ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پایه‌ى ڕه‌ش له پرچى بدات دروسته؟؟
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پایه‌ى ڕه‌ش له پرچى بدات دروسته؟؟
نه‌خێردروست نییه، چونكه ڕه‌نگى ڕه‌ش نابێت به‌كاربهێنرێت بۆڕه‌نگكردنى قژ، هه‌م بۆپیاوهه‌میش بۆئافره‌تان ، چونكه له‌شه‌رعدا له‌عنه‌تكراوه له‌و جۆره كه‌سانه‌ى كه بۆیه‌ى ڕه‌ش به‌كارده‌هێنن بۆڕه‌نگ كردنى سه‌ریان ، به‌لاَم هه‌موو ڕه‌نگێكى تر جگه له‌ڕه‌ش دروسته وهیچى تێدانییه ..والله ڕعلم
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌ڕ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..
ئایا پیاو تاچى ڕاده‌یه‌ك بۆى هه‌یه ڕه‌فتاربه‌پاره‌و ماڵى خێزانیه‌وه بكات؟؟تكایه به‌وردی ڕونی بكه‌نه‌وه..له‌گه‌ڵ رێزدا.
ئایا پیاو تاچى ڕاده‌یه‌ك بۆى هه‌یه ڕه‌فتاربه‌پاره‌و ماڵى خێزانیه‌وه بكات؟؟تكایه به‌وردی ڕونی بكه‌نه‌وه..له‌گه‌ڵ رێزدا.
له‌ئه‌سڵدا پێویسته له‌سه‌رپیاونه‌فه‌قه‌ى ئافره‌ت بكێشێت ومه‌سره‌فى بكات وپێداویستیه‌كانى بۆجێ به‌جێ بكات ، وه‌هه‌روه‌ها له‌سه‌رئافره‌تیش پێویسته گوێڕایه‌ڵى مێردى خۆى وخزمه‌تكارى ماڵ ومنداڵى خۆى بێت وده‌بێت خزمه‌ت بكرێت نه‌ك ئیشى پێ بكرێت وپاره‌ى پێ په‌یدا بكرێت ، وه‌له‌ئه‌سڵدا ئافره‌ت نابێت بچێته‌ده‌ره‌وه‌وئیش بكات وئه‌زیه‌ت بكێشێت بۆپه‌یداكردنى پاره‌وله‌هه‌مان كاتدا ببێته خزمه‌تكار..به‌لاَم له‌م ڕۆژگاره‌دا زۆرێك له‌ئافره‌تان كارمه‌ندى دامه‌زراوه حكومییه‌كانن وشان به‌شانى پیاوه‌كانیان ئیش ده‌كه‌ن وپاره په‌یدا ده‌كه‌ن ..لێره‌دا ده‌بێت چه‌ند گریمانه‌یه‌ك وه‌ربگرین بۆچۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ى كه ئافره‌ت وه‌ریده‌گرێت :
1- ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ى ئیزنى دابوو به‌ئه‌وه‌ى كه خێزانى ئیش بكات وكارمه‌ندى حكومى بێت و ڕۆژانه تاسه‌عات 2:30ى ئێواره له‌دائیره‌بێت وماڵ ومنداڵ به‌جێ بهێڵێ وغیابى ئه‌م له‌ماڵدا ببێته هۆكارى بێزارى وماندوێتى مێردى وه ئافره‌ته‌كه‌ش به‌ویستى خۆى بڕوات بۆدائیره، ئه‌وه له‌و كاته‌دا پیاوده‌توانێ به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌و ماندوێتى وغیابیى ئافره‌ته‌ى كه‌له‌ماڵدانییه تعامول به‌هه‌ندێ له‌پاره‌ى خێزانییه‌وه بكات وخێزانیشى نابێت ئه‌م كاره‌ى مێرده‌كه‌ى به‌لاوه ناخۆش بێت وده‌بێت به‌لایه‌وه ئاسایى بێت ، چونكه ئه‌م به‌ویستى خۆى ڕۆشتووه بۆدائیره‌و ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ى قبوڵ كردووه كه ده‌یچێژێت و وازى له خزمه‌تكردنى ماڵ ومنداڵ ومێردى خۆى هێناوه له‌وماوه‌یه‌دا..
2- ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه به‌لایه‌وه ئاسایى بوو كه مێردى تعامول به‌پاره‌كه‌یه‌وه بكات و بۆپێداویستى ڕۆژانه‌یان به‌كارى بهێنێت ئه‌وه ئاساییه له‌وكاتانه‌شدا پیاو ڕه‌فتار به‌پاره‌ى خێزانییه‌وه بكات ..
3- هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ژن ومێرد پاره‌یان تێكه‌لاَوبوو وه پێكه‌وه مه‌سره‌فیان ده‌كرد ئه‌وه دووباره ئاساییه ئه‌گه‌ر پیاو تعامول به‌و پاره‌یه‌وه بكات كه پێكه‌وه تێكه‌ڵیان كردووه..
4- به‌لاَم ئه‌گه‌رپیاوده‌ستبگرێت به‌سه‌ر هه‌موو پاره‌ى خێزانه‌كه‌یدا وهه‌مووى بۆخۆى ببات ونه‌هێڵێت خێزانى سودى لێ ببینێت و نه‌هێڵێت خێر‌و خێراتى لێ بكات یان یارمه‌تى ماڵ باوكى بدات یان بۆخۆى پاشه‌كه‌وتى بكات وبۆپێداویستى خۆى به‌كارى بهێنێت ئه‌وه له‌و كاته‌دا مێرده‌كه‌ى زوڵمى له‌و ئافره‌ته كردووه وشه‌رعى نییه به‌و شێوازى مامه‌ڵه به‌پاره‌ى خێزانییه‌وه بكات...
به‌لاَم ئێمه ئامۆژگاریمان بۆتێكڕاى خوشك وبرایانمان ئه‌وه‌یه كه پێكه‌وه بسازێن و به‌یه‌كه‌وه مه‌سره‌فى ڕۆژانه‌یان بكه‌ن ویارمه‌تى وهاوكارى یه‌كتربكه‌ن وپاره‌و پولى خۆیان له‌شتى هیچ وبه‌لاشدا سه‌رف نه‌كه‌ن ، چونكه له‌ڕۆژى قیامه‌تدا موحاسه‌به‌ى پول به‌پولى ئه‌و پارانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت كه هه‌یان بووه وسه‌رفیان كردووه..
خواى گه‌وره هه‌موولایه‌كمان سه‌ربه‌رزو به‌خته‌وه‌ربكات..
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌ڕ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..
سه‌لام عليك ئایه چات له‌گه‌ڵ كچ حه‌رامه ئه‌گه‌ر خه‌یاڵت نه‌چێته سه‌ر شتى خراپ؟؟.
سه‌لام عليك ئایه چات له‌گه‌ڵ كچ حه‌رامه ئه‌گه‌ر خه‌یاڵت نه‌چێته سه‌ر شتى خراپ؟؟.
وعلیك السلام ورحمة الله .. قسه‌كردن وگفتوگۆ كردن ونامه نوسین ونامه گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌تانى نامه‌حره‌م ، نادروست و نه‌هى لێ كراوه بۆیه باشتر وایه پیاوى موسڵمان خۆى به‌دووربگرێت له‌كه‌وتنه ناو تاوان وسه‌رپێچچیه‌وه به‌هۆى ئه‌و جۆره كارانه‌وه، چاتكردن یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ى كه پیاوى موسڵمان به‌هۆیه‌وه توشى تاوان وسه‌رپێچى خواى گه‌وره ده‌بێت وده‌روازه‌یه‌كه بۆكه‌وتنه ناو تاوانى گه‌وره‌تر په‌نا به‌خوا ..بۆیه ئامۆژگاریتان ده‌كه‌ین خۆبه‌دووربگرن له‌به‌فیڕۆدانى كات و سه‌رفكردنى توانا وكاتى خۆتان به‌شتانێكه‌وه كه نه‌سودێكى دونیاى لێ وه‌رده‌گرن نه سودێكى قیامه‌تى ..خواى گه‌وره پشتیوانى هه‌مووان بێت..
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌ڕ وه‌لامى داوه‌ته‌وه.
ئەگەر كەسێك هەڵنەسێت بۆ نوێژی بەیانی كە هەستا لەخەو چی بكات بۆ ئەو نوێژەی ؟
ئەگەر كەسێك هەڵنەسێت بۆ نوێژی بەیانی كە هەستا لەخەو چی بكات بۆ ئەو نوێژەی ؟
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نوێژ نابێت بفه‌وتێت و ده‌بێت له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت به‌لاَم ئه‌گه‌ر كه‌سێك جارێك به‌خه‌به‌ر نه‌هات و كاتێك خه‌به‌رى بوه‌وه خۆر كه‌وتووه ئه‌وا ئه‌و كاته ئه‌نجامى ده‌دات و هیچ كه‌فاره‌تێكى تر‌ى نییه وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : [ من نام عن الصلاة او نسیها فلیصلها اذا ذكرها ] متفق علیه ,به‌لاَم نابێت ئه‌م حاڵه‌ته چه‌ند باره بكرێته‌وه بۆ نموونه شه‌و تا دره‌نگ دانیشیت و نوێژى به‌یانیت بفه‌تێت و كاتێك هه‌ڵسیت خۆرهه‌لاَتبێت .
چی دوعایه‌ک بکه‌ی یان سوره‌تێک له‌قوئانی بیرۆز بخوێنرێت له‌کاتی منداڵبوندا؟؟
چی دوعایه‌ک بکه‌ی یان سوره‌تێک له‌قوئانی بیرۆز بخوێنرێت له‌کاتی منداڵبوندا؟؟
هیچ دوعایه‌كى تایبه‌ت نییه بۆ كاتى منداڵ بوون به‌لاَم بۆ هه‌موو كارێكى قورس و گران تا خواى گه‌وره له‌سه‌رتى ئاسان بكات سوننه‌ته ئه‌م دوعایه بخوێنیت [ اللهم لاسهل الا ماجعلته سهلا وانت تجعل الحزن اذا شئت سهلا ] سلسله الاحادیث الصحیحه /2886 . واته /خوایه هیچ شتێك ئاسان نییه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى تۆ ئاسانى بكه‌یت وه هه‌ر تۆ هه‌موو كارێكى قورس ئاسان ده‌كه‌یت كه‌ویستت لێ بێت .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
کاتێک که حه‌وڕۆژی چوو واته‌هۆزبانه(العیقه) بۆئه‌کرێت،قژی تاکو چی ڕاده‌یه‌ک بیبرِین؟؟
کاتێک که حه‌وڕۆژی چوو واته‌هۆزبانه(العیقه) بۆئه‌کرێت،قژی تاکو چی ڕاده‌یه‌ک بیبرِین؟؟
سوننه‌ته منداڵ له حه‌وته‌م رِۆژدا قژى بتاشیت به‌هه‌ر ئامێرێك بێت و به‌كێشى قژه‌كه‌ى ئاڵتون یان زیو بكه‌یت به‌خێر .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
دروسته‌قورئان له‌ته‌نیشت منداڵی ساوا دابنرێت بۆ باراستن دژ له‌جنۆکه‌و شه‌یتانی نه‌عله‌ت لێ کراو.. هیتد؟؟
دروسته‌قورئان له‌ته‌نیشت منداڵی ساوا دابنرێت بۆ باراستن دژ له‌جنۆکه‌و شه‌یتانی نه‌عله‌ت لێ کراو.. هیتد؟؟
نه‌خێر دروست نییه چونكه هیچ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر نه‌هاتووه ,وه قورئانیش خواى گه‌وره بۆ ئه‌وه داینه‌به‌زاندووه به‌ڵكو بۆ خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتن لێى و كارپێكردنى .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
مامۆستا نوێژى( ته‌هه‌جوود) چون ده‌كرێت.
مامۆستا نوێژى( ته‌هه‌جوود) چون ده‌كرێت.
نوێژى (التهجد) واته شه‌و نوێژ ,وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : [ ومن اللیل فتهجد به نافلة لك ] كه‌مترینى یه‌ك رِكاته و زۆرترینى یانزه رِكاته ده‌توانیت دوو دوو بیكه‌یت و سى رِكاتى كۆتایى به‌یه‌كه‌وه بكه‌یت به‌یه‌ك ته‌حیات له رِكاتى سى یه‌مدا
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
مامۆستا دروسته ئافره‌ت له‌كاتى (بی نوێژیدا) قورئان بخوێنێت یان به‌ده‌ست بیگرێت.
مامۆستا دروسته ئافره‌ت له‌كاتى (بی نوێژیدا) قورئان بخوێنێت یان به‌ده‌ست بیگرێت.
ئه‌م بابه‌ته زانایان بۆچونیان جیاوازه و هه‌یانه ده‌فه‌رمووێت نابێت به‌ده‌ست قورئان بگرێت و ده‌ستى لىَ بدات یان بیخوێنێت مه‌گه‌ر مامۆستا بێت له قوتابخانه ئه‌ویش ده‌بێت له‌به‌ر بیخوێنێت نابێت ده‌ستى لێبدات .
به‌لاَم هه‌یه له زانایان ده‌فه‌رموون /مرۆڤى موسڵمان له هه‌موو حاڵه‌تێكدا پاكه و پیس نییه و ده‌توانێت قورئان بخوێنێت و ده‌ستى لێبدات ,وه‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى ێه‌حیح نه‌هاتووه كه قه‌ده‌غه‌ی ئه‌م شته بكات به‌ڵكو چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك له‌سه‌رى هاتووه هه‌موویان زه‌عیف و لاوازن و كاریان پێ ناكرێت .
وه ئه‌و ئایه‌ته‌ى كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : [ لایمسه الا المطهرون ] مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه شه‌یتان و جنى ناتوانن ده‌ست له قورئانى پیرۆز بده‌ن له‌كاتى دابه‌زینى سروشدا (وحی) .نه‌ك ماناى ئه‌وه بێت مرۆڤى موسڵمان له‌كاتى له‌ش گرانى یان ئافره‌ت له‌كاتى بێ نوێژى نه‌توانن ده‌ستى لىَ بده‌ن به‌ڵكو به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه مرۆڤى موسڵمان له‌كاتى له‌ش گرانیش هه‌ر پاكه و پیس نییه و هه‌ڵه‌یه پێى بووترێت له‌ش پیس وه‌كو چۆن ابو هریره (خواى لێ رِازى بێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌رم (صلى الله عليه وسلم) پێ گه‌یشت له رِێگایه‌ك له رِێگاكانى مه‌دینه و له‌شم گران بوو خۆم شارده‌وه یان خۆم دزییه‌وه و چووم خۆم شۆرى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پرسیارى كرد كاتێك كه‌هات فه‌رمووى ابو هریره له‌كوى بووى ,ووتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم) پێم گه‌یشتیت و من له‌شم پیس بوو پێم ناخۆش بوو به‌و شێوازه له خزمه‌تتدا دانیشم پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم)) پێى سه‌یربوو فه‌رمووى [ سبحان الله ان المؤمن لاینجس ] متفق علیه .
واته /به‌رِاستى مرۆڤى باوه‌رِدار پیس نابێت ئه‌گه‌ر له‌شیشى گران بێت هه‌ر پاكه ئه‌مه ته‌واو تره چونكه به‌ڵگه پاڵپشتى ده‌كات .
پاشان ئه‌گه‌ر بڵێین دروست نییه ئافره‌ت له‌م حاڵه‌ته‌دا قورئان بخوێنێت ماناى وایه هه‌موو مانگێك نزیكه‌ى حه‌وت رِۆژ ده‌بێت قورئان نه‌خوێنێت و دوور بێت له قورئان یاخود له‌كاتى منداڵبووندا نزیكه‌ى چل رِۆژ قورئان نه‌خوێنێت و دووربێت له قورئان كه ئه‌مه‌یش زیانێكى زۆره له ئافره‌تى موسڵمان ده‌كه‌وێت و له خێرێكى زۆر بى به‌ش ده‌بێت . والله اعلم .
ئایا سه‌یر كردنى عه‌وره‌تى خیزانى خۆت له‌هه‌موو كات وساتێكدا دروسته یان دروست نیه؟
ئایا سه‌یر كردنى عه‌وره‌تى خیزانى خۆت له‌هه‌موو كات وساتێكدا دروسته یان دروست نیه؟
به‌ڵى دروسته و حه‌لاَڵى خۆیه‌تى ,مه‌گه‌ر له‌كاتى ئه‌نجامدانى په‌رستنه‌كاندا وه‌كو رِۆژوو كه له‌م كاته‌دا مرۆڤ ده‌بێت خۆى بپارێزێت نه‌وه‌كو تواناى به‌سه‌ر خۆیدا نه‌مێنێت و توشى (جماع) كردن بێت له‌كاتى رِۆژووى فه‌رز ئه‌و كاته تاوانبار ده‌بێت و كه‌فاره‌تیشى ده‌كه‌وێته سه‌ر .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979