چوارناوه گه‌وره‌كه‌ى خوا(الأسماء الأعظم) كامانه‌ن كه له‌كاتى پارِانه‌وه هانایان بوببرێ دوعاكانمان رِه‌تناكرێنه‌وه؟
چوارناوه گه‌وره‌كه‌ى خوا(الأسماء الأعظم) كامانه‌ن كه له‌كاتى پارِانه‌وه هانایان بوببرێ دوعاكانمان رِه‌تناكرێنه‌وه؟
براى ئازیز دوعاونزاكردن له‌خواى گه‌وره یه‌كێكه له‌عیباده‌ته گه‌وره‌وپیرۆزه‌كان وخواى گه‌وره فه‌رمانى به‌به‌نده‌كانى كردووه كه لێی بپارِێنه‌وه‌و داواى لێ بكه‌ن ، وه‌به‌ڵێنى داوه كه وه‌لاَمى نزاكاران بداته‌وه ،هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت ({وَقَاڵ رَبُّكُمُ ادْعُونِی أَسْتَجِبْ ڵكُمْ إِنَّ الَّذِینَ ێسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِی سَێدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِینَ} (60) سوره غافر) ،واتا (خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانتان پێ ده‌كات به‌پارِانه‌وه‌و به‌ڵێنى داونه‌تێ به‌وه‌ى وه‌لاَمتان بداته‌وه،ئه‌وانه‌ى له‌په‌رستنى من وپارِانه‌وه‌ویه‌كتاپه‌رستى من یاخی بن ئه‌چنه دۆزه‌خه‌وه به‌بێ رِێزى وسوكى ورِسواى)..وه‌هه‌روه‌ها له‌ئایه‌تێكى تردا فه‌رموویه‌تى ({وَإِذَا سَأَڵكَ عِبَادِی عَنِّی فَإِنِّی قَرِیبٌ أُجِیبُ دَعْوَة‌َ الدَّاعِ إِذا دَعَانِ ...........} (186) سورة البقرة)،واتا(ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیاریان لێ كردى له‌باره‌ى منه‌وه ئه‌وه من نزیكم ، وه‌لاَمى داواكار ده‌ده‌مه‌وه ئه‌گه‌ر داوام لێ بكات......).وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تى (الدعا‌ء هو العبادة وقال ربكم أدعونی أستجب لكم).صحیح الجامع الصغیر3/150وصحیح ابن ماجة 2/324.واتا (نزاوپارِانه‌وه له‌خوا عیباده‌ت وخواپه‌رستییه،په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تى لێم بپارِێنه‌وه وه‌لاَمتان ئه‌ده‌مه‌وه.وه‌هه‌روه‌ها له‌فه‌رمووده‌یه‌كى تردا فه‌رموویه‌تى (إن ربكم تبارك وتعالى حی كریم یستحی من عنده إذا رفع یدیه إلیه أن یردهما صفرأ) أخرجه أبوداود 2/78،والترمزى 5/557.واتا (په‌روه‌ردگارى پاك وبه‌رزى ئێوه به‌شه‌رم وبه‌رِێزه ، شه‌رمى لێ دێت كاتێك به‌نده‌یه‌كى هه‌ردوو ده‌ستى بۆبه‌رزبكاته‌وه وبپارِێته‌وه كه‌به‌بێ ئومێدى وبه‌تاڵى بگه‌رِێنێته‌وه.. كه‌واته نزاوپارِانه‌وه له‌خواى گه‌وره ئه‌جروپاداشتێكى زۆرى هه‌یه‌و هۆكارێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانى داخوازی وئامانجه‌كانت.. هه‌موو ناوه‌جوانه‌كانى خوا گه‌وره‌ومه‌زنن موسڵمان ده‌توانێت به‌هه‌موویان بپارِێته‌وه‌وداواكارى پێ بكات له‌خواى گه‌وره..هه‌روه‌ك خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى ({وَلِلّهِ الأسْمَاء الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا وَذَرُواْ الَّذِینَ یُلْحِدُونَ فِی أَسْمَآئِهِ سَیُجْزَوْنَ مَا كَانُواْ يعْمَلُونَ} (180) سورة الأعراف).واتا(بۆخواى گه‌وره‌یه جوانترین ناوه‌كان،جابه‌وناوانه لێی بپارِێنه‌وه‌و وازله‌وكه‌سانه بهێنن كه له‌رِاستێتى ناوه‌كانى لاده‌ده‌ن وهاوبه‌شى بۆپه‌یدا ده‌كه‌ن وناوى تر‌ى لێ داده‌تاشن به‌سزاى كرده‌وه‌ى خۆیان ده‌گه‌ن.. به‌لاَم براى خۆم ده‌بێت تێبینى ئه‌وه بكه‌یت كه مه‌رج نییه یه‌كسه‌ر وه‌لاَمى داواكارییه‌كه‌ت بدرێته‌وه ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تى (هیچ موسڵمانێك نییه كه بپارِێته‌وه له‌خواى گه‌وره به‌داواكارییه‌ك كه‌تاوان وبێ به‌زه‌یى نه‌بێت ئیلا خواى گه‌وره یه‌كێك له‌م سێ شته‌ى ئه‌داتێ :
1- یان پارِانه‌وه‌كه‌ى بۆپێش ده‌خات وگیرا ده‌بێت.
2- یان بۆى هه‌ڵده‌گرێت بۆپاداشتى قیامه‌ت .
3- یان به‌ئه‌ندازه‌ى پارِانه‌وه‌كه‌ى خراپه‌وبه‌لاَى لێ دوور ده‌خاته‌وه ، وتیان كه‌واته زۆر ده‌پارِێینه‌وه ، ئه‌ویش فه‌رمووى خواى گه‌وره زۆرتر پاداشتان ئه‌داته‌وه..صحیح الجامع 5/116،وصحیح الترمزى 3/140.
كه‌واته تۆده‌توانى له‌مه‌ودوا به‌هه‌موو ناوه‌جوانه‌كانى خوا بپارِێیته‌وه وبه‌ئومێدى خوا به‌رده‌وام بیت انشاءالله خواى گه‌وره وه‌لاَمى نزاكانت ئه‌داته‌وه..
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..