كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

سونه‌تى نوێژى به‌یانى مه‌رجه‌ داخلى نوێژى به‌یانى بوبێتى یان نا؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سونه‌تى نوێژى به‌یانى مه‌رجه‌ داخلى نوێژى به‌یانى بوبێتى یان نا؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ تابانگى به‌یانى نه‌دات نابێت سوننه‌تى پێش نوێژى به‌یانى بكه‌یت وه‌هه‌موو فه‌رزكانى تریش به‌م شێوازه‌یه‌..
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

براكانم كاتێ بچیت بۆمزگه‌وت مامۆستا نوێژى دابه‌ستبێت و له‌سوجده‌دا بێت پێویسته‌ ته‌كبیر بكه‌یت وبچیته‌ سوجده‌ یان جاوه‌رِێی بكه‌ییت تا مامۆستا هه‌ڵده‌سێته‌وه‌ بۆ ركعاتێكى تر؟ .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

براكانم كاتێ بچیت بۆمزگه‌وت مامۆستا نوێژى دابه‌ستبێت و له‌سوجده‌دا بێت پێویسته‌ ته‌كبیر بكه‌یت وبچیته‌ سوجده‌ یان جاوه‌رِێی بكه‌ییت تا مامۆستا هه‌ڵده‌سێته‌وه‌ بۆ ركعاتێكى تر؟ خواى گه‌وره‌ له‌گوناحى موسڵمانان خۆشبێت.

وەڵام: 

ئیمام له‌چ حاڵه‌تێكدا بوو سونه‌ته‌ تۆیه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندى پێوه‌ بكه‌یت وه‌ چاوه‌رِێى نه‌كه‌یت هه‌ڵسێته‌وه‌ بۆرِكعاتێكى تر با له‌ (سمع الله لمن حمده) بێت یان له‌سوجده‌دا بێت یان له‌ته‌حیات بێت ، به‌لاَم ده‌بێت دوو (الله اكبر) بكه‌یت (الله اكبر)ى یه‌كه‌م بۆنوێژه‌دابه‌ستنه‌ (تكبیرة‌ الإحرام) و (الله اكبرى)ى دووه‌م بۆچوونه‌ ناورِوكنه‌كه‌ى تره‌ وه‌كو سوجده‌ یان ركوع.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من كورِێكى موسڵمانم هه‌ر پێنج فه‌رزه‌كه‌ نوێژ ده‌كه‌م به‌ڵام براده‌رێكم هه‌یه‌ كه‌دێت بۆ لام شه‌وانه‌ به‌یه‌كتر ئاومان ده‌هێنینه‌وه‌ به‌س له‌سه‌ر جله‌وه‌ زۆر .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من كورِێكى موسڵمانم هه‌ر پێنج فه‌رزه‌كه‌ نوێژ ده‌كه‌م به‌ڵام براده‌رێكم هه‌یه‌ كه‌دێت بۆ لام شه‌وانه‌ به‌یه‌كتر ئاومان ده‌هێنینه‌وه‌ به‌س له‌سه‌ر جله‌وه‌ زۆر حه‌زده‌كه‌م وازى لێبیهَنم به‌ڵام هه‌رچى ده‌كه‌م ناتوانم تكایه‌چیبكه‌م؟؟؟

وەڵام: 

ئه‌وه‌ كارێكى حه‌رام وقه‌ده‌غه‌یه‌خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت (والذین هم لفروجهم حافظون إلا على أزواجهم أوماملكت أیمانهم فإنهم غیر الملومین فمن أبتغ وراء ذلك فألئك هم العادون). واتا (باوه‌رِداران ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ دامێنى خۆیان ده‌پارێزن مه‌گه‌ر له‌خێزان وكه‌نیزه‌كانیان نه‌بێت كه‌ئه‌م دوانه‌ گوناهبار نابن به‌لاَم ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووى له‌ جگه‌ له‌م دوانه‌ تێربكات ،ئه‌وه‌ سنورى خوایان به‌زاندووه‌ وگوناهباربوونه‌.كه‌واته‌ / ئامۆژگارى ئه‌و هاورێیه‌ت بكه‌ كه‌ ئه‌ویش واز له‌وتاوانه‌ بهێنێت ، ئه‌گه‌ر وازى نه‌هێنا ئه‌وه‌ كه‌سێكى خراپه‌و خێرى تێدا نییه‌ وخۆتى لێ به‌دووربگره‌ وه‌ئه‌گه‌ر تواناى ژن هێنانت هه‌یه‌ ژن بهێنه‌ ئه‌گه‌ر نا هه‌وڵ بده‌ دووشه‌مه‌وپێنج شه‌مان به‌رِۆژووبیت ، چونكه‌ رِۆژوو قه‌ڵغانه‌ وئاره‌زوو كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ومرۆڤ له‌تاوان دور ده‌كاته‌وه‌..
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ده‌مه‌وێت ببمه‌ سه‌له‌فى ماڵمان له‌هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌گوناح به‌دووربم چیبكه‌م؟؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ده‌مه‌وێت ببمه‌ سه‌له‌فى ماڵمان له‌هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌گوناح به‌دووربم چیبكه‌م؟؟؟؟

وەڵام: 

هه‌ركه‌سێك په‌یوه‌ست بێت به‌قورئان وسوونه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئومه‌ت دورله‌حزبایه‌تى وده‌مارگیرى مه‌زهه‌بى ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ سه‌له‌فییه‌ ، چونكه‌ سه‌له‌فییه‌ت حزبابه‌تى نییه‌ تاپه‌یوه‌ندى پێوه‌ بكه‌یت وله‌رِێكخستنه‌كانیاندا كاربكه‌یت وفه‌رمانت به‌سه‌ردا بكرێت ومانگانه‌ ئابونه‌ بده‌یت ، به‌ڵكو ده‌ست گرتنه‌ به‌قورئان وسوونه‌ت به‌و شێوازه‌ى پێشینه‌ چاكه‌كانى ئه‌م ئومه‌ته‌ى له‌سه‌ربووه‌ ، بۆزیاترشاره‌زابوون بگه‌رِێوه‌ بۆئه‌و په‌رتووكه‌به‌نرخانه‌ى كه‌ مامۆستایانى سه‌له‌فى دایان ناوه‌ له‌رِوونكردنه‌وه‌ى ئاینى پیرۆزى ئیسلام هه‌روه‌ها گوێ له‌ووتاره‌ به‌نرخه‌كانیان بگره‌ ان شاءالله سودمه‌ند ده‌بیت.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من گه‌نجێكم سوپاس بۆخوا كه‌زۆربه‌ى كاته‌كانم له‌مزگه‌وت به‌سه‌ر ده‌به‌م و زۆر عیباده‌تى خواى گه‌وره‌ده‌كه‌م به‌ڵام له‌ماڵه‌وه‌خوشكێكى بچوكم هه‌یه‌ زۆر شه‌یتانه‌ منیش .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من گه‌نجێكم سوپاس بۆخوا كه‌زۆربه‌ى كاته‌كانم له‌مزگه‌وت به‌سه‌ر ده‌به‌م و زۆر عیباده‌تى خواى گه‌وره‌ده‌كه‌م به‌ڵام له‌ماڵه‌وه‌خوشكێكى بچوكم هه‌یه‌ زۆر شه‌یتانه‌ منیش زۆر جار ئامۆژگارى ده‌كه‌م به‌ڵام به‌قسه‌م ناكات بۆیه‌ ناچار ده‌بم كه‌یه‌ك دوو شه‌قى لێ بده‌م به‌مه‌ش دایك و باوكم لێم توره‌ده‌بن و زۆر جار بێیان ووتوم تۆ تیرۆریستى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ده‌چمه‌ مزگه‌وت منیش به‌م قسه‌یان زۆر دڵم ئازار ده‌خوات و زۆر جار وام لێ دێت كه‌واز له‌مزگوت و نوێژ و هه‌رچى بنه‌ماى ئایینیه‌ بینم و رِوو له‌هه‌موو كارێكى خراپ بكه‌م چونكه‌ خۆم زۆر رِقم له‌ ووشه‌ى تیرۆرسته‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر رِۆزێك ئه‌م كاره‌م به‌سه‌ر هات ئایا خواى گه‌وره‌ به‌تاوانبارم ده‌ نوسێت وه‌ئایا به‌م قسه‌یه‌ دایك و باوكم تاوانبار نابن له‌كاتێكدا خۆشیان به‌موسڵمان ده‌زانن.

وەڵام: 

تۆنابێت كارێك بكه‌یت كه‌ دایك وباوكت تورِه‌ بكات به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵ بده‌یت له‌خۆتیان رِازى بكه‌یت ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت ( رضا الله فی رضا الوالدین وسخطه فی سخطها) واتا (رِه‌زامه‌ندى خوا له‌گه‌ڵ رِه‌زامه‌ندى دایك وباوكدایه‌ وه‌ تورِه‌بونیشى له‌گه‌ڵ تورِه‌بوونى ئه‌واندایه‌ ، بۆئه‌وه‌ى تورِه‌یان نه‌كه‌یت له‌خوشكه‌كه‌ت مه‌ده‌ وئارام بگره‌ له‌سه‌رى بۆخوا.وه‌ نابێت دایك وباوكیشت به‌تۆبڵێن تیرۆرست وگوناهبار ده‌بن به‌لاَم تۆ گه‌ردنیان ئازاد بكه‌ ، وه‌ كه‌وایان پێ وتى به‌لاته‌وه‌ ئاسایى بێت چونكه‌ تۆ تیرۆرست نیت وه‌نابێت له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ وازله‌ له‌نوێژو رِۆژو مزگه‌وت بهێنیت به‌ڵكو به‌رده‌وامبه‌ له‌سه‌ر كارى چاك وخواپه‌رستى ، به‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) وتراوه‌ شێت ، شاعیر ، ساحیر ، به‌لاَم ئارامى گرتووه‌و تۆش ئارام بگره‌ ان شاءالله..
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا قورئان خوێندن به‌ كوردى به‌خه‌تم حسابه‌ وه‌ئه‌گه‌ر نا بۆچى؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا قورئان خوێندن به‌ كوردى به‌خه‌تم حسابه‌ وه‌ئه‌گه‌ر نا بۆچى؟؟؟

وەڵام: 

قورئان خوێندن به‌كوردى واتا خوێندنه‌وه‌ى ته‌فسیره‌كه‌یه‌تى ، هه‌میشه‌ ته‌فسیر وه‌كو قورئان ده‌رناچێته‌وه‌ له‌سه‌دا سه‌د بۆیه‌ به‌خه‌تم حساب نییه‌ ، وه‌ پێویسته‌ خۆت فێرى قورئان خوێندن بكه‌یت ، به‌لاَم كه‌به‌خه‌تم حساب نییه‌ بێ پاداشتیش نییه‌ ، به‌ڵكو خێرێكى زۆر گه‌وره‌یه‌ كه‌ تۆبتوانیت له‌ قورئان تێبگه‌یت..
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ماموستاگیان من كچێكم خۆش ده‌وێت خزمانه‌ جارجار دێت بۆماڵمان شه‌وكه‌ ده‌خه‌وێت من ماچى ده‌كه‌م ئه‌وگوناح بارده‌بێت ئه‌ى من گوناح بارده‌بم؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ماموستاگیان من كچێكم خۆش ده‌وێت خزمانه‌ جارجار دێت بۆماڵمان شه‌وكه‌ ده‌خه‌وێت من ماچى ده‌كه‌م ئه‌وگوناح بارده‌بێت ئه‌ى من گوناح بارده‌بم؟؟

وەڵام: 

ئه‌و كه‌ خه‌وتبێت ئاگاى له‌خۆى نه‌بێت گوناهبار نابێت به‌لاَم تۆگوناهبار ده‌بیت وتاوانێكى گه‌وره‌یه‌ پێغه‌مبه‌ر(ێلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (لإن یطعن فی رأس أحدكم بمخیط من حدید خیر له من أن یمس أمرأة‌ لاتحل له) حدیث صحیح.
واتا (ئه‌گه‌ر به‌بزمارى ئاسن له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ئێوه‌ دابكوترێت باشتره‌ بۆى له‌وه‌ى كه‌ ده‌ستى به‌ر ئافره‌تێك بكه‌وێت كه‌ بۆى حه‌لاڵ نه‌بێت (واتا : له‌رِۆژى قیامه‌ت سزاكه‌ى له‌وه‌ قورستره‌).ئه‌مه‌ ئه‌گه‌رته‌نها ده‌ستى به‌ئافره‌ت بكه‌وێت ئه‌ى ئه‌گه‌ر ماچى بكات ئه‌وه‌ تاوانه‌كه‌ى قورستره‌و سه‌خترتره‌ (په‌نا به‌خواى گه‌وره‌). جا پێویسته‌ ته‌وبه‌ بكه‌یت وده‌ست له‌وكاره‌ هه‌ڵگریت ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌ ئه‌وه‌ به‌شێوازێكى شه‌رعى داخوازى بكه‌و هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵدا بكات..
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

موناقه‌شه‌یه‌كى زۆر هه‌یه‌له‌سه‌ركافركردنى سه‌رۆكى حزبه‌ علمانیه‌كان به‌تایبه‌ت مسعود بارزانى و شوێنكه‌وتوانى پرسیاره‌كه‌م: ئایا له‌مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى صالحدا چ حوكمێك بۆئه‌م كه‌سانه‌ هه‌یه‌ .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

موناقه‌شه‌یه‌كى زۆر هه‌یه‌له‌سه‌ركافركردنى سه‌رۆكى حزبه‌ علمانیه‌كان به‌تایبه‌ت مسعود بارزانى و شوێنكه‌وتوانى پرسیاره‌كه‌م:
ئایا له‌مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى صالحدا چ حوكمێك بۆئه‌م كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حوكمه‌تى عێراقى فیدراڵدا بارك الله فیكم.هیوادارم وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ببێته‌ ده‌مكوت كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌به‌م شێوه‌یه‌ بیرده‌كه‌نه‌وه‌.

وەڵام: 

كافركردنى كه‌سێكى ده‌ست نیشانكراو ودیارى كراو (تكفیر المعین) ئیشى هه‌موو كه‌سێك نییه‌ كه‌ قسه‌ى تێدا بكات ، چونكه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ دیارى كراوه‌ى كه‌ كافر ده‌كرێت چه‌ند مه‌رجێك هه‌بێت تێیدا بێت ، وه‌ چه‌ند به‌رهه‌ڵستكارییه‌ك هه‌یه‌ تێیدا نه‌بێت (توفر الشروط وانتقاء الموانع) پاشان كوفرى گه‌وره‌ى كردبێت به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت ئه‌و كاته‌ كافرده‌كرێت ئه‌ویش له‌لایه‌ن زانایانه‌وه‌ نه‌ك له‌لایه‌ن هه‌مووكه‌سێكه‌وه‌ ،هه‌ركه‌س هه‌ڵسێت به‌ئاره‌زووى خۆى یان به‌گومان خه‌ڵكى كافربكات ، پاشان بابه‌تى كافركردن تاقی كرایه‌وه‌ له‌كوردستان له‌لایه‌ن ته‌كفیرییه‌كان وه‌ جگه‌ له‌كوشتن وخوێن رِشتن وپشێوى وئاشوب وكێشه‌ هیچ به‌رهه‌مێكى ترمان نه‌بینى و زه‌ره‌رو زیانێكى یه‌كجار زۆرى به‌بانگه‌واز كردن بو لاى خواى گه‌وره‌ گه‌یاند، له‌داخستنى مزگه‌وته‌كان وقه‌ده‌غه‌كردنى ده‌رس وبانگه‌وازكردن بۆلاى خوا قه‌ده‌غه‌كردنى دروشمه‌كانى ئیسلام وه‌كو رِیش وشێواندنى ناوبانگى ئیسلام وده‌رخستنى وه‌كو توندرِه‌و وتیرۆرست ودوركه‌وتنه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌بانگخوازان وترساندنیان لێیان ، به‌لام ئێستا سوپاس بۆخوا له‌دواى ئه‌وه‌ى به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت بۆخه‌ڵكى رِوونكرایه‌وه‌ كه‌ ته‌كفیركردن به‌و شێوازه‌ هه‌ڵه‌یه‌وبێ شه‌رعییه‌ وته‌قینه‌وه‌ كارێكى دوورله‌ئیسلامه‌ وئیسلام دژى ئاشوبنانه‌وه‌یه‌، خه‌ڵكى ورده‌ ورده‌ رِووده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ئیسلام وپه‌یوه‌ست ده‌بن پێوه‌ى ، به‌لام جارێكى تر خه‌ریكه‌ به‌شێوازێكى تر گه‌نجان فریو ده‌ده‌ن وئاشوب ده‌گێرِن وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ پێشتر زۆر سودمان له‌و بابه‌ته‌ بینیبێت ، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر موسڵمانان هه‌ركه‌سێك بۆچونى واى هه‌بوو به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت پاشان واقیع وئه‌زموون بۆی رِوونبكرێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر سودى نه‌بوو ئه‌وا لێى دوور بكه‌ونه‌وه‌ تا ئاگرى فیتنه‌ى ئه‌وان خه‌ڵكى تر نه‌سوتێنێت بۆزیاتر شاره‌زابوون له‌م بابه‌ته‌ بگه‌رِیوه‌ بۆهه‌ردووپه‌رتووكه‌ وه‌رگێرِاوه‌كه‌م
1- ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌په‌له‌كردن له‌كافركردندا ..نوسینى : محمد بن ناصر العرینی . 2- به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت وشوێنكه‌وتوانى له‌ته‌قینه‌وه‌وپشتیوانانى .نوسینى : د.عبداللطیف احمد مصطفى.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 0770120797

حوكمى وانه‌ وتنه‌وه‌ى ئافره‌ت له‌كۆلێژ چییه‌؟؟ واتا مامۆستاى كۆلێژ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

حوكمى وانه‌ وتنه‌وه‌ى ئافره‌ت له‌كۆلێژ چییه‌؟؟ واتا مامۆستاى كۆلێژ؟؟

وەڵام: 

ئافره‌تان قه‌رارگه‌و شوێنیان ته‌نها ماڵه‌وه‌یه‌و په‌روه‌رده‌ كردن و خزمه‌ت كردنى مێردو منداڵیانه‌ مه‌گه‌ر بۆ پێویستى بچنه‌ ده‌ره‌وه‌، جا ده‌رچونى ئافره‌تان و بون به‌ مامۆستا و موڤف و چون بۆ شوێنه‌ گشتیكان شان به‌ شانى پیاوان و گه‌نجان فیتنه‌و به‌ڵایه‌كى یه‌كجار گه‌وره‌یه‌ كه‌ موسڵمانانى ئه‌مرِۆى گرتۆته‌وه‌، جا ئه‌وه‌نده‌ى قسه‌ى زانایانى پایه‌به‌رزمان بینیبێت و بیستبێت دروست نییه‌ و حه‌رامه‌ ئافره‌ت بێت به‌ مامۆستاى زانكۆو وانه‌ به‌ پیاوان بڵێته‌وه‌ با كچانیشیان له‌گه‌ڵدا بێت.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

ئه‌گه‌ر ئه‌زیه‌ت نه‌بێت چۆنێتى كردنى نوێژى (استغفار) و وه‌ نوێژه‌كه‌ چۆنه‌ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ وه‌كو نوێژى تره‌ له‌ سوره‌تى فاتیحه‌و.....

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر ئه‌زیه‌ت نه‌بێت چۆنێتى كردنى نوێژى (استغفار) و وه‌ نوێژه‌كه‌ چۆنه‌ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ وه‌كو نوێژى تره‌ له‌ سوره‌تى فاتیحه‌و.... پێكدێت یان ناوه‌رِۆكه‌كه‌ى جیاوازه‌.خوا جه‌زاى خێرتان بداته‌وه‌و له‌ دوعاى خێر بیچبه‌شمان مه‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ رِێزى زۆرمدا.

وەڵام: 

براى خۆم نوێژى (استغفار) ته‌نها دوو رِكاته‌ و وه‌كو نوێژى تر هیچ جیاوازییه‌كى نییه‌ له‌گه‌ڵ نوێژى تردا ته‌نها نییه‌ته‌كه‌ى نه‌بێت، واته‌ هه‌روه‌ك دوو رِكات نوێژى ئاساییه‌ به‌ڵام له‌دڵتدا نییه‌تى نوێژى (استغفار)ى لێدێنیت و پاشان داواى لێخۆش له‌ خوا ده‌كه‌یت له‌و تاوانه‌ى كه‌ كردووته‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٩٤
٣٠٦٨
٦٨٠٧٩٨