كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

مامۆستامن زۆرجاركه‌ گوێ له‌قورئان ده‌گرم یان باسى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) وهاوه‌لان (خوا لێیان رِازى بێت)وبه‌هه‌شت ودۆزه‌خ یان له‌ناونوێژ زۆر جار ده‌گریم وهه‌ست ده‌كه‌م گیانم هه‌ست ........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستامن زۆرجاركه‌ گوێ له‌قورئان ده‌گرم یان باسى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) وهاوه‌لان (خوا لێیان رِازى بێت)وبه‌هه‌شت ودۆزه‌خ یان له‌ناونوێژ زۆر جار ده‌گریم وهه‌ست ده‌كه‌م گیانم هه‌ست به‌خۆشى ده‌كات ئایا ده‌كرێت بڵێم هێشتا دڵم زیندووه‌ ونه‌مردووه‌ و ئیماندارم؟؟؟

وەڵام: 

به‌ڵى برام ان شاء الله نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌، وه‌ گریان له‌به‌ر یان له‌ ترسى خواى گه‌وره‌ گه‌وره‌ترین عیباده‌ته‌، وه‌ هاوه‌ڵى به‌رِێز أبوهریرة‌ (خواى لێ رِازى بێت) له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله عليه وسلم) بۆمان ده‌گێرِێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تى: ((لا يلِجُ النَّارَ رَجُلٌ بَكَى مِنْ خَشْية‌ِ اللَّهِ تَعَالى حَتَّى يعُودَ اللَّبَنُ فِی الضَرْعِ، وَلا يجْتَمِعُ غُبَارٌ فِی سَبِیلِ اللَّهِ وَدُخَانُ نَارِ جَهَنَّمَ فِى مَنْخِرَىْ مُسْلِمٍ أَبَداً)) (95).
واته‌: موسڵمانێك ناچێته‌ ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌ كه‌ له‌به‌ر خواى په‌روه‌ردگار گریا بێت، هه‌تا شیر نه‌گه‌رِێته‌وه‌ ناو گوانى ئاژه‌ل(كه‌ ئه‌مه‌ش شتێكى مه‌حاڵه‌)، وه‌ هه‌رگیز ته‌پوتۆزى گۆرِه‌پانى جیهادو دوكه‌ڵى ئاگرى دۆزه‌خ له‌ لووتى موسڵماندا كۆ نابێته‌وه‌، واته‌: هه‌رگیز ئه‌و موسڵمانه‌ى كه‌ به‌رِاستى ده‌جه‌نگێت و خواى په‌روه‌ردگار لێى وه‌رده‌گرێت ناچێته‌ ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌.
وه‌ هاوه‌ڵى به‌رِێز أنَسِ كورِى مالك (خوای لێ رِازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ((عَیْنَانِ لا تَمَسُّهُمَا النَّارُ أَبَدًا: عَیْنٌ بَاتَتْ تَكْلاُ الْمُسْلِمِینَ فِی سَبِیلِ اللَّهِ، وَعَیْنٌ بَكَتْ مِنْ خَشْية اللَّهِ)) (96).
واته‌: دوو چاو هه‌ن هه‌رگیز ئاگرى دۆزه‌خ نایان گرێت و نایان سووتێنێت، چاوێك له‌ پێناو خواى په‌روه‌ردگاردا شه‌ونخونى كردبێت و پارێزگارى له‌ موسڵمانان كردبێت، وه‌ چاوێك له‌ ترسى خواى په‌روه‌ردگار گریا بێت.
هاوه‌ڵى به‌رِێز معاویه‌ كورِى حیده‌ (خوای لێ رِازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ((ثَلاثَة‌ٌ لاَ تَرَى أَعْیُنُهُم النّارَ عَینٌ حَرَسَتْ فِی سَبیلِ اللهِ، وَعَینٌ بَكَتْ مِنْ خَشْية‌ٍ اللهِ، وَعَینٌ كَفَتْ عَنْ مَحارِمِ اللهِ)) (97).
واته‌: سى كۆمه‌ل هه‌ن له‌ موسڵمانان چاوه‌كانیان ئاگرى دۆزه‌خ نایان سووتێنێت: چاوێك له‌ ترسى خواى په‌روه‌ردگار گریا بێت، وه‌ چاوێك له‌ پێناو خواى په‌روه‌ردگار پارێزگارى له‌ موسڵمانان كردبێت، وه‌ چاوێك خاوه‌نه‌كه‌ى پاراستووبێتى له‌ تێرِوانین و سه‌یركردنى ئه‌و كارو شتانه‌ى كه‌ خواى په‌روه‌ردگار حه‌رامى كردووه‌ لێى (نه‌زه‌ر نه‌كردن).
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

به‌رِێزان من ده‌ساڵ پێش ئێستا توشى كارى نێربازى بووم به‌لاَم له‌وكاته‌وه‌ ته‌وبه‌م كردووه‌ ، ئێستا الحمدلله نوێژده‌كه‌م ورِۆژووده‌گرم وتابتوانم نه‌زه‌ر ناكه‌م وزۆریش .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌رِێزان من ده‌ساڵ پێش ئێستا توشى كارى نێربازى بووم به‌لاَم له‌وكاته‌وه‌ ته‌وبه‌م كردووه‌ ، ئێستا الحمدلله نوێژده‌كه‌م ورِۆژووده‌گرم وتابتوانم نه‌زه‌ر ناكه‌م وزۆریش قورئان ده‌خوێنم گوێ له‌قورئان ده‌گرم وبه‌س قه‌ناتى سه‌له‌فى كه‌ له‌سه‌ته‌لایت هه‌یه‌ سه‌یرده‌كه‌م وزۆر رِقیشم له‌ بیدعه‌چییه‌كان وحیزبییه‌كانه‌ وئه‌و سایتانه‌ى سه‌له‌فى نه‌بن هه‌رته‌ماشایان ناكه‌م ئایا خواى گه‌وره‌ لێم خۆش ده‌بێت ؟؟؟

وەڵام: 

براكه‌م ئه‌و تاوانه‌ى كه‌ تۆ كردوته‌ یه‌كێكه‌ له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یه‌كى راسته‌قینه‌ بكه‌ی ئه‌وه‌ بێگومان خواى گه‌وره‌ لێت خۆش ده‌بێت. هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (قُلْ يا عِبَادِي الَّذِینَ أَسْرَفُوا عَلى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَة اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِیعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِیمُ) سورة الزمر (53).
داواكارم له‌ خواى گه‌وره‌ هیدایه‌تت بدات و له‌ تاوانه‌كانت خۆش بێت ئامین.
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

ئایا ده‌توانم له‌ماڵ به‌ته‌سبیح زیكربكه‌م وله‌دواى زیكریش ته‌سبیح له‌ناو ده‌ستم بێت ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ده‌توانم له‌ماڵ به‌ته‌سبیح زیكربكه‌م وله‌دواى زیكریش ته‌سبیح له‌ناو ده‌ستم بێت ؟؟

وەڵام: 

باشتر وایه‌ به‌ سه‌رى په‌نجه‌كانت زیكر بكه‌یت چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)به‌و شێوه‌یه‌ زیكرى خوێندووه‌، وه‌ فه‌رمویه‌تى له‌ رِۆژى قیامه‌تدا دێنه‌ قسه‌و شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌ن، ته‌سبیح به‌ ده‌سته‌وه‌ بوون له‌ ناوماڵ ئاساییه‌ و هیچى تیا نییه‌.
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

سلام علیكم خودا جه‌زاى خیرتان بداته‌وه‌,من لاوێكم ته‌مه‌نم 22 ساڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ تاوان و نه‌زه‌رى كچان به‌دوور بم ده‌مه‌وى كچێكى خزممان ته‌نها ماره‌ بكه‌م تا كۆلێژ ته‌واو ده‌كه‌م , ........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیكم خودا جه‌زاى خیرتان بداته‌وه‌,من لاوێكم ته‌مه‌نم 22 ساڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ تاوان و نه‌زه‌رى كچان به‌دوور بم ده‌مه‌وى كچێكى خزممان ته‌نها ماره‌ بكه‌م تا كۆلێژ ته‌واو ده‌كه‌م , ئایه‌ شتێكى خراپه‌ یان باشه‌
وه‌ ماڵیش رِازى نینه‌ ده‌ڵێن جارى بچوكى؟ ئایه‌ من چی بكه‌م تكایه‌ رِێگایه‌كم بۆ دابنێن؟سوباستان ده‌كه‌م وخودا جه‌زاى خیرتان بداته‌وه‌

وەڵام: 

علیك السلام .. براى خۆم پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى ، پرۆسه‌یه‌كى زۆر پیرۆزو زۆربه‌سوده‌ به‌تایبه‌ت بۆئه‌م رِۆژگاره‌ى كه‌ تێیدا ده‌ژین ، كه‌ رِۆژگارى فیتنه‌و ئاشوبه‌ ، وه‌ئه‌نجامدانى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بۆئه‌و لاوانه‌ى كه‌سه‌ره‌تاى لاوێتیانه‌ زۆرباشتره‌ ئه‌گه‌ر بتوانن به‌شێوه‌یه‌كى دروست وزانستیانه‌ موماره‌سه‌ى بكه‌ن .. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ده‌ڵێت ئایا كارێكى باشه‌ یان خراپه‌ ، بێگومان كارێكى باش وچاكه‌ به‌تایبه‌ت بۆجه‌نابت كه‌ له‌ كۆلێژ ده‌خوێنیت ورِۆژانه‌ توشى تاوانى زۆر ده‌بێت به‌هۆى ئافره‌تانى بێ ئاگاوه‌ ، به‌لاَم كه‌ ماڵه‌وه‌ رِازى نین چاره‌ نییه‌ ، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ده‌توانى به‌رِۆژووبه‌ ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى (یا معشرالشباب من استطاع منكم الباءة‌ فلیتزوج فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج ومن لم یستطع فعلیه بالصوم فإنه له وجاء). متفق علیه
واتا (ئه‌ى گه‌نجان ولاوان هه‌ركه‌س له‌ئێوه‌ تواناى ژن هێنانى هه‌یه‌ با ژن بهێنیت چونكه‌ ژن هێنان چاو و داوێنت ده‌پارێزێت له‌ حه‌رام ، وه‌ هه‌ركه‌سێكیش تواناى نه‌بوو با به‌رِۆژوو بێت ئه‌وه‌ ده‌رمانى خۆپاراستنه‌ له‌ داوێنپیسى ونه‌زه‌ركردن).
به‌رِێز/ م,یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

سلاوى خواى گه‌وره‌تان له‌سه‌ربێت .به‌رِێزان له‌شه‌رعدا وێنه‌ى گیان له‌به‌ر حه‌رامه‌ ، به‌لام ئه‌و وێنانه‌ى كه‌له‌مه‌كه‌ومه‌دینه‌ ده‌گیرێن پرِى له‌ئینسانه‌ ئایا حوكمیان چییه‌ ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلاوى خواى گه‌وره‌تان له‌سه‌ربێت .به‌رِێزان له‌شه‌رعدا وێنه‌ى گیان له‌به‌ر حه‌رامه‌ ، به‌لام ئه‌و وێنانه‌ى كه‌له‌مه‌كه‌ومه‌دینه‌ ده‌گیرێن پرِى له‌ئینسانه‌ ئایا حوكمیان چییه‌ ؟؟

وەڵام: 

براى خۆم وێنه‌گرتن و وێنه‌كێشانى رِوح له‌به‌ر له‌هه‌رشوێن وجێگه‌و پێگه‌یه‌كدا بێت وحه‌رام وناشه‌رعى و نادروسته‌ ئیلا له‌كاتى پێداویستیدا نه‌بێت ، وه‌كو وێنه‌ى معاملات وجه‌وازو ئیجازه‌ى سایه‌قى وپاسه‌پۆرت و ..هتد.. ئه‌گه‌ر وێنه‌ى مه‌كه‌و مه‌دینه‌و هه‌رشوێنێكى تریش رِه‌سمى ئینسانى تێدابوو ئه‌وه‌ حه‌رامه‌ هه‌ڵواسین وداكوتینى له‌ماڵ ومزگه‌وت وشوێنه‌كاتى تر..
به‌رێز/ م.یوسف رِه‌شید وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

دواى رِێزوسلاَو هیواى ته‌مه‌ن درێژیتان بۆده‌خوازم من له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ رِێكخراوه‌ ئه‌مریكیه‌كان كارده‌كه‌م به‌لاَم كارى ئه‌و رِێكخراوه‌ (تعلیمیه‌) بۆفێركارى ........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

دواى رِێزوسلاَو هیواى ته‌مه‌ن درێژیتان بۆده‌خوازم من له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ رِێكخراوه‌ ئه‌مریكیه‌كان كارده‌كه‌م به‌لاَم كارى ئه‌و رِێكخراوه‌ (تعلیمیه‌) بۆفێركارى زمانى ئینگلیزییه‌ وله‌ناوده‌وام كه‌سانى ئه‌جنه‌بى واتا نه‌سرانیم له‌گه‌ڵه‌ ؟؟ به‌كورتى ئایا هیچى تێدایه‌؟؟ واتا جائیزه‌ یاخود نا ؟؟ ئه‌گه‌ر نا هۆیه‌كه‌یم بۆرِوونبكه‌نه‌وه‌ ؟؟ ئه‌گه‌ر دروستیشه‌ چۆنبم له‌گه‌ڵیان ؟؟ئامۆژگاریم بكه‌ن ..تكایه‌ ..

وەڵام: 

براى خۆم به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كاركردن له‌گه‌ڵ گاورو جوله‌كه‌ دروسته‌ به‌مه‌رجێك كارێك نه‌بێت بانگه‌وازى تێدابێت بۆئاینه‌كه‌ى ئه‌وان وهه‌روه‌ها كاریگه‌رییان نه‌بێت به‌سه‌رته‌وه‌ له‌ئاینه‌كه‌تدا، ئه‌گه‌ریش بكرێت له‌كاتى كاركردندا ئامۆژگارییان بكه‌یت وبانگه‌وازییان بكه‌یت بۆسه‌رئاینى ئیسلام و ئاینى پیرۆزى ئیسلامیان بۆرِوونبكه‌یته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌جرو پاداشتێكى زۆرت بۆده‌نوسرێت .. به‌لاَم ده‌بێت له‌وه‌ ئاگاداربێت كه‌ زۆر له‌مێژه‌ گاوربه‌پلانێكى تۆكمه‌وه‌ سه‌رقاڵى به‌گاوركردنى خه‌ڵكین به‌تایبه‌ت موسڵمانه‌كان ، هه‌ربۆیه‌ ده‌بینیت له‌ئێستادا هه‌زاره‌هاهه‌زار رِێكخراوى مژده‌ده‌رى نه‌سرانى هه‌ن به‌هه‌زاره‌ها ناو و ناوه‌رِۆكى جیاوازه‌ له‌هه‌وڵى به‌گاوركردنى خه‌ڵكیدان له‌ناو وولاتى موسڵمانان ، جارێك به‌كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى ته‌ندورستى وجارێك به‌كردنه‌وه‌ى فێربوونى زماى ئینگلیزى وجارێك به‌ناوى مافى مرۆڤ وجارێك به‌ناوى به‌رگرى له‌یه‌كسانى ژن ومێرد ..هتد .. له‌ئه‌سڵدا هه‌موو ئه‌و رِێكخراو و كۆمه‌لاَنه‌ى كه‌هه‌ن وبه‌ناو وپیشه‌ى جیاوازه‌وه‌ كارده‌كه‌ن له‌ناو وولاَتى موسڵمانان هه‌موویان رِێكخراوى ته‌بشیرى نه‌سرانین بۆبه‌گاوركردنى خه‌ڵكى .. وه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌و رِێكخراوه‌دا كارده‌كه‌ن به‌په‌روه‌رده‌یه‌كى زۆر باش وبه‌رنامه‌ بۆدانراو شاره‌زاكراون له‌بنه‌ماو دینه‌ پوچه‌ڵه‌كه‌ى خۆیان وهه‌زاره‌ها شوبهه‌و گومان له‌ناودڵوده‌رونیاندا شاراوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ئیسلام وموسڵمانان له‌كات وساتى خۆیدا به‌كارى ده‌هێنن ، وه‌هه‌روه‌ها له‌ورِێكخراوه‌نه‌دا كه‌سانى زۆر رِوو خۆش وخوێن گه‌رم وقسه‌خۆش وده‌م به‌خه‌نده‌ وخۆبه‌كه‌مزان دانراوه‌ بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵكى زوو پێیان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێت وزوو ته‌سلیمیان بێت .. بۆیه‌ براكه‌م ده‌بێت زۆر ئاگادارى ئه‌و رِاستییه‌ بیت ، ئێمه‌ ئامۆژگارى جه‌نابت ده‌كه‌ین به‌وه‌ى هه‌رچى زووه‌ ئه‌و پیشه‌یه‌ وئه‌و شوێنه‌ به‌جێ بهێڵه‌وه‌ هه‌مووئه‌وكه‌سانه‌ش ئاگاداربكه‌وه‌ كه‌ ده‌چن بۆئه‌و شوێنانه‌وه‌و بۆئه‌و خولانه‌ى كه‌ گاووره‌كان ئاماده‌و سازى ده‌كه‌ن ، چونكه‌ هه‌مووئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌چن بۆئه‌و خولانه‌ كه‌سانى ساده‌و ساكارن زۆر شاره‌زاییان له‌دیندانییه‌ وبه‌رگه‌ى هیچ گومان وشوبهه‌یه‌كى ئه‌وانیش ناگرن ،بۆئه‌وه‌ى توشى فیتنه‌وئاشوبى ئه‌و گاوره‌ پیس ونه‌گریسانه‌ نه‌بن وله‌دینى خۆیان پاشگه‌زیان نه‌كه‌نه‌وه‌ .. ئه‌گه‌ر له‌به‌رخاترى خواى گه‌وره‌ وازبهێنیت ئه‌وه‌ دوورنییه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ كارێكى باشترو چاكتر له‌شوێن وجێگه‌یه‌كى باشترت بۆبرِه‌خسێنێت وبتپارێزێت له‌شه‌رو فیتنه‌ى كه‌سانى بێ باوه‌رِو ناپاك وخیانه‌تكارى وه‌كو گاوره‌كان ..
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌..

ئایا ئه‌م دووعایه‌ بۆسرِینه‌وه‌ى گوناهه‌ ؟؟ ئه‌گه‌ر نا چى دووعایه‌ك بۆسرِینه‌وه‌ى گوناهه‌ ؟؟ ئه‌ڵێن پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) بۆسرِینه‌وه‌ى گوناه ئه‌م دوعایه‌ى ده‌خوێند )..

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌م دووعایه‌ بۆسرِینه‌وه‌ى گوناهه‌ ؟؟ ئه‌گه‌ر نا چى دووعایه‌ك بۆسرِینه‌وه‌ى گوناهه‌ ؟؟ ئه‌ڵێن پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) بۆسرِینه‌وه‌ى گوناه ئه‌م دوعایه‌ى ده‌خوێند
(ربنا ءاتینا فی الدنیا حسنة‌ وفی الأخرة حسنة‌ وقنا عذاب النار)..

وەڵام: 

براى خۆم ئه‌م دووعایه‌ بۆسرِینه‌وه‌ى تاوانه‌كانت بخوێنه‌ (أستغفرالله الذى لاإله إلا هو الحی القیوم وأتوب إلیك).
به‌رِێز/ م.یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

ئایا ئه‌گه‌ردایك وباوك پێیان ناخۆش بێت سونه‌تێك جێ به‌جێ بكه‌یت ئایا ده‌بێت جێ به‌جێى نه‌كه‌یت ؟؟ ئایا قسه‌ى دایك وباوك بشكێنین یان سونه‌ته‌كه‌ وازلێ بهێنین؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌گه‌ردایك وباوك پێیان ناخۆش بێت سونه‌تێك جێ به‌جێ بكه‌یت ئایا ده‌بێت جێ به‌جێى نه‌كه‌یت ؟؟ ئایا قسه‌ى دایك وباوك بشكێنین یان سونه‌ته‌كه‌ وازلێ بهێنین؟؟

وەڵام: 

گوێرِایه‌ڵى دایك وباوك وبه‌قسه‌كردنیان له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا واجب وپێویسته‌ ته‌نها له‌ یه‌ك حاڵه‌تدا نه‌بێت ئه‌ویش ئه‌گه‌ر فه‌رمانیان پێكردیت به‌ سه‌رپێچى كردنى فه‌رمانى خوا یان رِێگریان لێ كردیت له‌ گوێرِایه‌ڵكردنى فه‌رمانى خوا ، زیندووكردنه‌وه‌ى سونه‌تی پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم)وئه‌نجامدانى ، بریتییه‌ له‌گوێرِایه‌ڵی كردنى فه‌رمانى خوا ، نه‌كردنیشی بریتییه‌ له‌سه‌رپێچى خوا به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و سوونه‌ته‌ واجب وپێویست بوو وه‌كو سونه‌تى رِیشدانان بۆپیاوان بۆنموونه‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت (ئه‌وه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) بۆى هێنان وفه‌رمانى پێكردن ئه‌وه‌ گوێرِایه‌ڵى بكه‌ن وبه‌قسه‌ى بكه‌ن ئه‌وه‌شى كه‌ رِێگریتان لێ ده‌كات لێى دووربكه‌ونه‌وه‌و ئه‌نجامى مه‌ده‌ن ). به‌لاَم ده‌بێت زۆر به‌ئه‌ده‌ب ورِێزه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دایك وباوكدا بكرێت وتێبگه‌ینرێن كه‌ئه‌وه‌ى ده‌یكات سونه‌ت وفه‌رمانى خوایه‌ ، ئه‌گه‌ر نه‌یكات توشى سزا وتۆڵه‌ى خوا ده‌بێت ..ئه‌گه‌ر به‌وشێوازه‌ بۆیان رِوونبكرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وانیش پێیان ناخۆش نه‌بێت وبه‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆریش پێیان خۆش بێت .. خواى گه‌وره‌ یارمه‌تى وكۆمه‌كیمان بكات بۆزیندووكردنه‌وه‌ى سونه‌ت ورِێبازى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان (صلى الله علیه‌ وسلم)..
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ..

من كاتێك ده‌سنوێژ هه‌ڵده‌گرم تا ماوه‌یه‌ك بشكه‌میز ده‌رده‌چێ وه‌جار واهه‌یه‌له‌ناو نوێژ ئایا چی بكه‌م زۆر بێزاربوومه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من كاتێك ده‌سنوێژ هه‌ڵده‌گرم تا ماوه‌یه‌ك بشكه‌میز ده‌رده‌چێ وه‌جار واهه‌یه‌له‌ناو نوێژ ئایا چی بكه‌م زۆر بێزاربوومه‌؟؟

وەڵام: 

براى خۆم پێویسته‌ جه‌نابت سه‌ردانى پزیشكێكى پسپۆرِبكه‌یت بۆئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و حاڵه‌ته‌ت بۆبكات ئه‌گه‌ر دواى سه‌ردانى كردن وبه‌كارهێنانى رِێگاكانى چاره‌سه‌رهه‌ربه‌وشێوازه‌ مایته‌وه‌و چاك نه‌بویت ، ئه‌و به‌وشێوه‌یه‌ نوێژه‌كانت ئه‌نجام بده‌و دووباره‌ى مه‌كه‌ره‌وه‌..
به‌رِێز/ م.یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

پێناسه‌یه‌كى (محمد) (صلى الله علیه‌ وسلم) مان بۆبكه‌ن به‌كورتى له‌قورئان وسوونه‌تدا؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

پێناسه‌یه‌كى (محمد) (صلى الله علیه‌ وسلم) مان بۆبكه‌ن به‌كورتى له‌قورئان وسوونه‌تدا؟؟

وەڵام: 

ناوى (محمد)ى كورِى (عبدالله‌)ى كورِى (عبدالمطلب)ى كورِى (هاشم)ه‌،(هاشم) له‌عه‌شیره‌تى (قوره‌یش)ه‌، (قوره‌یش) له‌نه‌ته‌وه‌ى (عه‌ره‌ب)ه‌، (عه‌ره‌ب)یش له‌نه‌وه‌ى (إسماعیل)ى كورِى (إبراهیم)ى خۆشه‌ویشتى خوا، باشترین درودو سه‌لام له‌سه‌ر ئه‌و و پێغه‌مبه‌رى ئێمه‌بێت (صلى الله علیه‌ وسلم).
ته‌مه‌نى پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه‌ وسلم) شه‌ست و سى ساڵ بوو چل ساڵى پێش بوونى به‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) بیست و سى ساڵى پێغه‌مبه‌ر بوو(صلى الله علیه‌ وسلم), (هه‌واڵ پێدراو نێردراو) هه‌واڵ پێدراوبوو به‌سه‌ره‌تاى سوره‌تى (إقرأ) وه‌ نێردراوبوو به‌سه‌ره‌تاى سوره‌تى( المدثر) وه‌ دانیشتوى شارى مه‌ككه‌بوو.
خواى گه‌وره‌ ئه‌وپێغه‌مبه‌ره‌ى نارد (صلى الله علیه‌ وسلم) بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئاگاداربكاته‌وه‌ له‌هاوبه‌ش برِیاردان بۆخواى گه‌وره‌، وه‌بانگه‌وازى خه‌ڵكى بكات بۆ یه‌كتاپه‌رستى و خوابه‌تاك زانین.
بۆ ماوه‌ى (10)سال له‌سه‌ر ئه‌م بانگه‌وازه‌ مایه‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ به‌رز كرایه‌وه‌ بۆ ئاسمان وله‌وى پێنج نوێژى له‌سه‌ر فه‌رزكرا، بۆ ماوه‌ى سى سال له‌ مه‌ككه‌دا مایه‌وه‌ پاشان كۆچى كرد بۆ شارى مه‌دینه‌ى منه‌وه‌ره‌.
به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌م بانگه‌وازه‌ بۆ ماوه‌ى (10)سال، دواى ئه‌وه‌ پێشه‌وامان (صلى الله علیه‌ وسلم) وه‌فاتیكرد، سه‌لام و دروودى خواى له‌سه‌ر بێت به‌ڵام دینه‌كه‌ى هه‌ر ماوه‌ تا رِۆژى قیامه‌ت، دینه‌كه‌شى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ خێرو چاكه‌یه‌ك نى یه‌ ئیللا به‌ ئوممه‌ته‌كه‌ى نیشانداون، وه‌ هیچ خراپه‌یه‌كیش نى یه‌ ئیللا ئوممه‌ته‌كه‌ى لى ئاگاداركردوونه‌ته‌وه‌.
ئه‌و خێره‌ى كه‌ رِێنمایى ئوممه‌ته‌كه‌ى بۆ كردووه‌و پیشانى داوون بریتى یه‌ له‌ خوا به‌ تاك ناسین وهه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه‌ خواى په‌روه‌ردگار خۆشى ده‌وێن و پيى رِازییه‌، وه‌ ئه‌و شه‌رِه‌ى كه‌ ئوممه‌ته‌كه‌ى لى ئاگادارو وریا كردووه‌ته‌وه‌ بریتى یه‌ له‌ هاوبه‌ش برِیاردان بۆ خواى گه‌وره‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه‌ خوا پيى ناخۆشه‌و نایه‌وێت.
خواى گه‌وره‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى (صلى الله علیه‌ وسلم) بۆ ته‌نها عه‌شیره‌تێكى تایبه‌ت نه‌نارد به‌ڵكو خواى گه‌وره‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵكى رِه‌وانه‌ى كردووه‌، وه‌ گوێرِایه‌ڵیكردنى به‌ واجبء پێویست داناوه‌ له‌سه‌ر هه‌موو جنۆكه‌و مرۆڤێك.
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م رِاستییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (پێیان بڵى من رِه‌وانه‌كراوى خوام بۆ هه‌مووتان)(سورة‌ الاعراف: 158).
وقوله تعالى:[ كاتێ ئێمه‌ ده‌سته‌یه‌ك جنۆكه‌مان لادایه‌ لاى تۆ ئه‌وسا ئاماده‌بوون وبه‌یه‌كترییان ئه‌وت بێده‌نگ بن و گوى له‌ قورئان بگرن....... ]. (سورة‌ الاحقاف: 29).

خواى گه‌وره‌ به‌ پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله علیه‌ وسلم) ئاینه‌كه‌ى ته‌واو كرد به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ پێویست به‌ هیچ دینێك ناكات دواى ئه‌م ئایینه‌.
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م وه‌ڵامه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:
ج/ قوله تعالى: [ئه‌مرِۆ دینه‌كه‌مم بۆ ته‌واوكردن وه‌ نیعمه‌تى خۆم رِژان به‌سه‌رتانداو رِازیشبووم كه‌ ئیسلام ئایین و به‌رنامه‌تان بێت] ( المائدة: 3).
ئه‌مه‌ پێناسه‌یه‌كى كورت بوو بۆپێشه‌واوى خۆشه‌ویستمان (محمد) (صلى الله علیه‌ وسلم).

به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٩٥
٣٠٦٩
٦٨٠٧٩٩