كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

زه‌حمه‌ت نه‌بێت چۆنێتى سوجده‌ى سه‌هو دواى سه‌لام دانه‌وه‌ چۆنه‌؟؟ وه‌چ كاتێك ده‌كرێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

زه‌حمه‌ت نه‌بێت چۆنێتى سوجده‌ى سه‌هو دواى سه‌لام دانه‌وه‌ چۆنه‌؟؟ وه‌چ كاتێك ده‌كرێت؟؟

وەڵام: 

سوجده‌ی سه‌هو له‌ ئه‌نجامى سه‌هوكردنێك له‌ نوێژدا ئه‌نجام ده‌درێت،جا ئه‌و سه‌هوه‌ زیادكردنێك بێت له‌ نوێژدا یان كه‌م كردنێك بێت له‌ نوێژدا،له‌ برى ئه‌و سه‌هوه‌ دوو سجده‌ ده‌به‌یت،ئایا پێش سه‌لام دانه‌وه‌ ئه‌و دوو سجده‌یه‌ ده‌برێ یان دواى سه‌لام دانه‌وه‌؟هه‌ندێك له‌ زانایان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر سه‌هوه‌كه‌ زیاده‌ بوو له‌ نوێژدا،ئه‌وا دواى سه‌لام دانه‌وه‌ دوو سجده‌كه‌ ده‌به‌یت،ئه‌گه‌ر سه‌هوه‌ كه‌ كه‌م كردن بوو له‌ نێژدا ئه‌وا دواى سه‌لام دانه‌وه‌ دوو سجده‌كه‌ ده‌به‌یت،به‌لاَم بۆ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ ده‌توانى پێش سه‌لام دانه‌وه‌ بیبه‌یت كه‌ ئه‌مه‌یان ته‌واو تره‌.
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782
ئه‌گه‌ر به‌نده‌یه‌ك خوا له‌رِابردووى خۆش بێت دواى ماوه‌یه‌ك گه‌رِایه‌وه‌ سه‌ر تاوان دووباره‌ تاوانه‌كانى پێشوشى بۆده‌گه‌رِێته‌وه‌ ؟؟ هیچ حه‌دیسێك هه‌یه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌؟؟
- ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌وبه‌یه‌كى ته‌واوى كردبێت و نیه‌تى نه‌بووبێت بگه‌رِێته‌وه‌ سه‌ر تاوان،واته‌ ته‌وبه‌یه‌كى(نصوح)ى كردبێت إن شاءالله خواى گه‌وره‌ لێى خۆش بووه‌،ئه‌گه‌ر دواى ئه‌وه‌ هه‌واو ئاره‌زوو زاڵ بوو به‌سه‌ریدا توشى تاوان بویه‌وه‌،ئه‌وه‌ ته‌نها ئه‌و تاوانانه‌ى بۆ ده‌نوسرێت كه‌ له‌ دواى ته‌وبه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامى داوه‌،به‌مه‌رجى له‌ كاتى ته‌وبه‌كه‌یدا نییه‌تى نه‌بووبێت بگه‌رِێته‌وه‌ سه‌ر تاوان.والله أعلم.
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٤٢
٥٦٨
٦٩٢١٧٧