ئایا جێڵ لە قژ دان گوناهە ؟؟
ئایا جێڵ لە قژ دان گوناهە ؟؟
من گوێم لێ بووە دەڵێن ئەگەر رێ لە دەست نوێژ نەگرێ گوناه نییە بەس ئایا چۆن بزانم رێ لە دەست نوێژ دەگرێ یان نا ؟
جڵ له قژدان گوناه نییه به‌ڵكو كه‌سێك قژى هه‌بوو ده‌بێت جوانى بكات و فه‌رامۆشى نه‌كات وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت :من كان له شعر فليكرمه سلسلة الاحادیث الصحیحة /500
به‌لاَم هه‌ندى مادده چه‌وره و له‌كاتى ده‌ست نوێژ گرتندا نایه‌ڵێت قژه‌كه‌ت ته‌ڕبێت له‌به‌ر ئه‌م شته دروست نییه نه‌ك خۆى حه‌رام بێت .
وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) خۆى قژه‌كه‌ى چه‌ور ده‌كرد وه‌كو له ( مختصر الشمائل ) ل (32) و سلسلة الاحادیث الصحیحة هاتووه ژماره (3004)
به‌ڕێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئایا خه‌ته‌نه‌كردنى ئافره‌ت سونه‌ته یان فه‌رزه یان هیچ نییه؟؟
ئایا خه‌ته‌نه‌كردنى ئافره‌ت سونه‌ته یان فه‌رزه یان هیچ نییه؟؟
خه‌ته‌نه‌كردن دروشمی موسڵمانه و موسڵمان و گاورى پێ لێك جیا ده‌كرێته‌وه وه له‌مه‌زهه‌بى ئیمامى ( مالك و شافیعى و احمد ) واجبه سه‌باره‌ت به‌ئافره‌تیش چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) خه‌ته‌نه‌كردنى داناوه به‌یه‌كێك له سوننه‌تى فیطره‌ت وه ده‌فه‌رمووێت اذا التقى الختان الختان وجب الغسل
واته /ئه‌گه‌ر شوێنى خه‌ته‌نه‌كردنى ئافره‌ت گه‌یشت به شوێنى خه‌ته‌نه‌كردنى پیاو ئه‌وا غسل واجب ده‌بێت .
كه‌واته له‌م فه‌رمووده‌یه باسى ئه‌وه‌ى تێدایه كه ئافره‌تیش خه‌ته‌نه ده‌كات به‌لاَم هه‌یه له زانایان ده‌فه‌رمووێت ئه‌گه‌ر ناوچه‌كه ساردبوو وه‌كو كوردستان ئه‌وا ده‌توانیت كچ خه‌ته‌نه نه‌كه‌یت به‌ڵكو زیاتر بۆ ناوچه گه‌رمه‌كان پێویسته كه كچ زووتر بالغ ده‌بێت و پێ ده‌گات . والله اعلم .
به‌ڕێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
مامۆستا گیان هەندێك جار خوێن لە لوتمان دێت كە سەر بەرز دەكەیتەوە ئەو خوێنە دەگەرێتەوە قورگمان ئایا ئەو خوێنەش كە دەگەرێتەوە قورگمان هەر حەرامە ؟
مامۆستا گیان هەندێك جار خوێن لە لوتمان دێت كە سەر بەرز دەكەیتەوە ئەو خوێنە دەگەرێتەوە قورگمان ئایا ئەو خوێنەش كە دەگەرێتەوە قورگمان هەر حەرامە ؟
له‌كاتى خوێن به‌ربوونى لوتدا كه‌سه‌ر به‌رزده‌كه‌یته‌وه‌و خوێنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه قۆڕگت ئه‌مه حه‌رام نییه چونكه به‌ویستى خۆت نه‌بووه و بۆیه سه‌رت به‌رز كردۆته‌وه تاخوێنه‌كه بوه‌ستێته‌وه به‌لاَم كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه قوڕگت به‌ده‌ست خۆت نه‌بووه به‌ڵكو خوێنێك حه‌رامه كه مرۆڤ به‌ویستى خۆى بیخوات جگه له جگه‌ر و سپڵ كه ئه‌م دووانه خوێنن و بۆمان حه‌لاَڵ كراوه وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت :احل لنا ميتتان و دمان فأما الميتتان فالحوت و الجراد وأما الدمان فالكبد و الطحال رواه احمد وابن ماجه وصحیحه الالبانی فی ارواه الخلیل . واته /دوو مرداره‌وه بوو دوو خوێنمان بۆ حه‌لاَڵ كراوه له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه دوو مرداره‌وه بووه‌كه ماسی و كولله‌یه ,دوو خوێنه‌كه‌یش جگه‌ر و سپڵه .
به‌ڕێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
بۆچى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت ابو زه‌رى غه‌فارى (خوا لێى ڕ‌ازى بێت) به‌ته‌نیا حه‌شرده‌كرێ ؟تكایه ئه‌و حه‌دیسه‌م بۆبنوسن...
بۆچى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت ابو زه‌رى غه‌فارى (خوا لێى ڕ‌ازى بێت) به‌ته‌نیا حه‌شرده‌كرێ ؟تكایه ئه‌و حه‌دیسه‌م بۆبنوسن...
گوایه ابو ذر له غه‌زاى ته‌بووك دواكه‌وتووه چونكه ئاژه‌ڵه‌كه‌ى نه‌یتوانیوه بڕوات ئه‌ویش شتوومه‌كه‌كانى داوه به‌سه‌ر شانى خۆیدا و گه‌یشتووه به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و ته‌نها بووه پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووبێتى (رحمة الله ابا ذر يمشي وحده ويموت وحده ويبعث وحده) واته /ڕه‌حمه‌تى خوا له ابا ذر بێت به‌ته‌نها ده‌ڕوات و به‌ته‌نها ده‌مرێت و به‌ته‌نها زیندو ده‌كرێته‌وه .
به‌لاَم ئه‌م فه‌رمووده‌یه صحیح نییه و لاوازه و فه‌رمووده‌ى لاوازیش كارى پێ ناكرێت بگه‌ڕێره‌وه بۆ ( سلسلة الاحادیث الضعیفة /5531).
به‌ڕێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
مامۆستا زۆر شت هەیە رای جیاوازی لەسەرە لەسەر مامۆستایانی سەلەف و مامۆستایانی جگە سەلەف بۆ نموونە (رەسم . گۆرانی . حزبایەتی . ڵەنجە جوڵاندنی تەحیات ..... هتد ) من ئێستا هەر ئەمەنەم بیرە بەڵام.......
مامۆستا زۆر شت هەیە رای جیاوازی لەسەرە لەسەر مامۆستایانی سەلەف و مامۆستایانی جگە سەلەف بۆ نموونە (رەسم . گۆرانی . حزبایەتی . ڵەنجە جوڵاندنی تەحیات ..... هتد ) من ئێستا هەر ئەمەنەم بیرە بەڵام چۆن ئێوە بەڵگەی خۆتان ڵێیە ئەوانیش بەڵگەی خۆیان ڵێیە ئایا ئێمەی موسڵمان چی بكەین لەم بەینەدا كە هەردوو لا بەڵگەیان ڵێیە ئێوە دەڵێن حەرامە ئەوان دەڵێن حەرام نییە ؟؟؟؟؟
له ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا ڕاى جیاواز هه‌یه له نێوان زانایاندا فه‌تواى جیاواز هه‌یه ,به‌لاَم پێویسته له‌سه‌ر ئێمه‌ى موسڵمان ئه‌و فه‌تواو ڕایانه هه‌ڵبژێرین وه كارى پێ بكه‌ین كه به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره له قورئان و حه‌دیپى ێه‌حیح ,به‌لاَم ئامۆژگاریت ده‌كه‌م كه به‌هیچ شێوازێك دین و فه‌تواو حه‌لاَڵ و حه‌رام له حیزب و حیزبییه‌كانه‌وه وه‌رنه‌گریت چونكه ئه‌وان فه‌تواو حه‌لاَڵ و حه‌رامیان له‌به‌رژه‌وه‌ندى حیزبه‌كه‌یاندایه و چى خه‌ڵكى حه‌ز و ئاره‌زووى بكات ئه‌مان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌ڕێن تا قیل و قالێك بدۆزنه‌وه‌و بۆ خه‌ڵكى حه‌لاَڵى بكه‌ن تا خه‌ڵكییان لىَ دورنه‌كه‌وێته‌وه و خه‌ڵكى به‌لاى خۆیاندا ڕابكێشن و خه‌ڵكى پێیان نه‌ڵێن توندڕه‌ون .
وه به‌ڵگه‌یش له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان فه‌تواكانیان زوو زوو ده‌گۆڕێت ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا حه‌رام بوو ئێستا حه‌لاَل بووه له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ى كه‌باسم كرد ,بۆ نموونه هه‌بوو له حیزبه ئیسلامییه‌كان مۆسیقایان به حه‌رام ده‌زانى و له ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆكانیان ده‌نگى مۆسیقات نابیست به‌لاَم كه زانیان حیزبى ئیسلامى تر مۆسیقا به‌كارده‌هێنێت و بینه‌ر و گوێگرى زۆره ئه‌مانیش ئێستا حه‌لاَڵیان كردووه و به‌كارى دێنن وه پێشتر ئه‌گه‌ر له هه‌وڵه‌كانیش ئافره‌تى تێدابوایه ئه‌وا دایان ده‌پۆشى و لایان ده‌برد و ده‌یانووت حه‌رامه ,به‌لاَم كه‌بینییان حیزبى ئیسلامى تر ئافره‌ت هه‌واڵ ده‌خوێنێته‌وه‌و فلیم نیشان ده‌ده‌ن و بینه‌ریان زۆره ئه‌مانیش حه‌لاَڵیان كرد و ئێستا ئافره‌تى سفور و ئارایشت كرا‌و ده‌بینیت له ته‌له‌فزیۆنه‌كانیانه‌وه وه چه‌نده نموونه‌ى تر كه له ژماردن و نوسین نایات ,ته‌نها یه‌ك نموونه‌ى زیندووى نزیكت بۆ باس ده‌كه‌م : سلفه‌ى عه‌قارى و كۆمپانیاكانى خانوو دروست كردن سو (ڕیبا)ى تێدا بوو به‌ڕێژه‌ى (2%) حیزبه ئیسلامییه‌كان فه‌تواى حه‌لاَڵێتییان دا بۆ خه‌ڵك وه خۆیشیان ڕایانكێشا وه كه ئێمه ده‌مانووت حه‌رامه و ڕیبایه و دروست نییه باكه‌میش بێت زۆر دژایه‌تییان كردین و توانجیان لێداین ,
پاشان حكومه‌ت لایبرد و ده‌ركه‌وت كه ڕیباى تێدابوو پاشان بۆ كۆمپانیاى ته‌ئمین دیسان فه‌تواى حه‌لاَڵێتییان دا ئێمه ووتمان حه‌رامه ئێستا حكومه‌ت ئه‌ویشى لابرد و ده‌ركه‌وت حه‌رام بوو ,كه‌وته /كه‌سێك ژیر و هۆشمه‌ند و دیندار و له خواترس بێت شوێن فه‌تواى ئه‌وان ناكه‌وێت چونكه فه‌تواكانیان زیاتر سیاسییه وه‌ك له‌وه‌ى شه‌رعى بێت .
به‌ڕێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئایه حوكمی ئه‌وكه‌سه چیه كه‌ڕیش ده‌تاشێ و ده‌ڵێت باپڕبیته‌وه ئینجا ئه‌یهێڵمه‌وه؟
ئایه حوكمی ئه‌وكه‌سه چیه كه‌ڕیش ده‌تاشێ و ده‌ڵێت باپڕبیته‌وه ئینجا ئه‌یهێڵمه‌وه؟
ڕیش تاشین به هه‌موو شێوازێك حه‌رامه و دروست نییه بتاشرێت ته‌نانه‌ت به‌و بیانووه‌یش كه بڵێیت ده‌یتاشم تاپڕبێته‌وه ,فه‌رمووده‌یه‌كى زۆر هاتووه له‌سه‌ر حه‌رامێتى تاشینى ڕیش وه هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌یش یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه تاشینى ڕیش حه‌رامه .
وه له وه‌لاَمى پرسیاره‌كانى پێشتر به‌درێژى وه‌لاَممان داوه‌ته‌وه بگه‌ڕێره‌وه سه‌رى .
به‌ڕێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئایه شێخ عبدالعزیز بن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لیبێت) هیچ هه‌ڵوێستیكی باش یان خراپی هه‌بووه له‌سه‌ر گه‌لى كورد؟
ئایه شێخ عبدالعزیز بن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لیبێت) هیچ هه‌ڵوێستیكی باش یان خراپی هه‌بووه له‌سه‌ر گه‌لى كورد؟
نه‌مبیستووه شێخ بن باز هیچ هه‌ڵوێستێكى خراپى سه‌باره‌ت به كورد یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كى تر هه‌بووبێت ,چونكه شێخ بن باز ده‌مارگیرى نه‌بووه بۆ نه‌توه‌ى عه‌ره‌ب تا ڕقى له نه‌ته‌وه‌كانى تربێت به‌ڵ!كو هه‌موو موسڵمانانى خۆشویستووه ته‌نانه‌ت په‌رتوكێكى هه‌یه به‌ناونیشانى ( نقد القومیة العربیة ) واته /ڕه‌خنه‌گرتن له نه‌ته‌وایه‌تى عه‌ره‌ب ,كه تێیدا زۆر به توندى ڕه‌خنه له‌و كه‌سانه ده‌گرێت كه ده‌مارگیرییان هه‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب یاخود دژایه‌تى نه‌ته‌وه موسڵمانه‌كانى تر ده‌كه‌ن یان فه‌زڵى عه‌ره‌ب ده‌ده‌ن به‌سه‌ر نه‌ته‌وه موسڵمانه‌كانى تردا ,وه زۆر ئایه‌ت و فه‌رمووده ده‌كاته به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته .
به‌ڕێز مامۆستاصلاح ا‌لدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
سلام علیك... دروسته پیاو ژنی خۆی به‌ده‌ست ڕه‌حه‌ت بكات یان به‌پێچه‌وانه‌ه‌وه؟
سلام علیك... دروسته پیاو ژنی خۆی به‌ده‌ست ڕه‌حه‌ت بكات یان به‌پێچه‌وانه‌ه‌وه؟
وعلیك السلام ورحمه الله ..
به‌ڵێ دروسته چونكه بێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ : اصنعوا كل شی‌ء إلا النكاح))رواه الجماعة إلا البخاری، واتا: له‌كاتى سورى مانگانه هه‌موشتێكیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن جگه له جیماع كردن نه‌بێ.
زانایان ده‌فه‌رمون به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه دروسته به‌هه‌ر شێوازێك چێژ له‌یه‌ك بكه‌ن، گومانیش له‌وه‌دانیه ده‌ستى ئافره‌ته‌كه‌ش جێگاى چێژ وه‌رگرتنه‌و حه‌لاَڵی پیاوه‌كه‌یه وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌لام نابێ پیاو به‌ده‌ستى خۆى ئاو بۆ خۆی بینیته‌وه بۆ ژنه‌كه‌ى دروسته .
به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
سلام علیكم ئایه ئه‌گه‌ر ڕووى بنى پێڵاو رووه‌وئاسمان بێت ده‌ڵێن گوناحه ئه‌مه تاچه‌ند ڕاسته؟.
سلام علیكم ئایه ئه‌گه‌ر ڕووى بنى پێڵاو رووه‌وئاسمان بێت ده‌ڵێن گوناحه ئه‌مه تاچه‌ند ڕاسته؟.
وعلیك السلام ورحمه الله .. نه‌خێرگونهابار نابیت وهیچى له‌سه‌رنه‌هاتووه له‌شه‌رعدا ، به‌لاَم وه‌كو ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى رێك وپێك دابنرێت ئه‌وه باشتره به‌تایبه‌تى پێلاَوى میوان ، چونكه ئه‌ویش جۆرێكه له‌ڕیزدانان بۆمیوانه‌كه..
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌ڕ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..
یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایك بوون جایزه؟یان نا؟؟
یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایك بوون جایزه؟یان نا؟؟
نه‌خێر دروست نییه ، چونكه ئه‌وه كارێكه له‌شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئیسلامدا هیچ فرمانێكى پێ نه‌كراوه، وه ئه‌م كاره خۆشوبهاندنه به‌كه‌سانى بێ باوه‌ره‌وه ، چونكه ئه‌وه پیشه‌ى ئه‌وانه ، هه‌ركه‌سێكیش خۆى بشوبهێنێ به‌ئه‌وان ئه‌وه له‌ئه‌وانه په‌نا به‌خوا ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (ێلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى ێه‌حیحدا فه‌رموویه‌تى (من تشبه بقوم فهو منهم) واتا (هه‌ركه‌س خۆى به‌هه‌رقه‌ومێك بشوبهێنێ ئه‌وه له‌ئه‌وانه)..بۆیه پێویسته له‌سه‌ر موسڵمان خۆى به‌دووبگرێت له‌لاسایكردنه‌وه‌ى گاور‌و جوله‌كه وهاوبیره‌كانیان ..یادى له‌دایك بونیش پیشه‌ى ئه‌وانه..
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌ڕ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..