كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

به‌داخه‌وه‌ له‌شارى مه‌هاباد ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوى سه‌له‌فى زۆر به‌رِاحه‌تى مامۆستایانى شار وزانایان وگه‌وره‌ى دونیاى ئیسلام ته‌كفیر ده‌كه‌ن .........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سه‌لام ورِه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌تان لێ بێت .. به‌داخه‌وه‌ له‌شارى مه‌هاباد ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوى سه‌له‌فى زۆر به‌رِاحه‌تى مامۆستایانى شار وزانایان وگه‌وره‌ى دونیاى ئیسلام ته‌كفیر ده‌كه‌ن وهه‌ركه‌سێك وه‌كو ئه‌وان فكر نه‌كاته‌ سد در سد به‌كافرى ده‌زانن، ئایا ئه‌مه‌ دروسته‌؟؟ئه‌م فكره‌ به‌داخه‌وه‌ باعثى خۆشحاڵى ناحه‌زانى بێ دینانه‌؟؟ تكایه‌ به‌رِوونى حوكمى شه‌رع له‌م باره‌یه‌وه‌ چیه‌؟؟ به‌سپاسه‌وه‌..

وەڵام: 

براى خۆم دیاره‌ ئه‌وانه‌ سه‌له‌فی نین چونكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌له‌فی راسته‌قینه‌ بن ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ ته‌كفیر ناكه‌ن و ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش موخاله‌فه‌ى هه‌بوو له‌ گه‌ڵیاندا ئه‌وه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه‌ نه‌ك ته‌كفیرى بكه‌ن كه‌سی سه‌له‌فى له‌ هه‌موو كه‌س دورتره‌ له‌ ته‌كفیر كردنى موسڵمانان، جا ئه‌و كه‌سانه‌ یان سه‌له‌فی ته‌واو نین یان به‌ هه‌ڵه‌دا چوونه ياخود تةكفيرين وله به ركى سه له فيدا خويان ده ناسينن‌. خواى گه‌وره‌ هیدایه‌تى هه‌مو لایه‌كمان بدات.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

ئایا كردنى نوێژى (تحیة‌ المسجد) واجبه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا كردنى نوێژى (تحیة‌ المسجد) واجبه‌؟؟ ئایا جگه‌ له‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى هه‌ركه‌ستان چووه‌ مزگه‌وت دانه‌نیشێ تا دوو رِكعات نوێژ ده‌كات فه‌رمووده‌ى ترى له‌سه‌ر هه‌یه‌؟؟؟

وەڵام: 

براى خۆم كاتێك چویته‌ ناو مزگه‌وت پێش ئه‌وه‌ى دابنیشیت دوو رِكات نوێژ بكه‌ ، تا له‌و خیلافه‌ ده‌ربچیت ، چونكه‌ خیلافی تیایه‌ ئایا واجبه‌ یان سوننه‌ته‌، هه‌ندى له‌ زانایان فه‌رمویانه‌ سوننه‌ته‌، به‌ڵام زۆربه‌یان فه‌رمویانه‌ واجبه‌، كه‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌مان نزیكتره‌ له‌ صه‌وابه‌وه‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

شێوازى نوێژى (قصر وجمع) چۆن ده‌كرێت وه‌ئه‌گه‌ر نوێژى نیوه‌رِۆ وعه‌سر كورت بكه‌ینه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌ریه‌ك بانگبدرێت وله‌گه‌ڵ دووقامه‌ت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

شێوازى نوێژى (قصر وجمع) چۆن ده‌كرێت وه‌ئه‌گه‌ر نوێژى نیوه‌رِۆ وعه‌سر كورت بكه‌ینه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌ریه‌ك بانگبدرێت وله‌گه‌ڵ دووقامه‌ت؟

وەڵام: 

(قصر وجمع) ئه‌وه‌یه‌ نوێژى نێوه‌رِۆ و عه‌سر به‌یه‌كه‌وه‌ كۆ بكه‌یته‌وه‌ له‌ كاتێكیاندا له‌به‌ر هۆكارى سه‌فه‌ر كردن (واتا: له‌ كاتى نیوه‌رِۆدا بێت یان عه‌سر) به‌ كورت كراوه‌یى (واتا: دوو رِكات دوو رِكات)، ته‌نها یه‌ك بانگ ده‌درێت و پاشان قامه‌ت بۆ هه‌رنوێژێك به‌ جیا جیا ده‌كرێت.

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

ئایا هه‌ڵوێستى ئێوه‌ چییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ عه‌لمانییه‌ت ؟؟ئایا دروسته‌ گوێرِایه‌ڵیان بكرێت؟؟ كه‌سانێك به‌ئێوه‌ ده‌ڵێن (مدخلى) مه‌به‌ستیان چییه‌ له‌مدخلى؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا هه‌ڵوێستى ئێوه‌ چییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ عه‌لمانییه‌ت ؟؟ئایا دروسته‌ گوێرِایه‌ڵیان بكرێت؟؟
كه‌سانێك به‌ئێوه‌ ده‌ڵێن (مدخلى) مه‌به‌ستیان چییه‌ له‌مدخلى؟

وەڵام: 

براى خۆم هه‌ڵویستى ئێمه‌ و سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌بێت هه‌ڵوێستێكى شه‌رعى بێت له‌ قورئان و سوننه‌ته‌ هه‌ڵهێنجدرا بێت و وه‌رگیرابێت: جا ده‌ڵێم هه‌ڵوێستى هه‌موو موسڵمانێكى رِاسته‌قینه‌ به‌رامبه‌ر عیلمانییه‌ت ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
عه‌لمانییه‌ت واتا بزوتنه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ مه‌به‌ستى لادانى خه‌ڵكیه‌ له‌ گرنگى دان به‌ رِۆژى دوایى بۆ گرنگى دان به‌ ژیانى دونیا به‌ ته‌نها. وه‌ ده‌ڵێت نابێت رِه‌وشت و فێركردن له‌سه‌ر بناغه‌ى دین بێت، واتا رێبازى عه‌لمانییه‌ت له‌ بنچینه‌دا نه‌ باوه‌ر به‌ خواو په‌یامه‌كه‌یى و فریشته‌كانى و قه‌زاو قه‌ده‌ر و رِۆژى دوایى هه‌یه‌، وه‌ نه‌ باوه‌رِ به‌ هیچ كام له‌ كتێبه‌ ئاسمانییه‌كان هه‌یه‌.
جا عه‌لمانیه‌كان دوو جۆرن:
یه‌كه‌م: بیروباوه‌رییه‌كان: ئه‌وانه‌ى كه‌ باش ده‌زانن عه‌لمانییه‌ت به‌ واتاى بێ دینیه‌ و باوه‌ریشیان پێیه‌تى و به‌رگریشى لێده‌كه‌ن و هه‌وڵى بڵاو بونه‌وه‌شى ده‌ده‌ن، بۆیه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ كافرو بێ باوه‌رِن ، ئه‌گه‌ر پێش مردنیان ته‌وبه‌ نه‌كه‌ن و واز له‌ عه‌لمانییه‌ت نه‌هێنن ئه‌وه‌ به‌هه‌شت نابینن و شوێنیان دۆزه‌خ ده‌بێت به‌ هه‌میشه‌یی.
دووه‌م: عه‌لمانییه‌ به‌رژه‌وه‌ند چییه‌كان: ئه‌وانه‌ى كه‌ باوه‌رِى ته‌واویان به‌ ئیسلام هه‌یه‌ و بێ دین نین و باوه‌ریان به‌ ریبازى عه‌لمانیه‌ت نیه‌، به‌لام شوێنیان كه‌وتون ته‌نها له‌ رواله‌تدا نه‌ك به‌ بیرو باوه‌ر ، جا له‌ ترسان بێت یان له‌ برسان، یا بۆ به‌ده‌ستهێنانى كورسى پله‌و پایه‌و سه‌روه‌ت و سامان، ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ كوفرى عه‌مه‌لیان كردووه‌ به‌ڵام پێى له‌ دین ده‌رناچن چونكه‌ باوه‌ریان پێى نییه‌ به‌ڵام ته‌نها ئه‌گه‌ر بۆ ماڵو پله‌و پایه‌ش شوێنى عه‌لمانییه‌ت كه‌وتبێتن ئه‌وه‌ تاوانه‌كه‌یان گه‌وره‌یه‌و گه‌وره‌تره‌ له‌ زیناو مه‌ى خواردنه‌وه‌و كوشتن و ریبا خواردن ......، چونكه‌ به‌ لاشه‌ ریبازى عه‌لمانییه‌ت سه‌رده‌كه‌وێنن و پاڵپشتن بۆیان ، جا پێویسته‌ هه‌موو موسڵمانێك ئاگادار بێت و باش بزانێت كه‌ عه‌لمانییه‌ت واتا بێ دینى و دونیا ویستى به‌ ته‌نها به‌ هه‌موو واتاكانییه‌وه‌. جا بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌ عه‌لمانییه‌ت ئه‌م په‌رتوكه‌ى م / عبداللطیف بخوێنه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رعه‌لمانییه‌ت نوسیوێتى له‌م سایته كوشه ى ريبازى راست.‌

براى ئه‌وه‌ تانه‌و ته‌شه‌ره‌ى هه‌ندێ كه‌سى حیزبییه‌ واتا ئێوه‌ى ته‌نها شوێنى شێخ ربیع بن هادی المدخلی كه‌وتون، ئه‌مه‌ بۆ خوى درۆو بوهتانه‌ كه‌ بۆ ئێمه‌ى سه‌له‌فى ده‌كرێ له‌ لایه‌ن هه‌ندى له‌ حیزبییه‌كانه‌وه‌ چونكه‌ ئێمه‌ شوێنى قورئان و سوننه‌ت كه‌وتوین نه‌ك هیچ زانایه‌ك.

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

له‌موبایله‌كه‌م قورئانى تێدایه‌ به‌شێوه‌ى (mp3) یان چه‌ند وێنه‌یه‌كى تێدایه‌ ئاینى ، یان به‌رنامه‌ى قورئان خوێندنى تێدایه‌ ، وتارى مامۆستایانى تێدایه‌ ، ئایا دروسته‌ .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له‌موبایله‌كه‌م قورئانى تێدایه‌ به‌شێوه‌ى (mp3) یان چه‌ند وێنه‌یه‌كى تێدایه‌ ئاینى ، یان به‌رنامه‌ى قورئان خوێندنى تێدایه‌ ، وتارى مامۆستایانى تێدایه‌ ، ئایا دروسته‌ كاتێك ده‌ ده‌چییه‌ (مرافق) موبایله‌كه‌ت له‌ گیرفان بێت؟
قورئان خوێندن به‌كوردى ده‌بێت؟؟

وەڵام: 

به‌ڵى برام دروسته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شاراوه‌ته‌وه‌ و پارێزراوه‌، وه‌ك ئه‌و ئایه‌ت و سوره‌تانه‌ى كه‌ له‌به‌رته‌و له‌ سینگتدایه‌و شاراوه‌ته‌وه‌، وه‌ هه‌روه‌ها ناچاریشى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناتوانى هه‌ر كاتێك چویته‌ سه‌ر ئاو مۆبایله‌كه‌ت دابنێیت چونكه‌ وون ده‌بێت تا ده‌فه‌وتێت.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت خوێندنی ئایه‌ته‌كانه‌ ئه‌وه‌ دروست نییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت خوێندنه‌وه‌ى ته‌فسیرو ماناكه‌یه‌تى به‌ڵى دروسته‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

نوسراوێكم بينى‌ كه‌تێیدا كه‌هه‌ندێ له‌زانایان گله‌یى له‌ شێخ ربیع ده‌كه‌ن وده‌ڵێن ئه‌و كه‌سێكه‌ كه‌ فیتنه‌ دروست ده‌كات ئایا وه‌لاَمى جه‌نابتان چییه‌ بۆئه‌و نوسراوه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

نوسراوێكم بينى‌ كه‌تێیدا كه‌هه‌ندێ له‌زانایان گله‌یى له‌ شێخ ربیع ده‌كه‌ن وده‌ڵێن ئه‌و كه‌سێكه‌ كه‌ فیتنه‌ دروست ده‌كات ئایا وه‌لاَمى جه‌نابتان چییه‌ بۆئه‌و نوسراوه‌؟؟

وەڵام: 

براى خۆم شێخ ربیع یه‌كێكه‌ له‌ زانا گه‌وره‌ و شاره‌زا و به‌ ناوبانگه‌كانى سه‌له‌فى ، جا هه‌ر كه‌سێك هه‌ستێت و قسه‌ى پێبكات به‌راستى كاره‌سات روده‌دات چونكه‌ مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌یبه‌ت و سامی كه‌م بكه‌نه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ئه‌گه‌ر زانایانى سه‌له‌فى له‌كه‌دار كران خه‌ڵكى روو ده‌كه‌نه‌ ئه‌هلى بیده‌ع و تاوانباران و ئه‌وانیش سه‌ریان لێده‌شێوێنن، جا واز له‌و كه‌سانه‌ بهێنن و خۆتانیان پێوه‌ خه‌ریك مه‌كه‌ن. بۆزانیارى زیاتر ئه‌و كتابه‌ بخوینه‌وه‌ (وه‌لاَمێكى به‌پێز بۆچه‌واشه‌كارییه‌كانى هێمن عبدالعزیز) كه‌ له‌گۆشه‌ى ژیاننامه‌ى رِاست ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌دا هه‌یه‌..بزانه‌ چۆن زانایانى به‌رِێز .مه‌دح وسه‌ناى یخ ربیع ده‌كه‌ن ودوعاى خێرى بۆده‌كه‌ن ..

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

زه‌حمه‌ت نه‌بێت خوێندنى زانكۆ و په‌یمانگاكان دروسته‌ كه‌تێكه‌ڵه‌ له‌ كورِ كچ به‌ به‌ڵگه‌ى فتواى زانایان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ؟ جزاك الله‌ خیرا.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

زه‌حمه‌ت نه‌بێت خوێندنى زانكۆ و په‌یمانگاكان دروسته‌ كه‌تێكه‌ڵه‌ له‌ كورِ كچ به‌ به‌ڵگه‌ى فتواى زانایان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ؟ جزاك الله‌ خیرا.

وەڵام: 

براى خۆم فیربونى زانست كارێكى پێویست و زه‌روره‌ ، جا له‌م رِۆژگاره‌دا خوێندن و زانكۆ واى لێهاتووه‌ ده‌سه‌ڵات نییه‌ به‌ پێى پێویست تیایدا ده‌خوێنین و خۆمان ده‌پارێزین له‌ تاوان و خراپه‌ى ناو سنورى زانكۆو په‌یمانگا، براى خۆم خۆ ناشكرى هه‌موو موسڵمان و پیاو چاكان واز له‌ خوێندن بێنن له‌ به‌ر هه‌ندى تاوان و خراپه‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

مامۆستا گیان ئایا بەڵگە هەیە لەسەر ئەوەی كە (الیأجوج و مأجوج ) ئینسان دەخۆن؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان ئایا بەڵگە هەیە لەسەر ئەوەی كە (الیأجوج و مأجوج ) ئینسان دەخۆن؟

وەڵام: 

نه‌خێر برام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌ر نییه‌ كه‌ ئینسان بخۆن.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

مامۆستاگیان ئایا خوێندنى سوره‌تى (یس) به‌سه‌ركه‌سێكى مردوودا یاخود به‌سه‌ر نه‌خۆشدا دروسته‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستاگیان ئایا خوێندنى سوره‌تى (یس) به‌سه‌ركه‌سێكى مردوودا یاخود به‌سه‌ر نه‌خۆشدا دروسته‌؟؟

وەڵام: 

نه‌خێر برام دروست نییه‌ چونكه‌ ئه‌و حه‌دیسه‌ى كه‌ ده‌ڵى سوره‌تی یس به‌دیار مردوه‌كانتانه‌وه‌ بخوێنن فه‌رموده‌یه‌كى صه‌حیح نییه‌، بۆیه‌ سوره‌تی یس نه‌به‌دیار زیندوو و نه‌ به‌دیار مردوه‌كانه‌وه‌ ناخوێندرێت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)هیچ كات نه‌یخوێندووه‌ به‌سه‌ر نه‌خۆش و مردوو، به‌ڵكو ته‌نها دوعاى خێریان بۆ ده‌كرێت.
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

ئایا رِاسته‌ ده‌ڵێن كه‌ واجبه‌ پیاوماڵ بۆخێزانه‌كه‌ى جیا بكاته‌وه‌ واتا له‌گه‌ڵ ماڵ باوكى نه‌بێت ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا رِاسته‌ ده‌ڵێن كه‌ واجبه‌ پیاوماڵ بۆخێزانه‌كه‌ى جیا بكاته‌وه‌ واتا له‌گه‌ڵ ماڵ باوكى نه‌بێت ؟؟

وەڵام: 

براى خۆم ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆى بگونجێت و ماڵى خۆى جیا بكاته‌وه‌ و به‌ ته‌نها بێت ئه‌وه‌ هه‌م بۆ دین و هه‌م بۆ ئیسراحه‌تى خۆی و خێزانی باشتره‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ل ماڵ باوكى بێت و براى هه‌بێت ئه‌وه‌ زۆر جار براكانى توشى نه‌زه‌ر ده‌بن له‌ براژنیان وه‌ براژنیان حورِییه‌تى ته‌واوى نابێت، خۆ ئه‌گه‌ر ماڵیشى جیا بوو ئه‌وه‌ ده‌بێت ئاگادارى ماڵى باوكی بێت و ئیش و كاریان بۆ جێبه‌جى بكات و چاوى لێیان بێت و خزمه‌تیان بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گونجا مال جیا بكرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ چار نییه‌ بۆیه‌ ده‌بێت خێزانت حیجابی ته‌واو بكات و سه‌رو به‌ركى خۆى له‌به‌ر چاوى براكانت رِووت نه‌كات.
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٦٠
٣٠٣٤
٦٨٠٧٦٤