كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا بۆچى مامۆستایان وبانگخوازانی سه‌له‌فی له‌ كوردستان ته‌نیا كتێبی چه‌ند زانایه‌كی دیاریكراو ئه‌كه‌ن به‌كوردی ......................

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا بۆچى مامۆستایان وبانگخوازانی سه‌له‌فی له‌ كوردستان ته‌نیا كتێبی چه‌ند زانایه‌كی دیاریكراو ئه‌كه‌ن به‌كوردی یان ئه‌یكه‌ن به‌ده‌رسێك له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراو شه‌رحی ده‌كه‌ن له‌ مه‌درسه‌سه‌ی مزگه‌وته‌كانیان , كه‌ئه‌وانیش شیخ محمد عبدالوهاب (رحمه‌االله ‌) و شێخ السلام ابن تیمیه‌(رحمه‌االله ) وه‌چه‌ند زانایه‌كی ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی سعودیه‌ له‌كاتێكدا خۆتان باشتر ئه‌زانن ته‌نیا ئه‌مانه‌ خزمه‌تیان به‌ ئیسلام نه‌كردووه‌وتاكه‌ كه‌س نین شاره‌زابن له‌ علوم شه‌رعی كه‌ئه‌مانه‌ش به‌رِوونی له‌ده‌رسه‌كانی مامۆستا عبداللطیف و مامۆستا عبدالكریم و مامۆستایانی تر ده‌بینرێت كه‌ ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات ئه‌وانیش شێوازی حیزبێك وه‌ربگرن وه‌ حیزبه‌ ئیخوانیه‌كان له‌كوردستان كه‌ ته‌نیا كتیبی ئیخوانییه‌كان ئه‌كه‌ن به‌كوردی و راكانی ئه‌وان نقل ده‌كه‌ن؟؟؟؟

وەڵام: 

براى خۆم : ئه‌و زانا به‌رێزانه‌ى كه‌ئاماژه‌ت پێكردووه‌ به‌رِاستى شوێنى قورئان و سوننه‌ت كه‌وتونه‌ و به‌ بۆچونى هاوه‌ڵانى به‌رێز ، دوور بوونه‌ له‌ هه‌موو بیدعه‌و خورافیاتێك و دێنێكى پاك و پوخت و بي زیادو بي كه‌میان فیرى موسڵمانان كردووه‌، خاوه‌ن مه‌نهه‌نج و بیرو باوه‌رِێكى ته‌واو بونه‌، كیتابه‌كانیان پره‌ له‌ عیلم و زانیارى شه‌رعى به‌ سود، كه‌م جار له‌ كیتابى كه‌سانى تردا ده‌ست ده‌كه‌وێت، كه‌سانێكن ده‌عوه‌و بانگه‌وازی خه‌ڵكیان كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌و مه‌نهه‌ج و رِێبازه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رو "صلى الله علیه و سلم" هاوه‌ڵانى له‌سه‌رى بوونه‌. یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ده‌ست بونه‌ و یه‌ك بوونه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت دوور بوونه‌ له‌ هه‌مو بیدعه‌و حیزبایه‌تى و دووبه‌ره‌كیه‌ك، بۆیه‌ جێگه‌ى فه‌خره‌ بۆمامۆستایانى سه‌له‌فى كه‌ عیلم وزانیارى به‌سود له‌وكه‌سه‌ چاك ورِاستگۆیانه‌وه‌ وه‌رده‌گرن وبه‌ خوێندكارانى ده‌ڵێنه‌وه‌ ، پاشان براى خۆم ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ت هه‌ڵه‌یه‌ كه‌ده‌ڵێت : به‌م جۆره‌ شێوازێك له‌حزبایه‌تى وه‌رده‌گرن .. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئێمه‌ قه‌ناعه‌تمان وایه‌ شوێنكه‌وتنى زانا وگوێرِایه‌ڵی كردنیان له‌خێروچاكه‌دا هۆكارێكه‌ بۆدووربوون له‌گومرِایى وسه‌رلێشێواوى و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر دینى رِاستى خواى په‌روه‌ردگار ، چونكه‌ زانایانى به‌رِێز واریسى پێغه‌مبه‌رانن ، وه‌ئه‌وانیش جگه‌ له‌ عیلم وزانیارى به‌سود هیچ شتێكى تریان نه‌بووه‌ تا بیبه‌خشن وده‌عوه‌وبانگه‌وازى خه‌ڵكى پێ بكه‌ن .. ئه‌و زانا به‌رِێزانه‌ لاى دۆست ودوژمن ناسراون وشاهێدى خێریان بۆدراوه‌..
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

له‌م رِۆژگاره‌دا من سه‌له‌فى وه‌ك گروپێك ئه‌بینم شه‌یتانى نه‌فره‌ت لێكراو وه‌سوه‌سه‌م بۆ دروست ده‌كات و زۆر ده‌ترسم له‌و 72 فیرقه‌یه‌ بێت ، ئایا چۆن دڵنیام ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌و بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌یه‌م؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له‌م رِۆژگاره‌دا من سه‌له‌فى وه‌ك گروپێك ئه‌بینم شه‌یتانى نه‌فره‌ت لێكراو وه‌سوه‌سه‌م بۆ دروست ده‌كات و زۆر ده‌ترسم له‌و 72
فیرقه‌یه‌ بێت ، ئایا چۆن دڵنیام ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌و بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌یه‌م؟؟

وەڵام: 

بۆده‌ستكه‌وتنى وه‌لامێكى گونجاوو گومان رِه‌وێن فه‌رموو ئه‌م فتوایه‌ى شێخى به‌رِێز(صالح بن فوزان بن عبدالله بن الفوزان)(رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) بخوێنه‌وه‌ كه‌ پرسیارێكى هاوشێوه‌ى لێ كراوه‌و به‌رِێزیشیان به‌م شێوازه‌ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌:
پ/ هه‌ندێ كه‌س وا گومان ده‌به‌ن كه‌ سه‌له‌فیه‌تیش به‌ یه‌كێك له‌و جه‌ماعه‌تانه‌ داده‌نرێ كه‌ له‌ گورِه‌پانی رِوژگاری ئه‌مرِۆدا بوونیان هه‌یه‌، وه‌ ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ر جه‌ماعه‌ته‌كانی تردا ده‌یده‌ن به‌سه‌ر سه‌له‌فیه‌تیش ده‌یده‌ن، ئایا ئه‌و بوچوونه‌ تا چه‌ندێك له‌ رِاستیه‌وه‌ نزیكه‌؟
وه‌لاَم: جه‌ماعه‌ى سه‌له‌فی ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر حه‌قن، وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر موسڵمانان له‌گه‌ڵیان بن و هاوكاریان بكه‌ن و ده‌ستباریان ببن، وه‌ جگه‌ له‌وان كومه‌ڵ و جه‌ماعه‌ته‌كانی تر به‌و جه‌ماعه‌ته‌ حه‌قه‌ دانانرێن كه‌ ده‌عوه‌ بو ئیسلامی حه‌ق بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و جه‌ماعه‌تانه‌ی تر مه‌نهه‌جیان پێچه‌وانه‌ی مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه‌یه‌، بویه‌ هیچ جه‌ماعه‌تێك به‌ هه‌ڵگری حه‌ق ناژمێرێ مه‌گه‌ر به‌ عه‌قیده‌ و بیروباوه‌رِ ومه‌نهه‌جه‌وه‌ بچێته‌پاڵ جه‌ماعه‌تی سه‌له‌فیه‌ت.به‌لام هه‌رجه‌ماعه‌تێك كه‌ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر هه‌ڵه‌و ناته‌وای ئه‌وا نابێت شوێنی بكه‌وین، جا چون ده‌گونجێ ئێمه‌ شوێن كومه‌ڵێك بكه‌وین كه‌ مه‌نهجه‌ی پێچه‌وانی مه‌نهه‌جی ئه‌لی سوننه‌و رِێبازی سه‌له‌فی صاڵح بێ؟! هه‌ر كومه‌ڵ وجه‌ماعه‌تێك كه‌ مه‌نهه‌جیان پێچه‌وانه‌ی مه‌نهه‌جی سه‌له‌فیه‌ت بێ، ئه‌وا پێچه‌وانه‌ی مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌ریشه‌(صلى الله عليه وسلم)، وه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رِێبازه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هاوه‌لانی له‌سه‌ری بوون.وه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن: جه‌ماعه‌تی سه‌له‌فیه‌تیش یه‌كێكه‌ له‌و جه‌ماعه‌ته‌ ئیسلامیانه‌ی تر كه‌ هه‌ن، ئه‌وه‌ قسه‌یه‌كی هه‌ڵه‌و نابه‌جێیه‌، چونكه‌ جه‌ماعه‌تی سه‌له‌فیه‌ت تاكه‌ جه‌ماعه‌تێكه‌ كه‌ له‌سه‌ر حه‌ق مابێته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موولایه‌كمان شوێنی ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ بكه‌وین وله‌سه‌ر مه‌نهه‌جیان برِوین و بچینه‌پاڵیان و ده‌ستباریان بین و هاوكاریان بین له‌ گه‌یاندنی دین و هه‌وڵدان، چونكه‌ جه‌ماعه‌تی رِه‌سه‌نی ئیسلام ته‌نها ئه‌وانن، وه‌ جگه‌ له‌وان هه‌موو جه‌ماعه‌ته‌كانی تر ته‌نها جه‌ماعه‌تی زاراوه‌ن كه‌ ناوی بێ ناوه‌رِوكن و خویان بو خویان مه‌نهه‌جێكی ده‌ستكردیان بو خویان داناوه‌، بویه‌ جگه‌ له‌ جه‌ماعه‌تی سه‌له‌فیه‌ت دروست نییه‌ بو موسڵمان پاڵبداته‌ لای هیچ جه‌ماعه‌تێكی تره‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی مه‌نهه‌جی حه‌قن.جا ئایا ئینسان به‌وه‌ رازی ده‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌وكومه‌ڵێك دا بێ كه‌ مه‌نهه‌جیان پێچه‌وانه‌ی مه‌نهه‌جی حه‌ق بێ، گومانی تێدا نییه‌ كه‌ موسڵمان به‌وه‌ رِازی نابێ.وه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێ: «مَنْ يعِشْ مِنْكُمْ فَسَيرَى اخْتِلافًا كَثِیرًا فَعَلیْكُمْ بِمَا عَرَفْتُمْ مِنْ سُنَّتِی وَسُنَّة‌ِ الْخُلفَاءِ الرَّاشِدِینَ الْمَهْدِیِّینَ عَضُّوا عَلیْهَا بِالنَّوَاجِذِ واته‌:
هه‌ركه‌سێك له‌ دواى من زۆر بژێت ئه‌وه‌ جیاوازییه‌كى زۆر له‌ نێوان موسڵماناندا ده‌بینێت ، له‌سه‌رتانه‌ ئیش بكه‌ن به‌ سوونه‌ته‌كانى من وسونه‌تى جێنشینه‌ رِێنموى كار وهیدایه‌تدراوه‌كانمه‌وه‌ كه‌ له‌دواى خۆمه‌وه‌ دێن ، په‌یوه‌ست بن پێیانه‌وه‌و توند به‌ كاكیله‌كانتان بیانگرن».وه‌ ده‌رباره‌ی كومه‌ڵی رِزگار بوو فه‌رمووی:« مَا أَنَا عَلیْهِ وَأَصْحَابِی » واته‌: «ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رِێبازه‌ن كه‌ ئه‌مرِو من صه‌حابه‌ له‌سه‌رین
ئایا ئینسان رِزگاربوونی ده‌وێ به‌لام رِێگای رِزگاری نه‌گرێته‌ به‌ر:
رِزگاریت ده‌وێ به‌لام رِێگای رِزگاربوونت نه‌گرتووه‌...
رِویشتنی كه‌شتیش له‌ وشكایی به‌ ئه‌فسانه‌ چووه‌...
وه‌ له‌وه‌لامی پرسیارێكى تردا كه‌ ده‌رباره‌ى سه‌له‌فییه‌ت لێى ده‌كرێت ده‌فه‌رموێت:
پ: ئایا سه‌له‌فیه‌تیش حزبێكه‌ له‌ حزبه‌كان؟ وه‌ ئایا خوناساندن به‌و ناوه‌وه‌ بناسێنێ كارێكی خراپه‌؟
وه‌لام: سه‌له‌فیه‌ت بریتیه‌ له‌ كومه‌ڵی رِزگار بوو، وه‌ ئه‌هلی سوننه‌ وجه‌ماعه‌ش ئه‌وانن، وه‌ ئه‌وان حزبێك نین له‌و حزبانه‌ی كه‌ ناوی خویان ناوه‌ حزب، به‌ڵكو تاكه‌ جه‌ماعه‌تێكن له‌سه‌ر ئه‌صڵی سوننه‌ت وبنه‌مای دین.
وه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) باسی ئه‌م كومه‌ڵه‌ی كردووه كه‌ تا قیامه‌ت ده‌مێننه‌وه‌، وه‌كو ده‌فه‌رمووێ:«لا تَزَالُ طَائِفَة مِنْ أُمَّتِی عَلى الْحَقِّ ظَاهِرِینَ لا يضُرُّهُمْ مَنْ يخْذُلُهُمْ حَتَّى يأْتِي أَمْرُ اللَّهِ » واته‌: «به‌ به‌رده‌وام كومه‌ڵێك له‌ موسڵمانانی ئوممه‌ته‌كه‌م له‌سه‌ر حه‌ق ده‌مێننه‌وه‌، كه‌ له‌ كرداو گفتاریان دا دینداری حه‌قیان پێوه‌ ده‌رده‌كه وێت، وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ دژایه‌تی دوژمنایه‌تیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ناتوانن له‌ دینداری حه‌ق وه‌ریانگێرِن به‌ شوبهه‌و گومان، وه‌ ئه‌و كومه‌ڵه‌ تا ئه‌مێننه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی تا ئه‌و رِوژه‌ی خودا قیامه‌تی ئیمانداران دێنێ» ()
« وإِنَّ أُمَّتِی سَتَفْتَرِقُ عَلى ثِنْتَیْنِ وَسَبْعِینَ فِرْقَة كُلُّهَا فِی النَّارِ إِلَّا وَاحِدَة وَهِي الْجَمَاعَة»«مَا أَنَا عَلیْهِ وَأَصحَابِي » واته‌: « ئوممه‌ته‌كه‌ی من ده‌بێ به‌ حه‌فتاو سێ فیرقه‌وه‌، هه‌موویان بو ئاگرن ته‌نها یه‌ك كومه‌ڵیان نه‌بێ ، كه‌ ئه‌وانیش ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ن كه‌ دینداریان كتومت وه‌كو ئه‌و دینداریایه‌ كه‌ ئه‌مرِو من صه‌حابه‌ له‌سه‌رین.
كه‌وابوو سه‌له‌فیه‌ت ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌له‌فن كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) صه‌حابه‌ له‌سه‌ری بوون.
بویه‌ سه‌له‌فیه‌ت حزبێك نییه‌ له‌ حزبه‌كانی سرده‌م، به‌ڵكو جه‌ماعه‌تێكی كون ودێرینه‌، هه‌ر له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(صلى الله عليه وسلم) پشتاوپشت هاتووه‌و به‌ به‌رده‌وامیش ده‌مێنێته‌وه‌ تا رِوی قیامه‌ت، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) باسی كردوه‌.

ئیتر ئه‌گه‌ر له‌دواى ئه‌م وه‌لامانه‌وه‌ گومانت بمێنێت ئه‌وه‌ پێویسته‌ بچیت بۆلاى مامۆستایه‌كى به‌رِێزى سه‌له‌فى تا جوانترتێتبگه‌یه‌نێت و گومانه‌كانت پوچه‌ڵ بكاته‌وه‌..
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ .

سلاوى خواتان لێبێت براگیان خودى وشه‌ى سه‌له‌فى واتاى چییه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلاوى خواتان لێبێت براگیان خودى وشه‌ى سه‌له‌فى واتاى چییه‌؟؟

وەڵام: 

براى خۆم ووشه‌ى سه‌له‌فى واتا (شوێنكه‌وته‌ى پێشینى ئه‌م ئوومه‌ته‌ له‌ هاوه‌لاَن وتابعین وتابعى تابعین له‌ خێرو چاكه‌ وده‌عوه‌و بانگه‌وازو ئه‌خلاق ورِه‌وشت وعیباده‌ت و......هتد) وه‌ موسڵمانى سه‌له‌فى ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ به‌و په‌رِى تواناى خۆیه‌وه‌ شوێنى پێشینى ئه‌م ئومه‌ته‌ ده‌كه‌وێت وه‌كو ئه‌وان دیندارى وده‌عوه‌و عیباده‌ت وخواپه‌رستى ده‌كات وهه‌میشه‌ ده‌ستگرتووه‌ به‌حه‌قه‌وه‌ وله‌گه‌ڵ حه‌ق ویستاندا هه‌ڵسوكه‌ت وتعامول ده‌كات ، خۆى به‌دوورگرتووه‌ له‌ تێكه‌لاوى كردنى ئه‌حزاب ورِیكخراوه‌ به‌ناوئیسلامى وجگه‌ له‌ئیسلامییه‌كانیش ، هه‌میشه‌ ملكه‌چه‌ بۆحه‌ق وهه‌میشه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ سونه‌ته‌وه‌و له‌كارو كردارو عیباده‌ته‌كانیدا رِاستگۆیى ده‌بینرێت ...... هتد ، بۆزانیارى زیاتر ده‌توانى سه‌ردانى گۆشه‌ى رِیبازى ماڵپه‌رِه‌كه‌مان بكه‌یت كه‌ چه‌ند كتێبێكى سودبه‌خشى تێدا دانراوه‌ له‌سه‌ر سه‌له‌فییه‌ت ، هه‌وڵده‌ بیان خوێنیته‌وه‌ تا زیاتر شاره‌زابیت .
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

هه‌ندێك كه‌س ئه‌ڵێن سه‌له‌فیه‌كان بوونه‌ته‌ چه‌ند پرچه‌یه‌ك یان به‌زمانى ئێستا بوونه‌ته‌ چه‌ند باڵێك وه‌ك {باڵى م.عبدالكریم ، وه‌ باڵى م.عبدالطیف ، باڵى م.رِه‌مه‌زان ...هتد } وه‌شوێن كه‌وتوانیان !!! ئایا ئه‌مه‌ تاچه‌ند رِاسته‌ ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

هه‌ندێك كه‌س ئه‌ڵێن سه‌له‌فیه‌كان بوونه‌ته‌ چه‌ند پرچه‌یه‌ك یان به‌زمانى ئێستا بوونه‌ته‌ چه‌ند باڵێك وه‌ك {باڵى م.عبدالكریم ، وه‌ باڵى م.عبدالطیف ، باڵى م.رِه‌مه‌زان ...هتد } وه‌شوێن كه‌وتوانیان !!! ئایا ئه‌مه‌ تاچه‌ند رِاسته‌ ؟ وه‌لامێكى شیكه‌ره‌وه‌ له‌به‌رِێزتان داوا ئه‌كه‌م.

وەڵام: 

براى خۆم وانییه‌ كه‌سانى سه‌له‌فى هه‌موویان كۆو یه‌كده‌نگن له‌ بیروباوه‌رِو مه‌نهه‌ج بۆچوون و فه‌تواو عیباده‌تیاندا ، (مه‌گه‌ر جیاوازى وردو كه‌م نه‌بێت له‌هه‌ندێ بابه‌تى فیقهیدا) چونكه‌ ئه‌وان شوێنى قورئان وسوننه‌ت و سه‌له‌فى صاڵحى ئوممه‌ت كه‌وتونه‌، هه‌ركه‌سێكیش شوێنى قورئان وسوونه‌ت وسه‌له‌ف بكه‌وێت هه‌رگیز گومرِاو سه‌رلێشێواو نابێت ، قورئان وسوونه‌ت دڵه‌كان و رِێزه‌كان وبۆچوونه‌كان وهه‌وڵه‌كان وئامانجه‌كان ومه‌به‌سته‌كان ونییه‌ته‌كان یه‌ك ده‌خات نه‌ك له‌ت بكات ، برایه‌تى پته‌وده‌كات نه‌ك بێ هێزى بكات ، سه‌له‌فییه‌ت حزبێكى سیاسى سه‌رده‌میانه‌ نییه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێك دایانمه‌زراندبێت و په‌ێرِه‌و وبه‌رنامه‌یان بۆدانابێت وهه‌وادارو خه‌ڵكیان له‌ده‌رو كۆكردبێته‌وه‌ ، به‌ڵكو سه‌له‌فییه‌ت دین ورێبازو رِاسته‌ رِێى ئیسلام وموسڵمانه‌ خواناس ورِاستگۆو ده‌م پاك وداوێن پاك وده‌ست پاكه‌كانه‌ ، دین ورِێبازى پیاوچاكان ودڵسۆزان وخه‌مخۆران وبانگخوازانى به‌ئه‌مه‌ك وزانا به‌رِێزو خاوه‌ن سه‌نگ وبوێره‌كانه‌ ، باشترین كه‌سى سه‌ر رِێگاورِیبازى سه‌له‌فى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ته‌قواو عیباده‌ت وشوێنكه‌وتنیان بۆسوونه‌ت له‌هه‌موان زیاترو باشتره‌، له‌ناو سه‌له‌فییه‌تدا وكوتله‌بازى وباڵ بالين بوونى نییه‌ و شتێكى بێزراوه‌ ورِه‌تكراوه‌یه‌وه‌، سه‌رجه‌م سه‌له‌فییه‌كان له‌سه‌ركاركردن به‌ته‌واوى بنه‌ماوحوكمه‌كانى نێو قورئان وشوێنكه‌وتنى بست به‌بستى سوونه‌ت به‌فه‌هم وتێگه‌شتنى صه‌حابه‌ وتابعین وتابعى تابعین یه‌كده‌نگ وكۆ وته‌بان وجه‌معیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مبده‌ئه‌ پیرۆزه‌ ئیتر با له‌ شوێنێكى دیاى كراو وحزبێكى دیارى كراو پێگه‌یه‌گى دیارى كراویشدادیارنه‌بن ، ئه‌وانه‌ى كه‌ خاوه‌ن عیلم و زانستى شه‌رعین وه‌ كرده‌وه‌ش به‌و عیلمه‌یان ده‌كه‌ن وخه‌ڵكیشى بۆسه‌ربانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن وئارامیش ده‌گرن له‌سه‌رئه‌و نارِه‌حه‌تیانه‌ى كه‌ به‌هۆى بانگه‌وازه‌وه‌ توشیان ده‌بێت به‌رِێزترین ورِێزلێگیراوترین كه‌سى نێو سه‌له‌فییه‌كانه‌ ، به‌درێژاى مێژووى ئیسلامى هه‌میشه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ به‌ مامۆستاو پێشه‌واو رِه‌هبه‌ر بانگكراون وبه‌ئه‌ندازه‌ى پێویستیش خه‌مخۆر ودڵسۆزو دۆست وته‌له‌به‌یان هه‌بووه‌ و سودیان پێیان گه‌یاندوون لێیانیش سودوه‌رگیراوه‌ .. له‌كوردستانى خۆشماندا سو‌پاس وستایش بۆخواى گه‌وره‌ رِۆژبه‌رۆژو سات به‌سات شوێنكه‌وتوان وپه‌یرِه‌ودارانى مه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ت زۆرتر ده‌بن وگه‌شه‌ ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش بۆفه‌زڵى خواى گه‌وره‌ وپاشان هه‌وڵ و ده‌عوه‌ى به‌رده‌وامى ئه‌و مامۆستا به‌رِێزانه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ كه‌ شه‌و ورِۆژیان خستۆته‌ سه‌ریه‌ك بۆبانگه‌شه‌كردنى تێكرِاى موسڵمانان بۆگه‌رِانه‌وه‌ بۆپه‌یرِه‌ودارى رِاسته‌قینه‌ له‌قورئان وسوونه‌ت ووازهێنان ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ر حزب ورِێكخراو رِێگه‌و رِێبازێك كه‌ خه‌ڵك له‌رشاسته‌ شه‌قامى ئیسلام دوورده‌خه‌نه‌وه‌ ، له‌ چه‌شنى ئه‌و مامۆستابه‌رِێزانه‌ى كه‌ پشكى شێریان به‌ركه‌وتووه‌ له‌و كاره‌ پیرۆزو موباره‌كه‌دا هه‌رسێ مامۆستاى به‌رِێز (م.عبداللطیف )و(م.عبدالكریم)و(م.رِه‌مه‌زان)ه‌ خواى گه‌وره‌ له‌نازونیعمه‌تى خۆیدا به‌رده‌وامى وئیستقامه‌یان پێ ببخه‌شێت وبیانپارێزێت له‌هه‌موو ناخۆشیى ونارِه‌حه‌تییه‌ك ، كه‌ ده‌ورێكى باڵا و كاریگه‌رییه‌كى زۆریان هه‌یه‌ له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ى موسڵمانان وبه‌ ووتارو موحازه‌ره‌و نوسراوه‌ جوانه‌كانیان زۆرێك له‌ دڵسۆزان ورِاستگۆیان وهه‌واداریان له‌ده‌ورى مه‌نهجى پاكى سه‌له‌فییه‌ت كۆكردۆته‌وه‌و له‌خزمه‌ت ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ پاكه‌دا ووزه‌كانیان به‌گه‌رِخستوون ، وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و سێ مامۆستا به‌رێزه‌ وه‌كو هه‌موو مامۆستا به‌رێزه‌كانى ترى سه‌له‌فى به‌ده‌رنه‌بوونه‌ له‌و لێشاوه‌ له‌درۆ وبوهتان وقسه‌و نارِاستانه‌ى كه‌ به‌رده‌وام بۆیان ده‌كرێت ودووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌ ، به‌لاَم سوپاس بۆخوا ئه‌و لێشاوه‌ به‌رنامه‌ بۆدارِێژراوه‌ زۆر ناخایه‌نێت وپوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌، كه‌سانى حه‌ق ویست ودادپه‌روه‌ر هه‌رزوو تێده‌گه‌ن كه‌ مه‌وداى درۆ وبوهتان كورته‌و زۆر ناخه‌یه‌نێت كه‌ تیشكى رِاستى و حه‌قیه‌قه‌ت رِایده‌ماڵیت وله‌ نێو ده‌بات .. ئێمه‌ لێره‌وه‌ هه‌موو خوشك وبرایانى به‌رِێزمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا خۆشه‌ویستى ورِێزو حورمه‌تى ویه‌كگرتوویى ویه‌كده‌نگى سه‌له‌فییه‌كان له‌و په‌رِى لوتكه‌ وگه‌شه‌ى به‌رده‌وامدایه‌ وهیچ ناكۆكیى وجیاوازییه‌ك له‌نێوان خوشك وبرایانى سه‌له‌فیدا نییه‌ وهه‌مووپێكه‌وه‌ بانگه‌واز بۆدینى پاك ورِاست ده‌كه‌ن وئومێدى زۆریان به‌ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌یه‌ له‌داهاتوودا به‌ویستى وفه‌زڵى خواى گه‌وره‌..

به‌ریِز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه‌

ئایاسه‌له‌فیه‌كان ئیماندارن واته‌ته‌نیا باوه‌ریان به‌خواهه‌یه‌؟ئه‌گه‌ر ئیماندارن ئه‌ی بۆ هه‌ندئ مامۆستای ئایینی به‌رهه‌لستیان ده‌كه‌ن به‌هیوای ولامیكی دروست وبوخت

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایاسه‌له‌فیه‌كان ئیماندارن واته‌ته‌نیا باوه‌ریان به‌خواهه‌یه‌؟ئه‌گه‌ر ئیماندارن ئه‌ی بۆ هه‌ندئ مامۆستای ئایینی به‌رهه‌لستیان ده‌كه‌ن به‌هیوای ولامیكی دروست وبوخت

وەڵام: 

سه‌له‌فیه‌ت واتا: شوێن كه‌وتنى قورئانی پیرۆزو سوننه‌تى پیغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌وسلم) به‌ تێگه‌یشتى صه‌حابه‌و زانایان و پیاوچاكانى ئه‌م ئوممه‌ته‌، بۆیه‌ هه‌ر موسڵمانێك شوێنى قورئان سوننه‌ت بكه‌وێت و له‌سه‌ر رێبازى پێغه‌مبه‌ر بێت و شیرك و كوفرو بیدعه‌ نه‌كات پێى ده‌وترێت : كه‌سێكى سه‌له‌فى.
نه‌خێر سه‌له‌فیه‌كان حیزب نین و باوه‌رِیان به‌ حیزبایه‌تیه‌ك نییه‌ كه‌ بۆته‌ هۆكارى ته‌فره‌قه‌و پارچه‌پارچه‌یى نێوان موسڵمانان، وه‌ سه‌ر به‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نین به‌ڵكو شوێن كه‌وتوی قورئانی پیرۆزو سوننه‌تى پیغه‌مبه‌رن (صلى الله علیه‌وسلم) به‌ تێگه‌یشتى راست و دروستى ێه‌حابه‌و زانایان و پیاوچاكانى ئه‌م ئوممه‌ته‌. جا هه‌ركه‌سێك به‌رهه‌ڵستكارى مه‌نهه‌جى سه‌له‌فىصاڵح ببێته‌وه‌ ئه‌وه‌ خۆى زه‌ره‌ر ده‌كات، جا زۆربه‌ى مامۆستایانى ئایینی كاتێك به‌رهه‌لستیان ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆیان له‌سه‌ر سوننه‌ت نین له‌سه‌ر ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ پاكه‌ نین، به‌ڵكو بگره‌ خۆیان بیدعه‌چین .
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

ئایا ئێوه‌ ده‌ڵێن حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان له‌ ئیسلام لایان داوه‌ واته‌ كافرن یان له‌ ئیسلام شاره‌زا نین؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئێوه‌ ده‌ڵێن حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان له‌ ئیسلام لایان داوه‌ واته‌ كافرن یان له‌ ئیسلام شاره‌زا نین؟

وەڵام: 

به‌ڵێ حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان لایانداوه‌ له‌چه‌ند ئه‌ێل وبنه‌مایه‌كى ئیسلام نه‌ك له‌هه‌مووئیسلام به‌و مانایه‌ى كه‌ له‌ئیسلام چوبێتنه‌ده‌ره‌وه‌و كافربووبن ، به‌لام له‌چه‌ند بنه‌مایه‌كى گرنگ لایانداوه‌ له‌وانه‌ (بانگه‌وازكردن بۆته‌وحید وبیروباوه‌رِى پاك ، كه‌ بانگه‌وازى هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بووه‌ سه‌لامى خوایان لێبێت ، هه‌روه‌ها گرنگى نه‌دانیان به‌ پاككردنه‌وه‌ى بیرو باوه‌رِى خه‌ڵكى له‌ شتى بیدعه‌وداهێنراوبه‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ندێ جاریش هانى خه‌ڵكى ده‌ده‌ن بۆبیدعه‌ ، وه‌كو مه‌ولود گێرِان كه‌ زۆر بایه‌خى پێ ده‌ده‌ن ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تى (..وستفترق أمتی على ثلاث وسبعین ملة‌ كلها فی النار إلا واحدة‌ ، وهی الجماعة‌ )،وفی روایه‌ (ماأنا علیه الیوم وأصحابی ) له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌له‌ لادانى زۆرێك له‌ موسڵمانان له‌ رِێگه‌ رِاسته‌كه‌ى ئیسلام ، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌فه‌رموێت ئومه‌تى من ده‌بن به‌حه‌فتاوسێ پارچه‌وه‌ هه‌رهه‌موویان ده‌چنه‌ ئاگرو شایسته‌ى ئاگر ده‌بن ته‌نها یه‌ك به‌شیان نه‌بێت ئه‌ویش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌له‌سه‌رئه‌و رِێبازه‌ن كه‌ من وهاوه‌لانمى له‌سه‌رن، ته‌ماشا بكه‌ن پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) نه‌یفه‌رموو كافرن به‌ڵكو فه‌رمووى له‌ ئومه‌تى منن واته‌ موسڵمانن به‌لام له‌ رِێگاى رِاست لایانداوه‌ بۆیه‌ شایسته‌ى ئاگرده‌بن..
به‌رێز/ م. یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

سلام علیكم ئایا بۆچى به‌خۆمان بڵێین سه‌له‌فى له‌كاتێكدا له‌سه‌رده‌مى كۆندا ئه‌وهه‌موو فیرقه‌یه‌ هه‌بووه‌ هه‌ریه‌كه‌ى ناوێكى له‌خۆی ناوه‌ به‌ڵام زانایان كه‌سیان به‌خۆیان نه‌وتووه‌ سه‌له‌فى یان اثری؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیكم ئایا بۆچى به‌خۆمان بڵێین سه‌له‌فى له‌كاتێكدا له‌سه‌رده‌مى كۆندا ئه‌وهه‌موو فیرقه‌یه‌ هه‌بووه‌ هه‌ریه‌كه‌ى ناوێكى له‌خۆی ناوه‌ به‌ڵام زانایان كه‌سیان به‌خۆیان نه‌وتووه‌ سه‌له‌فى یان اثری؟

وەڵام: 

وعلیك السلام ورحمة الله..
براى خۆم كه‌ ده‌ڵێیت زانایان كه‌سیان به‌خۆیان نه‌ووتوه‌ سه‌له‌فى یان أثرى لێره‌دا هه‌ڵه‌یت ، دیاره‌ به‌رِێزتان شاره‌زاییتان نییه‌ له‌وبواره‌داو كتێب وپه‌رِاو ونوسراوى زانایانت نه‌خۆینده‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر رِه‌وایه‌تى به‌كارهێنانى ئه‌و ناوه‌ پیرۆزه‌ ، باشتروابوو پرسیاره‌كه‌ت به‌م شێوازه‌ بێت (ئایا دروسته‌ به‌خۆمان بڵێن سه‌له‌فى؟) نه‌ك برِیارێكى هه‌ڵه‌ بده‌یت؟ چونكه‌ به‌چه‌نده‌ها ووته‌ى زانایانى كۆن وتازه‌ هه‌یه‌ كه‌به‌خۆیان وجگه‌له‌خۆیانیان ووتوه‌ سه‌له‌فى یان أثرى بۆخۆجیاكردنه‌وه‌ له‌فیرقه‌وگروپه‌ گومرِاكان بۆزیاترشاره‌زابوون بگه‌رِێوه‌ بۆژماره‌ (9) ى گۆڤارى رِێگاى رِاست بابه‌تى (سه‌له‌فییه‌ت قۆناغێكى زێرِینه‌.....) له‌ نوسینى م.سامى مصطفى..یاخود ئه‌و كتابانه‌ بخوێنه‌وه‌ كه‌ به‌كوردى نوسراون له‌سه‌رسه‌له‌فییه‌ت وه‌كو كتیبه‌كانى (ئایا دروسته‌ موسڵمانان به‌خۆیان بڵێن سه‌له‌فى)و(ئه‌وه‌یه‌ سه‌له‌فییه‌ت بیناسن) له‌ نوسنى م.عبدالوالیى هه‌روه‌ها (پوخته‌ باسێك له‌سه‌رمه‌نهه‌جى سه‌له‌ف پێشنى ئوومه‌ت)له‌ نوسینى ئه‌ندازیار صلاح فائق ..كه‌هه‌رسێ نامیلكه‌كه‌ له‌ گۆشه‌ى رِێبازى رِاست ى ماڵپه‌رِى ئیمان وه‌ن دا هه‌یه‌ ..
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا رِاتان چۆنه‌ به‌رامبه‌ر جیهاد؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا رِاتان چۆنه‌ به‌رامبه‌ر جیهاد؟؟

وەڵام: 

به‌رِێز مامۆستا بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م 07701423782
بسم الله والصلاة‌ والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم): به‌رِێزه‌كه‌م دیاره‌ زۆر بوهتان ده‌كرێت بۆ شوێن كه‌وتوانى قورئان و سوننه‌ت ,هه‌رجاره‌ى له‌رِوویه‌كه‌وه‌ ,به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌به‌رامبه‌ربه‌ڵگه‌دا فه‌شه‌ل ده‌هێنن په‌ناده‌به‌نه‌ به‌ربوهتان كردن,یه‌كێكى تر له‌و بوهتانانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن ئه‌مانه‌ برِوایان به‌جیهاد نییه‌ ,ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئه‌و جیهاده‌ بێت كه‌ خۆیان ده‌یكه‌ن ئه‌رێ والله برِوامان به‌جیهادى وانییه‌ .
به‌لاَم جیهادى شه‌رعى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ووشه‌ى خوا (الله) ,به‌ومه‌رجانه‌ى له‌ شه‌رعدا هاتووه‌ وه‌ له‌گه‌ڵ كافر و بێ برِوادا بێت ,ئه‌وه‌ برِوامان پێیه‌تى به‌لاَم نه‌ك بكه‌وینه‌ گیانى موسڵمانان خوێنیان حه‌لاَڵ بكه‌ین به‌ناوى جیهاده‌وه‌
فیتنه‌وئاژاوه‌ وخوێن رِێژى له‌ناو وولاَتى موسڵماناندا به‌رپابكه‌ین به‌ناوى جیهاده‌وه‌ گه‌نجان فێرى كارى خۆكوژى بكه‌ین به‌ناوى جیهاده‌وه‌ چه‌ته‌ی و رِێگرى بكه‌ین به‌ناوى جیهاده‌وه‌ وه‌ گه‌نجێكى زۆریش به‌كوشت بده‌ین به‌ناوى جیهاده‌وه‌ هیچ سوودێكیشى نه‌بێت .
براكه‌م جیهاد هه‌روا ئاسان نییه‌ هه‌ركه‌سێك هه‌ستى وفه‌تواى بۆبدات به‌ڵكو بابه‌تێكى زۆر حه‌ساسه‌ و پێویستى به‌كه‌سانى ئه‌هلى علم هه‌یه‌ كه‌ فه‌تواى بۆ بده‌ن ,چونكه‌ پێش جیهادى كوشتار چه‌ند جیهادێكى تریشمان هه‌یه‌ ,كه‌له‌په‌رتووكى زانایاندا باسكراوه‌ ,ده‌بێت ئه‌و قۆناغانه‌ ببرِیت ئه‌وسا جیهادى كوشتار ده‌كه‌یت .
بۆ زیاتر ئاشنا بوونت به‌و باسه‌ گرنگه‌ ته‌ماشاى په‌رتووكى ( تێكۆشان له‌ پێناوى خوداداجۆره‌كانى و حوكمه‌كانى) بكه‌ كه‌ به‌رِێز (مامۆستا عبداللطیف) ئاماده‌ى كردووه‌ .
به‌رِێز مامۆستا بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م 07701423782

ئیوه‌ ته‌نها هه‌ڵه‌ى ئه‌وانى تر ده‌ڵێن من نه‌بیست و نه‌م بینى بڵێن جوابى فلاَنه‌ مامۆستاى سه‌له‌فى بۆ فلانه‌ مامۆستاى سه‌له‌فى بێم وابى ئێوه‌ش ئینسانن وه‌ به‌ دور نین له‌هه‌ڵه‌..ئایه‌ هۆكارى ئه‌مه‌ چییه‌.خواى گه‌وره‌ پاداشتان بداته‌وه‌.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له‌ نامه‌یه‌كى پێشوتردا كه‌بۆم ناردبوون واده‌ر ده‌كه‌وت كه‌ ئێوه‌ سه‌له‌فیبن منیش مه‌نهه‌جه‌كه‌ى ئیوه‌ به‌باش ده‌زانم له‌ زۆر رِووه‌وه‌.. به‌لاِم من ئه‌وه‌نده‌ى ئاگاداربم له‌دوورو له‌ نزیكه‌وه‌ ئیوه‌ ته‌نها هه‌ڵه‌ى ئه‌وانى تر ده‌ڵێن من نه‌بیست و نه‌م بینى بڵێن جوابى فلاَنه‌ مامۆستاى سه‌له‌فى بۆ فلانه‌ مامۆستاى سه‌له‌فى بێم وابى ئێوه‌ش ئینسانن وه‌ به‌ دور نین له‌هه‌ڵه‌..ئایه‌ هۆكارى ئه‌مه‌ چییه‌.خواى گه‌وره‌ پاداشتان بداته‌وه‌.

وەڵام: 

بسم الله والصلاة‌ والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم ): خواى گه‌وره‌ رِێنموونى هه‌موو لایه‌كمان بكات بۆ رِێگا رِاسته‌كه‌ى خۆى ,به‌رِێزم هیچ مامۆستایه‌كى سه‌له‌فى نه‌ى گوتووه‌ ئێمه‌ هه‌ڵه‌ ناكه‌ین به‌ڵكو ده‌ڵێین پێغه‌مبه‌رى خواى (صلى الله علیه‌ وسلم) لێده‌رچێت ده‌گونجێت هه‌موو كه‌سێكى تر هه‌ڵه‌بكات ته‌نها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) مه‌عصومه‌ كه‌واته‌ كه‌س بێ هه‌ڵه‌ نییه‌ ,به‌لاَم ئێمه‌ى موسڵمان چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ى به‌رامبه‌ردا بكه‌ین ,دیاره‌ دوو جۆر هه‌ڵه‌مان هه‌یه‌ :
جۆرى یه‌كه‌م : ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌ڵه‌كه‌ ده‌كات نازانى هه‌ڵه‌یه‌ یاخود ده‌زانى هه‌ڵه‌یه‌ به‌لاَم له‌و كاته‌دا له‌یادى نه‌ماوه‌ ,به‌لاَم كاتى پێى ده‌ڵێیت ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌ یان بیرى ده‌خه‌یته‌وه‌ یه‌كسه‌ر ده‌گه‌رِێته‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌كه‌ى واز ده‌هێنێت .
ئه‌م جۆره‌یان دروست نییه‌ له‌ناو خه‌ڵكیدا باسى بكه‌یت وه‌ بلاَوى بكه‌یته‌وه‌ به‌ڵكو ده‌بێت پێش هه‌موو شتى برِۆى بۆ لاى خۆى و ئامۆژگارى بكه‌یت تا وازى لێبهێنێت .
جۆرى دووه‌م : ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌ڵه‌كه‌ ده‌كات ده‌زانێت كه‌ هه‌ڵه‌یه‌ یان كاتێك بۆى رِوون ده‌كه‌یته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ ,به‌لاَم ئه‌م به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌رى گوێى پێنادات وه‌له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌رى وه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ زیانى بۆ موسڵمانان هه‌بوو ئه‌وا پێویسته‌ به‌یان بكرێت وه‌ موسڵمانانى لێئاگاداربكرێته‌وه‌ تا له‌شه‌رِى دوور بن .
به‌لاَم توخوا چ مامۆستایه‌كى سه‌له‌فی رِاسته‌قینه‌ هه‌ڵه‌یه‌كى هه‌بووبێت كه‌سێك چووبێت ئامۆژگارى كردبێت به‌به‌ڵگه‌وه‌ بۆى سه‌لماندبێت كه‌هه‌ڵه‌یه‌ وازى نه‌هێنابێت؟؟؟؟؟ .
سوپاس بۆ خودا ئه‌وه‌ له‌ناو مامۆستایانى سه‌له‌فیدا ئامۆژگارى و هه‌ڵه‌ بۆیه‌ك رِاست كردنه‌وه‌ رِه‌خنه‌ى دروستكه‌ره‌ و به‌به‌شێك له‌دین ته‌ماشاده‌كرێت وه‌ ئه‌وه‌ مافی براى موسڵمانه‌ به‌سه‌ر براى موسڵمانيوه‌ ,وه‌ ئامۆژگارى یه‌كترى بۆ حه‌ق به‌رده‌وام هه‌یه‌ له‌ناو شوێن كه‌وتوانى مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف دا .
به‌لاَم كه‌سێك خه‌ریكى بیدعه‌ و داهێنان بێت له‌دیندا وه‌ ئامۆژگارى وه‌رگرتبێت یان ئاماده‌ نه‌بێت گوێ له‌ ئامۆژگارى براى موسڵمانى بگرێت وه‌به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كه‌ى ,ئه‌وه‌ له‌و كاته‌ پێویسته‌ له‌سه‌رت موسڵمانانى لێ ووریا بكه‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌شه‌رِى پارێزراوبن ,وه‌ سه‌ر له‌ موسڵمانان نه‌شێوێنێت ,به‌هه‌ڵه‌ ,دینه‌كه‌یان فێربكات ,چونكه‌ به‌هه‌ڵه‌ دین فێربێت هه‌ركه‌سێك ناتوانیت هه‌روا به‌ئاسانى رِاستى كه‌یته‌وه‌ .
وه‌ ته‌ماشای ژیانى ( سه‌له‌ف )یش بكه‌ ئه‌وجا ده‌زانى ئه‌وان له‌سه‌رده‌مى خۆیان هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ى بیدعه‌ و داهێنان دێننه‌ ناو دینه‌وه‌ چۆن بووه‌ بزانه‌ چه‌ند توند و تیژ بوونه‌ به‌رامبه‌ریان , وه‌كه‌مته‌رخه‌مییان نه‌كردووه‌ له‌باسكردنیان بۆ ئه‌وه‌ى موسڵمانان له‌شه‌رِیان پارێزراوبن . والله اعلم .

به‌رِێز مامۆستا به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م 07701423782

ئایا دەرس خوێندن لای ئەهلی بیدەع دروستە جگە لەدەرسی عەقیدە؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا دەرس خوێندن لای ئەهلی بیدەع دروستە جگە لەدەرسی عەقیدە؟

وەڵام: 

ئەهلی بیدەع دوو جۆرن:
یەكەم: جۆرێكیان بانگەواز خوازن بۆ ئەو مەنهەجەی كە لەسەرین، واتە بانگی خەڵكی دەكەن بۆ مەنهەج‌و حزبی خۆیان‌و لە ناو خەڵكدا دیارە فڵان كەس سەر بەو مەنهەجە بیدعییە.
دووەم: جۆرێكی تریان بانگەواز خواز نییە بۆ مەنهەجەكەی.
جۆری یەكەمیان بە هیچ شێوەیەك دروست نییە دەرسی لەلا بخوێنرێ، چونكە ئەو جۆرەكەسە لە ئەصڵدا دەبێ نەصیحەت بكرێ‌و ئامۆژگاری بكرێ بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئەو بیدعیە بێت‌و واز بهێنێ لە حزبایەتی‌و بیدعە نانەوە لە ناو موسڵماناندا ، ئەگەر ئەوە سوودی نەبوو ئەوە دەبێ هەجر بكرێ ‌و خەڵكی لێ وریابكرێتەوە بۆ ئەوەی كەس نەكەوێتە داوی بیدعەكەیەوە‌و بە قسەو شوبهەكانی نەخەڵەتێن، ئەمە هەڵوێستی ئەهلی سوونەیە بۆ ئەو جۆرە كەسانە، نەك بچی دەرسی لەلا بخوێنی‌و بیكەی بە مامۆستا‌و چاو ساغی خۆت‌و گەورەی بكەی‌و ڕێزو حورمەتی زیاد بكەی، چونكە دەرس خوێندنت تەنها گەورەكردن‌و ڕێزو حورمەت نییە بۆ كەسەكە بەڵكو ڕێزو حورمەتدانیشە بەو بیدعەیەی كەلەسەریەتی.
بەڵام جۆری دووەمیان كە بانگەواز خواز نییە بۆ مەنهەجەكەی‌و بۆ بیدعەكەی، ئەوە دەرس خوێندن لەلای ئەم جۆرەكەسانە لەسەر دوو بەشە:
یەكەم: ئەگەر دەرسی عەقیدەو مەنهەج بێ، ئەوا بەهیچ شێوەك دروست نییە، چونكە مەنهەج‌و عەقیدەی نەخۆشە، ئەو كەسەش كەپەروەردەی بكات هەر بەنەخۆشی پەروەردە دەبێ.
دووەم: ئەگەر دەرسەكە بابەتی عەقیدەو بیروباوەڕو مەنهەج نەبوو، بەڵكو دەرسی تر وەكو نەحو صەرف‌و بەلاغەو... ئەوە ئەمەیان دروستە دەرسی لەلا بخوێندرێ، بەمەرجێك ماموستایەكی ئەهلی سوونە دەست نەكەوێ ئەو دەرسانە بلێتەوە، ئەو كاتە بۆی دروستە بچێتە لای ئەو كەسانە ئەو دەرسانە بخوێنێ.
بةريز/ د.كاوة اكرم وةلامى داوةتةوة ز.م 07702174773

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٨٨
٩٥٨
٧٠٥١٥٩