كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

كاتێك سه‌یری یاری فوتبۆڵ ئه‌كه‌ین باسی یاریزانه‌كان ده‌كه‌ین بۆ نموونه‌فڵان خراپه‌یان فڵان هیچ نازانێ ئایا ئه‌مه‌ده‌بێته‌غه‌یبه‌ت یه‌عنی گوناحه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

كاتێك سه‌یری یاری فوتبۆڵ ئه‌كه‌ین باسی یاریزانه‌كان ده‌كه‌ین بۆ نموونه‌فڵان خراپه‌یان فڵان هیچ نازانێ ئایا ئه‌مه‌ده‌بێته‌غه‌یبه‌ت یه‌عنی گوناحه‌؟
گه‌ر قسه‌ی ناشرین به‌و یاریزانانه‌بڵێین كه‌مه‌سیحین ئایا گوناحه‌؟
سوپاس بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌تان...

وەڵام: 

بۆ موسڵمان شتێكى چاك نییه‌ دابنیشى به‌دیار تۆپێنه‌وه‌ و كاتى خۆى به‌فیرِۆ بدات به‌تایبه‌تى ئه‌و یاریزانانه‌ زۆربه‌یان موسڵمان نین و عه‌وره‌تیان دیاره‌ كه‌ سه‌روى ئه‌ژنۆ عه‌وره‌ته‌،وه‌ تۆ كتێك سه‌یریان ده‌كه‌یت بێگومان یه‌كێكیانت خۆش ده‌وێت،بۆ ئینسانى موسڵمان دروست نییه‌ كافر و بى باوه‌رِى خۆش بوێت،سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌كه‌ت ئایا غیبه‌ته‌ یان نا،ئه‌گه‌ر به‌رِاستى باسى بكه‌یت و چۆن ده‌یڵێیت به‌و شێوه‌یه‌ بووبێت ئه‌وا نابێته‌ غه‌یبه‌ت،ئه‌ویان باشه‌ ئه‌میان خراپه‌،سه‌باره‌ت به‌ قسه‌ى ناشرین به‌و یارى زانانه‌،دروست نییه‌،چونكه‌ موسڵمان زمان پیس نییه‌،با كافریش بێت دروست نییه‌ جنێوى پێبده‌یت، تۆ خۆشت نه‌وى نه‌ك جنێوى پێ بده‌یت.
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٩٧
٢١٥٧
٦٩٣٧٦٦