له‌چ كاتێكدا دروسته یان رِێپێدراوه كورِ له‌گه‌ڵ كچدا قسه‌بكات له جامیعه‌دا؟؟
له‌چ كاتێكدا دروسته یان رِێپێدراوه كورِ له‌گه‌ڵ كچدا قسه‌بكات له جامیعه‌دا؟؟
بێگومان قسه‌كردنى كورِوكچ له زانكۆدا بێت یان هه‌رشوێنێكى تر كارێكى ناشه‌رعى و نادروسته ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (لایحلون لرجل بأمراة إلا كان ثالثهما الشیطان ) الصحیحة (430). واته ( هیچ پیاوێك نییه كه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا ته‌نها بێته‌وه ئیلا سێیه‌میان شه‌یتانه). ئه‌م فه‌رمووده‌یه رِێگرى له گفتوگۆى نێوان كورِو كچ ده‌كات كه به‌یه‌كه‌وه بن به‌ته‌نها). ئایا هیچ كه‌سێكى خاوه‌ن حه‌یاو غیره‌ت قه‌بوڵى ده‌كات كه كچه‌كه‌ى له زانكۆدا یان له‌هه‌رجێگایه‌كى تردا كه له‌گه‌ڵ كورِى بێگانه‌ونامه‌حره‌مدا قسه بكات؟؟ بێگومان نه‌خێرقه‌بوڵى ناكات ، كه‌واته مادام تۆ ئه‌مه قه‌بوڵ ناكه‌یت وگه‌ر كچه‌كه‌شت ئه‌نجامى بدات ئه‌وه به‌ناپاكى له‌قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌یت ، ئه‌وه بێگومان به كه خه‌ڵكى به‌حه‌یاش ئه‌مه له‌تۆ قه‌بوڵ ناكات پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت ( ....والإثم ماحاك فی صدرك وكرهت ان یطلع علیه الناس ) رواه مسلم، واتا ( خراپه‌و گوناه وتاوان ئه‌وه‌یه كه له‌دڵتدا ده‌یشاریته‌وه‌و پێشت ناخۆشه كه خه‌ڵكى پێى بزانێت ، ئایا كچ وكورِ كاتێك قسه‌یه به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ن پێیان ناخۆشه كه خه‌ڵكى پێیان بزانێت ؟ بێگومان نه‌خێر كه‌واته گوناه وتاوانه، بۆیه براكه‌م خۆت ببارێزه چونكه فیتنه‌ى ئافره‌ت بۆ پیاوان ترسناك ترین فیتنه‌یه وه‌ك پێغه‌مبه‌ر h ده‌فه‌رموێ: « مَا تَرَكْتُ بَعْدِى فِتْنَه‌ً أَضَرَّ عَلى الرِّجَالِ مِنَ النِّسَاءِ » واتا (جێم نه‌هێشتووه‌له دواى خۆم فیتنه‌یه‌ك كه‌دژوارترین فیتنه‌بێت بۆسه‌رپیاوان وه‌ك له فیتنه‌ى ئافره‌ت )).. بۆیه خوشكان وبرایانى ئازیزم خۆتان بپارێزن له تاوان وسه‌رپێچى خوا تاخواى گه‌وره هه‌میشه پشت وپه‌نا وسه‌رخه‌رتان بێت له‌هه‌مووكارووبارێكى ژیانتاندا...
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272