كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

بۆ نموونه‌ من ده‌ه‌مه‌وێت مۆبایلێك بكرِم بۆ نموونه‌ به‌ 7 وه‌ره‌قه‌یه‌ ئایا ئه‌مه‌ ده‌چیته‌ بواری (اصراف) زیاده‌ فه‌سره‌فییه‌وه‌ ؟ زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌..

پرسیارەکە وەک خۆی: 

بۆ نموونه‌ من ده‌ه‌مه‌وێت مۆبایلێك بكرِم بۆ نموونه‌ به‌ 7 وه‌ره‌قه‌یه‌ ئایا ئه‌مه‌ ده‌چیته‌ بواری (اصراف) زیاده‌ فه‌سره‌فییه‌وه‌ ؟ زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌..

وەڵام: 

براى به‌رِێزم ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ كاتێك خواى گه‌وره‌ ماڵ وسه‌روه‌ت وسامان به‌كه‌سێك ببه‌خشێت وده‌وڵه‌مه‌ندى بكات وه‌ به‌كه‌سێك نه‌به‌خشێت وهه‌ژارى بكات ئه‌وه‌ بێ حیكمه‌ت نیه‌ وبۆمه‌به‌ستێكى گرنگه‌ كه‌ ئه‌ویش تاقى كردنه‌وه‌ى به‌نده‌كانه‌ تا ده‌ربكه‌وێت كه‌ كێ سوپاسگوزارو شكوربێژه‌ وه‌كێ ناشكور وسپڵه‌یه‌ ، وه‌ بۆئه‌وه‌ى بزانێت كه‌كام له‌به‌نده‌كانى خوا سود له‌وده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ ده‌بینێت وله‌كارى چاك وباش و خێردا به‌كارى ده‌هێنێت و وه‌كام له‌ به‌نده‌كانیشى له‌كارى خراپ وناشه‌رعى و شتى بێ سود وبێ به‌هادا سه‌رفى ده‌كات ، وه‌ دڵنیابه‌ له‌وه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ موحاسه‌به‌ى هه‌موو سه‌روه‌ت وسامانه‌كات لىَ ده‌كات و لێت ده‌پرسێت كه‌ چۆن په‌یدات كردو چۆن كۆتكرده‌وه‌و چۆن سه‌رفت كرد؟؟ خۆشبه‌خت ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ وپێش وه‌خت وه‌لاَمێكى گونجاو بێ پێچ وپه‌نا بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ ئاماده‌ بكات؟؟؟ براى خۆم كرِینى ئه‌و جۆره‌ هاندانه‌ به‌ڵى خۆشه‌وبه‌رنامه‌و مواێه‌فاتى به‌رزى هه‌یه‌ و به‌كارهێنانى خۆشه‌ ، به‌لاَم واده‌بینم جۆرێك له‌ئیسراف وزیاده‌رِه‌وى ماڵى تێدایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى هانى واها هه‌یه‌ ومواێه‌فاتیشى به‌ره‌زه‌و به‌كارهێنانیشى خۆشه‌و به‌رنامه‌كانیشى عه‌ره‌بییه‌و به‌رنامه‌شى بۆداده‌به‌زێت به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخه‌كه‌ى كه‌مه‌و ئه‌و زۆره‌ نییه‌ ، تۆئه‌گه‌ر حه‌زت له‌ هاندى مواێه‌فات به‌رزه‌ ئه‌و جۆرێك له‌و جۆرانه‌ بكرِه‌و هیچى تێدانییه‌ وئاساییه‌ .. ئه‌و حه‌وت وه‌ره‌قه‌یه‌ى كه‌ برِیاره‌ بیده‌ى بۆكرِینى وه‌ها هاندێك ئه‌وه‌ دوو وه‌ره‌قه‌ى بده‌ هاندێكى له‌وجۆره‌و ئه‌و پێنج وه‌ره‌قه‌یه‌ش به‌قه‌رز بده‌ به‌خوا تا له‌قیامه‌تدا بتداته‌وه‌.ئه‌وه‌ باشترو جاكتره‌ بۆقیامه‌تت انشاءالله..
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

ده ست ماچ کردن دروسته له ئیسلامدا؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ده ست ماچ کردن دروسته له ئیسلامدا؟؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر وه‌كو رِێزو ئیحترام بێت ئه‌وه‌ هیچى تیا نییه‌، وه‌كو ده‌ست ماچ كردنى باوك یان دایك یان كه‌سێكى له‌ خۆت گه‌وره‌تر.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ 07701056158

ئایا ئەگەر كەسێك قەرزاری رۆژ و بیت دەبێت هەر رۆژوەكەی بگرێتەوە ؟؟ چونكە من دایكم قەرزارە بەڵام سەرێشەی دایمی لەگەڵە وات شقیقە دەڵێت ناتوانم ئایا هەردەبێت بیگرێتەوە

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئەگەر كەسێك قەرزاری رۆژ و بیت دەبێت هەر رۆژوەكەی بگرێتەوە ؟؟ چونكە من دایكم قەرزارە بەڵام سەرێشەی دایمی لەگەڵە وات شقیقە دەڵێت ناتوانم ئایا هەردەبێت بیگرێتەوە

وەڵام: 

برام مادام دایكت نه‌خۆشى به‌رده‌وامى له‌ گه‌ڵدایه‌ و هه‌موو كات وایه‌ ناتوانێت به‌ رِۆژوو بێت ئه‌و كاته‌ فیدیه‌كه‌ى ده‌دات كه‌ بۆ هه‌ر رِۆژێك خواردنى كه‌سێكى فه‌قیره‌، یان بۆ هه‌ر رِۆژێكى قه‌رز دانى دوو كیلۆو نیو برنجى باش و جوانه‌، جا چه‌ند رِۆژ قه‌رزاره‌و ناتوانێ بیگرێته‌وه‌ با ئه‌وه‌نده‌ دوو كیلۆ و نیو برنجه‌ ده‌ربكات، (داواكارم له‌ خواى گه‌وره‌و بالاَده‌ست شیفاى به‌ په‌له‌ بۆدایكت بنێرێت)
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ 07701056158

كه‌سێك بیه‌وێت حه‌ج بكات به‌لاَم كه‌مێك پاره‌ قه‌رزاربێت حه‌جه‌كه‌ى دروسته‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

كه‌سێك بیه‌وێت حه‌ج بكات به‌لاَم كه‌مێك پاره‌ قه‌رزاربێت حه‌جه‌كه‌ى دروسته‌؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر بزاني دواى حه‌جه‌كه‌ قه‌رزه‌كه‌ى ده‌داته‌وه‌ یان بۆى ده‌ده‌نه‌وه‌، یان كاتێك قه‌رز ده‌كات شتێك شك ده‌بات (وه‌كو : مه‌عاش، كري دوكان، كري خانوو....هتد) وه‌ نییه‌تى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ بیداته‌وه‌ ئه‌وه‌ دروسته‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ 07701056158

هاورِێیه‌تى كه‌سانێك موسڵمانن به‌لاَم باسیان به‌س دونیایه‌ قیامه‌ت له‌بیر ده‌به‌نه‌وه‌ كه‌ لایان داده‌نیشیت بكرێ باشتره‌ یان دوربین لێیان.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

هاورِێیه‌تى كه‌سانێك موسڵمانن به‌لاَم باسیان به‌س دونیایه‌ قیامه‌ت له‌بیر ده‌به‌نه‌وه‌ كه‌ لایان داده‌نیشیت بكرێ باشتره‌ یان دوربین لێیان.

وەڵام: 

برام ئه‌گه‌ر ده‌زانی تێكه‌ڵاویان بیت باشتره‌ بۆیان له‌ قسه‌ى خراپ و كارى خراپ دهیان گێرِیته‌وه‌ ئه‌وه‌ تێكه‌ڵاویان بكه‌ و ئامۆژگاریان خێریان بكه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌زانیت تێكه‌ڵاویان سودى نییه‌ و رِۆژ به‌ رۆژ ئه‌وان تۆ به‌ره‌و خراپه‌و بي ئاگاى ده‌به‌ن ئه‌وه‌ هه‌تا زوو لێیان دوور بكه‌ویته‌وه‌ هێشتا هه‌ر دره‌نگه‌ و كه‌مه‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ 07701056158

ئێمه‌نوێژى به‌یانیان نیو كاتژمێر پێش خۆرهه‌ڵهاتن ده‌كه‌ین به‌س فریایى وێرده‌كانى دواى نوێژ ده‌كه‌وین تاخۆرهه‌ڵدێت ئایا ده‌توانین .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئێمه‌نوێژى به‌یانیان نیو كاتژمێر پێش خۆرهه‌ڵهاتن ده‌كه‌ین به‌س فریایى وێرده‌كانى دواى نوێژ ده‌كه‌وین تاخۆرهه‌ڵدێت ئایا ده‌توانین ئه‌زكاره‌كانى به‌یانیان پێش نوێژه‌كان بكه‌ین مه‌به‌ستم ئه‌زكارى سه‌باح ومه‌سائه‌..

وەڵام: 

به‌ڵي برام ئه‌گه‌ر پێش نوێژى به‌یانى كاتت هه‌بوو ئه‌وه‌ ده‌توانیت ئه‌زكاره‌كان بخوێنیت، چونكه‌ ئه‌و ئه‌زكارانه‌ تایبه‌ت نین به‌ دواى نوێژى به‌یانى و عه‌سر، به‌ڵكو تایبه‌ته‌ به‌ دواى كاتى ئه‌و دوو نوێژه‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك وا بۆى رِه‌خسا كه‌ پێش نوێژى به‌یانى (دواى بانگ) خوێندنى ئه‌وه‌ هیچى تێدا نییه‌. به‌ڵام براى خۆم ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م كه‌ هه‌موو نوێژه‌كنتان به‌ جه‌ماعه‌ت له‌ مزگه‌وت بكه‌ن به‌ تایبه‌تى به‌یانى وعیشا. خێرو پاداشتى نوێژى جه‌ماعه‌ت له‌ ده‌ست مه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر عوزرتان نییه‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ 07701056158

ئایا نوێژكردن له‌ناو مزگه‌وتێكدا دروسته‌ كه‌ به‌ پاره‌ى رِیبا كرابێت..

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا نوێژكردن له‌ناو مزگه‌وتێكدا دروسته‌ كه‌ به‌ پاره‌ى رِیبا كرابێت..

وەڵام: 

به‌ڵي برام نوێژ كردن تیایدا دروسته‌، هه‌رچه‌نده‌ پێویسته‌ مزگه‌وت به‌ پاره‌ى حه‌ڵاڵ و پاك بكرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ لاى هه‌ندي كه‌س نه‌ماوه‌ گوێ به‌ حه‌رام و حه‌ڵال ناده‌ن و مزگه‌وتیش دروست ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ نوێژخوێنان خێریان بۆ ده‌نوسري. إن شاء الله
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ 07701056158

تكایه‌ مامۆستاى به‌رِێز رِاسته‌ ئه‌ڵێن كه‌ هه‌ركه‌سێك بخور بسوتێنێت گوناهباره‌؟؟ تكایه‌ وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ بده‌نه‌وه‌ جزاك الله خیرا..

پرسیارەکە وەک خۆی: 

تكایه‌ مامۆستاى به‌رِێز رِاسته‌ ئه‌ڵێن كه‌ هه‌ركه‌سێك بخور بسوتێنێت گوناهباره‌؟؟ تكایه‌ وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ بده‌نه‌وه‌ جزاك الله خیرا..

وەڵام: 

نه‌خێر برام سوتاندنی بخور ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ بۆنى خۆش بێت هیچ گوناه نییه‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ 07701056158

ئایه‌هیچ به‌لگه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌لین ئه‌كه‌ر نویژی عیشات له‌كاتی خۆیدا نه‌كرد ئه‌وه‌خیره‌دوای خه‌یت بۆ دره‌نگانی شه‌و ?

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایه‌هیچ به‌لگه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌لین ئه‌كه‌ر نویژی عیشات له‌كاتی خۆیدا نه‌كرد ئه‌وه‌خیره‌دوای خه‌یت بۆ دره‌نگانی شه‌و تكایه‌ئه‌م بابه‌ته‌مان بۆ روون بكه‌نه‌وه‌به‌زووی زۆر سوپاس جزاك الله.

وەڵام: 

نوێژ عیشا ئه‌گه‌ر به‌جه‌ماعه‌ت بیكه‌یت وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ تانیوه‌ى شه‌و شه‌ونوێژت كردبێت ، وه‌وازهێنان له‌ونوێژه‌ به‌جه‌ماعه‌ت تاوانبارده‌بێت ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر بۆت نه‌گونجا عوزت هه‌بوو نه‌توانى به‌جه‌ماعه‌ت ئه‌نجامى بده‌یت ئه‌وه‌ باشتروایه‌ له‌كاتى خۆیدا بیكه‌یت ، چونكه‌ باشترین نوێژ ئه‌ونوێژه‌یه‌ كه‌له‌كاتى خۆیدا بكرێت ،به‌لاَم دیسان ئه‌گه‌ر عوزرت هه‌بوو به‌لاَم عوزرێكى شه‌رعى ئه‌گه‌ر تاخیرى بكه‌یت دروسته‌ ومه‌جالى تێدایه‌ به‌لاَم نه‌گاته‌ دواى نیوه‌ى شه‌ووه‌. كه‌واته‌ خێرنییه‌ ئه‌گه‌ر تاخیرى بكه‌یت به‌ڵكو تاوانباریت..بۆیه‌ پێویسته‌ موسڵمان زۆر ئاگادارى نوێژه‌كانى بێت وبه‌شێوه‌یه‌كى رِێك وپێك پارێزگارى لێ بكات..
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

ئایه‌ سیحر هه‌یه‌؟تكایه‌ به‌ ته‌فاسیلی سوپاس.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایه‌ سیحر هه‌یه‌؟تكایه‌ به‌ ته‌فاسیلی سوپاس.

وەڵام: 

به‌ڵێ سیحر هه‌یه‌،خواى گه‌وره‌ له‌قورئاندا باسى كردووه‌ ،وه‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) له‌چه‌ند فه‌رمووده‌دا باسى كردووه‌ ، ته‌ماشاى ژیانى پێغه‌مبه‌ر(موسا) بكه‌ سه‌لامى خواى لێبێت.چه‌ندله‌گه‌ڵ ساحیره‌كانى فیرعه‌ون به‌شه‌رِ دێت ، به‌لاَم بزانه‌ ، سیحر ده‌بێت به‌دوو به‌شه‌وه‌ :
-سحرى التخلي: ئه‌مه‌یان فێڵكردنه‌ له‌چاو حه‌قیقه‌تى نییه‌ ..
-سحرى الحقیقي : ئه‌مه‌یان حه‌قیقه‌تى هه‌یه‌ ووه‌كارده‌كات به‌ئیزنى خوا .
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٢٠٣
٣٠٧٧
٦٨٠٨٠٧