كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

گرنگترین شت به‌لاى منه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بزانم سه‌له‌فییه‌ت واتى چىیه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سه‌ره‌تا به‌ناوى خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان :-
گرنگترین شت به‌لاى منه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بزانم سه‌له‌فییه‌ت واتى چىیه‌؟وه‌ ئامانج له‌سه‌له‌فییه‌ت چییه‌؟ ئه‌ى ئێمه‌ كه‌قورئان و سوونه‌تمان هه‌بێت ئه‌م سه‌له‌فییه‌ت و حزبایه‌تییه‌ له‌پێناو چى؟ (ئه‌م پرسیاره‌ وه‌ك رِه‌خنه‌ ناكه‌م ، به‌ڵكو وه‌كو كه‌سێكى نه‌شاره‌زا له‌و بواره‌دا ده‌یكه‌م) ،ئه‌ى باشه‌ بیروباوه‌رِى سه‌له‌فییه‌ت به‌رامبه‌ر ئیمامه‌كان چییه‌ ؟ سوپاس بۆئێوه‌و به‌خواى گه‌وره‌تان ده‌سپێرم . /// واتاى سه‌له‌ف چییه‌و به‌كىَ ده‌وترێت سه‌له‌ف؟

وەڵام: 

له‌پێشدا بابزانین جیاوازى چییه‌ له‌نێوان (سه‌له‌ف - سه‌له‌فییه‌ت - سه‌له‌فى):-
1- سه‌له‌ف :- به‌و خه‌ڵكه‌ موسڵمانه‌ ده‌وترێت كه‌ له‌سىَ سه‌ده‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م و سىَیه‌مى كۆچیدا ژییاون كه‌ ئه‌وانیش هه‌رسىَ توێژى (ئه‌صحاب - تابعین - تابعى تابعین) ده‌گرێته‌وه‌ ..ئه‌و خه‌ڵكه‌ موسڵمانه‌ى كه‌ له‌م سىَ سه‌ده‌یه‌دا ژیاون له‌باشترین و چاكترین و له‌خواترس ترین و زاناترین و خێرترین و ئازاترین و دڵسۆزترین و رِاستگۆترین خه‌ڵكانن كه ‌له‌مێژووى ئیسلامه‌تیدا هه‌بووبێتن و ژیابێتن .. هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌وسلم ) له‌چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ى صه‌حیحدا وه‌سفى كردون و به‌خێرترین خه‌ڵك مه‌دحى كردوون ..هه‌روه‌ك له‌یه‌كێك له‌فه‌رمووده‌كاندا ده‌فه‌رموێت((خیر الناس قرنی ثم الذین یلونهم ثم الذین یلونهم) متفق علیه‌، واتا(باشترین خه‌ڵكى ،خه‌ڵكى سه‌رده‌مه‌كه‌ى منن واتا (هاوه‌لاَنى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)، پاشان ئه‌وخه‌ڵكه‌ى كه‌له‌دواى ئه‌وانه‌وه‌ دێن واتا(تابعین)، پاشان ئه‌وخه‌ڵكه‌ى له‌دواى ئه‌وانه‌وه‌ دێن واتا(تابعى تابعین).. هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ى تریش كه‌ده‌رهه‌ق به‌م سىَ توێژه‌ پیرۆزه‌ فه‌رموویه‌تى ..
2- سه‌له‌فییه‌ت :- ئه‌و به‌رنامه‌و پرۆگرام و رِێرِه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌له‌ف په‌یرِه‌ودارییان لىَكردووه‌ كه‌ ئه‌ویش قورئانى پیرۆزو فه‌رمووه‌ رِاست و رِه‌واكانى پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ (صلى الله علیه‌وسلم).. له‌هه‌موو بواره‌كانى ئیسلامدا .. كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و به‌رنامه‌ورِێرِه‌وه‌ لایان نه‌داوبه‌رده‌وام بوون تائه‌وساته‌ى كه‌ به‌خزمه‌ت خواى گه‌وره‌ شادبوون ...واتا (سه‌له‌فییه‌ت ) به‌رنامه‌و رِێرِه‌وى دیندارى و ئیسلامه‌تى سه‌له‌ف بووه‌ (رِه‌حمه‌تى خوایان لێبێت)، واتا (سه‌له‌فییه‌ت ) رِێرِه‌وى رِاسته‌قینه‌ى ئیسلامه‌ چونكه‌ به‌رنامه‌و رِێبازى سه‌له‌فى صاڵح بووه‌ ..لێره‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت سه‌له‌فییه‌ت یه‌عنى ئیسلامه‌تى یه‌عنى په‌یرِه‌ودارى له‌ئیسلام...
3- سه‌له‌فى :- به‌هه‌موو ئه‌وموسڵمانانه‌ ده‌وترێت كه‌ به‌رِاستى شوێنى سه‌له‌ف كه‌وتوون و له‌سه‌ررِێرِه‌وى سه‌له‌فییه‌ت دیندارى ده‌كه‌ن ..به‌پێى تواناى رِاسته‌قینه‌ى خۆیان ..له‌هه‌موو بواره‌كانى دیندا شوێنى سه‌له‌ف ده‌كه‌ون ..وه‌كو بوارى (بیروباوه‌رِ- كاركردن به‌قورئان و سوونه‌ت - فیقه و شه‌ریعه‌ت - عیباده‌ت و معاملات - ئه‌خلاق و رِه‌وشت - شه‌رم و حه‌یا - ده‌عوه‌و بانگه‌واز -ئامانج و مه‌به‌ست - جیهادو تێكۆشان - هه‌ڵسوكه‌وت و رِه‌فتار- قسه‌وكردار- خۆشویستن و رِق لێبوون...هتد)..

كه‌واته‌ لێره‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سه‌له‌فییه‌ت حزبایه‌تى نییه‌ ، به‌ڵكودیندارییه‌ ، وه‌سه‌له‌فیش كه‌سێكه‌ شوێنكه‌وته‌ى سه‌له‌فه‌ نه‌ك شوێنكه‌وته‌ى حزبێك - كه‌سێك - لایه‌نێك ،وه‌ موسڵمانانى سه‌له‌فى دیندارى ده‌كه‌ن نه‌ك حزبایه‌تى كردن ...
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ بیروباوه‌رِمان به‌رامبه‌ر ئیمامه‌ به‌رِێزه‌كان چۆنه‌؟ ئه‌وه‌ ده‌ڵێین:
و/ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌ئیمامه‌كان ، ئیمامى شافعى و سىَ ئیمامه‌كه‌ى تره‌ (رِه‌حمه‌تى خوایان لىَ بێت)..ئه‌وه‌ ئێمه‌ى سه‌له‌فى ئه‌وان به‌سه‌له‌فى خۆمان ده‌زانین و رِێزیان لىَ ده‌گرین و خۆشمان ده‌وێن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین شوێنیان بكه‌وین ..هه‌رقسه‌یه‌كیان ووتبێت و موافقى شه‌رعى خوابێت ئه‌وه‌ ئێمه‌ به‌گوێیان ده‌كه‌ین و شانازیشى پێوه‌ ده‌كه‌ین ،وه‌ئه‌گه‌ر هه‌رقسه‌یه‌كیشیان ووتبێت و پێچه‌وانه‌ى شه‌رع بووبێت ئه‌وه‌ ئێمه‌ له‌وقسه‌یاندا به‌گوێیان ناكه‌ین و به‌گوێى حه‌ق ده‌كه‌ین له‌هه‌رشوێنێك بێت و لاى هه‌ركه‌سێك بێت ..له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووعاى خێریان بۆ ده‌كه‌ین...چونكه‌ موسڵمانانى سه‌له‌فى وا به‌سته‌وملكه‌چ نین بۆقسه‌ى هیچ كه‌س و لایه‌نێك ئه‌گه‌رپێچه‌وانه‌ى شه‌رعى خوا قسه‌بكات یان رِه‌فتار بنوێنێت .. چونكه‌ ئه‌وان ته‌نها شوێنى قورئان و سوونه‌ت به‌تێگه‌شتى سه‌له‌فى ساڵح ده‌كه‌ون له‌هه‌مووكات وسات وشوێنێكدا...والله اعلم .
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٣٥١
١٣١٣
٦٨٢٨٨٧