مان بۆجه‌نابت وتێكرِاى موسڵمانان رِوونده‌كرده‌وه‌وباس ده‌كرد،به‌لاَم له‌ئێستا كه‌ ناكرێت ئه‌وه‌ ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌م په‌رتوكه‌ به‌سوده‌ بخوێنه‌وه‌ (گۆِرانكارى رِاسته‌قینه‌وبه‌سودكامه‌یه‌ كه‌ ئه‌ركى حوكمه‌ت ومیلله‌ته‌) كه‌ مامۆستاى خۆشه‌ویستمان م. عبداللطیف خواى گه‌وره‌ بیپارێزێت نوسیوێتى وئێستا له‌ماڵپه‌رِه‌ سه‌له‌فییه‌وه‌كانه‌وه‌ بلاَوكراوه‌ته‌وه‌ ..وه‌ له‌ماڵپه‌رِى ئیمان وه‌نیش هه‌یه‌ له‌ لاپه‌رِه‌ى سه‌ره‌كى ... به‌لاَم به‌كورتى ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ (خۆپێشاندان وموزاهه‌رات) دژ به‌ سوڵته‌وده‌سه‌لاَت له‌هه‌ردوو حاڵه‌تى (كافربوونى سوڵته‌و موسڵمان بوونى) له‌ژێر هیچ بنه‌ماو ده‌ستورێكى ئیسلامیدا وه‌له‌ژێرهیچ ناو وپاساوێكدا جێگه‌ى نابێته‌وه‌ ، ساناترین عیله‌تى خۆپێشاندان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆشوبهاندنه‌ به‌كارى بێ باوه‌رِانه‌وه‌ و تایبه‌ته‌ به‌وان و له‌پیشه‌ى ئه‌وانه‌ ، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌موسڵمانانه‌وه‌ نییه‌ وله‌هیچ شوێنێكى ئاینه‌كه‌یاندا باس نه‌كراوه‌و ئاماژه‌ى پێ نه‌دراوه‌.. بۆیه‌ براى خۆم پاش خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و كتابه‌ انشاءالله هیچ گومانێكت نامێنێت له‌سه‌رئه‌وه‌ى كه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن خۆپێشاندان حه‌رامه‌..ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌شمان شه‌رعه‌كه‌ى خوا بۆى دروست كردوین نه‌ك هێزێكى ده‌ره‌كى یان هێزێكى سیاسى یان زه‌برێكى توند یان سۆزێكى زه‌مكارو ئه‌وه‌ى ده‌یڵێن وده‌ینوسین ته‌نها له‌به‌رخاترى خواى گه‌وره‌و پاشان ئاشناكردنى موسڵمانانه‌ به‌ئاینه‌ پاكه‌كه‌یان...خواى گه‌وره‌ هه‌مووان بپارێزێت.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌...

ئایاله‌كاتی ووتاری جومعه‌دا كاتێك مامۆستا دوعاده‌كات دروسته‌ له‌وكاته‌دا ده‌ست به‌رزبكه‌یته‌وه‌. یاخود وتی ئامین له‌وكاته‌دا دروسته‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایاله‌كاتی ووتاری جومعه‌دا كاتێك مامۆستا دوعاده‌كات دروسته‌ له‌وكاته‌دا ده‌ست به‌رزبكه‌یته‌وه‌. یاخود وتی ئامین له‌وكاته‌دا دروسته‌؟

وەڵام: 

براى ئازیزم به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌ست و ووتنى ئامین بۆئه‌و دوعایانه‌ى كه‌ مامۆستا له‌ كۆتایى وتارى هه‌ینیدا ده‌یكات دروست نییه‌ ، چونكه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى باوه‌رِپێكراو وێه‌حیح نه‌هاتووه‌ كه‌ ئاماژه‌ بكات به‌وه‌ى كه‌ ئه‌و كاته‌ى كه‌ مامۆستا دوعا ده‌كات نوێژخوێنه‌كان ده‌ست به‌رزبكه‌نه‌وه‌و ئامین بكه‌ن .. به‌لاَم دروسته‌ مامۆستاكه‌ بۆخۆى دوعا بكات و ده‌ستى رِاستى به‌رزبكاته‌وه‌و په‌نجه‌ى شاهێددانى رِووه‌وئاسمان به‌رزبكاته‌وه‌و دوعاونزا بكات هه‌رچه‌ند پێى خۆش بێت ..خواى گه‌وره‌ لێمان خۆش بێت..
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

دروسته جماعی(ده م)م هه بێت له گه ڵ خێزانمه؟ هیچ حه دیسێ یاخود ئایه تێک هاتووه له سه ری؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

دروسته جماعی(ده م)م هه بێت له گه ڵ خێزانمه؟ هیچ حه دیسێ یاخود ئایه تێک هاتووه له سه ری؟؟

وەڵام: 

نه‌خێر دروست نییه‌ ئه‌و كاره‌ بكه‌یت ، چونكه‌ له‌شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئیسلامدا رِێگه‌ به‌پیاوى موسڵمان نه‌دراوه‌ جگه‌ له‌دامێنه‌وه‌ بچێته‌ لاى خێزاى خۆى ، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ({نِسَآؤكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُواْ حَرْثكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ ...............} (223) سورة البقرة‌) واتا (هاوسه‌ره‌كانتان كێڵگه‌ى به‌رهه‌م هێنانى وه‌چه‌ن بۆتان ، جا چۆن پێتان خۆشه‌ تۆو بوه‌شێننه‌ ناو كێڵگه‌كانتانه‌وه‌ به‌ هێواى به‌رهه‌مى باش .........) ،چونكه‌ هیچ شوێنێكى ترى ئافره‌ت جێگه‌ى ئه‌و شوێنه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌شه‌رعدا خواى گه‌وره‌ دیارى كردووه‌ وه‌ هیچ شوێنێكى ترى ئافره‌ت نابنه‌ جێگره‌وه‌ى دامێنى ئافره‌ت بۆبه‌رهه‌م هێنانى وه‌چه‌، بۆنموونه‌ سه‌رجێى كردن له‌ دواوه‌ یان له‌ رِێگه‌ى ده‌مه‌وه‌ یان هه‌رشوێنێكى تر، وه‌ ئه‌و كاره‌ له‌ موسڵمان نابێت بوه‌شێته‌وه‌ چونكه‌( ده‌م ) ناوى خواى پێدا دێت وقورئانى پیرۆزى پێدا دێت و دوعاوئه‌زكارى پێدا دێت ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ كارى كه‌سانێكه‌ كه‌ رِه‌وشت وئه‌خلاقیان له‌ئاستێكى نزمدایه‌وخۆیان شوبهاندووه‌ به‌ كه‌سانى بێباوه‌رِه‌وه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ به‌نزمتر له‌ئاژه‌ڵ هه‌ژمارى كردوون ، بۆیه‌ باشتر وایه‌ پیاوى موسڵمان غیره‌ت وكه‌سایه‌تى خۆى له‌و ئاسته‌دا دانه‌نێت و سومعه‌ى نه‌شكێت لاى خێزانى.وه‌ته‌نها له‌و شوێنه‌وه‌ كارى سه‌رجێى له‌گه‌ڵ خێزانى خۆیدا بكات كه‌شه‌رع بۆى دیارى كردووه‌..خواى گه‌وره‌ هه‌موو موسڵمانان له‌ ئه‌نجامدانى كردارى ناشرین وقیزه‌ون به‌دوور بگرێت اللهم امین.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

ئایا نوێژی سونەت دەتوانی (4) ركعات بكەی؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا نوێژی سونەت دەتوانی (4) ركعات بكەی؟؟

وەڵام: 

براى خۆم مه‌به‌ستت له‌كام سونه‌ته‌؟؟ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌ڵى ده‌توانى ،بۆنموونه‌ : ده‌توانى نوێژى چێشتته‌نگاو چواررِكعات بكه‌یت ، ده‌توانى پێش نوێژى نیوه‌رِۆ چواررِكعات بكه‌یت ، وه‌ده‌توانى چواررِكعات له‌پاش نوێژى نیوه‌رِۆ بكه‌یت ، ده‌توانى چواررِكعات پێش نوێژ عه‌سر بكه‌یت،هه‌روه‌ها رِۆژى جومعان ده‌توانى كاتێك ده‌چیت بۆمزگه‌وت بۆخۆت نوێژى سوننه‌ت بكه‌یت هه‌رچه‌ند پێت خۆشه‌ هه‌تا مامۆستا ده‌ست ده‌كات به‌ووتاردان به‌لاَم ده‌بێت به‌ته‌نها بكرێت نه‌ك به‌جه‌ماعه‌ت وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌مرِۆ ده‌كرێت له‌مزگه‌وته‌كاندا ئه‌وه‌ عیباده‌تێكى داهێنراوه‌..هه‌روه‌ها ده‌توانى دواى نوێژى نیوه‌رِۆ چواررِكعات نوێژى سونه‌تبكه‌یت به‌راى زۆرێك له‌زانایان ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر چواررِكعاته‌كه‌ له‌ماڵه‌وه‌ بكه‌یت یان له‌مزگه‌وت...
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

ئایا شەونوێژ 13 (ركعاتە) ؟ ئایا مەرجە هەموو شەوێك هەر 13 ی بكرێت یاخوت دەتوانیت (5 یان 7 یان 9 ) ش بكەیت؟؟ ئایا مەرجە هەموو شەوێك بكرێت

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا شەونوێژ 13 (ركعاتە) ؟ ئایا مەرجە هەموو شەوێك هەر 13 ی بكرێت یاخوت دەتوانیت (5 یان 7 یان 9 ) ش بكەیت؟؟ ئایا مەرجە هەموو شەوێك بكرێت

وەڵام: 

شه‌ونوێژ (قیام اللیل) كرنى ئه‌جروپاداشتێكى زۆرى بۆدانراوه‌و نوێژى پیاوچاكان وپیاوباشانى ئه‌م ئوومه‌ته‌ بووه‌ ، نوێژى كه‌سانێك بووه‌ كه‌ حه‌زیان به‌ئیخلاس ودڵسۆزى نواندن بووه‌ له‌عیباده‌ته‌كانیاندا ، چونكه‌ شه‌ونوێژ شاراوه‌ ترین عیباده‌ته‌ له‌چاوى خه‌ڵكى ودووره‌ له‌ رِییاو به‌رچاوى ..وه‌ نورو رِۆشناییه‌ بۆقه‌برو قیامه‌ت وئاخیره‌ت .. شه‌ونوێژ له‌سه‌رموسڵمانان سونه‌تێكى جه‌خت له‌سه‌ركراوه‌و فه‌رز نییه‌ ، ده‌توانى هه‌ندێك شه‌و بیكه‌یت وهه‌ندێ شه‌وى تر نه‌یكه‌یت ، وه‌ده‌توانى له‌یه‌ك ركعاته‌وه‌ تا سیانزه‌ رِكعات بكه‌یت شه‌وانه‌ و له‌ئه‌وه‌نده‌ زیاتر ناكه‌یت .. ده‌توانى پێش ئه‌وه‌ى بخه‌ویت بیكه‌یت وه‌ده‌توانى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌خه‌ویت وهه‌ڵده‌سیت بیكه‌یت كه‌ئه‌مه‌یان باشتره‌، ده‌توانى له‌دواى نوێژ عیشاوه‌ بیكه‌یت تا پێش به‌بانگى به‌یانى ، ئه‌وانه‌ى كه‌ ناتوانن بخه‌ون وپاشان هه‌ڵبسن بۆكردنى نوێژه‌كه‌ باشتروایه‌ پێش ئه‌وه‌ى بخه‌ون بیكه‌ن ، به‌لاَم ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌توانن بخه‌ون وپاشان هه‌ڵبسن ئه‌وه‌ باشترینه‌ ..ده‌بێت به‌تاك كۆتایى پێ بهێنیت واته‌ ده‌توانى رِكعاتی بكه‌یت ئه‌گه‌ر توانێت زیادى بكه‌یت بیكه‌ سێ ئه‌گه‌ر توانێت زیادى بكه‌یت بیكه‌ پێنج ....هتد، ده‌توانى دوو ركعات دوو رِكعات بیكه‌یت و به‌رِكعاتێكى تاك كۆتاى پێ بهێنیت.. به‌لاَم باشتره‌ هه‌موو شه‌وێك بیكه‌یت ئه‌گه‌ر رِكعاتێكیش بێت ، چونكه‌ خۆشه‌ویسترین عیباده‌ت به‌لاى خواى گه‌وره‌وه‌ ئه‌وعیباده‌ته‌یه‌ كه‌ موسڵمان به‌رداوم بێت له‌سه‌رى ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت ..خواى گه‌وره‌ پشتیوانى هه‌مووان بێت.
به‌رێز، سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

من قوتابیم دەوامی بەیانیان و نیوەروانمان هەیە كە نیوەروان دەبم ئەگەر نوێژی نیوەرۆ بكەم زۆر درەنگ دەكەوم بۆ قوتابخانە لە وانەیە دەرگای قوتابخانەش دابخرێت ئایا حەل چییە بۆ نوێژی نیوەرۆ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من قوتابیم دەوامی بەیانیان و نیوەروانمان هەیە كە نیوەروان دەبم ئەگەر نوێژی نیوەرۆ بكەم زۆر درەنگ دەكەوم بۆ قوتابخانە لە وانەیە دەرگای قوتابخانەش دابخرێت ئایا حەل چییە بۆ نوێژی نیوەرۆ؟؟

وەڵام: 

نوێژ پله‌وپایه‌یه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌ئیسلامدا ، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌جروپاداشتێكى زۆر دانراوه‌ بۆئه‌وانه‌ى ئه‌و په‌رستشه‌ گه‌وره‌یه‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به‌رَِكى وپێكى وه‌له‌هه‌مان كاتدا سزایه‌كى توند وبه‌ئێش وئازاردانراوه‌ بۆئه‌وانه‌ى كه‌ نایكه‌ن یاخود تاخیرى ده‌كه‌ن وئیهمالى تێدا ده‌كه‌ن ، بۆیه‌ پێویسته‌ موسڵمان زۆر به‌جوانى ئاگادارى نوێژه‌كانى بێت و له‌كات وساتى خۆیدا ئه‌نجامیان بدات وكه‌مته‌رخه‌مییان تێدا نه‌كات ، به‌لاَم زۆر جار هه‌ندێك هۆكارهه‌ن ده‌بنه‌ به‌ربه‌ست له‌وه‌ى كه‌ خه‌ڵكى بتوانێت له‌كاتى خۆیدا نوێژه‌كان بكات به‌تایبه‌ت توێژى خوێندكاران وقوتابیان ، كه‌ به‌داخه‌وه‌ سیسته‌مى كاتى ووتنه‌وه‌ى وانه‌كان له‌قوتابخه‌نه‌كاندا تێكده‌گیرێت وناگونجێت له‌گه‌ڵ كاته‌كانى نوێژدا به‌تایبه‌ت نوێژى نیوه‌رِوان ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م هۆكاره‌ واى له‌زۆرێك له‌خوێنكاران كردووه‌ كه‌ نوێژه‌كانیان به‌تایبه‌ت نوێژى نیوه‌رِوان له‌كاتى خۆیدا نه‌كه‌ن..كه‌ئه‌مه‌ش جێگه‌ى ئه‌سه‌فه‌ به‌رِاستى ، به‌لاَم ئێمه‌ ئامۆژگارى جه‌نابت وخوێنكارانى ترى خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین كه‌ هه‌تا ده‌توانن پارێزگارى له‌نوێژه‌كانیان بكه‌ن وفه‌رامۆشیان مه‌كه‌ن ودوایان نه‌خه‌ن له‌به‌رخاتر وانه‌یه‌ك كه‌ رِه‌نگه‌ زۆر گرنگیش نه‌بێت به‌به‌راود له‌گه‌ل تاخیركرنى نوێژ یان نه‌كردنى ، وه‌ داواتان لێ ده‌كه‌ین به‌شێوازێك له‌شێوازه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى خوێندگه‌كه‌تان قسه‌ بكه‌ن وباسى ئه‌و حاڵه‌ته‌ى لابكه‌ن وداواى ئیزنى لێ بكه‌ن كه‌ئه‌گه‌ر پێنج ده‌قه‌یه‌ك له‌وانه‌كه‌ دواكه‌وتن مامۆستاى وانه‌ ئیجرائاتى یاساییان له‌گه‌ڵدا نه‌كات و نمره‌یان لێ نه‌شكێنێت ، وه‌هه‌وره‌ها هه‌وڵده‌ن له‌گه‌ڵ مامۆستاى وانه‌كه‌شدا جۆرێك له‌په‌یوه‌ندى دۆستایه‌تى وهاورِێیه‌تى دروست بكه‌ن به‌شێوازێك كه‌ بتوانێت پێنج ده‌قه‌یه‌ك له‌ كاتى وانه‌كه‌یتان پێ ببه‌خشێت تا نوێژه‌كانتان ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر دواى هه‌وڵ وماندووبونێكى زۆر هه‌رسودى نه‌بوو، ئه‌وه‌ به‌ناچارى بچنه‌ هۆڵه‌كانى خوێندنه‌وه‌ودواى ته‌واوبوونى وانه‌ى یه‌كه‌م وله‌كاتى ئیسراحه‌تى یاسایى خۆتاندا نوێژه‌كانتان بكه‌ن ومه‌هێڵن له‌وه‌ زیاتر تاخیر بێت .. خواى گه‌وره‌ پشتیوانى هه‌مووان بَێت...
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

ن جار جار سەفەری هەولێر دەكەم مەسەلەن نوێژی نیوەرۆو عەسرم دەروات بۆ ئێوارە دەگەمە جێئەی بۆ ئەو نوێژانە چی بكەم كە رۆشتوون؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ن جار جار سەفەری هەولێر دەكەم مەسەلەن نوێژی نیوەرۆو عەسرم دەروات بۆ ئێوارە دەگەمە جێئەی بۆ ئەو نوێژانە چی بكەم كە رۆشتوون؟؟

وەڵام: 

براى ئازیزم ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ یه‌كێك له‌و نیعمه‌تانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ به‌خشیوێتى به‌ رِێبواران ئه‌وه‌یه‌كه‌ نوێژه‌كانیان كورت بكه‌نه‌وه‌ یان كۆ بكه‌نه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ى كارئاسانى بێت بۆئه‌و رِێبواره‌له‌لایه‌ك ،وله‌ناخۆشى ونارِه‌حه‌تى سه‌فه‌ره‌كه‌ى بۆكه‌م بكاته‌وه‌له‌لایه‌كى تره‌وه‌.. له‌شه‌رعداواده‌ستوردراوه‌ كه‌ ده‌بێت نوێژى نیوه‌رِۆ وعه‌سر پێكه‌وه‌ كورت بكرێته‌وه‌وكۆبكرێته‌وه‌ ،وه‌ نوێژى مه‌غریب وعیشاش پێكه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر دواى نوێژى نیوه‌رِۆ به‌نیازى سه‌فه‌ربوویت ئه‌وه‌ باشتروایه‌ عه‌سر پێش بخه‌یت وله‌گه‌ڵ نیوه‌رِۆدا بیكه‌یت ئه‌گه‌ر زانیت بۆعه‌سر ناگه‌یته‌ جێى ونوێژه‌كه‌ت ده‌رِوات، به‌لاَم ئه‌گه‌ر پێش نوێژى نیوه‌رِۆ سه‌فه‌رت كرد ئه‌وه‌ ده‌توانى نوێژى نیوه‌رۆ پاش بخه‌یت و بیبه‌یت بۆلاى عه‌سر ئه‌گه‌ر زانیت بۆعه‌سر ده‌گه‌یته‌ جێ ، وه‌ بۆمه‌غریب وعیشاش به‌هه‌مان شێوه‌ ، كاتێك چویت بۆسه‌فه‌ر واجبه‌ نوێژه‌ چوارییه‌كان كورت بكه‌یته‌وه‌ بۆ دوورِكعاتى و كۆكردنه‌وه‌شى له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌بێته‌ سوننه‌ت واتا ده‌توانى بیكه‌یت ئه‌گه‌ر ئاره‌زووت لێ بێت وه‌ده‌توانى نه‌یكه‌یت ئه‌گه‌ر ئاره‌زووت لێ بیت..ئه‌مه‌ به‌كورتى بۆزانیارى زیاترت بگه‌رِێوه‌ بۆ وه‌لاَمى پرسیارێكى هاوشێوه‌ له‌گۆشه‌ى فتواى ئه‌م ماڵپه‌ره‌.. براى ئازیزم ده‌بێت زۆر ئاگادارى نوێژه‌كانت بیت ونه‌هێڵیت بفه‌وتێت ، چونكه‌ فه‌وتاندنى نوێژبه‌ئه‌نقه‌ست تاوانێكى گه‌وره‌یه‌و سزاى بۆدانراوه‌ ، وه‌ئه‌گه‌ر بێت ونوێژى عه‌سرت برِوات به‌بێ هۆ ئه‌وه‌ هه‌رچى كرده‌وه‌ى چاكى ئه‌و رِۆژه‌ت هه‌یه‌ هه‌مووى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ ..له‌به‌رئه‌وه‌ ئاگاداربه‌ براكه‌م نوێژ نه‌كردن نییه‌ و نه‌بووه‌ ونابێت...
به‌رِێز/سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِوه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

دایكم پێى ناخۆشه‌ پانتۆڵه‌كه‌م له‌خوار قوله‌پێوه‌ بێت.ئایا قسه‌ى دایكم بشكێنم گوناه نییه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

دایكم پێى ناخۆشه‌ پانتۆڵه‌كه‌م له‌خوار قوله‌پێوه‌ بێت.ئایا قسه‌ى دایكم بشكێنم گوناه نییه‌؟

وەڵام: 

براى ئازیزم گوێرِایه‌ڵى خواو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌بێت پێش گوێرایه‌ڵى هه‌موو كه‌سێك بخرێت ، پۆشاك كورتى بۆپیاوان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌روى قوله‌ پێیه‌وه‌ بێت فه‌رمانى خواوپێغه‌مبه‌رى خوایه‌(صلى الله علیه‌ وسلم)و پێویسته‌ له‌سه‌رپیاوانى ئومه‌تى ئیسلامى ئه‌و فه‌رمانه‌ خواییه‌ جێ به‌جێ بكه‌ن ئه‌گه‌ر نا سزاى ئاگرى بۆدانراوه‌ ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تى (ماتحت الكعبین من الإزار ففی النار) رواه الإمام أحمد 6/254 وهو فی صحیح الجامع (5571).واتا (ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ ژێر دوو قوله‌ پێكه‌وه‌ له‌پۆشاك له‌ئاگردایه‌.وه‌ ئیبن حه‌جه‌ر(رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت)له‌ فتح الباری دا ده‌فه‌رموێت (قاضى عیاض ئیجماعى هێناوه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى ئه‌م مه‌نعه‌ ده‌رهه‌ق به‌ پیاوانه‌وئافره‌تان ناگرێته‌وه‌ (واته‌:درێژكردنه‌وه‌ى پۆشاك تاخوارقوله‌ پێكان).پاشان ده‌فه‌رموێت (به‌هه‌رحاڵ بۆپیاوان دووحاڵه‌ت هه‌یه‌ ،یه‌كێكیان باشه‌وئیستحبابه‌وئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پۆشاكه‌كه‌ى كورت بكاته‌وه‌ تا ناوه‌رِاستى ئێسقانى قاچى ، وه‌ حاڵه‌تێكى تریش كه‌ دروسته‌وجائیزه‌ تا دوو قوله‌ پێكه‌). وه‌جیاوازى نییه‌ له‌مه‌دا له‌نێوان پۆشاكى (عربی _ كوردى _ فارسى _ توركى..هتد).ئه‌مه‌ له‌حاڵه‌تێكدایه‌ كه‌ئه‌گه‌ر پۆشاكه‌كه‌ بۆفیزوته‌كه‌بورنه‌بوو ئه‌وه‌ له‌ئاگردایه‌ ، خۆئه‌گه‌ر پۆشاك درێژییه‌كه‌ بۆ فیزوته‌كه‌بور بوو په‌نا به‌خوا ئه‌وا سزاكه‌ى سه‌خت ترده‌بێت وئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ له‌رِۆژى دوایدا له‌و كه‌سانه‌ن كه‌ خواى گه‌وره‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات وته‌ماشایان ناكات وله‌گوناه پاكیان ناكاته‌وه‌ وسزایه‌كى ئازاراویان بۆهه‌یه‌ ..
له‌به‌رئه‌وه‌ براى به‌رِێزم هه‌وڵده‌ خۆت له‌سزاى ئاگرى دۆزه‌خ به‌خۆت بگریت ..وه‌ گوێرایه‌ڵى دایك وباوك تا ئه‌و ئاسته‌ ده‌كرێت كه‌ پێچه‌وانه‌ى شه‌رعى خوا فه‌رمانت پێ نه‌كه‌ن ، هه‌ركات پێچه‌وانه‌ى شه‌رعى خوا فه‌رمانیان پێ كردیت نابێت به‌قسه‌یان بكه‌یت به‌ڵكو ده‌بێت به‌ئه‌ده‌به‌وه‌ به‌ حیكمه‌ته‌وه‌ ئه‌و داوایه‌ى ئه‌وان رِه‌ت بكه‌یته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ى شێوازى خراپ ونه‌شیاو به‌كاربهێنیت.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

چوارناوه‌ گه‌وره‌كه‌ى خوا(الأسماء الأعظم) كامانه‌ن كه‌ له‌كاتى پارِانه‌وه‌ هانایان بوببرێ دوعاكانمان رِه‌تناكرێنه‌وه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

چوارناوه‌ گه‌وره‌كه‌ى خوا(الأسماء الأعظم) كامانه‌ن كه‌ له‌كاتى پارِانه‌وه‌ هانایان بوببرێ دوعاكانمان رِه‌تناكرێنه‌وه‌؟

وەڵام: 

براى ئازیز دوعاونزاكردن له‌خواى گه‌وره‌ یه‌كێكه‌ له‌عیباده‌ته‌ گه‌وره‌وپیرۆزه‌كان وخواى گه‌وره‌ فه‌رمانى به‌به‌نده‌كانى كردووه‌ كه‌ لێی بپارِێنه‌وه‌و داواى لێ بكه‌ن ، وه‌به‌ڵێنى داوه‌ كه‌ وه‌لاَمى نزاكاران بداته‌وه‌ ،هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت ({وَقَاڵ رَبُّكُمُ ادْعُونِی أَسْتَجِبْ ڵكُمْ إِنَّ الَّذِینَ ێسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِی سَێدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِینَ} (60) سوره‌ غافر) ،واتا (خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانتان پێ ده‌كات به‌پارِانه‌وه‌و به‌ڵێنى داونه‌تێ به‌وه‌ى وه‌لاَمتان بداته‌وه‌،ئه‌وانه‌ى له‌په‌رستنى من وپارِانه‌وه‌ویه‌كتاپه‌رستى من یاخی بن ئه‌چنه‌ دۆزه‌خه‌وه‌ به‌بێ رِێزى وسوكى ورِسواى)..وه‌هه‌روه‌ها له‌ئایه‌تێكى تردا فه‌رموویه‌تى ({وَإِذَا سَأَڵكَ عِبَادِی عَنِّی فَإِنِّی قَرِیبٌ أُجِیبُ دَعْوَة‌َ الدَّاعِ إِذا دَعَانِ ...........} (186) سورة البقرة‌)،واتا(ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیاریان لێ كردى له‌باره‌ى منه‌وه‌ ئه‌وه‌ من نزیكم ، وه‌لاَمى داواكار ده‌ده‌مه‌وه‌ ئه‌گه‌ر داوام لێ بكات......).وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تى (الدعاء هو العبادة‌ وقال ربكم أدعونی أستجب لكم).صحیح الجامع الصغیر3/150وصحیح ابن ماجة‌ 2/324.واتا (نزاوپارِانه‌وه‌ له‌خوا عیباده‌ت وخواپه‌رستییه‌،په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تى لێم بپارِێنه‌وه‌ وه‌لاَمتان ئه‌ده‌مه‌وه‌.وه‌هه‌روه‌ها له‌فه‌رمووده‌یه‌كى تردا فه‌رموویه‌تى (إن ربكم تبارك وتعالى حی كریم یستحی من عنده إذا رفع یدیه إلیه أن یردهما صفرأ) أخرجه أبوداود 2/78،والترمزى 5/557.واتا (په‌روه‌ردگارى پاك وبه‌رزى ئێوه‌ به‌شه‌رم وبه‌رِێزه‌ ، شه‌رمى لێ دێت كاتێك به‌نده‌یه‌كى هه‌ردوو ده‌ستى بۆبه‌رزبكاته‌وه‌ وبپارِێته‌وه‌ كه‌به‌بێ ئومێدى وبه‌تاڵى بگه‌رِێنێته‌وه‌.. كه‌واته‌ نزاوپارِانه‌وه‌ له‌خواى گه‌وره‌ ئه‌جروپاداشتێكى زۆرى هه‌یه‌و هۆكارێكه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى داخوازی وئامانجه‌كانت.. هه‌موو ناوه‌جوانه‌كانى خوا گه‌وره‌ومه‌زنن موسڵمان ده‌توانێت به‌هه‌موویان بپارِێته‌وه‌وداواكارى پێ بكات له‌خواى گه‌وره‌..هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى ({وَلِلّهِ الأسْمَاء الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا وَذَرُواْ الَّذِینَ یُلْحِدُونَ فِی أَسْمَآئِهِ سَیُجْزَوْنَ مَا كَانُواْ يعْمَلُونَ} (180) سورة الأعراف).واتا(بۆخواى گه‌وره‌یه‌ جوانترین ناوه‌كان،جابه‌وناوانه‌ لێی بپارِێنه‌وه‌و وازله‌وكه‌سانه‌ بهێنن كه‌ له‌رِاستێتى ناوه‌كانى لاده‌ده‌ن وهاوبه‌شى بۆپه‌یدا ده‌كه‌ن وناوى ترى لێ داده‌تاشن به‌سزاى كرده‌وه‌ى خۆیان ده‌گه‌ن.. به‌لاَم براى خۆم ده‌بێت تێبینى ئه‌وه‌ بكه‌یت كه‌ مه‌رج نییه‌ یه‌كسه‌ر وه‌لاَمى داواكارییه‌كه‌ت بدرێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تى (هیچ موسڵمانێك نییه‌ كه‌ بپارِێته‌وه‌ له‌خواى گه‌وره‌ به‌داواكارییه‌ك كه‌تاوان وبێ به‌زه‌یى نه‌بێت ئیلا خواى گه‌وره‌ یه‌كێك له‌م سێ شته‌ى ئه‌داتێ :
1- یان پارِانه‌وه‌كه‌ى بۆپێش ده‌خات وگیرا ده‌بێت.
2- یان بۆى هه‌ڵده‌گرێت بۆپاداشتى قیامه‌ت .
3- یان به‌ئه‌ندازه‌ى پارِانه‌وه‌كه‌ى خراپه‌وبه‌لاَى لێ دوور ده‌خاته‌وه‌ ، وتیان كه‌واته‌ زۆر ده‌پارِێینه‌وه‌ ، ئه‌ویش فه‌رمووى خواى گه‌وره‌ زۆرتر پاداشتان ئه‌داته‌وه‌..صحیح الجامع 5/116،وصحیح الترمزى 3/140.
كه‌واته‌ تۆده‌توانى له‌مه‌ودوا به‌هه‌موو ناوه‌جوانه‌كانى خوا بپارِێیته‌وه‌ وبه‌ئومێدى خوا به‌رده‌وام بیت انشاءالله خواى گه‌وره‌ وه‌لاَمى نزاكانت ئه‌داته‌وه‌..
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

ئایا ووتنى وشه‌ى (Friday) له‌كاتى قسه‌ كردن حه‌رامه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ووتنى وشه‌ى (Friday) له‌كاتى قسه‌ كردن حه‌رامه‌؟

وەڵام: 

براى خۆم ووشه‌ى (Friday) به‌كوردى واتا (هه‌ینى) واتا (رِۆژى جومعه‌) ..به‌كارهێنانى ئه‌م ووشه‌یه‌ هیچى تێدانییه‌ و تاوان نییه‌ ، ئێمه‌ له‌پرسیاره‌كه‌ت به‌جوانى تێنه‌گه‌شتوین نازانین مه‌به‌ستت چییه‌ له‌وه‌ى كه‌ ده‌ڵێیت له‌كاتى قسه‌كردندا؟ به‌لاَم به‌هه‌رحاڵ هیچى تێدانییه‌ وئاساییه‌.. والله أعلم.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٢٠١
٣٠٧٥
٦٨٠٨٠٥