كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

برسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه‌هه‌رچه‌نه‌له‌وانه‌شه‌زۆر کرابێت به‌س من له‌شتێك تێناگه‌م ئه‌ڵین جووت بوون له‌دواوه‌له‌گه‌ڵ خێزانی خۆتدا حه‌رامه‌،،ئه‌و حه‌رامیه‌مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌که‌بکرێته‌کونی کۆمه‌وه‌حه‌رامه‌؟يان ......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

برسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه‌هه‌رچه‌نه‌له‌وانه‌شه‌زۆر کرابێت به‌س من له‌شتێك تێناگه‌م ئه‌ڵین جووت بوون له‌دواوه‌له‌گه‌ڵ خێزانی خۆتدا حه‌رامه‌،،ئه‌و حه‌رامیه‌مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌که‌بکرێته‌کونی کۆمه‌وه‌حه‌رامه‌؟يان لێی بخشێنرێت ؟؟؟برسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه ‌که‌ئایا ئه‌گه‌ر بێت و زه‌که‌رت نه‌خه‌یته ‌ناو کونی کۆمه‌وه‌به‌س له‌گوبه‌کانی بخشێنیت ئایا ئه‌وه‌ش حه‌رام کراوه ‌یان ئه‌وه ‌وه‌کو ئه‌ندامه‌که‌نی تری له‌ش حه‌ڵاڵه‌؟؟

وەڵام: 

براكه‌م له‌شه‌ریعه‌تى بیرۆزى ئیسلامدا دیارى كراوه‌كه‌ژن ومێرد چۆن وبه‌چ شێوازێك برۆسه‌ى سه‌رجێى ئه‌نجام بده‌ن وچۆن ئه‌و كاره‌بكه‌ن، ئه‌وه‌ى له‌شه‌ریعدا ڕوونكرابێته‌وه‌و باس كرابێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌بیاوده‌بێت له‌شوێنى منداڵ بوونه‌وه‌ بچێته ‌لاى خێزانى ، وه‌ده‌توانى یارى وگاڵته‌وگه‌بیشى له‌گه‌ڵ بكات به‌شێوازێك كه‌تام وچێژ به‌هه‌ردوولا بگه‌یه‌نێت ، ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌بێت ئه‌وه‌خێرو باداشتیان بۆده‌نوسرێت وله‌سه‌رى باداشت وه‌رده‌گرن ، به‌لاَم جگه‌له‌م شێوازه‌ ئه‌وه‌ى ڕێگه‌یه‌كى تر بۆخاڵى كردنه‌وه‌ى ئاره‌زووى به‌كاربهێنێت وه‌كو ئاو هێنانه‌وه ‌به‌ده‌ست بیاوكه‌ خۆى، یاخود سه‌رجێى له‌گه‌ڵ ئافره‌ت له‌كونى كۆمه‌وه ‌ئه‌وه‌سنورى شه‌رعى خواى به‌زاندووه‌و شیاوى سزاده‌بێت ، بێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تى: ( من أتى حائضا أو امرأه ‌فی دبرها أو كاهنا فصدقه كفر بما أنزل على محمد صلى الله علیه وسلم ) صحیح الترغیب والترهیب 2433 واته‌: (ئه‌وه‌ی بچێته‌لای ئافره‌تێك كه‌له‌حه‌یز=سوری مانگانه‌=دایه‌یان بچێته‌لای ئافره‌تێك له‌دواوه‌ی(مه‌به‌ست شوێنى بیسایی یه‌) یان بچێته‌لای فاڵچیه‌ك و به‌ڕاستی بخاته‌وه‌ئه‌وه‌كوفری كردووه‌به‌وه‌ی دابه‌زیوه‌ته‌سه‌ر موحه‌ممه‌د صلى الله علیه وعلى اله وسلم).
هه‌روه‌ها بێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى ترئه‌فه‌رموێ : (لا ینظر الله عز وجل إلى رجل أتى رجلا أو امرأه ‌فی دبرها) صحیح الترغیب والترهیب 2424 واته‌: (خوای عز وجل سه‌یری بیاوێ ناكا كه‌ئه‌چێته‌لای بیاوێك(واتا نێربازى بكات) یان ئافره‌تێك له‌دواوه‌ی(واتا شوێنى بیسایى).).
وه‌له‌فه‌رمووده‌كی تر بێغه‌مبه‌ری (خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم) ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌چێته‌لای خێزانی له‌كۆمه‌وه‌ئه‌فه‌رموێ : (هی اللوطیة ‌الصغرى) صحیح الترغیب والترهیب 2425 واته‌: (ئه‌وه‌لوطی بچووكه‌)(واتا نێربازى بچوك).
وه‌هه‌روه‌ها بێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) ئه‌فه‌رموێ : (استحیوا فإن الله لا یستحیی من الحق ولا تأتوا النساء فی أدبارهن) صحیح الترغیب والترهیب 2426 واته‌: (شه‌رم بكه‌ن به‌ته‌ئكید خوا شه‌رم له‌حه‌ق ناكات وه‌مه‌چوونه‌لای ئافره‌تان له‌دواوه‌یان)(واتا له‌شوێنى بیساییه‌وه‌).
وه‌بێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) ئه‌فه‌رموێ : (ملعون من أتى امرأه ‌فی دبرها ) صحیح الترغیب والترهیب 2432 واته‌: (له‌عنه‌ت لێكراوه‌ئه‌و كه‌سه‌ی بچێته‌لای ئافره‌تێك له‌دواوه‌ی).
بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌چوونه‌لای ئافره‌ت له‌دواوه‌یان له‌كاتی عاده‌ی مانگانه‌ی له‌شوێنی خوێن تاوانێكی گه‌وره‌یه‌له‌به‌ر ئه‌وه ‌با خۆمانی لێ ببارێزین و دوای ڕه‌وشت نزمان نه‌كه‌وین! وه‌با شه‌رمیش نه‌كه‌ین ئه‌و حوكمانه‌به‌خه‌ڵكی ده‌ورو به‌رمان بناسێنین تا خۆیان له‌و تاوانه‌ببارێزن خوای به‌رزیش هه‌موو لایه‌ك ببارێزێ وه‌ئه‌وه‌ش بزانین واجبه ‌له‌سه‌رمان مناڵه‌كانمان كاتێ ژن دێنن یان شوو ئه‌كه‌ن فێری ئه‌و حوكمانه‌بكه‌ین ئه‌گینا ئێمه‌ش به‌شدار ئه‌بین له‌تاوانه‌كه‌ی. به‌كورتى ئه‌وه‌ى كه‌له‌فه‌رمووده‌كاندا باس كراوه‌كونى بیساییه ‌به‌لام ئه‌م لاو ئه‌و لاى ئاساییه‌ به‌و مه‌رجه‌ى ئاگاداربیت و شه‌یتان زاڵ نه‌بێت به‌سه‌رتدا ووات لێ بكات له‌كونى بیساییه‌وه‌سه‌رجێى بكه‌یت ، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كه‌یت باشترو چاكتره‌هه‌م بۆشه‌خسیات وكه‌سایه‌تیت لاى خێزانیت هه‌میش بۆ ئاگادارى خۆت بۆئه‌وه‌ى توشى ئه‌و تاوانه‌گه‌وره‌یه‌نه‌بیت ..خواى گه‌وره‌سه‌رجه‌مى موسڵمان ببارێزێت)...
به‌رێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌ڕ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٣١٨
٢١٩٢
٦٧٩٩٢٢