كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

براكانم ئێوه‌ ده‌ڵێن خۆپێشاندان حه‌رامه‌ ئه‌ى خه‌ڵكى چیبكات بۆ ئه‌وه‌ى حزبه‌ ده‌سه‌لاَتداره‌كان حه‌ق و مافیان نه‌خۆن وه‌ به‌ ناحه‌ق نه‌یان كوژن و دوایش بڵێن كاكه‌ ئه‌وه‌ تیرۆریست بوو ????

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سڵاوى خواتان لێبێت داواكارم خواى په‌روه‌ردكار به‌به‌هه‌شتتان شاد بكات.
براكانم ئێوه‌ ده‌ڵێن خۆپێشاندان حه‌رامه‌ ئه‌ى خه‌ڵكى چیبكات بۆ ئه‌وه‌ى حزبه‌ ده‌سه‌لاَتداره‌كان حه‌ق و مافیان نه‌خۆن وه‌ به‌ ناحه‌ق نه‌یان كوژن و دوایش بڵێن كاكه‌ ئه‌وه‌ تیرۆریست بوو ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئه‌بێت ئاموژگارییان بكرێت كاكه‌ سه‌ركرده‌كانى كوردستان 20 ساڵه‌ ئاموژگارییان ده‌كرێت هه‌ر چاك نه‌بوون به‌ڵكو خراپتر بوون؟

وەڵام: 

سلاَوى خواى گه‌وره‌ له‌ئێوه‌ى به‌رِێزیش بێت .. براى خۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى خه‌ڵكى شاره‌زاییان كه‌مه‌ له‌زانسته‌ شه‌رعییه‌كان و حوكمه‌كانى شه‌رع ، وه‌له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆربه‌ى خه‌ڵكى عه‌قڵ وژیریان له‌ چاوه‌كانیاندایه‌ وسۆزو عاتیفه‌ له‌برى عه‌قڵ وتێرِامان به‌كارده‌هێنن، وه‌له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ بابه‌ته‌ هه‌نوكه‌یى و هه‌ستیاره‌كاندا ناگه‌رِێنه‌وه‌ بۆلاى ووته‌ى زانایان و مه‌وقیف وهه‌ڵویستى ئه‌وان هه‌ست پێ ناكه‌ن ، وه‌له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌ نازانن مافى ئه‌وان چییه‌ و حه‌قى سه‌رشانیان كه‌ پێویسته‌ بیده‌ن چییه‌ ..ئه‌م هۆكارانه‌وچه‌نده‌ها هۆكارى تر واى كردووه‌ نه‌زانن ده‌بێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ سوڵته‌و حوكامدا ، نازانن كه‌ ئه‌گه‌ر سوڵته‌ كافرو بێباوه‌رِبوو چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ن وچۆن داواى حه‌ق ومافیان بكه‌ن ، وه‌نازانن كه‌ئه‌گه‌ر سوڵته‌ موسڵمان بوو چۆن هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ بكه‌ن ... براى ئازیزم شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئیسلام به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ كه‌له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا چۆن رِه‌فتارله‌گه‌ڵ سوڵته‌دابكرێت ، ئه‌گه‌ر ترسى درێژ بوونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌مان نه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌مان بۆجه‌نابت وتێكرِاى موسڵمانان رِوونده‌كرده‌وه‌وباس ده‌كرد،به‌لاَم له‌ئێستا كه‌ ناكرێت ئه‌وه‌ ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌م په‌رتوكه‌ به‌سوده‌ بخوێنه‌وه‌ (گۆِرانكارى رِاسته‌قینه‌وبه‌سودكامه‌یه‌ كه‌ ئه‌ركى حوكمه‌ت ومیلله‌ته‌) كه‌ مامۆستاى خۆشه‌ویستمان م. عبداللطیف خواى گه‌وره‌ بیپارێزێت نوسیوێتى وئێستا له‌ماڵپه‌رِه‌ سه‌له‌فییه‌وه‌كانه‌وه‌ بلاَوكراوه‌ته‌وه‌ ..وه‌ له‌ماڵپه‌رِى ئیمان وه‌نیش هه‌یه‌ له‌ لاپه‌رِه‌ى سه‌ره‌كى ... به‌لاَم به‌كورتى ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ (خۆپێشاندان وموزاهه‌رات) دژ به‌ سوڵته‌وده‌سه‌لاَت له‌هه‌ردوو حاڵه‌تى (كافربوونى سوڵته‌و موسڵمان بوونى) له‌ژێر هیچ بنه‌ماو ده‌ستورێكى ئیسلامیدا وه‌له‌ژێرهیچ ناو وپاساوێكدا جێگه‌ى نابێته‌وه‌ ، ساناترین عیله‌تى خۆپێشاندان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆشوبهاندنه‌ به‌كارى بێ باوه‌رِانه‌وه‌ و تایبه‌ته‌ به‌وان و له‌پیشه‌ى ئه‌وانه‌ ، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌موسڵمانانه‌وه‌ نییه‌ وله‌هیچ شوێنێكى ئاینه‌كه‌یاندا باس نه‌كراوه‌و ئاماژه‌ى پێ نه‌دراوه‌.. بۆیه‌ براى خۆم پاش خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و كتابه‌ انشاءالله هیچ گومانێكت نامێنێت له‌سه‌رئه‌وه‌ى كه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن خۆپێشاندان حه‌رامه‌..ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌شمان شه‌رعه‌كه‌ى خوا بۆى دروست كردوین نه‌ك هێزێكى ده‌ره‌كى یان هێزێكى سیاسى یان زه‌برێكى توند یان سۆزێكى زه‌مكارو ئه‌وه‌ى ده‌یڵێن وده‌ینوسین ته‌نها له‌به‌رخاترى خواى گه‌وره‌و پاشان ئاشناكردنى موسڵمانانه‌ به‌ئاینه‌ پاكه‌كه‌یان...خواى گه‌وره‌ هه‌مووان بپارێزێت.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌...

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٣٤
٢٧٤٤
٦٩٤٣٥٣