ڕاتتان جیە دەربارەی مامۆستایان اسماعیل سووسەی و سەلیم شووشکەی؟ بۆچی هیچتان نەبوو دەربارەی گرتنی مامۆستا اسماعیل سووسەی؟
ڕاتتان جیە دەربارەی مامۆستایان اسماعیل سووسەی و سەلیم شووشکەی؟ بۆچی هیچتان نەبوو دەربارەی گرتنی مامۆستا اسماعیل سووسەی؟
براى خۆم ئه‌و مامۆستایانه كه‌سانێكى حیزبین و لایه‌نى حیزبایه‌تى زیاتر زاڵه به‌سه‌ریاندا وه‌ك له‌وه‌ى شوێنكه‌وتنى قورئان و سوننه‌ت، وه ئێمه‌ى سه‌له‌فى حیزب نین و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكمان نییه تا بتوانین شتیان بۆ بكه‌ین به‌ڵكو ئه‌وه له‌سه‌ر شانى یه‌كێتى زانایانه كه هاوكارى بكه‌ن و هه‌وڵى به‌ربونی بۆ بده‌ن كه پێده‌چێت خۆشى ئه‌ندام بێت لایان.
بهرِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وهلاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
پرسیاره‌كه‌م سه‌باره‌ت به زه‌كاته ئایه زه‌كات به حیزب ده‌رده‌چێ ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبه ئیسلامیش بێت؟
پرسیاره‌كه‌م سه‌باره‌ت به زه‌كاته ئایه زه‌كات به حیزب ده‌رده‌چێ ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبه ئیسلامیش بێت؟
نه‌خێر برام زه‌كات بۆ حیزب و مزگه‌وت و ئه‌و شتانه نابێت به‌ڵكو بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه خواى گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا باسیانى كردووه، ((إِنَّمَا الصدَقَاتُ لِلْفُقَرَاء وَالْمَسَاكِینِ وَالْعَامِلِینَ عَلیْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِی الرِّقَابِ وَالْغَارِمِینَ وَفِی سَبِیلِ اللّهِ وَابْنِ السَّبِیلِ فَرِیضهً مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَلِیمٌ حَكِیمٌ)) سوره‌تى التوبة (60).
بهرِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وهلاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
ئایهدرووستهلهباش قامه‌ت دوعای (اللهم رب هذه الدعوة التامة.......) بخویندریت؟
ئایهدرووستهلهباش قامه‌ت دوعای (اللهم رب هذه الدعوة التامة.......) بخویندریت؟
نه‌خێر برام ته‌نها دواى بانگ ده‌وترێت، نه‌ك له دواى قامه‌ت.
بهرِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وهلاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
مامۆستا گیان لە فەیسبوك دا دەتوانی یاری بلیارد بكەی لەگەڵ كەسانی بەرامبەرت لەسەر بارە بەس بارەی راستی نا هەر بۆ خۆشییە .......
مامۆستا گیان لە فەیسبوك دا دەتوانی یاری بلیارد بكەی لەگەڵ كەسانی بەرامبەرت لەسەر بارە بەس بارەی راستی نا هەر بۆ خۆشییە واتە من و كەسیك یاری دەكەین لەسەر 10 دۆلار ئەگەر بردمەوە لێی ئەوا من ئەو بارەیە دەبەم بەس بۆ خۆشییە ئایا ئەمەش دەچێتە باری قومارەوە ؟؟
ناچێنه بارى قوماره‌وه به‌ڵام كات به‌سه‌ر بردن و زیاد رِۆچون له به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت هۆكاره بۆ توش بوون به زۆر تاوان و به فیرۆدانى كاتێكى زۆره، جا براى خۆم ئینته‌رنێت زۆر به‌كار مه‌هێنه‌و خۆتى پێوه مه‌شغوڵ مه‌كه.
بهرِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وهلاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
مامۆستاگیان بێ زه‌حمه‌ت پرسیارێكم هه‌یه ئایا خواردنى ئاوى جۆیان ههرشێوهیهكى ترلهوبچێت حه‌رامه ، ئایا نێرگه‌له‌ش حه‌رامه زۆر سوپاس
مامۆستاگیان بێ زه‌حمه‌ت پرسیارێكم هه‌یه ئایا خواردنى ئاوى جۆیان ههرشێوهیهكى ترلهوبچێت حه‌رامه ، ئایا نێرگه‌له‌ش حه‌رامه زۆر سوپاس
ئاوى جۆ یان هه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كى تر ئه‌گه‌ر مادده‌ى بێهۆشكهرى تیانه‌بێت حه‌رام نییه، به‌ڵى نێرگه‌له حه‌رامه وه‌ك جگه‌ره.
بهرِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وهلامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
مامۆستا گیان من برایه‌کم هه‌یه دوکانی سیدی ههیهتایبهت بهکۆمبیوتهر سیدی به‌رنامه‌و ئاتاری ده‌فرۆشیت به‌شیوه‌ی کۆلێکشن .......
مامۆستا گیان من برایه‌کم هه‌یه دوکانی سیدی ههیهتایبهت بهکۆمبیوتهر سیدی به‌رنامه‌و ئاتاری ده‌فرۆشیت به‌شیوه‌ی کۆلێکشن به‌لام به‌رنامه‌کانی گشتین واتهچاک و خرابی تێدایه له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی کۆلێکشنه‌کان بۆ رازاندنه‌وه‌ی ئیشه‌که‌یان مۆسیقایان له‌گه‌ڵ دایه؟؟ ئایهئهو کارهدروسته؟؟ ئه‌گه‌ر وه‌لامه‌کانتان به‌به‌ڵگه‌ی قورئان و حدیس و وته‌ی زانایان بێت زۆر باشه
خوای گهورهڵاداشتان بداته‌وه
نه‌خێر برام ئه‌و كاره‌ى تۆ دروست نییه چونكه یارمه‌تى ئه‌وان ده‌ده‌یت له تاوان و خراپه بڵاو كردنه‌وه‌دا چونكه گۆرانى مۆسیقانی حه‌رامه، وه خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى: (و لا تعاونوا على الإثم و العدوان) واتا: یارمه‌تى و پشتیوانى یه‌كتری مه‌كه‌ن له‌سه‌ر تاوان و خراپه‌كارى دوژمنایه‌تى، وه هه‌ركه‌سێك هانى كه‌سێك بدات یان یارمه‌تى بدات بۆ خراپه كردن ئه‌وه به‌شدار ده‌بێت له‌و تاوانه‌ى كه ئه‌و كه‌سه كردوویه‌تى.
بهرِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وهلامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
مامۆستاى بهرِێز/ من كاتى خۆى شاگردبووم له‌دوكانێك ئیشى زۆرى پێ ده‌كردم وه حه‌قى خۆمى به‌ته‌واوى نه‌ئه‌دامێ .....
مامۆستاى بهرِێز/ من كاتى خۆى شاگردبووم له‌دوكانێك ئیشى زۆرى پێ ده‌كردم وه حه‌قى خۆمى به‌ته‌واوى نه‌ئه‌دامێ ، منیش رِۆژانه دزیم لێ ده‌كرد ئێستا ته‌وبه‌م كردووه جارێكى تر دزى نه‌كه‌م وپارهكهشى بۆنهنێرمهوه حوكمى من چییه؟؟وه‌ئایا ئه‌گه‌ر گه‌ردنم ئازاد نه‌كات ههرلهدۆزهخ ده‌مێنمه‌وه یان چۆن ؟؟
مادام تهوبهكى نهصوحت كردووه إن شاءالله خواى گه‌وره لێت ده‌بێت و ده‌تخاته به‌هه‌شته‌وه، وه هیچ موسڵمانێك به تاوان له دۆزه‌خدا به هه‌میشه‌یى نامێنێته‌وه.
بهرِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وهلامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
من ئاوبهدهست زۆردههێنمهوه ده‌مه‌وێت وازبهێنم به‌لام چۆن ئه‌و كاره بكه‌م؟؟
من ئاوبهدهست زۆردههێنمهوه ده‌مه‌وێت وازبهێنم به‌لام چۆن ئه‌و كاره بكه‌م؟؟
براى خۆم ئه‌و كتێب و نامیلكانه بخوێنه‌وه و ئه و كاره چاكانه زۆر بكه كه هۆكاره بۆ به‌رز بونه‌وه‌ى ئیمانت تا واز له‌و تاوانه بهێنیت.
بهرِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وهلاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
بهرِێزمامۆستا ئه‌گه‌ر متابه‌عه‌ى كه‌ش وههواوئاو بكه‌یت ده‌چێته ژێربابى ئهبراجهوه كه دروست نییه؟؟
بهرِێزمامۆستا ئه‌گه‌ر متابه‌عه‌ى كه‌ش وههواوئاو بكه‌یت ده‌چێته ژێربابى ئهبراجهوه كه دروست نییه؟؟
ئه‌گه‌ر به ئامێر بێت و عیلمیانه بێت و مه‌سه‌له‌ى باران بارین و كه‌ش و هه‌وا هه‌مووى بده‌یته ده‌ست خواى گه‌وره كه هه‌ڵی ده‌سورێنێت ئه‌وه ناچێته ژێربابى ئهبراجهوه.
بهرِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وهلاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
ئایا تاشینى مووى بن باڵ ودامێن وپشته‌وه دروسته چل رِۆژ جارێك بتاشیت ورِوونكردنهوهمان بده‌نێ ده‌رباره‌ى ئه‌مه ..خواپاداشتان بداته‌وه..
ئایا تاشینى مووى بن باڵ ودامێن وپشته‌وه دروسته چل رِۆژ جارێك بتاشیت ورِوونكردنهوهمان بده‌نێ ده‌رباره‌ى ئه‌مه ..خواپاداشتان بداته‌وه..
به‌ڵى دروسته به‌ڵام هه‌رچه‌نده چاكترو باشتر‌و پاكتر وایه زوو زوو بێت، به پێى ئه‌م فه‌رموده‌یه: (قَال أَنَسٌ : وُقِّتَ لنَا فِى قَصِّ الشَّارِبِ وَتَقْلِیمِ الأظْفَارِ وَنَتْفِ الإِبْطِ وَحَلْقِ الْعَانَةِ أَنْ لاَ نَتْرُكَ أكْثَرَ مِنْ أَرْبَعِینَ ليْلةً) واتا: كاتمان بۆ دیارى كرا‌و رێگه‌مان پێدرا (له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه )(صلى الله عليه وسلم) كه سمێڵ كورت كردنه‌وه‌و نینۆك كردن لابردنى مووی بن باڵ و دامێن وپشته‌وه له چل رِۆژ زیاتر نه‌بێت (واتا : تا 40 رۆژ ده‌توانى نه‌یكه‌یت نه‌ك زیاتر).
بهرِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وهلامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158