مامۆستاگیان ئایا (به‌رات) بوونی هه‌یه له‌شه‌رعدا رِاسته ئه‌ڵێن شه‌وی (به‌رات) له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم)؟
مامۆستاگیان ئایا (به‌رات) بوونی هه‌یه له‌شه‌رعدا رِاسته ئه‌ڵێن شه‌وی (به‌رات) له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم)؟
پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست (صلى الله علیه وسلم) له‌باره‌ى شه‌وى به‌راته‌وه ده‌فه‌رموێت ( إن الله لیطلع فی لیلة النصف من الشعبان فیغفرلجمیع خلقه إلا لمشرك أو مشاحن) الصحیحة (1144).واتا (خواى گه‌وره ومیهره‌بان له شه‌وى پانزده‌ى مانگى شه‌عباندا له هه‌موو خه‌ڵكى خۆش ده‌بێت جگه له‌و كه‌سانه‌ى كه شه‌ریك وهاوه‌ڵى بۆبرِیارده‌ده‌ن هه‌روه‌ها له‌و كه‌سانه‌ش خۆش نابێت كه به‌یه‌كه‌وه قسه ناكه‌ن وله‌به‌رخاترى پاره‌وپول ودونیاو ته‌ماع نه‌ك له‌به‌رخاترى خوا ..له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه شه‌وى به‌رات شه‌وێكى پیرۆزه‌وخواى گه‌وره به‌نده‌كانى خۆى عه‌فووده‌كات به‌لام دروست نییه كه‌شه‌وه‌كه‌ى به‌تایبه‌ت شه‌ونوێژ بكه‌یت ورِۆژه‌كه‌شى به‌رِۆژووبێت مه‌گه‌ربۆكه‌سێك كه هه‌مووشه‌وێك یان زۆربه‌ى شه‌وه‌كان شه‌ونوێژ ده‌كات و رِۆژووى سوننه‌تیش زۆر ده‌گرێت ، واته تایبه‌ت كردنى شه‌و ورِۆژى پانزه‌ى شه‌عبان بۆعیباده‌ت بیدعه‌یه‌و پیچچه‌وانه‌ى سوننه‌ته..وه‌هه‌روه‌ها شه‌وى به‌رات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌وى له‌دایك بونى پێغه‌مبه‌رى خوا نییه (صلى الله علیه وسلم)..
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272