كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

بۆجى ئیوه هینده به توندى وه‌لامى حزبییه‌كان ده‌ده‌نه‌وه؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم...
بۆجى ئیوه هینده به توندى وه‌لامى حزبییه‌كان ده‌ده‌نه‌وه؟ ئایا ئه‌مه‌ رقیكى شه‌خسییه یان له‌سه‌ر ئه‌ساسیكى زانستى شه‌رعییه؟

وەڵام: 

وه‌لاَمدانه‌وه‌ى حزبییه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌ پێچه‌وانه‌ى قورئان و سوونه‌ت قسه‌ده‌كه‌ن و رِه‌فتار ده‌نوێنن، رِقى شه‌خسى و تاكه‌كه‌سى نییه‌ ،به‌ڵكو رِوونكردنه‌وه‌ى رِێگه‌ رِاست و حه‌قه‌كه‌یه‌، چونكه‌ ته‌نها باسى هه‌ڵه‌و سه‌رپێچى و كاره‌ ناشه‌رعییه‌كانیان ده‌كرێت ،نه‌ك باسى ناموس وعه‌یب و ناته‌واوى شه‌خسه‌كان.. وه‌ئه‌م وه‌لاَمدانه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ربنه‌مایه‌كى زانستى و رِاستییه‌ و پشت ئه‌ستوره‌ به‌به‌ڵگه‌ى قورئان و سوونه‌ت ،نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى سۆزو عاتیفه‌ یان حه‌زو ئاره‌زوو.. چونكه‌ ئه‌مه‌ بۆ پارێزگارى كردنه‌ له‌دین نه‌ك بۆهیچ مه‌به‌ستێكى تر.. وه‌توندى و به‌هێزى وه‌لاَمه‌كانیش وابه‌سته‌یه‌ به‌دوورو نزیكى قسه‌و كرداره‌كانیان له‌حه‌قه‌وه‌ ... تاقسه‌وكرداره‌كانیان دوورتربێت له‌حه‌قه‌وه‌ زیاتر به‌توندى وه‌لاَمده‌درێنه‌وه‌و سه‌رپێچى وهه‌ڵه‌كانیان بۆخه‌ڵكى رِوونترده‌كرێنه‌وه‌، وه‌به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌...والله اعلم
به‌رِێز/ م.عبدالرحمن حسین پور وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌...

بۆچى مه‌لا سه‌له‌فییه‌كان قسه‌ دژى ده‌سه‌لاَت ناكه‌ن؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیكم ئایا بۆچی مه‌لا سه‌له‌فیه‌كان قسه‌ دژی ده‌سه‌لاَت بكه‌ن ده‌سه‌لاَت هیچ ناڵێت كه‌چی مه‌لا حزبیه‌كان قسه‌ بكه‌ن لائه‌برێن ؟ تكایه‌ وه‌لاَمه‌كه‌ له‌ سه‌ر سایته‌كه‌ش بلاَو بكه‌نه‌وه‌.وسلام علیكم…

وەڵام: 

و/ السلام علیكم ..
براى ئازیزم ..وه‌ك لاى جه‌نابت ئاشكرایه‌ مامۆستایان وپێشه‌وایانى سه‌له‌فى له‌سه‌رمینبه‌روله‌سه‌رته‌له‌فزیۆن وله‌ماڵپه‌رِوله‌رِۆژنامه‌ونامیلكه‌كانیانه‌وه‌ دژایه‌تى وسه‌رزه‌نشتى سوڵته‌ناكه‌ن وباسى عه‌یب وناته‌واوییه‌كانیان ناكه‌ن ..به‌ڵكوئه‌گه‌ربكرێت له‌وشوێنانه‌وه‌ نه‌سیحه‌ت وئامۆژگارى وقسه‌ى خێریان بۆده‌كه‌ن ..به‌رِێگه‌ى نهێنى وپه‌نهانى عه‌یب وناته‌واویى وكه‌موكورتى وهه‌ڵه‌كانیان بۆباس ده‌كه‌ن سزاى سه‌رسه‌ختى جه‌هه‌نمیان بیرده‌هێننه‌وه‌وله‌پاشه‌رِۆژێكى ترسناك ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه‌ جابه‌رِێگه‌ى ناردنى نامه‌ بێت بۆیان یان له‌رِێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه‌بێت یان ئه‌گه‌ربگونجێت رِۆشتن بێت بۆلایان ..چونكه‌ دین به‌وشێوه‌یه‌ فه‌رمانیان پێ ده‌كات ..له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان باسی دین ده‌كه‌ن سوڵته‌ هیچ كارێكى به‌سه‌رئه‌وانه‌وه‌ نییه‌،به‌لاَم زۆرێك له‌مامۆستایانى ترئه‌وانه‌ى كه‌ سه‌ربه‌گروپ وحزبه‌ئیسلامییه‌كانن مینبه‌ره‌كان وشوێنه‌ به‌رچاوه‌كان به‌كارده‌هێنن بۆدژایه‌تى كردنى سوڵته‌وباسى كه‌م وكورتى وناته‌واوییه‌كانیان ده‌كه‌ن وخه‌ڵكى وموسڵمانانیان لىَ هانده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ى خۆپیشاندانیان له‌دژبكه‌ن ..جائه‌وانیش فه‌رمانى ده‌ركردنیان ده‌ده‌ن ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرمامۆستایى ترى سه‌ربه‌حزبه‌ئیسلامییه‌كان هه‌ن له‌سه‌رمینبه‌روشوێنه‌ دیاره‌كانه‌وه‌ دژایه‌تى وسه‌رزه‌نشتى سوڵته‌ ناكه‌ن بۆیه‌ ده‌بینیت به‌رده‌وامن له‌سه‌رووتاردان ..
خواى گه‌وره‌ هه‌مووان سه‌رفرازبكات ....
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌...

سه‌له‌فى چى ئه‌ى دارده‌ستى عه‌لمانى

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سه‌له‌فى چى ئه‌ى دارده‌ستى عه‌لمانى ، بوَ خه‌ریكه‌ بیرى ئه‌م گه‌نجانه‌ تێك ئه‌ده‌ن ئێوه‌ ئه‌ڵێن برِوامان به‌ حزبایه‌تى نیه‌ ئه‌ى ئه‌م(عبدالكریم) و( عبداللطیف) تان له‌ چیه‌؟

وەڵام: 

و/ السلام علیكم ورحمه‌ الله‌ وبركاته‌..
برِوابوون یان برِوانه‌بوون به‌هه‌ربابه‌ت وقسه‌وكردارێك لاى پێشه‌وایان وهه‌واداران وشوێنكه‌وتوانى مه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فى په‌یوه‌سته‌ به‌هه‌بوون یان نه‌بوونى به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت له‌سه‌رئه‌وبابه‌ته‌...ئه‌گه‌ربه‌ڵگه‌ هه‌بوو ئه‌وابرِوایان پێیه‌تى وبانگه‌وازیشى بۆده‌كه‌ن وقوربانیشى له‌پێناودا ده‌ده‌ن وله‌لۆمه‌ى هیچ لۆمه‌كارێكیش ناترسن له‌هه‌مووكات وساتێكدا وه‌له‌هه‌موو شوێن وپێگه‌یه‌كدا وه‌له‌هه‌موو بارودۆخ وسه‌رده‌مێكدا ...ئه‌گه‌ربه‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌تیش نه‌بوو ئه‌وه‌ برِوایان پێى نییه‌ ونه‌هى لىَ ده‌كه‌ن وخه‌ڵكى وموسڵمانانى لىَ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌ ...له‌به‌رئه‌وه‌ى پارچه‌پارچه‌كردنى موسڵمانان ودابه‌ش كردنیان به‌سه‌رچه‌ند حزب وكۆمه‌ڵ ورِیكخراوێكدا به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌تى له‌سه‌رنییه‌ كه‌ رِێگه‌ به‌م كاره‌ بدات ،به‌ڵگوبه‌ڵگه‌هه‌یه‌ كه‌ رِێگرى له‌م كاره‌ ده‌كات ..له‌به‌رئه‌وه‌ موسڵمانانى سه‌له‌فى حزبایه‌تى وپارچه‌پارچه‌كردنى موسڵمانان به‌نادروست ده‌زانن ونه‌هى لىَ ده‌كه‌ن وخه‌ڵكیشى لىَئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌..وه‌له‌به‌رئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ داواده‌كات هه‌موو موسڵمانان له‌یه‌ك حزب وكۆمه‌ڵدا كۆببنه‌وه‌و داواده‌كات موسڵمانان فره‌ حزب نه‌بن ..له‌به‌رئه‌وه‌ موسڵمانانى سه‌له‌فى هه‌مووموسڵمانان بانگ ده‌كه‌ن بۆكۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌رپه‌یرِه‌ودارى بۆمه‌نهه‌جى سه‌له‌فى بۆئه‌وه‌ى ببنه‌وه‌ به‌یه‌ك كۆمه‌ڵ له‌ئه‌نجامى په‌یرِه‌ودارییان له‌مه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فى (مه‌نهه‌جى سه‌حابه‌و تابعین وتابعى تابعین)هه‌روه‌ك چۆن له‌پێشتردا موسڵمانان یه‌ك ده‌ست ویه‌ك كۆمه‌ڵ بوون له‌ئه‌نجامى په‌یرِه‌ودارییان له‌مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى ...له‌به‌رئه‌وه‌ فره‌حزبى لاى موسڵمانانى سه‌له‌فى ره‌تكراوه‌وزه‌مكراوه‌ ،وه‌خه‌ڵك بانگ كردن بۆكۆبوونه‌وه‌ له‌ناویه‌ك كۆمه‌ڵدا كه‌خواپىَى رِازییه‌ ئه‌ركى سه‌ره‌كى هه‌موو بانگخوازێكى سه‌له‌فى ییه‌ له‌ سه‌رانسه‌رى جیهاندا...
سه‌باره‌ت به‌هه‌ردوو به‌رِێزان :((م.عبدالكریم - م. عبداللطیف))..ئه‌م دوو مامۆستایه‌ ..دوومامۆستای سه‌له‌فین له‌كوردستان وه‌كو باقى مامۆستاكانى ترى سه‌له‌فى له‌كوردستان ..ئه‌وان نه‌پێشه‌واى هیچ حزبێكن نه‌سه‌رۆكى هیچ كۆمه‌ڵێكن ..به‌ڵكو دوومامۆستایى به‌رِێزن وخاوه‌ن وه‌رع وزانستى به‌سودى ئیسلامین وبانگخوازێكى دڵسۆزوبه‌ئه‌مه‌كى رِاستگۆن بۆئه‌ومه‌نهه‌جه‌ پاكه‌..نه‌ئه‌وان خۆیان به‌پێشه‌واى هیچ كۆمه‌ڵێك ده‌زانن نه‌خه‌ڵكیش ئه‌وان به‌پێشه‌واى هیچ كۆمه‌ڵێك ده‌زانن..تائه‌وكاته‌ موسڵمانانى سه‌له‌فى له‌كوردستان گوىَ بۆقسه‌ى ئه‌وان ومامۆستایانى ترى سه‌له‌فى ده‌گرن تائه‌وان قسه‌وكرداریان پشت ئه‌ستووربوو به‌قورئان وسوونه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت ..هه‌ركات لایاندا فه‌رامۆش ده‌كرێن هه‌روه‌كوچۆن كه‌سانى تر به‌ناوبانگترله‌وان فه‌رامۆش كرا ..كه‌واته‌ براكه‌م بزانه‌ موسڵمانانى سه‌له‌فى شوێنكه‌وته‌ى به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌تن نه‌ك شوێنكه‌وته‌ى كوێرانه‌ى شه‌خسێك یان لایه‌نێكى دیارى كراو...
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌ر وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌..

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٨٦
٧٤٤
٦٩٠٧٠٦