كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

بۆچى سه‌له‌فییه‌كان خۆیان له‌كارى سیاسى ناده‌ن ونزیكى ناكه‌ونه‌وه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

بۆچى سه‌له‌فییه‌كان خۆیان له‌كارى سیاسى ناده‌ن ونزیكى ناكه‌ونه‌وه‌؟ ئایا تێگه‌شتن له‌فیقه الواقیع پێویستییه‌كى حه‌تمییى نییه‌ بۆئه‌م رِۆژگاره‌ بۆتێگه‌شتن له‌رِووداوه‌كان بۆئه‌وه‌ى حوكمى دروستیان به‌سه‌ردا بدرێت ؟ ئه‌ى بۆچى گرنگى به‌ئه‌م بواره‌ ناده‌ن..زۆرسوپاس بۆوه‌لاَمدانه‌وه‌تان.

وەڵام: 

سه‌له‌فییه‌كان خۆیان له‌ سیاسه‌تى ئه‌م رِۆژگاره‌ ناده‌ن چونكه‌ سیاسه‌تێكى بىَ شه‌رعییه‌و شه‌رع تێیدا فه‌رمانرِه‌وانییه‌ ,و هه‌موو هۆكارێكى بىَ شه‌رعى ده‌گرێته‌به‌ر و درۆ و ناپاكى و چه‌واشه‌كارى و په‌یمان شكاندن و چاوبه‌ستى خه‌ڵكى ده‌كرێت و سته‌م له‌ خه‌ڵكى ده‌كرێت و هه‌مووى به‌ناوى سیاسه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ سیاسه‌ت بێت جێى خۆیه‌تى سه‌له‌فییه‌كان كه‌ خۆیانى لىَ به‌دووربگرن و نزیكى نه‌كه‌ونه‌وه‌ وه‌ له‌و په‌رِى دانایى و كارله‌جێیى یانه‌ .
به‌لاَم ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت بریتى بێت له‌به‌رِێوه‌بردنى كاروبارى خه‌ڵكى به‌شێوازێكى دادپه‌روه‌رانه‌ و به‌ها به‌نرخه‌كان ئه‌وا له‌شه‌ریعه‌تدا هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ پیشه‌ى پێغه‌مبه‌ران بووه‌ [ علیهم الصلاة‌ والسلام ] وه‌ پێغه‌مبه‌رى خۆیشمان [ صلى الله عليه وسلم ] به‌جوانترین شێواز پێى هه‌ستاوه‌ (كانت بنو اسرائیل تسوسهم الانبیاء كلما هلك بنی خلفه بنی) متفق علیه .
واته‌/ به‌نى ئیسرائیل پێغه‌مبه‌رانیان سیاسه‌تی ئه‌وانیان به‌رِێوه‌ ده‌برد ,وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رێك نه‌مایا یه‌كێكى تر جێگه‌ى ده‌گرته‌وه‌ .
سه‌باره‌ت به‌به‌شى دووه‌مى پرسیاره‌كه‌ت :-
تێگه‌یشتن له‌ واقیع پێویستییه‌كى حه‌تمییه‌ بۆ ئه‌م رِۆژگاره‌و هه‌موو سه‌رده‌مێك ,وه‌ سه‌له‌فییه‌كان له‌ هه‌موو كه‌س زیاتر شاره‌زان له‌ واقیع و ده‌وروبه‌رى خۆیان ,هه‌روه‌كو به‌چاوى خۆمان ده‌یبینین ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ربین ئایا نابینین حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان له‌كارى سیاسى خۆیاندا چه‌نده‌ها هه‌نگاو ده‌نێن و برِیار ده‌ده‌ن و به‌باشى ده‌زانن و پێشبینى باشیان بۆى هه‌یه‌ ,به‌لاَم سه‌له‌فییه‌كان خه‌ڵكى لێ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌و به‌خراپى ده‌زانن پێش ئه‌وه‌ى رِووبدات ,له‌پاش رِوودانیدا قسه‌ى سه‌له‌فییه‌كان رِاست ده‌رده‌چێت و بۆچوون و پێشهاته‌كانى ئه‌وان هه‌ڵه‌ ده‌رده‌چێت و له‌پاشاندا لێى په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ . من ته‌نها دوو نموونه‌ى زیندووى نزیك بۆ تۆ باس ده‌كه‌م .
یه‌كه‌م : چه‌نده‌ها ساڵه‌ سه‌له‌فییه‌كان شه‌رِو كوشتار له‌ كوردستان به‌بىَ شه‌رعى ده‌زانن به‌لاَم دژایه‌تى ده‌كران تا پاش ساڵى 2003 به‌برِیارێكى مه‌كته‌بى سیاسى كۆمه‌ڵ مه‌كته‌بى عه‌سكه‌رییان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ .
دووه‌م : یه‌كگرتنى یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌ت كێشان و سۆسیالست كه‌ دواتر خۆیان لێى په‌شیمان بوونه‌وه‌ چونكه‌ ده‌نگى پێویستیان نه‌هێنا چه‌نده‌ها نموونه‌ى ترى زیندو هه‌یه‌ كه‌ئێره‌ بوارى باسكردنیان نییه‌ .
بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك په‌یوه‌ست بێت به‌قورئان و سوننه‌ته‌وه‌ به‌تێگه‌یشتنى پێشین و پێشه‌وایانى ئوممه‌ت و نییه‌تى پاك بێت خواى گه‌وره‌ ده‌یپارێزێت له‌وه‌ى كه‌ تووشى هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ ببێت وه‌چاورِۆشنى ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ واقیع و پێش هاته‌كان و فیراسه‌تى پێ ده‌به‌خشێت . والله اعلم .
به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٢٥
١٠٨٧
٦٨٢٦٦١