له‌خاریجه‌وه پرسیارێكم لێ كراوه ئه‌ڵێن نوێژ به‌زمانى خۆت بیڵێى بۆنمونه به كوردى بۆچى نابێت ؟؟؟ جزاك الله خیرا
له‌خاریجه‌وه پرسیارێكم لێ كراوه ئه‌ڵێن نوێژ به‌زمانى خۆت بیڵێى بۆنمونه به كوردى بۆچى نابێت ؟؟؟ جزاك الله خیرا
نوێژ گه‌وره‌ترین په‌رستنه به‌هیچ زمانێكى تر نابێت جگه له زمانى عه‌ره‌بى چونكه قورئانى تێدا ده‌خوێنرێت كه به‌عه‌ره‌بییه و وه زیكرى تێدا ده‌خوێنرێت كه به‌عه‌ره‌بییه كه ئه‌گه‌ر بكرێت به‌كوردى هه‌مان ماناى ته‌واو نابه‌خشێت و زۆر درێژ ده‌بێته‌وه , ئه‌مه په‌رستنه پێویسته پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چۆن ئه‌نجامى داوه ئێمه‌یش به‌و شێوازه ئه‌نجامى بده‌ین تا لێمان وه‌ربگیرێت .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئایا ئێستا ده‌ڵێن سلفه‌ى عقارحه‌لاڵه تاچه‌ند رِاسته؟؟؟؟؟
ئایا ئێستا ده‌ڵێن سلفه‌ى عقارحه‌لاڵه تاچه‌ند رِاسته؟؟؟؟؟
تا ئێستا به نوسراوى فه‌رِمى نه‌گه‌یشتووه به دام و ده‌زگا و فه‌رمانگه‌كان كه‌وا ئه‌و گۆرِانكاریانه‌ى كه‌به‌سه‌ریدا هاتووه چۆنه و ئایا هیچ پاره ده‌برِن یاخود نا بۆیه تا ته‌واو رِوون نه‌بێته‌وه ناتوانین قسه‌ى تێدا بكه‌ین .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
من دوكانم هه‌یه زۆر جار ئیشم به وه‌ره‌قه‌ی دولار ده‌بێت جاری واهه‌یه دۆلارم لانیه بۆیه ته‌له‌فۆن بۆ نوسینگه‌ی (پاره گۆرِینه‌وه) ده‌كه‌م كه هاورێمه كه‌وا .........
من دوكانم هه‌یه زۆر جار ئیشم به وه‌ره‌قه‌ی دولار ده‌بێت جاری واهه‌یه دۆلارم لانیه بۆیه ته‌له‌فۆن بۆ نوسینگه‌ی (پاره گۆرِینه‌وه) ده‌كه‌م كه هاورێمه كه‌وا وه‌ره‌قه‌ی دۆلارم بۆ بنێرێته ئه‌و شوێنه‌ی كه مه‌به‌ستمه بۆ نمونه (دهۆك)وه پێی ده‌ڵێم ئێواره پاره‌ی بریمه‌رت بۆ ده‌هێنم واته پاره‌كه‌ی خۆم ده‌گۆرِمه‌وه به‌دۆلار ئایه ئه‌مه رِیبایه چونكه ده‌ست به‌ده‌ست نیه؟
ئه‌گه‌ر به‌و نوسینگه‌یه بڵێم (10) وه‌ره‌قه‌ی دۆلارم بۆبهێنه دوكانه‌كه‌م ئێواره كه هاتیه‌وه بۆ ماڵه‌وه من پاره‌ی بریمه‌رت بۆده‌هێنم چونكه بۆم ناكرێ برِۆمه ماڵه‌وه‌و پاره‌كه بهێنم و برِۆم بیگۆرِمه‌وه ده‌ست به‌ده‌ست ئایه ئه‌مه حوكمی چیه ؟
به‌ڵىَ گۆرِینه‌وه‌ى پاره‌ى عێراقی به دۆلار مه‌رجه ( یداًً بید) ده‌ست به‌ده‌ست بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجه‌ى تێدا نه‌هاته‌دى و ده‌ست به‌ده‌ست نه‌بوو ئه‌وا ده‌بێته رِیبا و حه‌رامه و دروست نییه ,پێویسته بچیته‌وه بۆ ماڵه‌وه پاره‌كه‌ت بهێنیت پاشان ده‌ست به‌ده‌ست بیگۆرِیته‌وه تۆ بیده‌یتىَ و ئه‌ویش بتداتىَ له‌هه‌مان مه‌جلیس .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
خزمێكمان فه‌رمانبه‌ره له‌ساڵى 2008 سلفه‌ى عقارى وه‌رگرت بۆ خانوه‌كه‌ى كه ئه‌وكات سلفه‌ى عقار سووى له‌سه‌ر بوو ئایا دروسته بچینه ماڵیان؟
خزمێكمان فه‌رمانبه‌ره له‌ساڵى 2008 سلفه‌ى عقارى وه‌رگرت بۆ خانوه‌كه‌ى كه ئه‌وكات سلفه‌ى عقار سووى له‌سه‌ر بوو ئایا دروسته بچینه ماڵیان؟
كه‌سێك خانوو به سلفه‌ى عه‌قار دروست بكات كه ئه‌و كاته ریباى تێدابووه ئه‌وا خۆى تاوانباره نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن ,بۆیه بۆ تۆ دروسته سه‌ردانیان بكه‌یت به‌ڵكو مادام خزمت بێت واجبه خۆنابێت په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى بپچرِێنیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خانووه‌كه‌ى به‌رِیبا دروست كردووه .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
مامۆستاكیان ئایا خواردنی (ئیسته‌ك) حه‌رام؟؟
مامۆستاكیان ئایا خواردنی (ئیسته‌ك) حه‌رام؟؟
خواردنى ئیسته‌ك ناتوانین بڵێین حه‌رامه به‌لاَم باشتر وایه خۆتى لێبپارێزیت .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 0770120797
ئایه هه‌موو جۆره (تاویل)كردنێك له‌ناوه‌كانی خوای گه‌وره حه‌رامه ؟ وه ئه‌كه‌ر نا كامه‌یان دروسته؟
ئایه هه‌موو جۆره (تاویل)كردنێك له‌ناوه‌كانی خوای گه‌وره حه‌رامه ؟ وه ئه‌كه‌ر نا كامه‌یان دروسته؟
بیروباوه‌رِى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه سه‌باره‌ت به سیفه‌ته‌كانى خواى گه‌وره وایه كه ده‌بێت باوه‌رِمان به‌هه‌موو سیفاته‌كانى خواى گه‌وره هه‌بێت چۆن له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه به‌بێ (تشبیه) و (تعطیل) و (تأویل) و (تكییف) واتا /نابێت سیفاته‌كانى خواى گه‌وره بچوێنن به‌سیفاتى دروست كراوه‌كان یاخود ئینكارى بكه‌یت یاخود له‌فز یاخود ماناكه‌ى بگۆرِین یاخود پرسیار له چۆنیه‌تییه‌كه‌ى بكه‌ین .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئایا نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ لووت بۆبیاو جائیزه؟
ئایا نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ لووت بۆبیاو جائیزه؟
شێخ عثیمین (رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) له (فتاوى اسلامیه)دا ده‌فه‌رمووێت : جوانكارى دوو جۆره :
جۆرى یه‌كه‌م : بۆلابردنى كه‌م و كورِى و عه‌یبێكه ده‌بێت كه له رِووداوێكدا به‌سه‌ر مرۆڤدا هاتبێت ئه‌مه‌یان ئاساییه و دروسته چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) رِێگاى دا به پیاوێك كه له‌شه‌رِدا لوتى برِابوه‌وه لوتێك له ئاڵتوون بۆ خۆى بكات( رواه الترمذی والنسائی وابن ماجه واحمد والبیهقی وصحیحه الالبانی) .
جۆرى دووه‌م : جوانكارییه‌كى زیاد كه بۆلابردنى كه‌م و كورِى نییه به‌ڵكو بۆ زیاده جوانییه ئه‌مه‌یان حه‌رامه و دروست نییه چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نه‌فره‌تى كردووه له‌و كه‌سانه‌ى كه خاڵ ده‌كوتن یان ئه‌وانه‌ى بۆیان ده‌كوتن وه ئه‌وانه‌ى كه برۆ هه‌ڵده‌گرن وه ئه‌وانه‌ى بۆیان هه‌ڵده‌گیرێت وه ئه‌وانه‌ى قژى ده‌ستكرد له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وه ئه‌وانه‌ى بۆیان ده‌كه‌ن ,چونكه ئه‌مانه هه‌مووى جوانكارى زیاده‌یه و بۆ نه‌هێشتنى كه‌م و كورِی نییه .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئایا موسوڵمان ده‌بێت له‌چ كاتێكدا به‌خۆى بڵێ من سه‌له‌فیم .؟؟جزاك الله الخیر.
ئایا موسوڵمان ده‌بێت له‌چ كاتێكدا به‌خۆى بڵێ من سه‌له‌فیم .؟؟جزاك الله الخیر.
له‌كاتێكدا دڵنیا بێت كه عه‌قیده‌و مه‌نهه‌جى پاكه وه‌كو عه‌قیده‌و مه‌نهه‌جى سه‌له‌ف ،وهه‌ڵسوكه‌ت ورِه‌وشتى جوانه وه‌كو هه‌ڵسوكه‌وت ورِه‌وشته‌جوانه‌كانى سه‌له‌ف ، وه له‌قسه‌وكرداریدا شوێنى سه‌له‌فى ئه‌م ئومه‌ته بكه‌وێت وهیچ قسه‌یه‌ك پێش قسه‌ى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله علیه وسلم)نه‌خات وهه‌میشه ملكه‌چى حه‌ق ورِاستى بێت و بانگه‌واز وده‌عوه‌ى بۆ ته‌وحید و له‌ناوبردنى شرك وه وه‌بۆسونه‌ت وله‌ناوبردنى بیدعه‌بێت ، وه خۆى به‌دووربگرێت له پارچه‌پارچه‌كردنى لاشه‌ى ئومه‌تى ئیسلامى و تێكه‌لاَوى هیچ كام له ئه‌حزاب ورِیكخراوه به‌ناوئیسلامیه‌كان نه‌كات وخۆى به‌دووربگرێت له‌حزبایه‌تى وته‌سك كردنه‌وه‌ى ئیسلام له حزبێكى بچوكى چه‌ند كه‌سیدا ..ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌مه حاڵى بێت پشت به‌خوا ده‌توانێت به‌ئومێده‌وه به‌ویستى خوا به‌خۆى بڵێت سه‌له‌فى ..
به‌رێز/ سه‌ربه‌رشتیارى مالبه‌ر وه‌لامى داوه‌ته‌وه.
ئایا له‌كاتى زه‌وقدا ئه‌و ئاوه لینجه ڕوونه‌ى كه دێته ده‌ره‌وه له‌ش له‌نوێژ ده‌بات ؟؟؟
ئایا له‌كاتى زه‌وقدا ئه‌و ئاوه لینجه ڕوونه‌ى كه دێته ده‌ره‌وه له‌ش له‌نوێژ ده‌بات ؟؟؟
ئه‌و ئاوه (مه‌زى)یه غوسڵ واجب ناكات ته‌نها ده‌ست نوێژ ده‌شكێنێت و به‌رجل و به‌رگ بكه‌وێت پیسى ده‌كات و ده‌بێت بشۆردرێت .
به‌ڕێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئایانویزی سوننه‌تی اوابین هه‌یه؟
ئایانویزی سوننه‌تی اوابین هه‌یه؟
ئایاشیخ محمدبن عبدالرحمن العریفی سه‌له‌فی یه؟
نوێژى سوننه‌تى الاوابین نوێژى چێشته‌نگاوه (الضحى) وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : صلاة الضحى صلاة الاوابين صحیح الجامع 3827 .
* زانایان تێبینى و ڕه‌خنه و قسه‌یان له‌سه‌ر محمد العریفی هه‌یه .
به‌ڕێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979