ئایا شەونوێژ 13 (ركعاتە) ؟ ئایا مەرجە هەموو شەوێك هەر 13 ی بكرێت یاخوت دەتوانیت (5 یان 7 یان 9 ) ش بكەیت؟؟ ئایا مەرجە هەموو شەوێك بكرێت
ئایا شەونوێژ 13 (ركعاتە) ؟ ئایا مەرجە هەموو شەوێك هەر 13 ی بكرێت یاخوت دەتوانیت (5 یان 7 یان 9 ) ش بكەیت؟؟ ئایا مەرجە هەموو شەوێك بكرێت
شه‌ونوێژ (قیام اللیل) كرنى ئه‌جروپاداشتێكى زۆرى بۆدانراوه‌و نوێژى پیاوچاكان وپیاوباشانى ئه‌م ئوومه‌ته بووه ، نوێژى كه‌سانێك بووه كه حه‌زیان به‌ئیخلاس ودڵسۆزى نواندن بووه له‌عیباده‌ته‌كانیاندا ، چونكه شه‌ونوێژ شاراوه ترین عیباده‌ته له‌چاوى خه‌ڵكى ودووره له رِییاو به‌رچاوى ..وه نورو رِۆشناییه بۆقه‌برو قیامه‌ت وئاخیره‌ت .. شه‌ونوێژ له‌سه‌رموسڵمانان سونه‌تێكى جه‌خت له‌سه‌ركراوه‌و فه‌رز نییه ، ده‌توانى هه‌ندێك شه‌و بیكه‌یت وهه‌ندێ شه‌وى تر نه‌یكه‌یت ، وه‌ده‌توانى له‌یه‌ك ركعاته‌وه تا سیانزه رِكعات بكه‌یت شه‌وانه و له‌ئه‌وه‌نده زیاتر ناكه‌یت .. ده‌توانى پێش ئه‌وه‌ى بخه‌ویت بیكه‌یت وه‌ده‌توانى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌خه‌ویت وهه‌ڵده‌سیت بیكه‌یت كه‌ئه‌مه‌یان باشتره، ده‌توانى له‌دواى نوێژ عیشاوه بیكه‌یت تا پێش به‌بانگى به‌یانى ، ئه‌وانه‌ى كه ناتوانن بخه‌ون وپاشان هه‌ڵبسن بۆكردنى نوێژه‌كه باشتروایه پێش ئه‌وه‌ى بخه‌ون بیكه‌ن ، به‌لاَم ئه‌وانه‌ى كه ده‌توانن بخه‌ون وپاشان هه‌ڵبسن ئه‌وه باشترینه ..ده‌بێت به‌تاك كۆتایى پێ بهێنیت واته ده‌توانى رِكعاتی بكه‌یت ئه‌گه‌ر توانێت زیادى بكه‌یت بیكه سێ ئه‌گه‌ر توانێت زیادى بكه‌یت بیكه پێنج ....هتد، ده‌توانى دوو ركعات دوو رِكعات بیكه‌یت و به‌رِكعاتێكى تاك كۆتاى پێ بهێنیت.. به‌لاَم باشتره هه‌موو شه‌وێك بیكه‌یت ئه‌گه‌ر رِكعاتێكیش بێت ، چونكه خۆشه‌ویسترین عیباده‌ت به‌لاى خواى گه‌وره‌وه ئه‌وعیباده‌ته‌یه كه موسڵمان به‌رداوم بێت له‌سه‌رى ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت ..خواى گه‌وره پشتیوانى هه‌مووان بێت.
به‌رێز، سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..