كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى ته‌واوه‌؟ چى ده‌لیلێكتان هه‌یه‌ بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى ته‌واوه‌؟ چى ده‌لیلێكتان هه‌یه‌ بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ ؟

وەڵام: 

به‌ڵىَ سه‌له‌فیه‌ت بریتییه‌ له‌ ئیسلامى رِاسته‌قینه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو موسڵمانێك شوێنى بكه‌ون و خۆیان بده‌نه‌ پاڵ ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ پاكه‌ ,خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت ({وَالسَّابِقُونَ الأوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِینَ وَالأنصَارِ وَالَّذِینَ اتَّبَعُوهُم بِإِحْسَانٍ رَّضِي اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضواْ عَنْهُ وَأَعَدَّ ڵهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِی تَحْتَهَا الأنْهَارُ خَالِدِینَ فِیهَا أَبَدًا ذلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِیمُ} (100) سورةتوبة‌ )
واته‌ :ئه‌و كه‌سانه‌ى پێشبرِكىَ ده‌كه‌ن له‌كارى چاكه‌دا له‌وانه‌ى پێشوو له‌ كۆچبه‌ران و یریده‌ده‌ران وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یش كه‌ شوێنى ئه‌وان كه‌وتوون به‌ جوانى و به‌پاكى (واته‌ تابعین) ئه‌وانه‌ خواى په‌روه‌ردگار لێیان رِازییه‌و ئه‌وانیش له‌ پاداشتى خواى گه‌وره‌ رِازین , له‌م ئایه‌ته‌دا خواى په‌روه‌ردگار به‌ ئاشكرا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ شوێن هاوه‌لاَنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و تابعین بكه‌وین رِه‌حمه‌تى خوایان لێبێت ,كه‌ ئه‌وان سه‌له‌فی صالحى ئه‌م ئوممه‌ته‌ن بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان شوێنیان بكه‌وین .هه‌روه‌ها خواى په‌روه‌ردگار له‌ ئایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رمووێت ( وَاتَّبِعْ سَبِیل مَنْ أَنَابَ إِلیَّ } (15) سورة لقمان)
واته‌ : شوێن رِێگاو رِێبازى ئه‌و كه‌سه‌ بكه‌وه‌ كه‌زۆر ده‌گه‌رِێنه‌وه‌ بۆلاى من .
ئیمامى ئیبن قه‌یم ده‌فه‌رمووێت : هه‌موو هاوه‌لاَن زۆر ده‌گه‌رِانه‌وه‌ بۆ لاى خوا ,كه‌واته‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ فه‌رمانمان پێده‌كات كه‌ شوێن هاوه‌لاَن بكه‌وین كه‌ ئه‌وان سه‌له‌فى ساڵحى ئه‌م ئوممه‌ته‌ن .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خواش (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : (علیكم بسنتى وسنه‌ خلفاء الراشدین المهدیین ......)
واته‌ : ده‌ست بگرن به‌ سوننه‌تى منه‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها ده‌ست بگرن به‌ سوننه‌تى خه‌لیفه‌كانى منه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر حه‌قن و رِێنمایى كراون .
ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى خواش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانمان پیِده‌كات كه‌ ده‌ست بگرین به‌ سوننه‌تى خه‌لیفه‌كانى خۆیه‌وه‌ له‌دواى سوننه‌تى خۆى كه‌ خه‌لیفه‌كانیش چاكترین سه‌له‌فى ئه‌م ئوممه‌ته‌ن له‌ دواى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم).
شێخى ئیسلام ئیبن ته‌یمییه‌ ده‌فه‌رمووێت : ((هیچ عه‌یب و عارێكى تێدا نیه‌ بۆ كه‌سێك كه‌رِێبازى سه‌له‌ف هه‌ڵبژێرێت و خۆى بداته‌ پاڵى و خۆى سه‌ر به‌رز بكات پێوه‌ى به‌ڵكو پیویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانان ئه‌وه‌ وه‌ربگرن به‌كۆى هه‌موو زانایان , له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رِێبازى سه‌له‌ف حه‌ق و رِاستى نه‌بێت هیچ شتێكى تر نییه‌ )) مجموع فتاوى (4\149) .
هه‌روه‌ها شێخ صالح الفوزان ده‌فه‌رمووێت : (( ته‌نها كۆمه‌ڵى سه‌له‌فییه‌كان له‌سه‌ر حه‌قن وه‌ هه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌شه‌ كه‌ موسڵمانان پێویستیه‌ شوێنیان بكه‌ون و كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ,جگه‌ له‌م كۆمه‌ڵه‌ هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ حیزبییه‌كانى تر پێویسته‌ به‌ بانگه‌واز خواز بۆ ئیسلام حیساب نه‌كرێن)) الاجابات المهمة(ص 55).
ئه‌مه‌ وه‌لاَمى پرسیاره‌كه‌ته‌ زۆر به‌كورتى ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وىَ به‌ تێرو ته‌سه‌لى تێبگه‌ى ئه‌وا قورئانى پیرۆز و فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و ووته‌ى زانایان گه‌لێك زۆره‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌توانى بگه‌رِێته‌وه‌ بۆلایان بۆئه‌وه‌ى دڵنیابیت كه‌ پییاده‌كردنى مه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ت پییاده‌كردنى ئیسلامى رِاسته‌قینه‌یه‌ .

به‌رێز / م.یوسف رِه‌شید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07702218047

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٥٨٣
١٤٩٠
٦٩٣٠٩٩