كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

پ/ من ده‌مه‌وێت ببم به‌سه‌له‌فى به‌لاَم نازانم چۆن تكایه‌ رِێنموویم بكه‌ن؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

پ/ من ده‌مه‌وێت ببم به‌سه‌له‌فى به‌لاَم نازانم چۆن تكایه‌ رِێنموویم بكه‌ن؟
پ/ السلام علیكم ..من ده‌مه‌وێت رِێبازى سه‌له‌فییه‌ت بگرمه‌ به‌ر، جاتكاتان لىَ ده‌كه‌م به‌پوختى ئه‌و رِێگه‌یه‌م نیشان بده‌ن؟ جزاك الله خیرا ..

وەڵام: 

و/ عليك السلام ورحمة‌ الله وبركاته...
براى ئازیزم پرسیاره‌كه‌ت زۆرجوان وبه‌جێ یه‌ به‌ویستى خوا ئێمه‌ش وه‌لاَمێكى جوان ودروستت ده‌ده‌ینه‌وه‌ هیوادارم به‌دڵ گوێمان بۆبگرى وبه‌ویژدانه‌وه‌ برِیارى رِاست له‌سه‌رمه‌بده‌ء وبیروباوه‌رِمان بده‌یت انشاءالله...
براكه‌م له‌پێشدا حه‌زده‌كه‌م جیاوازیت له‌نێوان سىَ زاراوه‌دا بۆبكه‌ین بۆئه‌وه‌ى جوانترورِاسترپه‌یى به‌رِاستییه‌كان بكه‌یت له‌پاشاندا وه‌لاَمى پرسیاره‌كه‌ت بده‌ینه‌وه‌...ئه‌وزاراوانه‌ش (سه‌له‌ف - سه‌له‌فییه‌ت یاخود رِیبازى سه‌له‌ف - سه‌له‌فى)یه‌ ...
1- سه‌له‌ف :- سه‌له‌ف واته‌ (پێشینى ئیسلام) پێشینى ئه‌م ئیسلامه‌ش بریتین له‌: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم)و هاوه‌ڵه‌ به‌رِێزه‌كانى و شوێن كه‌وتوانى هاوه‌ڵه‌ به‌رِێزه‌كان كه‌پێیان ده‌ووترێت (تابعین) وه‌ شوێنكه‌وتوانى (تابعین) كه‌پێیان ده‌وترێت (إتباع التابعین) واته‌ ئه‌م سىَ كۆمه‌ڵه‌ به‌رِێزه‌ (الأصحاب, التّابعین, أتباع التّابعین) سه‌له‌ف و پێشینه‌ن له‌ ئیسلامدا, وه‌ ئه‌م سىَ كۆمه‌ڵه‌ به‌رِێزه‌ كه‌ به‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌كدا تێپه‌رِیوون له‌باشترین و زیره‌كترین و رِاستگۆترین و چاكترین موسوڵمانن كه‌ئیسلام به‌رده‌وام شانازییان پێوه‌ده‌كات، وه‌ تا رِۆژى قیامه‌تیش هه‌رگیز موسوڵمانى به‌و شێوه‌یه‌ دروست نابێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌م موسوڵمانانه‌ تایبه‌تمه‌ندى خۆیان هه‌یه‌ له‌هه‌موو رِووه‌كانه‌وه‌ جیاوازن له‌ موسوڵمانانى تر, هه‌ر له‌ هه‌وڵ وتێكۆشانیان بۆ به‌ره‌و پێشبردنى به‌رنامه‌ى ئیسلام تا ده‌گاته‌ خۆبه‌خت كردنیان له‌پێناویدا, هه‌ر بۆیه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)ده‌رهه‌قیان ده‌فه‌رمووێت: (خیر الناس قرنی ثم الذین یلونهم ثم الژین یلونهم)(1) واته‌: چاكترین خه‌ڵكی ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ سه‌رده‌مى مندا ژیاوون (واته‌هاوه‌لاَن) پاشان ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌وانن (واته‌ التّابعین) پاشان ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌وانن، واته‌: (تابع التّابعین), چونكه‌ باشترین و چاكترین موسڵمان له‌م سىَ سه‌رده‌مه‌دا ده‌ركه‌وتوون و خزمه‌تێكى به‌رچاوى ئاینى پیرۆزى ئیسلامیان كردوه‌ وه‌ ئیسلامیان به‌ هه‌موو جیهاندا بلاَوكردۆته‌وه‌ و به‌رده‌وامیش له‌پێناویدا جه‌نگاون و خۆیان له‌پێناویدا به‌خت كردوه‌, رِێژه‌ى ئه‌و موسوڵمانانه‌ى كه‌ سه‌رپێچیان كردووه‌ له‌و سىَ سه‌ده‌یه‌دا زۆر كه‌م بوونه‌ له‌چاو ئه‌و موسوڵمانانه‌ى له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ ته‌واوه‌تی ده‌ستیان گرتبوو به‌ ئاینى پیرۆزى ئیسلامه‌وه‌, هه‌ر بۆیه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)به‌و شێوه‌یه‌ وه‌صفیان ده‌كات (واتاى وایه‌ سه‌رده‌مى خۆى سه‌رپێچى كه‌متربووه‌ له‌ چاو سه‌ده‌ى دواى خۆیدا وه‌ سه‌رده‌مى دواى خۆشى باشتر بوونه‌ له‌ چاو سه‌رده‌مى دواى ئه‌واندا, به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وسىَ سه‌ده‌ پیرۆزه‌ باشترین موسڵمان و چاكترین خه‌ڵك بوونه‌ به‌ به‌راود له‌ چاو خه‌ڵكی هه‌موو سه‌ده‌كانى ترى ژیاندا كه‌ ئیسلامى پێدا تىَ په‌رِیووه‌, هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ى موسڵمانیش شوێن كه‌وته‌ى ئه‌و سه‌له‌فه‌ بین كه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و رِووانه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ر به‌رزى دونیا و قیامه‌ت بوون, تائێمه‌ش وه‌ك ئه‌وان ئه‌و ئامانجه‌ بپێكین كه‌ ئه‌وان پێى گه‌یشتن ئه‌ویش: سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌یه‌ له‌ دونیادا و به‌خته‌وه‌رى و سه‌رفرازیه‌ له‌ قیامه‌تدا, كاتێك ده‌ڵێین ده‌بێت شوێنى ئه‌وان بكه‌وین مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ده‌بێت له‌رِووى (بانگه‌واز و په‌روه‌رده‌, عیباده‌ت و خواپه‌رستى, گوێرِایه‌ڵى كار كردن, شوێنكه‌وتن ولانه‌دان, هه‌وڵدان و په‌له‌ نه‌كردن, ماندوو نه‌بوون و چۆكدانه‌دان, به‌رده‌وامى و ئارامگرتن, پشوو درێژى و بىَ هیوا نه‌بوون, رِه‌فتار و ئاكار, خورِه‌وشت و ئه‌خلاق, شه‌رم و حه‌یا), به‌وه‌ شوێنى ئه‌وان بكه‌وین ده‌بێت بزانین ئه‌وان چۆن بانگه‌وازیان كردووه‌ بۆ لاى دینى خواى په‌روه‌ردگار، چۆن خوا په‌رستییان كردووه‌, چۆن ئارامیان گرتووه‌ له‌سه‌ر نارِه‌حه‌تى و ناخۆشی, چۆن هیوایان به‌ سه‌ركه‌وتن هه‌بووه‌, چۆن گوێرِایه‌ڵیان كردووه‌, تا ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ بكه‌ین, بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش به‌خته‌وه‌ر بین هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وان به‌خته‌وه‌ر بوون, چونكه‌ به‌خته‌وه‌رى له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئێمه‌ چۆنێتى كاره‌كه‌ بزانین, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌خه‌ڵكى به‌شێوه‌یه‌كى چاك نازانن كه‌ ئه‌وان چۆن خواپه‌رستى و دینداریان كردووه‌ نه‌ك نه‌زانن چییان كردوه‌و چه‌ندیان كردوه‌, چونكه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ واى كرد ئه‌وان ببنه‌ پێشه‌نگ و پێشین بۆ ئێمه‌ و به‌باشترین و چاكترین و خێرترین خه‌ڵك و ئیماندار ناویان ده‌ربچێت ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌وان به‌پىَ ى قورئان وسوننه‌ت و به‌رنامه‌ی ئیسلام كاریان كردووه‌ و لاشیان نه‌دا له‌و به‌رنامه‌یه‌ تا خواى په‌روه‌ردگار سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى پىَ به‌خشین كه‌ دروست بوون و هاتنه‌ كایه‌ی ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بوو له‌ جه‌رگه‌ى وولاَتێكدا كه‌ شیرك و كوفر و نیفاق و سته‌م و نایه‌كسانى و ناته‌بایى و دوژمنكارى باڵى به‌سه‌ردا كێشابوو, بۆیه‌ به‌رِێزه كه م كاتێك ده‌ڵێین سه‌له‌ف مه‌به‌ستمان موسڵمانان و ئیماندارانى ئه‌وسىَ سه‌رده‌مه‌یه‌ كه‌ به‌پۆشاكى ته‌قوا و خواپه‌رستى خۆیان رِازاندبۆیه‌وه‌، وه‌ به‌پىَ ى قورئان وسوننه‌ت كاریان ده‌كرد چۆن فه‌رمانیان پىَ كرابوو به‌و شێوه‌یه‌ خوا په‌رستیان ده‌كرد..
2- سه‌له‌فییه‌ت :-(رِێبازى سه‌له‌ف) مه‌به‌ست له‌و پرۆگرام وبه‌رنامه‌و بنه‌مایانه‌یه‌ كه‌ (سلف) كاریان پىَ ده‌كرد، واته‌: قورئان و فه‌رمووده‌ى رِاستى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به‌ ته‌واوى و بىَ ئه‌وه‌ى گرنگى به‌هه‌ندێكى بده‌ن و هه‌ندێكى ترى وه‌ لانێن یان زیاده‌ى بخه‌نه‌ سه‌ر و هه‌ندێكى واز لىَ بهێنن.
به‌پێى ئه‌و توانایه‌ى كه‌هه‌یان بووه‌ عیباده‌تیان كردوه‌ و هیچ كاتێكیش له‌ خزمه‌ت كردن به‌ قورئان و سوننه‌ت درێغیان نه‌كردوه‌, بۆیه‌ كاتێك ده‌وترێت كاربكه‌ به‌ (رِێبازى سلف) واتاى وایه‌ كار بكه‌ به‌ قورئان و سونه‌ت, وه‌ كاتێك ده‌وترێت بانگه‌واز ده‌كه‌م بۆ (رِێبازى سه‌له‌ف) واتاى وایه‌ بانگه‌واز ده‌كه‌م بۆ شوێن كه‌وتنى قورئان و سوننه‌ت, به‌ تێگه‌شتنى پێشینانى پیاوچاك,كه‌واته‌ سه‌له‌فییه‌ت (دیندارییه‌)به‌شێوه‌یه‌كى رِاست ودروست وه‌ئیسلامى رِاسته‌قینه‌یه‌ نه‌ك حزبایه‌تى وپرۆگرامێكى حزبى وتاكه‌كه‌سى ..
2- سه‌له‌فى :- به‌هه‌موو موسڵمانێكى بیروباوه‌رِباك ومه‌نهه‌ج پاك ده‌وترێت سه‌له‌فى واتا كاتێك ده‌وترێت من موسڵمانێكى سه‌له‌فیم واتاى وایه‌ من شوێنى قورئان و سوننه‌ ده‌كه‌وم له‌ هه‌موو رِوویه‌كه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌دینه‌وه‌ به‌پێى تواناى خۆم, به‌لاَم زۆریشن ئه‌وانه‌ى كه‌ سه‌له‌فى نین واته‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاورِ ناده‌نه‌وه‌ له‌ پێشینان و به‌ قسه‌یان ناكه‌ن و به‌وشێوه‌یه‌ خواپه‌رستى ناكه‌ن كه‌ئه‌وان كردویانه‌، بۆیه‌ هه‌موو كاتىَ قسه‌ى خۆیان پێش قسه‌ى ئه‌وان ده‌خه‌ن له‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه‌تایبه‌ته‌ به‌دینه‌وه‌ بۆیه‌ ته‌ماشا ده‌كه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ سه‌له‌فى نین, چه‌نده‌ها كار ده‌كه‌ن و چه‌نده‌ها فه‌توا ده‌رده‌كه‌ن و چه‌نده‌ها عیباده‌ت ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌سڵه‌ن له‌ دیندا هه‌ر نییه‌ و به‌پىَ ى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان كردوویانه‌ به‌ دین, به‌بىَ ئه‌وه‌ى شه‌رم له‌ خوا بكه‌ن كه‌ كاتىَ كارێك ده‌كه‌ن پێچه‌وانه‌ى قورئان و سوننه‌ته‌, بۆیه‌ ده‌بینین موسوڵمانانى سه‌له‌فى به‌ به‌راود له‌گه‌ڵ موسڵمانانى تر كه‌من و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى غه‌ریب و نادیارن چونكه‌ وه‌رگرتنى قسه‌ و كردارى حق و كار كردن به‌و حه‌قه‌ تا رِاده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه‌ له‌لایه‌ن موسڵمانانه‌وه‌, هه‌ر بۆیه‌ شوێنكه‌وتوانی رِێبازی سه‌له‌ف كه‌ هه‌ڵگرى ئالاَى رِاسته‌قینه‌ى ئیسلامن له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا رِێژه‌یان كه‌مه‌و به‌رده‌وام دژایه‌تى و سه‌رزنشتیان ده‌كرێت و هه‌زاره‌ها بوهتان و قسه‌ى نارِاستیان ده‌رحه‌ق ده‌وترێت .

جابراكه‌م بۆوه‌لاَمى پرسیاره‌كه‌ت به ويستى خوا ده‌ڵێم ..
له‌پێشدا ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ سه‌له‌فییه‌ت( حزبیكى ئیسلامى یان رِیكخراوێكى ئیسلامى ته‌نگ وته‌سك وقه‌تیسكراو له‌چه‌ندكه‌سێكدا نییه‌ تا هه‌ویه‌وناسنامه‌وباره‌گاو شوێن وپێگه‌ى هه‌بێت وهه‌وییه‌ بۆخه‌ڵك ده‌ربكات وبیكاته‌ ئه‌ندامى خَۆى ..به‌ڵكوسه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى فراوان ورِاسته‌قینه‌یه‌ هه‌موو موسڵمانێكى رِاستگۆ وبیروباوه‌رِپاك ومه‌نهه‌ج پاك وخورِه‌وشت جوان له‌خۆده‌گریت وجیاوازیش ناكات له‌نێوان كوردوعه‌ره‌ب وعه‌جه‌م وهیچ نه‌ته‌وه‌وزمان وشوێنێك...به‌رِیزترین كه‌س له‌ناو رِێبازى سه‌له‌فییه‌تدا ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌زۆرترین ته‌قواى هه‌یه‌وله‌خوا ده‌ترسێت..سه‌له‌فییه‌ت حزبی رِاسته‌قینه‌ى خواى گه‌وره‌یه‌ وپێشه‌واكه‌شى پێغه‌مبه‌رى خوایه‌(صلى الله علیه‌ وسلم)..وه‌شوێن وجێگه‌ى موسڵمانانى سه‌له‌فى مزگه‌وته‌كانى خواى گه‌وره‌ومیهره‌بانه‌ نه‌ك باره‌گاوشوێنێكى تایبه‌ت..
هه‌روه‌ها سه‌له‌فییه‌ت پێشه‌وا یان ئه‌میرێكى دیارى كراوى نییه‌ تاخه‌ڵك شوێنى بكه‌ویت ، به‌ڵكوچه‌نده‌ها پێشه‌واوزاناو بانگخوازى دڵسۆزوبه‌ئه‌مه‌كى هه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكى وموسڵمانان بۆشوێنكه‌وتنى قورئان وسوونه‌ت بانگێشت ده‌كه‌ن وله‌دیارده‌كانى هاوه‌ڵ برِیاردان بۆخواى گه‌وره‌وبیدعه‌و خورافیات وتاوان وسه‌رپێچى خوا دووریان ده‌خه‌نه‌وه‌وئامۆژگارییان ده‌كه‌ن ..
جا بۆئه‌وه‌ى ببیته‌ موسڵمانێكى رِاستگۆى سه‌له‌فى پێویسته‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ قۆناغ به‌قۆناغ له‌خۆتدا جێ به‌جىَ بكه‌یت..
1- ده‌بێت سه‌ره‌تا دڵ وده‌رونت واتا(بیروباوه‌رِت) پاك وخاوێن بكه‌یته‌وه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ هاوبه‌ش برِیاردانێك بۆخوا هه‌روه‌ها له‌ فیسق ونیفاق وله‌ درۆ وحه‌سودى ...هتد ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌توانى ئه‌گه‌ر برِۆیت لاى مامۆستایه‌كى به‌رِێزى سه‌له‌فى ده‌رسى شه‌رعى بخوێنیت وكیتابى عه‌قیده‌ی لا بخوێنیت یاخود ئه‌وكتێب ونامیلكانه‌ بخوێنیته‌وه‌ كه‌باسى بیروباوه‌رِى پاك ده‌كه‌ن كه‌ مامۆستایانى سه‌له‌فى نوسیویانه‌وبلاَویان كردۆته‌وه‌كه‌ ئێستا له‌كتێبخانه‌ سه‌له‌فییه‌كاندا هه‌یه‌..یاخود سه‌ردانى ماڵپه‌ره‌ سه‌له‌فییه‌كان بكه‌ وله‌به‌شى بیروباوه‌رِى رِاستدا ده‌ستت ده‌كه‌ون وه‌كو سایتى به‌هه‌شت و ئیمان وه‌ن وسه‌له‌فى كورد.....هتد.
2- دواى ئه‌وه‌ى دڵنیابوویت له‌پاككردنه‌وه‌ى دڵ وده‌رونت له‌وده‌ردانه‌ ئه‌و كات پێویسته‌ قسه‌وكرداریشت پاك بكه‌یته‌وه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ تاوانێك وه‌كو درۆكردن غه‌یبه‌ت كردن بوهتان كردن جنێودان گۆرانى ووتن فیتنه‌ى كردن .....هه‌روه‌ها له‌بیدعه‌كردن نه‌زه‌ركردن هه‌ڵسوكه‌تى ناشرین وئازاردانى خه‌ڵك به‌قسه‌وبه‌كردار .....هتد
3- دواى ئه‌وه‌ى قسه‌وكرداریشت به‌پێى توانا پاككرده‌وه‌ له‌وده‌ردانه‌ پاشان ده‌بێت له‌جیاتى ئه‌وسیفه‌ته‌ ناشرینانه‌ سیفه‌تى جوان بنوێنیت وه‌كو قورئان خوێندن زیكرخوێندن دوعاكردن هه‌روه‌ها نوێژكردن چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك وباوك وخوشك وبراوكه‌س وكاروهاورێ وخه‌ڵك ، هه‌روه‌ها سه‌ردانى كردنى خزم وكه‌س وكارو هاورِیكان خێروخێرات كرد نواندنى رِه‌وشتى جوان رِووخۆشى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك وسه‌لام كردن ورِێزگرتنى كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن وكه‌سانى له‌خۆت بچوكتر..هه‌روه‌ها رِێزگرتنى مامۆستاوپزیشك وكرێكارو خه‌ڵكى به‌تێكرِا..
4- دواى ئه‌وه‌ ده‌بێت خۆت پرِچه‌ك بكه‌یت به‌زانستى شه‌رعى بۆئه‌وه‌ى به‌رپه‌رچى شوبهه‌وگومانه‌كان بده‌یته‌وه‌وله‌سه‌ررِۆشنایى قورئان وسوونه‌ت دیندارى بكه‌یت ، ده‌بێت گوێبیستى ووتارى مامۆستایانى سه‌له‌فى ببیت وكتێب وپه‌رِاوه‌كانیان بخوێنیته‌وه‌وهاورِییه‌تییان بكه‌یت وپرس ورِایان پێ بكه‌یت وداواى ئامۆژگارى ونه‌سیحه‌تیان لىَ بكه‌یت وخۆشیانت بوىَ..ئامان سه‌دئامان نزیكى كه‌سانى حزبیى ودوورله‌رِاسته‌شه‌قامى ئیسلام نه‌كه‌ویته‌وه‌وتێكه‌لاَویان نه‌كه‌یت وسه‌ردانییان نه‌كه‌یت وگوێبیستى قسه‌ووتاریان نه‌بیت بۆئه‌وه‌ى نه‌بیته‌ كه‌سێكى حزبى ودواتریش دژایه‌تى كه‌سانى به‌رِێزوچاك بكه‌یت به‌هۆى دروست بوونى گومان وشوبهه‌ له‌دڵتدا..هه‌میشه‌ سه‌ردانى مامۆستایانى سه‌له‌فى بكه‌وداواى ئامۆژگارى خێریان لىَ بكه‌...
5- به‌ویستى خوا ئه‌گه‌رئه‌م هه‌نگاوانه‌ بگریته‌به‌رئه‌وه‌ تۆبه‌راستى ده‌بیته‌ موسڵمانێكى رِاستگۆی سه‌له‌فى وخواى گه‌وره‌ خۆشى ده‌وێیت ورِێزت ده‌گریت وموسڵمانانیش خۆشیان ده‌وێیت وبه‌راستى ده‌بێت به‌كه‌سێك كه‌ شوێنى سه‌له‌ف كه‌وتوون به‌رِاستى كه‌ئه‌مه‌ش باشترین رِێزوخه‌لاَته‌ كه‌ خوا پێت ده‌به‌خشێت....
بۆزانیارى زیاتر ده‌توانى هه‌رسيَ نامیلكه‌ى (ئایا دروسته‌ موسڵمانان به‌خۆیان بڵێن سه‌له‌فى) له‌گه‌ڵ (ئه‌وه‌یه‌ سه‌له‌فییه‌ت بیناسن) له‌گه‌ڵ (پوخته‌باسێك له‌سه‌رمه‌نهه‌جى سه‌له‌ف پێشینى ئوومه‌ت) بخوێنیته‌وه‌ تازیاترشاره‌زاببیت به‌و مه‌نهه‌جه‌ پاك وجوانه‌ ، كه‌هه‌رسێكیان له‌گۆشه‌ى رِێبازى رِاست - له‌م سایته‌دا هه‌یه‌ وده‌توانى وه‌ده‌ستیان بخه‌یت .
خواى گه‌وره‌ هیدایه‌تى هه‌مووان بدات بۆسه‌ررِاسته‌شه‌قامى ئیسلام وئیمان...اللهم امین
به‌رِێز /سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٣٨٠
١٣٤٢
٦٨٢٩١٦