پ/ من ده‌مه‌وێت ببم به‌سه‌له‌فى به‌لاَم نازانم چۆن تكایه رِێنموویم بكه‌ن؟
پ/ من ده‌مه‌وێت ببم به‌سه‌له‌فى به‌لاَم نازانم چۆن تكایه رِێنموویم بكه‌ن؟
پ/ السلام علیكم ..من ده‌مه‌وێت رِێبازى سه‌له‌فییه‌ت بگرمه به‌ر، جاتكاتان لىَ ده‌كه‌م به‌پوختى ئه‌و رِێگه‌یه‌م نیشان بده‌ن؟ جزاك الله خیرا ..
و/ عليك السلام ورحمة الله وبركاته...
براى ئازیزم پرسیاره‌كه‌ت زۆرجوان وبه‌جێ یه به‌ویستى خوا ئێمه‌ش وه‌لاَمێكى جوان ودروستت ده‌ده‌ینه‌وه هیوادارم به‌دڵ گوێمان بۆبگرى وبه‌ویژدانه‌وه برِیارى رِاست له‌سه‌رمه‌بده‌ء وبیروباوه‌رِمان بده‌یت انشاءالله...
براكه‌م له‌پێشدا حه‌زده‌كه‌م جیاوازیت له‌نێوان سىَ زاراوه‌دا بۆبكه‌ین بۆئه‌وه‌ى جوانترورِاسترپه‌یى به‌رِاستییه‌كان بكه‌یت له‌پاشاندا وه‌لاَمى پرسیاره‌كه‌ت بده‌ینه‌وه...ئه‌وزاراوانه‌ش (سه‌له‌ف - سه‌له‌فییه‌ت یاخود رِیبازى سه‌له‌ف - سه‌له‌فى)یه ...
1- سه‌له‌ف :- سه‌له‌ف واته (پێشینى ئیسلام) پێشینى ئه‌م ئیسلامه‌ش بریتین له: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم)و هاوه‌ڵه به‌رِێزه‌كانى و شوێن كه‌وتوانى هاوه‌ڵه به‌رِێزه‌كان كه‌پێیان ده‌ووترێت (تابعین) وه شوێنكه‌وتوانى (تابعین) كه‌پێیان ده‌وترێت (إتباع التابعین) واته ئه‌م سىَ كۆمه‌ڵه به‌رِێزه (الأصحاب, التّابعین, أتباع التّابعین) سه‌له‌ف و پێشینه‌ن له ئیسلامدا, وه ئه‌م سىَ كۆمه‌ڵه به‌رِێزه كه به‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌كدا تێپه‌رِیوون له‌باشترین و زیره‌كترین و رِاستگۆترین و چاكترین موسوڵمانن كه‌ئیسلام به‌رده‌وام شانازییان پێوه‌ده‌كات، وه تا رِۆژى قیامه‌تیش هه‌رگیز موسوڵمانى به‌و شێوه‌یه دروست نابێته‌وه چونكه ئه‌م موسوڵمانانه تایبه‌تمه‌ندى خۆیان هه‌یه له‌هه‌موو رِووه‌كانه‌وه جیاوازن له موسوڵمانانى تر, هه‌ر له هه‌وڵ وتێكۆشانیان بۆ به‌ره‌و پێشبردنى به‌رنامه‌ى ئیسلام تا ده‌گاته خۆبه‌خت كردنیان له‌پێناویدا, هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)ده‌رهه‌قیان ده‌فه‌رمووێت: (خیر الناس قرنی ثم الذین یلونهم ثم الژین یلونهم)(1) واته: چاكترین خه‌ڵكی ئه‌وانه‌ن كه له سه‌رده‌مى مندا ژیاوون (واته‌هاوه‌لاَن) پاشان ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌وانن (واته التّابعین) پاشان ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌وانن، واته: (تابع التّابعین), چونكه باشترین و چاكترین موسڵمان له‌م سىَ سه‌رده‌مه‌دا ده‌ركه‌وتوون و خزمه‌تێكى به‌رچاوى ئاینى پیرۆزى ئیسلامیان كردوه وه ئیسلامیان به هه‌موو جیهاندا بلاَوكردۆته‌وه و به‌رده‌وامیش له‌پێناویدا جه‌نگاون و خۆیان له‌پێناویدا به‌خت كردوه, رِێژه‌ى ئه‌و موسوڵمانانه‌ى كه سه‌رپێچیان كردووه له‌و سىَ سه‌ده‌یه‌دا زۆر كه‌م بوونه له‌چاو ئه‌و موسوڵمانانه‌ى له‌و سه‌رده‌مه‌دا به ته‌واوه‌تی ده‌ستیان گرتبوو به ئاینى پیرۆزى ئیسلامه‌وه, هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)به‌و شێوه‌یه وه‌صفیان ده‌كات (واتاى وایه سه‌رده‌مى خۆى سه‌رپێچى كه‌متربووه له چاو سه‌ده‌ى دواى خۆیدا وه سه‌رده‌مى دواى خۆشى باشتر بوونه له چاو سه‌رده‌مى دواى ئه‌واندا, به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وسىَ سه‌ده پیرۆزه باشترین موسڵمان و چاكترین خه‌ڵك بوونه به به‌راود له چاو خه‌ڵكی هه‌موو سه‌ده‌كانى تر‌ى ژیاندا كه ئیسلامى پێدا تىَ په‌رِیووه, هه‌ر بۆیه پێویسته ئێمه‌ى موسڵمانیش شوێن كه‌وته‌ى ئه‌و سه‌له‌فه بین كه له هه‌موو ئه‌و رِووانه‌وه كه ئه‌وان به‌هۆیه‌وه سه‌ر به‌رزى دونیا و قیامه‌ت بوون, تائێمه‌ش وه‌ك ئه‌وان ئه‌و ئامانجه بپێكین كه ئه‌وان پێى گه‌یشتن ئه‌ویش: سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌یه له دونیادا و به‌خته‌وه‌رى و سه‌رفرازیه له قیامه‌تدا, كاتێك ده‌ڵێین ده‌بێت شوێنى ئه‌وان بكه‌وین مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێت له‌رِووى (بانگه‌واز و په‌روه‌رده, عیباده‌ت و خواپه‌رستى, گوێرِایه‌ڵى كار كردن, شوێنكه‌وتن ولانه‌دان, هه‌وڵدان و په‌له نه‌كردن, ماندوو نه‌بوون و چۆكدانه‌دان, به‌رده‌وامى و ئارامگرتن, پشوو درێژى و بىَ هیوا نه‌بوون, رِه‌فتار و ئاكار, خورِه‌وشت و ئه‌خلاق, شه‌رم و حه‌یا), به‌وه شوێنى ئه‌وان بكه‌وین ده‌بێت بزانین ئه‌وان چۆن بانگه‌وازیان كردووه بۆ لاى دینى خواى په‌روه‌ردگار، چۆن خوا په‌رستییان كردووه, چۆن ئارامیان گرتووه له‌سه‌ر نارِه‌حه‌تى و ناخۆشی, چۆن هیوایان به سه‌ركه‌وتن هه‌بووه, چۆن گوێرِایه‌ڵیان كردووه, تا ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه بكه‌ین, بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش به‌خته‌وه‌ر بین هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وان به‌خته‌وه‌ر بوون, چونكه به‌خته‌وه‌رى له‌وه‌دایه كه ئێمه چۆنێتى كاره‌كه بزانین, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه‌خه‌ڵكى به‌شێوه‌یه‌كى چاك نازانن كه ئه‌وان چۆن خواپه‌رستى و دینداریان كردووه نه‌ك نه‌زانن چی‌یان كردوه‌و چه‌ندیان كردوه, چونكه ئه‌وه‌ى كه واى كرد ئه‌وان ببنه پێشه‌نگ و پێشین بۆ ئێمه و به‌باشترین و چاكترین و خێرترین خه‌ڵك و ئیماندار ناویان ده‌ربچێت ئه‌وه بوو كه ئه‌وان به‌پىَ ى قورئان وسوننه‌ت و به‌رنامه‌ی ئیسلام كاریان كردووه و لاشیان نه‌دا له‌و به‌رنامه‌یه تا خواى په‌روه‌ردگار سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى پىَ به‌خشین كه دروست بوون و هاتنه كایه‌ی ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بوو له جه‌رگه‌ى وولاَتێكدا كه شیرك و كوفر و نیفاق و سته‌م و نایه‌كسانى و ناته‌بایى و دوژمنكارى باڵى به‌سه‌ردا كێشابوو, بۆیه به‌رِێزه كه م كاتێك ده‌ڵێین سه‌له‌ف مه‌به‌ستمان موسڵمانان و ئیماندارانى ئه‌وسىَ سه‌رده‌مه‌یه كه به‌پۆشاكى ته‌قوا و خواپه‌رستى خۆیان رِازاندبۆیه‌وه، وه به‌پىَ ى قورئان وسوننه‌ت كاریان ده‌كرد چۆن فه‌رمانیان پىَ كرابوو به‌و شێوه‌یه خوا په‌رستیان ده‌كرد..
2- سه‌له‌فییه‌ت :-(رِێبازى سه‌له‌ف) مه‌به‌ست له‌و پرۆگرام وبه‌رنامه‌و بنه‌مایانه‌یه كه (سلف) كاریان پىَ ده‌كرد، واته: قورئان و فه‌رمووده‌ى رِاستى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به ته‌واوى و بىَ ئه‌وه‌ى گرنگى به‌هه‌ندێكى بده‌ن و هه‌ندێكى تر‌ى وه لانێن یان زیاده‌ى بخه‌نه سه‌ر و هه‌ندێكى واز لىَ بهێنن.
به‌پێى ئه‌و توانایه‌ى كه‌هه‌یان بووه عیباده‌تیان كردوه و هیچ كاتێكیش له خزمه‌ت كردن به قورئان و سوننه‌ت درێغیان نه‌كردوه, بۆیه كاتێك ده‌وترێت كاربكه به (رِێبازى سلف) واتاى وایه كار بكه به قورئان و سونه‌ت, وه كاتێك ده‌وترێت بانگه‌واز ده‌كه‌م بۆ (رِێبازى سه‌له‌ف) واتاى وایه بانگه‌واز ده‌كه‌م بۆ شوێن كه‌وتنى قورئان و سوننه‌ت, به تێگه‌شتنى پێشینانى پیاوچاك,كه‌واته سه‌له‌فییه‌ت (دیندارییه)به‌شێوه‌یه‌كى رِاست ودروست وه‌ئیسلامى رِاسته‌قینه‌یه نه‌ك حزبایه‌تى وپرۆگرامێكى حزبى وتاكه‌كه‌سى ..
2- سه‌له‌فى :- به‌هه‌موو موسڵمانێكى بیروباوه‌رِباك ومه‌نهه‌ج پاك ده‌وترێت سه‌له‌فى واتا كاتێك ده‌وترێت من موسڵمانێكى سه‌له‌فیم واتاى وایه من شوێنى قورئان و سوننه ده‌كه‌وم له هه‌موو رِوویه‌كه‌وه كه په‌یوه‌ست بێت به‌دینه‌وه به‌پێى تواناى خۆم, به‌لاَم زۆریشن ئه‌وانه‌ى كه سه‌له‌فى نین واته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاورِ ناده‌نه‌وه له پێشینان و به قسه‌یان ناكه‌ن و به‌وشێوه‌یه خواپه‌رستى ناكه‌ن كه‌ئه‌وان كردویانه، بۆیه هه‌موو كاتىَ قسه‌ى خۆیان پێش قسه‌ى ئه‌وان ده‌خه‌ن له‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه‌تایبه‌ته به‌دینه‌وه بۆیه ته‌ماشا ده‌كه‌ى ئه‌وانه‌ى كه سه‌له‌فى نین, چه‌نده‌ها كار ده‌كه‌ن و چه‌نده‌ها فه‌توا ده‌رده‌كه‌ن و چه‌نده‌ها عیباده‌ت ده‌كه‌ن كه ئه‌سڵه‌ن له دیندا هه‌ر نییه و به‌پىَ ى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان كردوویانه به دین, به‌بىَ ئه‌وه‌ى شه‌رم له خوا بكه‌ن كه كاتىَ كارێك ده‌كه‌ن پێچه‌وانه‌ى قورئان و سوننه‌ته, بۆیه ده‌بینین موسوڵمانانى سه‌له‌فى به به‌راود له‌گه‌ڵ موسڵمانانى تر كه‌من و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى غه‌ریب و نادیارن چونكه وه‌رگرتنى قسه و كردارى حق و كار كردن به‌و حه‌قه تا رِاده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه له‌لایه‌ن موسڵمانانه‌وه, هه‌ر بۆیه شوێنكه‌وتوانی رِێبازی سه‌له‌ف كه هه‌ڵگرى ئالاَى رِاسته‌قینه‌ى ئیسلامن له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا رِێژه‌یان كه‌مه‌و به‌رده‌وام دژایه‌تى و سه‌رزنشتیان ده‌كرێت و هه‌زاره‌ها بوهتان و قسه‌ى نارِاستیان ده‌رحه‌ق ده‌وترێت .
جابراكه‌م بۆوه‌لاَمى پرسیاره‌كه‌ت به ويستى خوا ده‌ڵێم ..
له‌پێشدا ئه‌وه بزانه كه سه‌له‌فییه‌ت( حزبیكى ئیسلامى یان رِیكخراوێكى ئیسلامى ته‌نگ وته‌سك وقه‌تیسكراو له‌چه‌ندكه‌سێكدا نییه تا هه‌ویه‌وناسنامه‌وباره‌گاو شوێن وپێگه‌ى هه‌بێت وهه‌وییه بۆخه‌ڵك ده‌ربكات وبیكاته ئه‌ندامى خَۆى ..به‌ڵكوسه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى فراوان ورِاسته‌قینه‌یه هه‌موو موسڵمانێكى رِاستگۆ وبیروباوه‌رِپاك ومه‌نهه‌ج پاك وخورِه‌وشت جوان له‌خۆده‌گریت وجیاوازیش ناكات له‌نێوان كوردوعه‌ره‌ب وعه‌جه‌م وهیچ نه‌ته‌وه‌وزمان وشوێنێك...به‌رِیزترین كه‌س له‌ناو رِێبازى سه‌له‌فییه‌تدا ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌زۆرترین ته‌قواى هه‌یه‌وله‌خوا ده‌ترسێت..سه‌له‌فییه‌ت حزبی رِاسته‌قینه‌ى خواى گه‌وره‌یه وپێشه‌واكه‌شى پێغه‌مبه‌رى خوایه(صلى الله علیه وسلم)..وه‌شوێن وجێگه‌ى موسڵمانانى سه‌له‌فى مزگه‌وته‌كانى خواى گه‌وره‌ومیهره‌بانه نه‌ك باره‌گاوشوێنێكى تایبه‌ت..
هه‌روه‌ها سه‌له‌فییه‌ت پێشه‌وا یان ئه‌میرێكى دیارى كراوى نییه تاخه‌ڵك شوێنى بكه‌ویت ، به‌ڵكوچه‌نده‌ها پێشه‌واوزاناو بانگخوازى دڵسۆزوبه‌ئه‌مه‌كى هه‌یه كه خه‌ڵكى وموسڵمانان بۆشوێنكه‌وتنى قورئان وسوونه‌ت بانگێشت ده‌كه‌ن وله‌دیارده‌كانى هاوه‌ڵ برِیاردان بۆخواى گه‌وره‌وبیدعه‌و خورافیات وتاوان وسه‌رپێچى خوا دووریان ده‌خه‌نه‌وه‌وئامۆژگارییان ده‌كه‌ن ..
جا بۆئه‌وه‌ى ببیته موسڵمانێكى رِاستگۆى سه‌له‌فى پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه قۆناغ به‌قۆناغ له‌خۆتدا جێ به‌جىَ بكه‌یت..
1- ده‌بێت سه‌ره‌تا دڵ وده‌رونت واتا(بیروباوه‌رِت) پاك وخاوێن بكه‌یته‌وه له هه‌موو جۆره هاوبه‌ش برِیاردانێك بۆخوا هه‌روه‌ها له فیسق ونیفاق وله درۆ وحه‌سودى ...هتد ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌توانى ئه‌گه‌ر برِۆیت لاى مامۆستایه‌كى به‌رِێزى سه‌له‌فى ده‌رسى شه‌رعى بخوێنیت وكیتابى عه‌قیده‌ی لا بخوێنیت یاخود ئه‌وكتێب ونامیلكانه بخوێنیته‌وه كه‌باسى بیروباوه‌رِى پاك ده‌كه‌ن كه مامۆستایانى سه‌له‌فى نوسیویانه‌وبلاَویان كردۆته‌وه‌كه ئێستا له‌كتێبخانه سه‌له‌فییه‌كاندا هه‌یه..یاخود سه‌ردانى ماڵپه‌ره سه‌له‌فییه‌كان بكه وله‌به‌شى بیروباوه‌رِى رِاستدا ده‌ستت ده‌كه‌ون وه‌كو سایتى به‌هه‌شت و ئیمان وه‌ن وسه‌له‌فى كورد.....هتد.
2- دواى ئه‌وه‌ى دڵنیابوویت له‌پاككردنه‌وه‌ى دڵ وده‌رونت له‌وده‌ردانه ئه‌و كات پێویسته قسه‌وكرداریشت پاك بكه‌یته‌وه له‌هه‌موو جۆره تاوانێك وه‌كو درۆكردن غه‌یبه‌ت كردن بوهتان كردن جنێودان گۆرانى ووتن فیتنه‌ى كردن .....هه‌روه‌ها له‌بیدعه‌كردن نه‌زه‌ركردن هه‌ڵسوكه‌تى ناشرین وئازاردانى خه‌ڵك به‌قسه‌وبه‌كردار .....هتد
3- دواى ئه‌وه‌ى قسه‌وكرداریشت به‌پێى توانا پاككرده‌وه له‌وده‌ردانه پاشان ده‌بێت له‌جیاتى ئه‌وسیفه‌ته ناشرینانه سیفه‌تى جوان بنوێنیت وه‌كو قورئان خوێندن زیكرخوێندن دوعاكردن هه‌روه‌ها نوێژكردن چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك وباوك وخوشك وبراوكه‌س وكاروهاورێ وخه‌ڵك ، هه‌روه‌ها سه‌ردانى كردنى خزم وكه‌س وكارو هاورِیكان خێروخێرات كرد نواندنى رِه‌وشتى جوان رِووخۆشى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك وسه‌لام كردن ورِێزگرتنى كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن وكه‌سانى له‌خۆت بچوكتر..هه‌روه‌ها رِێزگرتنى مامۆستاوپزیشك وكرێكارو خه‌ڵكى به‌تێكرِا..
4- دواى ئه‌وه ده‌بێت خۆت پرِچه‌ك بكه‌یت به‌زانستى شه‌رعى بۆئه‌وه‌ى به‌رپه‌رچى شوبهه‌وگومانه‌كان بده‌یته‌وه‌وله‌سه‌ررِۆشنایى قورئان وسوونه‌ت دیندارى بكه‌یت ، ده‌بێت گوێبیستى ووتارى مامۆستایانى سه‌له‌فى ببیت وكتێب وپه‌رِاوه‌كانیان بخوێنیته‌وه‌وهاورِییه‌تییان بكه‌یت وپرس ورِایان پێ بكه‌یت وداواى ئامۆژگارى ونه‌سیحه‌تیان لىَ بكه‌یت وخۆشیانت بوىَ..ئامان سه‌دئامان نزیكى كه‌سانى حزبیى ودوورله‌رِاسته‌شه‌قامى ئیسلام نه‌كه‌ویته‌وه‌وتێكه‌لاَویان نه‌كه‌یت وسه‌ردانییان نه‌كه‌یت وگوێبیستى قسه‌ووتاریان نه‌بیت بۆئه‌وه‌ى نه‌بیته كه‌سێكى حزبى ودواتریش دژایه‌تى كه‌سانى به‌رِێزوچاك بكه‌یت به‌هۆى دروست بوونى گومان وشوبهه له‌دڵتدا..هه‌میشه سه‌ردانى مامۆستایانى سه‌له‌فى بكه‌وداواى ئامۆژگارى خێریان لىَ بكه...
5- به‌ویستى خوا ئه‌گه‌رئه‌م هه‌نگاوانه بگریته‌به‌رئه‌وه تۆبه‌راستى ده‌بیته موسڵمانێكى رِاستگۆی سه‌له‌فى وخواى گه‌وره خۆشى ده‌وێیت ورِێزت ده‌گریت وموسڵمانانیش خۆشیان ده‌وێیت وبه‌راستى ده‌بێت به‌كه‌سێك كه شوێنى سه‌له‌ف كه‌وتوون به‌رِاستى كه‌ئه‌مه‌ش باشترین رِێزوخه‌لاَته كه خوا پێت ده‌به‌خشێت....
بۆزانیارى زیاتر ده‌توانى هه‌رسيَ نامیلكه‌ى (ئایا دروسته موسڵمانان به‌خۆیان بڵێن سه‌له‌فى) له‌گه‌ڵ (ئه‌وه‌یه سه‌له‌فییه‌ت بیناسن) له‌گه‌ڵ (پوخته‌باسێك له‌سه‌رمه‌نهه‌جى سه‌له‌ف پێشینى ئوومه‌ت) بخوێنیته‌وه تازیاترشاره‌زاببیت به‌و مه‌نهه‌جه پاك وجوانه ، كه‌هه‌رسێكیان له‌گۆشه‌ى رِێبازى رِاست - له‌م سایته‌دا هه‌یه وده‌توانى وه‌ده‌ستیان بخه‌یت .
خواى گه‌وره هیدایه‌تى هه‌مووان بدات بۆسه‌ررِاسته‌شه‌قامى ئیسلام وئیمان...اللهم امین
به‌رِێز /سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه
بۆچى سه‌له‌فییه‌كان خۆیان له‌كارى سیاسى ناده‌ن ونزیكى ناكه‌ونه‌وه؟
بۆچى سه‌له‌فییه‌كان خۆیان له‌كارى سیاسى ناده‌ن ونزیكى ناكه‌ونه‌وه؟ ئایا تێگه‌شتن له‌فیقه الواقیع پێویستییه‌كى حه‌تمییى نییه بۆئه‌م رِۆژگاره بۆتێگه‌شتن له‌رِووداوه‌كان بۆئه‌وه‌ى حوكمى دروستیان به‌سه‌ردا بدرێت ؟ ئه‌ى بۆچى گرنگى به‌ئه‌م بواره ناده‌ن..زۆرسوپاس بۆوه‌لاَمدانه‌وه‌تان.
سه‌له‌فییه‌كان خۆیان له سیاسه‌تى ئه‌م رِۆژگاره ناده‌ن چونكه سیاسه‌تێكى بىَ شه‌رعییه‌و شه‌رع تێیدا فه‌رمانرِه‌وانییه ,و هه‌موو هۆكارێكى بىَ شه‌رعى ده‌گرێته‌به‌ر و درۆ و ناپاكى و چه‌واشه‌كارى و په‌یمان شكاندن و چاوبه‌ستى خه‌ڵكى ده‌كرێت و سته‌م له خه‌ڵكى ده‌كرێت و هه‌مووى به‌ناوى سیاسه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه سیاسه‌ت بێت جێى خۆیه‌تى سه‌له‌فییه‌كان كه خۆیانى لىَ به‌دووربگرن و نزیكى نه‌كه‌ونه‌وه وه له‌و په‌رِى دانایى و كارله‌جێیى یانه .
به‌لاَم ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت بریتى بێت له‌به‌رِێوه‌بردنى كاروبارى خه‌ڵكى به‌شێوازێكى دادپه‌روه‌رانه و به‌ها به‌نرخه‌كان ئه‌وا له‌شه‌ریعه‌تدا هه‌یه و ئه‌مه پیشه‌ى پێغه‌مبه‌ران بووه [ علیهم الصلاة والسلام ] وه پێغه‌مبه‌رى خۆیشمان [ صلى الله عليه وسلم ] به‌جوانترین شێواز پێى هه‌ستاوه (كانت بن‌و اسرائیل تسوسهم الانبیا‌ء كلما هلك بنی خلفه بنی) متفق علیه .
واته/ به‌نى ئیسرائیل پێغه‌مبه‌رانیان سیاسه‌تی ئه‌وانیان به‌رِێوه ده‌برد ,وه كه پێغه‌مبه‌رێك نه‌مایا یه‌كێكى تر جێگه‌ى ده‌گرته‌وه .
سه‌باره‌ت به‌به‌شى دووه‌مى پرسیاره‌كه‌ت :-
تێگه‌یشتن له واقیع پێویستییه‌كى حه‌تمییه بۆ ئه‌م رِۆژگاره‌و هه‌موو سه‌رده‌مێك ,وه سه‌له‌فییه‌كان له هه‌موو كه‌س زیاتر شاره‌زان له واقیع و ده‌وروبه‌رى خۆیان ,هه‌روه‌كو به‌چاوى خۆمان ده‌یبینین ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ربین ئایا نابینین حیزبه ئیسلامییه‌كان له‌كارى سیاسى خۆیاندا چه‌نده‌ها هه‌نگاو ده‌نێن و برِیار ده‌ده‌ن و به‌باشى ده‌زانن و پێشبینى باشیان بۆى هه‌یه ,به‌لاَم سه‌له‌فییه‌كان خه‌ڵكى لێ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌و به‌خراپى ده‌زانن پێش ئه‌وه‌ى رِووبدات ,له‌پاش رِوودانیدا قسه‌ى سه‌له‌فییه‌كان رِاست ده‌رده‌چێت و بۆچوون و پێشهاته‌كانى ئه‌وان هه‌ڵه ده‌رده‌چێت و له‌پاشاندا لێى په‌شیمان ده‌بنه‌وه . من ته‌نها دوو نموونه‌ى زیندووى نزیك بۆ تۆ باس ده‌كه‌م .
یه‌كه‌م : چه‌نده‌ها ساڵه سه‌له‌فییه‌كان شه‌رِو كوشتار له كوردستان به‌بىَ شه‌رعى ده‌زانن به‌لاَم دژایه‌تى ده‌كران تا پاش ساڵى 2003 به‌برِیارێكى مه‌كته‌بى سیاسى كۆمه‌ڵ مه‌كته‌بى عه‌سكه‌رییان هه‌ڵوه‌شانده‌وه .
دووه‌م : یه‌كگرتنى یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌ت كێشان و سۆسیالست كه دواتر خۆیان لێى په‌شیمان بوونه‌وه چونكه ده‌نگى پێویستیان نه‌هێنا چه‌نده‌ها نموونه‌ى تر‌ى زیندو هه‌یه كه‌ئێره بوارى باسكردنیان نییه .
بۆیه هه‌ركه‌سێك په‌یوه‌ست بێت به‌قورئان و سوننه‌ته‌وه به‌تێگه‌یشتنى پێشین و پێشه‌وایانى ئوممه‌ت و نییه‌تى پاك بێت خواى گه‌وره ده‌یپارێزێت له‌وه‌ى كه تووشى هه‌ڵه‌ى گه‌وره ببێت وه‌چاورِۆشنى ده‌كات سه‌باره‌ت به واقیع و پێش هاته‌كان و فیراسه‌تى پێ ده‌به‌خشێت . والله اعلم .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئایا سه‌له‌فییه‌كان قه‌ناعه‌تیان به‌هه‌بوونى حزبێك یان رِێكخراوێك هه‌یه كه له‌سه‌ر مه‌بده‌ئى (قورئان وسوونه‌ت به تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت) دامه‌زرابێت وبه‌كرده‌وه‌ش بیسه‌لمێنێت ؟
ئایا سه‌له‌فییه‌كان قه‌ناعه‌تیان به‌هه‌بوونى حزبێك یان رِێكخراوێك هه‌یه كه له‌سه‌ر مه‌بده‌ئى (قورئان وسوونه‌ت به تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت) دامه‌زرابێت وبه‌كرده‌وه‌ش بیسه‌لمێنێت ؟ یان به‌هه‌موو شێوازێك هه‌بوونى هه‌موو حزب ورِێكخراوى ئیسلامى رِه‌ت ده‌كاته‌وه؟ ئایا توحیدى نێوان موسڵمانانى ئه‌مرِۆ چۆن دێته به‌رهه‌م به‌رِاى به‌رِێزتان؟.
سه‌له‌فییه‌كان خه‌ڵكى كوردستانیان به‌شێوازێكى گشتى پێ موسڵمانه ,كه‌خه‌ڵكى موسڵمان بێت ئیتر چ پێویست به دروست كردنى حیزب و رِێكخراوى ئیسلامى ده‌كات ؟ وه ئه‌و حیزب و رِێكخراوه ئیسلامییانه‌یشى كه‌هه‌ن ئه‌گه‌ر به‌زمانى ووتنیش نه‌یڵێن ئه‌وا به‌زمانى حاڵیان ده‌ڵێن كه خه‌ڵكى كافره و موسڵمان نین بۆیه حیزب و رِێكخراوى ئیسلامى له‌ناو وولاَتى موسڵمانان دروست ده‌كه‌ن .
وه‌ئه‌گه‌ر توحیدى نێوان موسڵمانانت ده‌وێت ئه‌وا هه‌رگیز نه‌كراوه‌و ناكرێت هه‌موو موسڵمانان له‌ناو حیزبێكدا كۆبكرێنه‌وه ,به‌ڵكو هه‌ر حیزبه و حیزبى لێ جیا ده‌بێته‌وه‌و حیزبایه‌تى ته‌فره‌قه و پارچه پارچه‌ییان خستۆته ناو موسڵمانان نه‌ك موسڵمانانیان یه‌ك خستبێت ,به‌ڵكو ئه‌وه‌ى كه ده‌توانێت موسڵمانان یه‌ك بخات و كۆیان بكاته‌وه ته‌نها بریتییه له ئیسلامى رِاسته‌قینه قورئان و سوننه‌ت به‌تێگه‌یشتنى پێشین و پێشه‌وایانى ئوممه‌ت . والله اعلم .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئایا سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى ته‌واوه؟ چى ده‌لیلێكتان هه‌یه بۆئه‌م مه‌به‌سته ؟
ئایا سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى ته‌واوه؟ چى ده‌لیلێكتان هه‌یه بۆئه‌م مه‌به‌سته ؟
به‌ڵىَ سه‌له‌فیه‌ت بریتییه له ئیسلامى رِاسته‌قینه كه پێویسته هه‌موو موسڵمانێك شوێنى بكه‌ون و خۆیان بده‌نه پاڵ ئه‌و مه‌نهه‌جه پاكه ,خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت ({وَالسَّابِقُونَ الأوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِینَ وَالأنصَارِ وَالَّذِینَ اتَّبَعُوهُم بِإِحْسَانٍ رَّضِي اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضواْ عَنْهُ وَأَعَدَّ ڵهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِی تَحْتَهَا الأنْهَارُ خَالِدِینَ فِیهَا أَبَدًا ذلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِیمُ} (100) سورةتوبة )
واته :ئه‌و كه‌سانه‌ى پێشبرِكىَ ده‌كه‌ن له‌كارى چاكه‌دا له‌وانه‌ى پێشوو له كۆچبه‌ران و یریده‌ده‌ران وه ئه‌و كه‌سانه‌یش كه شوێنى ئه‌وان كه‌وتوون به جوانى و به‌پاكى (واته تابعین) ئه‌وانه خواى په‌روه‌ردگار لێیان رِازییه‌و ئه‌وانیش له پاداشتى خواى گه‌وره رِازین , له‌م ئایه‌ته‌دا خواى په‌روه‌ردگار به ئاشكرا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه شوێن هاوه‌لاَنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و تابعین بكه‌وین رِه‌حمه‌تى خوایان لێبێت ,كه ئه‌وان سه‌له‌فی صالحى ئه‌م ئوممه‌ته‌ن بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان شوێنیان بكه‌وین .هه‌روه‌ها خواى په‌روه‌ردگار له ئایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رمووێت ( وَاتَّبِعْ سَبِیل مَنْ أَنَابَ إِلیَّ } (15) سورة لقمان)
واته : شوێن رِێگاو رِێبازى ئه‌و كه‌سه بكه‌وه كه‌زۆر ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆلاى من .
ئیمامى ئیبن قه‌یم ده‌فه‌رمووێت : هه‌موو هاوه‌لاَن زۆر ده‌گه‌رِانه‌وه بۆ لاى خوا ,كه‌واته ئه‌م ئایه‌ته فه‌رمانمان پێده‌كات كه شوێن هاوه‌لاَن بكه‌وین كه ئه‌وان سه‌له‌فى ساڵحى ئه‌م ئوممه‌ته‌ن .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خواش (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : (علیكم بسنتى وسنه خلفاء الراشدین المهدیین ......)
واته : ده‌ست بگرن به سوننه‌تى منه‌وه وه هه‌روه‌ها ده‌ست بگرن به سوننه‌تى خه‌لیفه‌كانى منه‌وه كه ئه‌وان له‌سه‌ر حه‌قن و رِێنمایى كراون .
ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى خواش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانمان پیِده‌كات كه ده‌ست بگرین به سوننه‌تى خه‌لیفه‌كانى خۆیه‌وه له‌دواى سوننه‌تى خۆى كه خه‌لیفه‌كانیش چاكترین سه‌له‌فى ئه‌م ئوممه‌ته‌ن له دواى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم).
شێخى ئیسلام ئیبن ته‌یمییه ده‌فه‌رمووێت : ((هیچ عه‌یب و عارێكى تێدا نیه بۆ كه‌سێك كه‌رِێبازى سه‌له‌ف هه‌ڵبژێرێت و خۆى بداته پاڵى و خۆى سه‌ر به‌رز بكات پێوه‌ى به‌ڵكو پیویسته له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانان ئه‌وه وه‌ربگرن به‌كۆى هه‌موو زانایان , له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رِێبازى سه‌له‌ف حه‌ق و رِاستى نه‌بێت هیچ شتێكى تر نییه )) مجموع فتاوى (4\149) .
هه‌روه‌ها شێخ صالح الفوزان ده‌فه‌رمووێت : (( ته‌نها كۆمه‌ڵى سه‌له‌فییه‌كان له‌سه‌ر حه‌قن وه هه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌شه كه موسڵمانان پێویستیه شوێنیان بكه‌ون و كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ,جگه له‌م كۆمه‌ڵه هه‌موو كۆمه‌ڵه حیزبییه‌كانى تر پێویسته به بانگه‌واز خواز بۆ ئیسلام حیساب نه‌كرێن)) الاجابات المهمة(ص 55).
ئه‌مه وه‌لاَمى پرسیاره‌كه‌ته زۆر به‌كورتى ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وىَ به تێر‌و ته‌سه‌لى تێبگه‌ى ئه‌وا قورئانى پیرۆز و فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و ووته‌ى زانایان گه‌لێك زۆره له‌م باره‌یه‌وه ده‌توانى بگه‌رِێته‌وه بۆلایان بۆئه‌وه‌ى دڵنیابیت كه پییاده‌كردنى مه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ت پییاده‌كردنى ئیسلامى رِاسته‌قینه‌یه .
به‌رێز / م.یوسف رِه‌شید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07702218047
السلام علیكم... ئه‌گه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ى ئێوه دروسته‌و هیچ گومانێكتان لێى نییه بۆچى له به‌رنامه‌یه‌كى راسته‌وخۆو به ئاماده‌بوونى هه‌موو كه‌ناڵه‌كان له‌گه‌ل حیزبییه‌كان دانانیشن و ئه‌و خه‌ڵكه له گومان رِزگارى بێت؟ .....
السلام علیكم...
ئه‌گه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ى ئێوه دروسته‌و هیچ گومانێكتان لێى نییه بۆچى له به‌رنامه‌یه‌كى راسته‌وخۆو به ئاماده‌بوونى هه‌موو كه‌ناڵه‌كان له‌گه‌ل حیزبییه‌كان دانانیشن و ئه‌و خه‌ڵكه له گومان رِزگارى بێت؟ خۆ زۆر جاران حیزبییه‌كان ئه‌ڵێن وه‌رن بادانیشتن بكه‌ین هه‌روه‌ك (دلێر كه‌لارى) له به‌رنامه‌ى (سه‌كۆى رِۆشنبیرى) وتى.
وعلیك السلام ورحمه الله وبركاته ....
براى به‌رِێز/
به‌ڵىَ ئێمه هه‌میشه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى بانگه‌وازومه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ت بانگه‌وازمه‌نهه‌جێكى پاك ودروسته‌وخه‌ڵك وموسڵمانان بۆ گه‌رِانه‌وه بۆشوێنكه‌وتنى قورئان وسوونه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت بانگه‌شه‌ده‌كات ، به‌لاَم ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌موسڵمانان وهه‌واداران وپه‌یرِه‌وانى ئه‌ومه‌نهه‌جه پاكه تاوان وهه‌ڵه‌ناكه‌ن ومه‌عسومن له‌تاوان..له‌به‌رئه‌وه‌ى قه‌ناعه‌تى ته‌واومان هه‌یه به‌وه‌ى كه ته‌نها پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام) له‌رِه‌گه‌زى مرۆڤ مه‌عسومن له‌تاوان وسه‌رپێچى ..سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى خه‌ڵك رِزگارناكه‌ین له گومان ودوودڵى ...براكه‌م ئه‌وه‌نده‌ى كه پێمان كرابێت هه‌وڵمانداوه بۆئه‌و مه‌به‌سته ..هه‌موو رِێگه‌ووه‌سیله‌یه‌كى شه‌رعیمان گرتۆته‌به‌رئه‌وه‌ى كه له‌توانادا بووبێت ...
1- ئه‌وه‌نده‌ى توانابوویت له‌سه‌رمینبه‌ره‌وه بانگه‌وازكراوه بۆشوێنكه‌وتنى حه‌ق ورِه‌ددانه‌وه‌ى گومان وشوبهه‌كانیان...
2- ئه‌وه‌نده‌ى توانابووبێت به‌شێوه‌ى نووسین ونامیلكه حه‌ق بۆخه‌ڵك رِوونكراوه‌ته‌وه..
3- ئه‌وه‌نده‌ى توانا بووبێت به‌شێوه‌ى ده‌رس و ووتنه‌وه‌ى محازه‌رات حه‌ق رِوونكراوه‌ته‌وه..
4- وه‌سوپاس بۆخوا هه‌رشه‌ش سایتى (به‌هه‌شت - سه‌له‌فى كورد - رِێگاى رِاست - پێشین - قورئان وسوونه‌ت - به‌دواى ئه‌وانیشدا سایتى ئیمان وه‌ن) ده‌ورێكى گرنگیان گێراوه له‌رِوونكردنه‌وه‌ى حه‌ق وگه‌یاندنى رِاستییه‌كان وخه‌ڵكێكى زۆریش سوپاس بۆخوا ئیستفاده‌ى زۆرى لىَ كردوون وسه‌رچاوه‌یه‌كى باش بوون بۆئه‌وه‌ى خواى گه‌وره به‌هۆیانه‌وه رِێنموویان بكات بۆسه‌رمه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ت...
5- هه‌روه‌ها تۆمارگا سه‌له‌فییه‌كانیش ده‌ورێكى گرنگ وبه‌رچاویان بینییوه بۆبلاَوكردنه‌وه‌ى ووتارومحازه‌راتى مامۆستایانى سه‌له‌فى له‌كوردستان ..
6- هه‌روه‌ها كتێبخانه سه‌له‌فییه‌كانیش دووباره رِۆڵێكى به‌رچاویان گێرِانه‌وه له‌بلاَوكردنه‌وه‌ى ئه‌و كتێب ونامیلكانه‌ى كه‌مامۆستایانى سه‌له‌فى ده‌ینوسن وبلاَوى ده‌كه‌نه‌وه تا خه‌ڵك به‌ئیسلامى رِاسته‌قینه ئاشنابكه‌ن ورِزگاریان بكه‌ن له‌گومان وشوبهه‌وبیدعه‌وخورافات وناشه‌رعى ....
7- سوپاس بۆخوا وائێستا كه‌ناڵى ئه‌سمانى الاثر كه دووسه‌عات به‌رنامه‌كانى به‌زمانى كوردى په‌خش ده‌كات خه‌ریكه كاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ردڵى زۆرێك له‌موسڵمانانى حه‌ق ویست دروست ده‌كات و ئاشنایان ده‌كات به‌ده‌عوه‌وبانگوازى حه‌ق...
سوپاس بۆخوا هه‌موو ئه‌مانه ئیستفاده‌ى خۆیان هه‌بووه بۆخه‌ڵك ورِۆژبه‌رِۆژیش خه‌ڵكى به‌ویستى خۆیان رِووله‌پییاده‌كردنى ئه‌ومه‌نهه‌جه پاكه ده‌كه‌ن وده‌بنه گه‌وره‌ترین بانگخوازبۆئه‌ومه‌نهه‌جه به‌تایبه‌تى توێژى گه‌نجان (له‌كورِان وله‌كچان) دیاره ئه‌مه‌ش فه‌زڵى خواى گه‌وره‌یه وبه‌خششى ئه‌وه بۆبه‌نده رِاستگۆكانى ئه‌وانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت حه‌ق بدۆزنه‌وه‌و پیاده‌ى بكه‌ن..
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ده‌ڵێیت بۆچى دانیشتن له‌گه‌ڵ سه‌رانى حزبى ناكه‌ن له‌ته‌له‌فزیۆن وحه‌ق رِوون ناكه‌نه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌وان داواتان لىَ ده‌كه‌ن كه‌برِۆن...
براى ئازیزم ..ئه‌گه‌رئه‌وان جارێك پێیان خۆش بێت بۆئه‌نجامدانى وه‌ها دانیشتنێك ئه‌وه مامۆستایان پێشه‌وایانى سه‌له‌فى سه‌دئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وان پێیان خۆشه ،به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌وسازن له‌هه‌رشوێنێك كه‌ئه‌وان پێیان خۆش بێت ...دوابه‌دواى بانگه‌شه‌ى ئه‌وكه‌سه‌ى كه میواندارى كرابوو بۆبه‌رنامه‌ى سه‌كۆى رِۆشنبیرى به‌وه‌ى ووتبووى بابێن دانیشین ونیقاش بكه‌ین ، یه‌ك دوو مامۆستاى سه‌له‌فى خۆیان ئاماده‌كرد بۆرِۆشتن بۆئه‌وبه‌رنامه‌یه‌وئاماده‌باشییان نیشاندا بۆئه‌وكاره...به‌لاَم هه‌رزوو له‌وقسه‌یه‌ى خۆیان په‌شیمانبوونه‌وه‌وخه‌ریك بوو ناكۆكى ونیزاعیشیان تێبكه‌وێت ،به‌رِاستى هه‌رئه‌وكه‌سه خه‌ریك بوو قورِبۆسه‌رخۆی وحزبه‌كه‌ى بگرێته‌وه‌ماڵوێرانیان بكات له‌به‌رئه‌وه‌ى هێنده قسه‌ى هه‌ڵه‌وته‌حه‌داى بىَ بنه‌ماى كرد،ناچار دووبه‌رنامه‌یه‌ك دووریان خسته‌وه‌وئه‌میرى حزبه‌كه‌یان بانگێشت كرد بۆئه‌وه‌ى هه‌ندىَ له‌هه‌ڵه‌كانى بۆپینه‌بكات ووه‌زعه‌كه تۆزێك هێوربكاته‌وه..هه‌ربۆیه كه‌وته مه‌دح وسه‌ناى سه‌له‌فییه‌كان وده‌ستخۆشى لىَ ده‌كردن بۆنه‌شرى ته‌وحیدوقسه‌ى حه‌ق ورِه‌وشتى جوان...چه‌ندجارێك ته‌له‌فۆن بۆخودى ئه‌وكه‌سه‌ى كه ته‌حه‌داى ده‌كرد كرا بۆئه‌وه‌ى دابنیشن به‌لاَم هه‌رجاره‌وبه‌بییانوویه‌ك خۆى ده‌په‌رِانده‌وه ،چه‌ندجارێك ته‌له‌فۆن بۆ خودى پێشكه‌شكاره‌كه‌كرا وسه‌ردانى ماڵیشى كرا‌و وه‌عدیشى لىَ وه‌رگیرا ..كه‌چى هه‌موویان وه‌عده خیلاف ده‌رچوون ورِاستگۆنه‌بوون بۆئه‌و دانیشتنه‌ى كه بانگه‌وازیان بۆده‌كرد...هه‌ربۆیه پاش ئه‌وه‌ى له‌ئه‌وان وله‌كه‌ناڵى په‌یام نائومێدبوون دواى ئه‌وه هه‌رمامۆستاو كه‌سێكى دڵسۆزى سه‌له‌فى له‌لاى خۆیه‌وه ده‌ستى كرد به‌رِه‌ددانه‌وه‌ى شوبهه‌كانى ئه‌وكه‌سه له‌سایت ونامیلكه‌و ووتاره‌كانیانه‌وه...به‌رِێز/ م.عبداللطیف رِه‌دێكى جوانى شوبهه‌كانى ئه‌وكه‌سه‌ى دایه‌وه كه له‌ماوه‌ى رِابردوودا شه‌وانى دووشه‌ممان وپێنج شه‌ممان له‌كه‌ناڵى ئاسمانى الاثرى ئوردنییه‌وه سه‌عات 9ى شه‌و پێشكه‌ش كرا وخه‌ڵكێكى زۆر له‌ده‌ره‌وه‌وناوه‌وه‌ى كوردستان لێى سودمه‌ندبوون سوپاس بۆخواى گه‌وره..وه‌ئێستاش ته‌واوى رِه‌ده‌كه كه له‌حه‌وت به‌رنامه پێكهاتبوو ده‌توانرێ وه‌ده‌ست بخرێت له‌تۆمارگا سه‌له‌فییه‌كان ...هه‌ربه‌رِێزیان به‌شێوه‌ى نوسراویش وه‌لاَمیان داوه‌ته‌وه وبه‌ویستى خوا له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا چاپ ده‌كرێته‌وه‌و بلاَوده‌كرێته‌وه...هه‌روه‌ها به‌رِێز/د.هیوا نجم ا‌لدین كتابێكى زۆربه‌نرخ وگرنگى نووسیووه‌وكۆكردۆته‌وه له‌سه‌رحوكمى حزبایه‌تى له‌ئیسلامدا كه كتابێكى قه‌باره گه‌وره‌یه‌وسیدییه‌كیشى له‌گه‌ڵدایه كه فتواى گه‌وره زانایان له‌خۆده‌گرێت به‌ده‌نگ و وه‌لاَمێكه بۆئه‌و كه‌سه كه‌ده‌یووت سه‌له‌فییه‌كان درۆبه‌ده‌م زاناكانه‌وه ده‌كه‌ن ..هه‌روه‌ها به‌رێز/م. عدنان بارام وه‌لاَمى شوبهه‌كانى داوه‌ته‌وه به‌شێوه‌ى نامیلكه‌و به‌ویستى خوا له‌ماوه‌یه‌كىنزیكدا ئه‌ویش ده‌كه‌وێته بازاره‌وه...ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى چه‌نده‌ها مامۆستاى سه‌له‌فى له‌سه‌رمینبه‌ره‌كانه‌وه رِه‌دى ئه‌وكه‌سه‌یان دایه‌وه‌و شوبهه‌كانیان بۆخه‌ڵكى رِوونكردنه‌وه..سوپاس بۆخواى گه‌وره ....
ئیتر پاش رِوونكردنه‌وه‌ى ئه‌م حه‌قیقه‌تانه رێگایه‌ك نییه شوێنى بكه‌وین جگه له‌گومرِایى (فماذا بعد الحق إلا الضلال)..ئایا له‌دواى حه‌ق جگه له‌گومرِایى شتێكى تر هه‌یه؟؟؟؟؟؟ خواى گه‌وره سه‌ربه‌رزوخۆشه‌ویستت بكات ،وه یارمه‌تى وكۆمه‌كارت بێت بۆدۆزینه‌وه‌ى حه‌ق وپییاده‌كردنى انشاءالله...
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى ئه‌م په‌یامه‌ى داوه‌ته‌وه....
ئایا ئه‌گه‌ر بڵێیت حزبه‌ئیسلامى وعه‌لمانییه‌كان وه‌كو یه‌كن ؟ئایا تاوانبارده‌بیت ؟
ئایا ئه‌گه‌ر بڵێیت حزبه‌ئیسلامى وعه‌لمانییه‌كان وه‌كو یه‌كن ؟ئایا تاوانبارده‌بیت ؟زۆرسوپاس بۆئێوه‌ى به‌رِێز..
و/ الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله صلى الله علیه وسلم
به‌رِێزه‌كه‌م حیزبى ئیسلامى وحیزبى عه‌لمانی له‌شێوه‌ى كاروشكڵى هه‌ره‌مى و بوونى په‌یرِه‌وى ناوخۆ‌و په‌یرِه‌وى ده‌ره‌وه‌و هه‌موو ئه‌مانه له‌یه‌ك ده‌چن وئه‌وه‌ش شتێكى دیاروبه‌رچاوه‌وهیچ كه‌س گومانى له‌وه‌دا نییه، بۆیه ده‌كرىَ بووترێت حیزبى ئیسلامىءعه‌لمانى وه‌كو یه‌كن له‌و رِوووه‌وه، عه‌لمانییه‌كان دیموكراتیان كردۆته به‌رنامه بۆخۆیان، ئه‌مانیش ئیسلامیان به‌كێشكردوه به‌ره‌و دیموكراتیه‌ت وحزبایه‌تى پێوه ده‌كه‌ن، به ئاره‌زووى خۆیان وبه‌گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ئیسلام هه‌ڵده‌سورِێنن، رِۆژانێك بوو هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان كوفروتاغوت بوو،به‌لاَم ئێستا هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان پێوه‌رى ئیمانه هه‌ركه‌س ده‌نگ بدا به‌وحیزبه ئیسلامیانه‌ى كه‌ده‌چنه په‌رله‌مان ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه جیهادى كافرانى كردبێت، وه هه‌ركه‌س ده‌نگ نه‌دا ئه‌وه له رِۆژى قیامه‌ت سكالاَى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن!!!
په‌نابه‌خواى گه‌وره....
به‌رێز/ م.كامران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه..ژ.م.07701495535
ئایا سه‌له‌فیه‌ت برِواى به حزبایه‌تى هه‌یه؟ ئه‌گه‌رنا به‌ڵكه‌تان چیه ؟ئه‌ى به‌رێزان پێتان وایه چۆن حوكمى علمانیه‌ت ده‌گۆرِێت؟
ئایا سه‌له‌فیه‌ت برِواى به حزبایه‌تى هه‌یه؟ ئه‌گه‌رنا به‌ڵكه‌تان چیه ؟ئه‌ى به‌رێزان پێتان وایه چۆن حوكمى علمانیه‌ت ده‌گۆرِێت؟ ئه‌گه‌ر حزب نه‌بێى و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شدارنه‌بێت و وورده خۆت نزیك بكه‌یته‌وه له ده‌سه‌لاَت ؟
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله صلى الله علیه وسلم.
خۆشه‌ویسته‌كه‌م ئه‌م پرسیاره پرسیاێكى زۆر به‌دیهیه، وابزانم قسه‌كردنى ناوێ، چونكه مه‌نهه‌جى سه‌له‌ف رِوون و ئاشكرایه له‌م باره‌یه‌وه، كه حیزبایه‌تى حه‌رامه‌و داهێنراوێكى نوێى حه‌فتا هه‌شتا ساڵێكه، كارێكى نامۆیه به ئاینى ئیسلامى پیرۆز، مێژوو شاهێدى ئه‌وه‌یه، وه رِێگاوبانگه‌وازى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)و هاوه‌لاَنى به‌رێزى وتابعی و سه‌له‌ف نه‌بوه، ئه‌وان ئیسلامیان نه‌خسته سه‌ر پێ له رێگاى حزبایه‌تیه‌وه، خه‌لافه‌تى ئیسلامى به دیمو‌كراتى كردنى ئیسلام درووست نه‌بوو ئازیزان، ئه‌م حیزبانه‌ى ئێستا هه‌موو رِێگایه‌ك ده‌گرنه به‌ر بۆ گه‌شتن به ده‌سه‌لاَت، ئایا به‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردن ده‌رچى چوار ساڵ حوكم بگریته ده‌ست، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى خه‌لافه‌تى ئیسلامت زندووكردۆته‌وه؟ ئه‌ى پاش ئه‌و چوار ساڵه شكست به‌سه‌ر ئه‌و حیزبه هات ده‌ر نه‌چوو غه‌یرى حیزبه ئیسلامێكان حوكمیان گرته ده‌ست كه‌واته خه‌لافه‌تى ئیسلامى رِووخا؟ ئه‌مه چ گاڵته جارِیه‌كه؟ ئه‌مه چ خۆهه‌ڵ خه‌ڵه‌تاندنێكه؟ بابه‌س بێت خۆڵكردنه چاوى خه‌ڵك ،چونكه هه‌موو ئه‌وراقه‌كانیان ئاشكرابوو، ئایا ئیتر به‌س نیه بۆئه‌وه‌ى به‌خۆیاندا بچنه‌وه؟
بۆیه ئازیزه‌كه‌م رِێگه‌ى پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم بگره، بانگه‌واز بكه بۆ دینى خوا به‌وپه‌رِى تواناى خۆت به گوێره‌ى ئه‌و عیلمه‌ى خودا پێى به‌خشیووى به نه‌رموو نیانی دوور له توند‌و تیژى به حیكمه‌ت: [ادْعُ إِلى سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَه‌ِ وَالْمَوْعِظه‌ِ الْحَسَنَه‌ِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِی هِى احْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ اعْڵمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِیلِهِ وَهُوَ اعْڵمُ بِالْمُهْتَدِینَ] خودا داواى لێ نه‌كردووى بارێك بخه‌یته سه‌ر شانت كه بۆت هه‌ڵ نه‌گیرىَ خوداى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: [لا یُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا]
وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت: « لاَ ێنْبَغِى لِلْمُۆْمِنِ انْ یُذِلَّ نَفْسَهُ ». قَالُوا: وَكَیْفَ یُذِلُّ نَفْسَهُ؟. قَاڵ: « يتَعَرَّض مِنَ الْبَلاَءِ لِمَا لاَ یُطیقُ ». رواه الترمذی وحسنه العلامه الالبانی رحمه الله فی الصحیحه.
واته: نابێت و رِه‌وا نیه ئیماندار خۆى توشى زه‌لیلى بكات، ووتیان: چۆن خۆى تووشى زه‌لیلى ده‌كات؟ فه‌رمووى: خۆى تووشی به‌لاَیه‌ك ده‌كات كه له توانایدا نیه.
چه‌ند كه‌س خۆى گیرۆده‌ى حیزبایه‌تى كرد كه موسڵمانى چاك بوون پابه‌ند بوون به جومعه‌و جه‌ماعه‌ت و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌وه‌صلى الله عليه وسلم كه‌چى ئێستا ته‌نانه‌ت نوێژیش ناكه‌ن گه‌ردنیان له ئه‌ستۆى كێدایه؟ ئایاحزبییه‌كان بیریان له‌م تاوانه كردۆته‌وه؟ یان ته‌نها كافر كردن و فاسق كردن و تانه دانیان له‌سه‌ره؟ والله المستعان.
به‌رێز/ م.كامه‌ران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه 07701495535
زۆرجاران لێره‌و له‌وى ده‌بیستین و ده‌ڵێن سه‌له‌فییه‌كان زۆر هاتوچۆى مه‌ڵبه‌ندولقه‌كان ده‌كه‌ن.................
السلام علیكم
زۆرجاران لێره‌و له‌وى ده‌بیستین و ده‌ڵێن سه‌له‌فییه‌كان زۆر هاتوچۆى مه‌ڵبه‌ندولقه‌كان ده‌كه‌ن وه ئه‌مه‌ش ده‌كه‌نه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه ئێوه سه‌ر به هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاتن، جائه‌گه‌ر وانییه هۆى ئه‌م سه‌ردانه چییه؟
علیك السلام ورحمه الله وبركاته ... براى ئازیز ....
به‌ڵىَ ووته‌كانت رِاستن كه‌ده‌ڵێیت زۆرجار لێره‌وله‌وىَ ئه‌وه باس ده‌كرێت كه گوایه یه‌ك دوومامۆستایه‌كى سه‌له‌فیی نه‌ك سه‌له‌فییه‌كان به‌گشتى هاتووچۆى مه‌ڵبه‌ندولقى دووحزبی ده‌سه‌لاَتدار ده‌كه‌ن... هه‌روه‌ها كه‌ده‌ڵێن ئه‌م هاتووچۆكردنه زۆربابه‌ت ولێكدانه‌وه له‌خۆده‌گرێت كه‌شیاوى قسه‌له‌سه‌ركردن وگفتوگۆله‌سه‌ركردنه.... به‌لاَم ئێمه تاهه‌نووكه نه‌مانزانییوه كه جگه له حزبییه‌كان وهه‌وادارانیان كه‌سانێَكى ترهه‌بن كه ئه‌م قسانه ده‌رحه‌ق به‌زۆرێك له‌مامۆستایانى سه‌له‌فى وشوێنكه‌وتووانى مه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ت (كه زۆرینه‌یان بێ ئاگان له‌ئه‌م تۆمه‌تانه‌ى كه بۆیان ده‌كرێت) بكرێت،.ئه‌گه‌ربه‌رِێزت ئه‌وانت بینییوه وزانیوته كێن كه‌سه‌ردانیان ده‌كات ئه‌وه ئاساییه كه بزانیت بۆچى ئه‌وكاره ده‌كه‌ن ..چونكه رِه‌نگه بڵێت خۆموسڵمانانى سه‌له‌فى حزبێكى ئیسلامى وسیاسى نێوگۆرِه‌پانى كوردستانیان نییه تابۆكارى سیاسی وحزبی خۆیان سه‌ردانیان بكه‌ن .. ئه‌گه‌ر ئه‌وانیشت نه‌بینیووه كه سه‌ردانى ئه‌وشوێنانه بكه‌ن ..ئه‌وه له‌خواى گه‌وره بترسه وپشتگیرى له‌وبوهتان ودرۆیانه مه‌كه كه بۆبراكانت هه‌ڵده‌به‌سترێت ...به‌ڵكورِێگرى له‌وكاره‌بكه‌و ئامۆژگارى ئه‌وكه‌سه‌ش بكه كه‌ئه‌وجۆره قسانه ده‌كات وله‌كاتێكدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیشى به‌ده‌سته‌وه نییه‌وئه‌ویش ده‌ڵێت بیستم له‌فلاَن شوێن وفیسارشوێن..
براى ئازیز دڵنیابه موسڵمانانى سه‌له‌فی خاوه‌ن مه‌بده‌ئێكى نه‌گۆرِو چه‌سپاون له‌هه‌رشوێن وجێگه‌یه‌كدا بن له‌هه‌ربارودۆخ وسه‌رده‌مێكدابن..هه‌میشه حه‌ق بێژورِاستگۆن هه‌م له‌گه‌ڵ خوا، هه‌م له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ، قسه‌ى نهێنى وشاراوه‌یان نییه وبه‌ڵكوهه‌مووى ئاشكرایه، ده‌عوه‌وبانگه‌وازیان ئاشكرایه وئامانج ومه‌به‌ستیشیان رِوون ورِۆشنه، جگه له‌پاداشتى خوا چاوه‌رِوانى هیچ پاداشتێكى ترنین له‌هیچ كه‌سێك ئه‌وان رِه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره پێش هه‌موو شتێ ده‌خه‌ن ، هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌ن وهیچ كردارێك ئه‌نجام ناده‌ن ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌وده‌لیلى دروست ورِاستیان پێ نه‌بێت، دژایه‌تى وسه‌رزه‌نشتى هیچ كه‌س ولایه‌نێك ناكه‌ن ئه‌گه‌رهه‌ڵه‌وكه‌موكورتى نه‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن پشتگیرى هیچ كه‌س ولایه‌نێكیش ناكه‌ن ئه‌گه‌ر رِاست وپاك نه‌بێت ..ئه‌گه‌رمامۆستایه‌كى ئازیزى سه‌له‌فى سه‌ردانى ئه‌وشوێنانه‌ش بكات ئیللابۆكارێك ده‌رِوات كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى دین و خه‌ڵكى موسڵماندایه یاخود بۆبه‌رگرى كردنه له‌خۆى له‌ئاست ئه‌وبوهتان ودرۆیانه‌ى كه‌بۆى سازكراوه یاخود بۆمه‌به‌ستێكى خێروچاكه:-
به‌ڵىَ ئێمه‌وزۆرێكیش له‌خه‌ڵكى ئاگادارین (له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ئاشكرا ئه‌وكاره ده‌كه‌ن نه‌ك به‌نهێنى وپه‌نهانى) كه جاروبار یه‌ك دوو مامۆستایى سه‌له‌فى له‌كاتى گه‌لاَڵه‌بوون ودروست بوونى پرۆژه‌یه‌كى خێرله‌بیركردنه‌وه‌یاندا سه‌ردانى ئه‌وشوێنانه ده‌كه‌ن وله‌گه‌ڵیان داده‌نیشن وپرۆژه‌كه‌یان لا باس ده‌كه‌ن بۆنموونه :-
1- پرۆژه‌یه‌كى باش وچاك له‌بیركردنه‌وه‌یاندا هه‌یه‌و حه‌زده‌كه‌ن به‌ئه‌نجامى بگه‌یه‌نن، بۆنموونه رِۆشتوون بۆلایان وداوایان لێ كردوون كه (ئیزن به‌مامۆستایانى ئاینى بدرێت كه هه‌فتانه یاخوود مانگانه سه‌ردانى به‌ندیخانه‌كانى كوردستان بكه‌ن وئامۆژگارى ونه‌سیحه‌تى زیندانییه‌كان بكه‌ن وهه‌ڵه‌وكه‌موكورتییه‌كانیان وه‌بیربهێننه‌وه‌و په‌یمانى باش بوون ونه‌گه‌رِانه‌وه بۆسه‌رئه‌وهه‌لاَنه‌یان لىَ وه‌ربگرن دواى ئازادكردنیان له به‌ندیخانه)....
2- یاخود بۆئه‌وه چوونه بۆلایان كه‌داوایان لىَ بكه‌ن به‌وه‌ى كه ئیزن به‌هه‌رمامۆستایه‌كى ئاینى بدرێت كه له‌مزگه‌وته‌كاندا فه‌قێیان هه‌بێت و ده‌رس بڵێنه‌وه ...یاخود له‌شه‌وانى مانگى رِه‌مه‌زانى پیرۆزدا به‌تایبه‌ت 10شه‌وى كۆتایى هه‌موو مزگه‌وته‌كان تا به‌یانى بكرێته‌وه‌و رِێگرى نه‌كرێت له‌داخستنیان ...یاخود دواى نوێژ عیشایان ئیزنیان پىَ بدرێت كه موحازه‌ره‌یه‌كى ئاینى بڵێنه‌وه یاخود ئیزنیان پێ بدرێت به‌كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌یه‌كى ئیسلامى كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بێت وچه‌ند مامۆستایه‌كى ئاینى سه‌رپه‌رشتى بكه‌ن وبه‌رِێوه‌ى ببه‌ن ..
3- یاخود بۆئه‌وه چوونه كه ده‌نگى نارِه‌زایى خه‌ڵك به‌سوڵته بگه‌یه‌نن وله‌كێشه‌وكه‌مووكورتییه‌كانیان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌و داوایان لىَ بكه‌ن كه‌به‌ده‌نگیانه‌وه بچن وداخوازییه‌كانیان بۆجىَبه‌جىَ بكه‌ن به‌تایبه‌تى ئه‌وكێشانه‌ى كه هه‌میشه‌ین وه‌كو نه‌بوونى ئاو‌و وكاره‌با وقیرتاوكردنى فلاَن گه‌رِه‌ك و...هتد...
4- یاخود بۆئه‌وه‌چوونه كه داوایان لىَ بكه‌ن به پێدانى فلاَن شوێن له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانییه‌وه بۆمه‌به‌ستى دروست كردنى مزگه‌وتێك له‌سه‌رى...
5- یاخوود بۆئه‌وه چوونه كه فلاَنه مزگه‌وت له‌فلاَنه شوێن پێویستى به‌مه‌لایه‌و ئه‌مانیش مامۆستایه‌كى باش وچاك د‌رك پێ ده‌كه‌ن تاله‌ومزگه‌وته دابمه‌زرىَ خۆبه‌خشانه یاخود به‌پاره‌یه‌كى رِه‌مزى...
6- یاخوود بۆئه‌وه چوونه بۆلایان تا هه‌واڵى ئه‌وه‌یان پێ بده‌ن كه هه‌ندىَ كارى خراپ ونه‌شیاو بلاَوبوونه‌ته‌وه‌و له‌په‌ره‌سه‌ندندان ئه‌گه‌ر رِێگرى لىَ نه‌كرێت زیاتربلاَوده‌بێته‌وه‌و خه‌ڵك وكۆمه‌ڵگه تووشى فه‌سادى ئه‌خلاقى ده‌كات له‌وانه بلاَوبوونه‌وه‌ى به‌درِه‌وشتى له‌فلاَنه شوێن وخواردنه‌وه‌ى ئاره‌ق وماده‌سرِكه‌ره‌كان له‌فلاَنه شوێن و فلاَنه شت له‌فلاَنه شوێن .....
7- یاخودبۆئه‌وه چوون كه رِێگرى بكه‌ن له‌ده‌رچوونى فلاَنه رِۆژنامه‌و فلاَنه كتاب كه سوكایه‌تى به‌پیرۆزییه‌كانى دین ده‌كات وهه‌ستى موسڵمانان ده‌ورِژێنێت ...یاخود رِێگرى بكرێت له پیشاندان ونمایش كردنى فلاَنه به‌رنامه‌و فلاَنه گۆرانى وفلاَنه فیلم وهاوشێوه‌كانیان ...
8- یاخود بۆئه‌وه چوون كه رِێگرى نه‌كرێت له‌وكه‌سانه‌ى كه‌ده‌یانه‌وێت سیمایه‌كى دیندارییان هه‌بێت ..له‌چه‌شنى هێشتنه‌وه‌ى رِیش بۆگه‌نجه‌كان وكورتكردنه‌وه‌ى پۆشاكیان یاخود عه‌باوحیجابى شه‌رعى بۆئافره‌تان له‌هه‌موو شوێنێكى ئه‌م وولاَته‌دا له‌وانه له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن ودامه‌زراوه حكومییه‌كان وشوێنه گشتى وتایبه‌تیه‌كان....
9- یاخوود بۆئه‌وه چوون كه رِێگرى بكه‌ن له تزكییه‌ى حزبى بۆمه‌به‌ستى دامه‌زراندن وته‌عین بوون له‌دامه‌زراوه حكومییه‌كاندا..
10- یاخوود بۆئه‌وه چوون كه خۆیان به‌سوڵته بناسێنن وپێیان بڵێن كه ئێمه كێن وچین وده‌عوه‌وبانگه‌وازمان بۆچییه وئامانج ونییه‌تمان له‌بانگه‌وازكردن چییه‌و هه‌ڵوێست ومه‌وقیفمان چییه‌به‌رامبه‌ر پێشهات وبابه‌ت وحوكم ورِووداوه‌كان .بۆئه‌وه‌ى له‌ساتى دروست بوونى فیتنه‌وئاشوبدا ته‌رِو ووشك وچاك وخراپ وچاكسازوشه‌ره‌نگێز پێكه‌وه نه‌سوتێ و كه‌س به‌خۆرِایى زوڵم وسته‌مى لىَ نه‌كرێت وچاره‌رِه‌ش وبه‌دبه‌خت نه‌كرێت ..
11- هه‌روه‌ها بۆچه‌نده‌ها كارى تر‌ى جۆربه‌جۆر كه‌هه‌مووى به‌ویستى خوا شه‌رعیى وباشه...
ئه‌م رِاستییانه‌ى كه بۆجه‌نابت خرایه رِوو هه‌مووى له‌سه‌رزوبانى مامۆستایانه‌وه بیستراوه‌وباسكراوه...
موسڵمانانى سه‌له‌فى هه‌میشه له‌ئاماده‌سازیدان بۆبه‌په‌رچدانه‌وه‌ى هه‌رناشه‌رعییه‌ك كه ده‌بینرێت وده‌بیسترێت له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه بێت یان هه‌رلایه‌نێكه‌وه بێت ... وه‌ئازاترین توێژى موسڵمانن كه‌له‌كاتى خۆشى وناخۆشیدا له‌كاتى به‌هێزى وبێهێزیدا له‌كاتى دیلیى وسه‌ربه‌رزیدا كه به‌رگرى له‌مه‌بده‌ئى خۆیان بكه‌ن وپارێزگارى له‌ناوچوون وگۆرِینى بده‌ن ..چونكه قه‌ناعه‌تى ته‌واویان به‌هه‌موو ئه‌وقسه‌وكردارانه هه‌یه كه‌ده‌یڵێن وده‌یكه‌ن ..چونكه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى رِوون وپاكى وه‌كو قورئان وسوونه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌و رِه‌گى داكوتاوه.....
خواى گه‌وره هیدایه‌تى هه‌موومان بدات بۆسه‌ررِێگه‌رِاسته‌كه‌ى خۆى وبه‌رده‌وامیمان پێ ببه‌خشێت له‌سه‌رى ...اللهم امین
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌ر وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه....
بۆچى كاتێك حزبییه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات ئێوه زۆر به توندى وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه؟
السلام علیكم...
بۆچى كاتێك حزبییه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات ئێوه زۆر به توندى وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه؟
علیك السلام ورحمه الله وبركاته..
پێشه‌وایان وزانایان ومامۆستایانى سه‌له‌فى رِاستگۆترین توێژى موسڵمانن له‌ئاست پیاده‌كردنى یاساى (فه‌رمان كردن به‌چاكه‌و رِێگرى كردن له‌خراپه)،له‌هه‌موو كات وساتێكدا، وه‌له‌هه‌موو شوێن وجێگه‌یه‌كدا،به‌رامبه‌رهه‌موو كه‌سێك ئه‌گه‌ردۆست ونزیك یاخود دوژمن ونه‌یاریشیان بێت ... ئه‌مه‌ش وه‌كو وه‌لاَمدانه‌وه‌یان بۆداخوازى و ووته‌ى خواى گه‌وره كه ده‌فه‌رموێت ({وَلْتَكُن مِّنكُمْ امَّه‌ٌ یدْعُونَ إِلى الْخَیْرِ وَیامُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَینْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَاوْلئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} (104) سوره آل عمران) ،
واتا(پێویسته له‌ناوئێوه‌دا كه‌سانێك هه‌بن كه‌بانگه‌واز بكه‌ن بۆ كارى خێروچاكه ،به‌وه‌ى كه فه‌رمان بكه‌ن به‌چاكه‌و خێر رِێگرى بكه‌ن له‌خراپه‌وكارى نادروست وناشه‌رعى،كه‌به‌رِاستى هه‌رئه‌وانه سه‌رفرازوبراوه‌ن ) هه‌روه‌ها بۆپیشاندانى حه‌قیقه‌تى ووته‌ى خوا كه‌ده‌فه‌رموێت ({كُنتُمْ خَیْرَ امَّه‌ٍ اُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَاْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُۆْمِنُونَ بِاللّهِ .........} (110) سوره آل عمران)،
واتا( به‌رِاستى ئێوه چاكترین ئوومه‌تێكن كه هێنراونه‌ته بوون ،چونكه فه‌رمان به‌ئه‌نجامدانى كارى چاك ده‌كه‌ن ورِێگرى له‌ئه‌نجامدانى كارى خراپ ده‌كه‌ن وباوه‌رِێكى رِاسته‌قینه به‌خواى گه‌وره ده‌هێنن .....)،
جىَ به‌جىَ كردنى ئه‌م فه‌رمانه خواییه‌ش له‌به‌رخاتر پارێزگارى كردنه‌له‌بنه‌ماوحوكمه‌كانى دین،بۆئه‌وه‌ى كه‌سانێكى نه‌زان وسه‌رلێ شێواونه‌توانن به‌ئاره‌زووى خۆیان ده‌ستكارى ده‌ستوروبرِگه‌وبنه‌ما نه‌گۆرِه‌كانى دین بكه‌ن وبۆبه‌رژه‌وه‌ندى تاكه‌كه‌سى وسودى دونیایی خۆیان به‌كارى بهێنن..له‌به‌رئه‌وه هه‌واداران وموسڵمانانى شوێنكه‌وته‌ى رِیبازى سه‌له‌فییه‌ت بىَ جیاوازى ئه‌م فه‌رمانه خواییه جىَبه‌جىَ ده‌كه‌ن به‌پێى تواناى رِاسته‌قینه‌ى خۆیان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌رحه‌ق به هه‌واداران وهاوبیرانى خۆشیان بێت چ جاى جگه له‌خۆیان به‌تایبه‌ت ئه‌وكه‌سانه‌ى كه دینى خواى بالاَ ده‌ست وه‌كو وه‌سیله‌یه‌ك بۆمه‌به‌ستى گه‌شتن به‌سوڵته‌ومه‌نسه‌ب به‌كارده‌هێنن وله‌وپێناوه‌شدا چه‌نده‌ها تنازولات له‌حه‌قى خواى گه‌وره‌دا ده‌كه‌ن وله‌زۆرێك له‌برِگه‌وبنه‌ماكانى دین چاوپۆشى ده‌كه‌ن وبه‌كارێكى ئاسانیشى ده‌زانن وقبوڵى هیچ كه‌سێكیش ناكه‌ن ئه‌گه‌ر رِه‌خنه یان قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ربكات...له‌به‌رئه‌وه توندى وبه‌هێزى وه‌لاَمدانه‌وه بۆهه‌ركه‌سێك وهه‌رلایه‌نێك په‌یوه‌ندى هه‌یه به‌خودى هه‌ڵه‌كه‌وه ئه‌گه‌ر زۆر گه‌وره بوو زۆربه‌توندى وه‌لاَمده‌درێته‌وه ئه‌گه‌ر بچوك بوو به‌ئه‌ندازه‌ى قه‌باره‌كه‌ى وه‌لاَمده‌درێته‌وه...حزبییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى وهه‌ڵه‌ى گه‌وره گه‌وره ده‌كه‌ن هه‌ربۆیه زۆربه‌توندى وه‌لاَمده‌درێنه‌وه ..له‌وانه رِێگه دان به‌بلاَوبوونه‌وه‌ى شیرك وهاواركردنه غه‌یرى خوا له‌وزنجیره درامانه‌ى كه‌له ته‌له‌فزیۆنه‌كانیانه‌وه بلاوى ده‌كه‌نه‌وه،یان بلاَوكردنه‌وه‌ى بیدعه‌ى مه‌ولود وبه‌دروست زانینى وبانگه‌وازبۆكردنى ..پیشاندانى ئافره‌ت و لێدانى ئاوازوسه‌داى شه‌یتان وبه‌دین زانینى ،تێكه‌لاَوى كورِان وكچان وبه‌رِه‌وازانینى پارچه‌پارچه‌كردنى موسڵمانان وبه‌جائیزدانانى...هاوپه‌یمانى به‌ستن له‌گه‌ڵ حزب وپارتى عه‌لمانى وماركسى ..به‌ژدارى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن و...چه‌نده‌ها ناشه‌رعى وكارى هه‌ڵه‌ى تر....خواى گه‌وره هیدایه‌تى هه‌مووان بدات بۆشوێنگه‌وتنى حه‌ق وپییاده‌كردنى...
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌ر وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه
گرنگترین شت به‌لاى منه‌وه ئه‌وه‌یه كه بزانم سه‌له‌فییه‌ت واتى چىیه؟
سه‌ره‌تا به‌ناوى خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان :-
گرنگترین شت به‌لاى منه‌وه ئه‌وه‌یه كه بزانم سه‌له‌فییه‌ت واتى چىیه؟وه ئامانج له‌سه‌له‌فییه‌ت چییه؟ ئه‌ى ئێمه كه‌قورئان و سوونه‌تمان هه‌بێت ئه‌م سه‌له‌فییه‌ت و حزبایه‌تییه له‌پێناو چى؟ (ئه‌م پرسیاره وه‌ك رِه‌خنه ناكه‌م ، به‌ڵكو وه‌كو كه‌سێكى نه‌شاره‌زا له‌و بواره‌دا ده‌یكه‌م) ،ئه‌ى باشه بیروباوه‌رِى سه‌له‌فییه‌ت به‌رامبه‌ر ئیمامه‌كان چییه ؟ سوپاس بۆئێوه‌و به‌خواى گه‌وره‌تان ده‌سپێرم . /// واتاى سه‌له‌ف چییه‌و به‌كىَ ده‌وترێت سه‌له‌ف؟
له‌پێشدا بابزانین جیاوازى چییه له‌نێوان (سه‌له‌ف - سه‌له‌فییه‌ت - سه‌له‌فى):-
1- سه‌له‌ف :- به‌و خه‌ڵكه موسڵمانه ده‌وترێت كه له‌سىَ سه‌ده‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م و سىَیه‌مى كۆچی‌دا ژییاون كه ئه‌وانیش هه‌رسىَ توێژى (ئه‌صحاب - تابعین - تابعى تابعین) ده‌گرێته‌وه ..ئه‌و خه‌ڵكه موسڵمانه‌ى كه له‌م سىَ سه‌ده‌یه‌دا ژیاون له‌باشترین و چاكترین و له‌خواترس ترین و زاناترین و خێرترین و ئازاترین و دڵسۆزترین و رِاستگۆترین خه‌ڵكانن كه له‌مێژووى ئیسلامه‌تیدا هه‌بووبێتن و ژیابێتن .. هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌وسلم ) له‌چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ى صه‌حیحدا وه‌سفى كردون و به‌خێرترین خه‌ڵك مه‌دحى كردوون ..هه‌روه‌ك له‌یه‌كێك له‌فه‌رمووده‌كاندا ده‌فه‌رموێت((خیر الناس قرنی ثم الذین یلونهم ثم الذین یلونهم) متفق علیه، واتا(باشترین خه‌ڵكى ،خه‌ڵكى سه‌رده‌مه‌كه‌ى منن واتا (هاوه‌لاَنى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)، پاشان ئه‌وخه‌ڵكه‌ى كه‌له‌دواى ئه‌وانه‌وه دێن واتا(تابعین)، پاشان ئه‌وخه‌ڵكه‌ى له‌دواى ئه‌وانه‌وه دێن واتا(تابعى تابعین).. هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ى تریش كه‌ده‌رهه‌ق به‌م سىَ توێژه پیرۆزه فه‌رموویه‌تى ..
2- سه‌له‌فییه‌ت :- ئه‌و به‌رنامه‌و پرۆگرام و رِێرِه‌وه‌یه كه سه‌له‌ف په‌یرِه‌ودارییان لىَكردووه كه ئه‌ویش قورئانى پیرۆز‌و فه‌رمووه رِاست و رِه‌واكانى پێغه‌مبه‌رى خوایه (صلى الله علیه‌وسلم).. له‌هه‌موو بواره‌كانى ئیسلامدا .. كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و به‌رنامه‌ورِێرِه‌وه لایان نه‌داوبه‌رده‌وام بوون تائه‌وساته‌ى كه به‌خزمه‌ت خواى گه‌وره شادبوون ...واتا (سه‌له‌فییه‌ت ) به‌رنامه‌و رِێرِه‌وى دیندارى و ئیسلامه‌تى سه‌له‌ف بووه (رِه‌حمه‌تى خوایان لێبێت)، واتا (سه‌له‌فییه‌ت ) رِێرِه‌وى رِاسته‌قینه‌ى ئیسلامه چونكه به‌رنامه‌و رِێبازى سه‌له‌فى صاڵح بووه ..لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت سه‌له‌فییه‌ت یه‌عنى ئیسلامه‌تى یه‌عنى په‌یرِه‌ودارى له‌ئیسلام...
3- سه‌له‌فى :- به‌هه‌موو ئه‌وموسڵمانانه ده‌وترێت كه به‌رِاستى شوێنى سه‌له‌ف كه‌وتوون و له‌سه‌ررِێرِه‌وى سه‌له‌فییه‌ت دیندارى ده‌كه‌ن ..به‌پێى تواناى رِاسته‌قینه‌ى خۆیان ..له‌هه‌موو بواره‌كانى دیندا شوێنى سه‌له‌ف ده‌كه‌ون ..وه‌كو بوارى (بیروباوه‌رِ- كاركردن به‌قورئان و سوونه‌ت - فیقه و شه‌ریعه‌ت - عیباده‌ت و معاملات - ئه‌خلاق و رِه‌وشت - شه‌رم و حه‌یا - ده‌عوه‌و بانگه‌واز -ئامانج و مه‌به‌ست - جیهادو تێكۆشان - هه‌ڵسوكه‌وت و رِه‌فتار- قسه‌وكردار- خۆشویستن و رِق لێبوون...هتد)..
كه‌واته لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سه‌له‌فییه‌ت حزبایه‌تى نییه ، به‌ڵكودیندارییه ، وه‌سه‌له‌فیش كه‌سێكه شوێنكه‌وته‌ى سه‌له‌فه نه‌ك شوێنكه‌وته‌ى حزبێك - كه‌سێك - لایه‌نێك ،وه موسڵمانانى سه‌له‌فى دیندارى ده‌كه‌ن نه‌ك حزبایه‌تى كردن ...
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه بیروباوه‌رِمان به‌رامبه‌ر ئیمامه به‌رِێزه‌كان چۆنه؟ ئه‌وه ده‌ڵێین:
و/ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌ئیمامه‌كان ، ئیمامى شافعى و سىَ ئیمامه‌كه‌ى تره (رِه‌حمه‌تى خوایان لىَ بێت)..ئه‌وه ئێمه‌ى سه‌له‌فى ئه‌وان به‌سه‌له‌فى خۆمان ده‌زانین و رِێزیان لىَ ده‌گرین و خۆشمان ده‌وێن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین شوێنیان بكه‌وین ..هه‌رقسه‌یه‌كیان ووتبێت و موافقى شه‌رعى خوابێت ئه‌وه ئێمه به‌گوێیان ده‌كه‌ین و شانازیشى پێوه ده‌كه‌ین ،وه‌ئه‌گه‌ر هه‌رقسه‌یه‌كیشیان ووتبێت و پێچه‌وانه‌ى شه‌رع بووبێت ئه‌وه ئێمه له‌وقسه‌یاندا به‌گوێیان ناكه‌ین و به‌گوێى حه‌ق ده‌كه‌ین له‌هه‌رشوێنێك بێت و لاى هه‌ركه‌سێك بێت ..له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووعاى خێریان بۆ ده‌كه‌ین...چونكه موسڵمانانى سه‌له‌فى وا به‌سته‌وملكه‌چ نین بۆقسه‌ى هیچ كه‌س و لایه‌نێك ئه‌گه‌رپێچه‌وانه‌ى شه‌رعى خوا قسه‌بكات یان رِه‌فتار بنوێنێت .. چونكه ئه‌وان ته‌نها شوێنى قورئان و سوونه‌ت به‌تێگه‌شتى سه‌له‌فى ساڵح ده‌كه‌ون له‌هه‌مووكات وسات وشوێنێكدا...والله اعلم .
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..