كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

مامۆستاى به‌رێز له‌ هه‌ندێك كه‌س گوێم لێ بووه‌ ئه‌ڵێن (تسبیحات)ى پاش نوێژه‌ فه‌رزه‌كان ده‌بێ به‌بێ ده‌نگى بكرێ . وه‌ ده‌ڵێن امامی شافعى ووتوویه‌تى كه‌ ئه‌گه‌ر فێرى تسبیحات بوون ئیتر به‌بێ ده‌نگى بیكه‌ن. ......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستاى به‌رێز له‌ هه‌ندێك كه‌س گوێم لێ بووه‌ ئه‌ڵێن (تسبیحات)ى پاش نوێژه‌ فه‌رزه‌كان ده‌بێ به‌بێ ده‌نگى بكرێ . وه‌ ده‌ڵێن امامی شافعى ووتوویه‌تى كه‌ ئه‌گه‌ر فێرى تسبیحات بوون ئیتر به‌بێ ده‌نگى بیكه‌ن. وه‌ قوتابیه‌كى معهدى اسلامى كه‌ بۆ مه‌لایه‌تى ده‌خوێنێ ده‌یووت له‌ یه‌كێك له‌ كتابه‌كانى معهده‌كه‌یان هى قۆناغى یه‌كه‌م كه‌ وا بزانم ووتى ناوى (متق الحدیث)ه حه‌دیسێكى صحیح هه‌یه‌ كه‌ده‌ڵێ له‌ زه‌مانى پێغه‌مبه‌ر _صلى الله علیه‌ وسلم_مووسوڵمانان له‌ ده‌نگى تسبیحات ده‌یانزانى كه‌وا نوێژ ته‌واو بووه‌ . به‌رِاستى مزگه‌وت وه‌كو شوێنه‌كانى دیكه‌ نیه‌ هه‌موو رِۆژێك ته‌نها هه‌رچه‌ند موسوڵمانێك بێنه‌ مزگه‌وت به‌ڵكوو كه‌سى نوێ و تازه‌ دێنه‌ مزگه‌وت كه‌ نه‌ك تسبیحات نازانن به‌ڵكوو نوێژه‌كانیش هێشتا به‌ته‌واوى نازانن.ئه‌ى ئه‌گه‌ر قسه‌ى یه‌كه‌م رِاست بێ ئه‌گه‌ر كه‌سى تازه‌ هات چى ده‌كه‌ن ؟ تكایه‌ رِوونكردنه‌وه‌ى ته‌واوم بده‌یێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر به‌ ده‌نگى و بێ ده‌نگ خوێندنى . انشاءالله خوا جه‌زاى خێرت بداته‌وه‌

وەڵام: 

براى خۆم له‌ هیچ حه‌دیسێكدا نه‌هاتوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم)و هاوه‌ڵانى(خوالێیان رِازى بێت) زیكره‌كانى دواى نوێژه‌ فه‌رزه‌كانیان به‌ ده‌نگى به‌رز خوێند بێت كه‌ (ایة الكرسى و 33 سبحان الله 33 الحمدلله 33 الله اكبر)ه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ فێركردن بێت ئه‌وه‌ دروسته‌ هه‌تا ئه‌و خه‌ڵكه‌ فێر ده‌بن.
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٢٨٧
٢١٦١
٦٧٩٨٩١